بەرزبوونەوە
پێداچوونەوە: سەیوان سەلام لە سەرووی گۆمەکان، لە سەرووی دۆڵەکانەوە لە کێوەکان، دارستانەکان، هەور و شەپۆلی دەریا لە پشت پەردەی هەتاوەوە، لەودیو ئاسمانی بەرین لەودیو کەناری کۆتاییی گەردوونی پڕ ئەستێرە ڕۆحی من، چەشنی مەلەوانێک بە نەشئەوە لە باوەشی شەپۆلدا دەتوێتەوە بە کەیفخۆشییەوە لەناو ئەو بێسنوورییە قووڵەدا ڕێ دەکات بە لەزەتێکی مەستانەی پیاوانە و بێوێنە. باڵ بگرە…
دەیخوێنمەوەقـژی
ئاهـ قژی، بە گەردندا هاتووە خوار! ئاهـ چین چین! ئاهـ عەتری پڕ ئەفسوون و ئاسوودەیی! چ تاقانەیییەکە! چ نەشئەیەك! بۆ ئاوەدانکردنەوەی ئەم ژوورە تاریکە بەو یادەوەرییە کپ و بێدەنگانەی لەنێو ئەم قژەدان، ئەمشەو چەشنی ئاڵایەک لە سروەدا دەیشەکێنمەوە! ئاسیای هێور و ئەفریقای سووتێنەر، جیهانی بێشوومار دوور، ون، تەنانەت لەناوچوو، لە قووڵایییەکانی تۆدا دەژین، باغی بەرامەخۆش!…
دەیخوێنمەوە