وتار و بۆچوون
ئایا پێشكه‌وتنی ئه‌خلاقی هاتۆته ئاراوه؟
دوای تێپه‌ڕبوونی سه‌ده‌یه‌ك كه تێیدا دوو جه‌نگی جیهانی به خۆیه‌وه بینی، هۆلۆكۆستی نازی، گۆلاگی ستالین، كێڵگه‌كانی كوشتنی كه‌مبۆدیا، به‌م دوایانه‌ش كرده‌وه دڕندانه‌كانی ڕواندا و ئێستاش دارفۆر، ئه‌سته‌م بووه بتوانین به‌رگری له‌و بڕوایه بكه‌ین كه له ڕووی ئه‌خلاقییه‌وه پێشده‌كه‌ویین. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، ڕاپرسییه‌كان ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه زۆرینه‌یه‌ك له سه‌رتاسه‌ری جیهانه‌وه ئیدی ناداپه‌روه‌ری نه‌ته‌وه‌یی و ئیتنیكی و…
Read Moreئایا شەڕ حەتمییە؟
ئەم وتارەی جێفری گۆردۆن خوێندنەوەی وەڵامی فرۆیدە بۆ نامەیەکی ئا‌لبێرت ئاینستاین لەبارەی شەڕ. ساڵی ١٩٣٢ گەورەترین بلیمەتی سەدەی بیستەم نامەیەکی بە پەلە بۆ کاریگەرترین دەروونناسی سەدە دەنووسێت. لەو نامەیەدا، ئا‌لبێرت ئاینستاین لە سیگمۆند فرۆید دەپرسێت ” ئایا هیچ رێگەیەک هەیە بۆ پاراستنی مرۆڤایەتی لە مەترسی شەڕ؟” هەمان ساڵ بوو کە دەنگدەرانی ئەڵمانیا نازییەکانیان کردە گەورەترین…
Read Moreڕووناکبیرانی چەپ و کورد: نموونەی ئێدوارد سەعید، حەمید دەباشی و تارق عەلی
یەکێک لە دیارترین نیشانەکانی گوتاری ڕووناکبیریی چەپ تاوانبارکردنی هێزە ڕۆژئاواییەکانە بەوەی کە سەرچاوەی ئەو هەموو خراپەکارییانەن وا لە ڕۆژهەڵاتی ناویندا ڕوو دەدەن. ئەم خراپەکارییانە زۆرتر لەژێر ناوی ئەمپریالیزم، کۆلۆنیالیزم، نیۆلیبرالیزم، داگیرکاری، ڕاهێنانی تیرەگەری ئایینی، شەڕ، چەوسانەوەی ئابووری و هتد باس دەکرێن. ئەم هەڵوێستە چەپییە لە چوارچێوەی ڕۆژهەڵاتی ناویندا ئاشکراتر بەر چاو دەکەوێ، چون دەبینین نووسەران…
Read Moreفۆرمه‌كانی هه‌راسانكردن و توندوتیژیی سێكسی
هه‌ڵه‌یه‌كی گه‌وره‌یه گه‌ر پێمان وابێت كه توندوتیژی و هه‌راسانكردن یه‌ك پرۆسه‌ن و خاوه‌ن یه‌ك كرۆكی یه‌كگرتوون، كه ده‌كرێت به یه‌ك پێناسه ده‌ستنیشانی بكه‌ین، چونكه له‌بنه‌ڕه‌تدا سرووشتێكی په‌لكه‌زێڕینه‌یی هه‌یه و به چه‌ندین فۆرم و خه‌سڵه‌تی جیاواز خۆی ده‌نوێنێت. هه‌راسانكردن و توندوتیژی سێكسی چه‌نده به‌رجه‌سته‌یه، هێنده‌یش سیمبولیكه، چه‌نده وه‌ك كرده‌یه‌كی واقیعی و كرده‌گی ده‌رده‌كه‌وێت، هێنده‌یش له فۆرمی…
Read Moreبوونی (کەسانیتر) لە فەلسەفەی بوونخوازی سارتەردا
بوونی کەسانیتر دۆزەخە! ژان پۆل سارتەر (١٩٠٥-١٩٨٠) بە یەکێک لە گرنگترین بیریارانی سەدەی بیستەم هەژمار دەکرێت، کە لە پاش جەنگی جیهانی دووەمەوە، زۆرێک لە بزوتنەوە ئەدەبی و سیاسی و هونەرییەکانی ئەوروپا لە ژێر کاریگەری بیروباوەڕە و فەلسەفە بوونخوازییەکەیدا سەریان هەڵدا. سارتەر لە ساڵی (١٩٤٤)دا بە نووسینی کتێبی (بوون و نەبوون [١]) تێروانێکی نوێی لە هەمبەر…
Read Moreلایسیتێ چییه؟
لایسیتێ[1] وشەیەکە کە لە دەیەی حەفتای سەدەی بیستەم لە فەرەنسادا خولقێنراو دوای ئەوە ھاتە ناو تێز و گفتوگۆی سیاسییەوە. لایسیتێ دەستکەوتێکی سیاسییە کە بە پێی ئەمە لە لایەکەوە دەوڵەت[2] و ناوەندی گشتی[3] لایەنگری لە ھیچ ئایینێک ناکەن و لە لایەکی تریشەوە، ئایین بە بەھرەمەند بوون لە ھەموو ئازادییەک لە کۆمەڵگای مەدەنیدا، ھیچ دەسەڵاتێکی سیاسی بە…
Read Moreجیهان لە سەردەمی درەشانەوەی سەرکردە دەمڕووت و بێئابڕووەکاندا
سلاڤۆ: فەیلەسوفی پارادۆکسەکان / لێبوکە چەپەکە بەمەبەستی ئامادەبوون لە دیدارەکەی سلاڤۆی ژیژەکدا بە ناونیشانی (دەرکەوتنی سەرکردە بێئابڕووە نوێکان) کە بەرواری (٢٢-١-٢٠٢٠)، لە فۆرمی دیالۆگێکی کراوەدا لە کتێبخانەی گشتی شاری مالموێ سازکرا، نزیکەی ٣ کاتژمێر لە شەمەندەفەردا بووم تاوەکو خۆم بگەیەنمە هۆڵەکە و لە نزیکەوە بیبینم. هەموو ئەو پروپاگەندە و دەنگۆیانەی کە پێشتر لەڕێی تۆڕە میدیاییەکانەوە…
Read Moreهەژار و پرۆلیتاریا
دوا چیرۆکی کۆمیدییانەی (چارلی چاپلن) ئەوە بوو کە دەیەوێت نیوەی خەڵاتە سۆڤێتیەکەی وەک کۆمەک، ببەخشێتە سندوقی یارمەتییەکانی (باوکە پیار) بۆ هەژاران. خۆی لە بنەڕەتیشدا ئەمە مانای یەکسانی سروشتییانەی نێوان هەژار و پرۆلیتاریا دەگەیەنێت، چونکە دیدی چاپلن بۆ هەژاران هاوشێوەی تێڕوانینیشیەتی بۆ پرۆلیتاریا: هێزی مرۆڤدۆستانەی نمایش و فیلمەکانی و ئاڵۆزییە سیاسییەکانیشیان، هەر لەمەوە سەرچاوە دەگرن. ئەمە…
Read Moreوەهمی مرۆڤی ئەکادێمی له زه‌مینه‌ی ئێمه‌دا
١ كارابوون یان ناکارابوونی مرۆڤی ئه‌كادێمی ئێستای ئێمه ئه‌وه‌ند بابه‌تسازه بۆ هه‌ر كه‌سێك، له‌نێویدا بێ یان له ده‌ره‌وه‌ی، به‌رده‌وام بوارێكه بۆ ئەوەی بەرهەمهێنی گوتار بێ. ڕووداوه‌كان، گێڕانه‌وه‌كان، دیار و نادیارەکانی واقیعی کوردی، نائاسایی ده‌ركه‌وتنی حاڵه‌ته ئاساییه‌كانی نێو ئەم واقیعە، خۆنواندن یانیش هەبوونمان له‌گه‌ڵ ئه‌وانیتر و…هتد، زۆر کارەکتەری فەزای ئێمه‌یان به قسه هێناوە. خۆ قسه‌كردن…
Read Moreوەجاغزادەیی لە ئەنترۆپۆلۆژیای شتراوس’دا
ساڵی ١٩٠٨ لە شاری برۆكسل یەكێك لە فەیلەسوفە بەناوبانگەكان هاتە دنیاوە، زانای ئەنترۆپۆلۆژی و پێشەنگی بونیادگەریی (كلۆد لێڤی شتراوس) بوو. ماوەیەك ژیانی لە فەرنسادا بەسەر برد و دواتر لە پاش داگیركردنی پاریس لەلایەن نازییەوەكانەوە، ئیتر شتراوس بەرەو نیۆیۆرك سەفەری كرد و لە ساڵی ١٩٤٨ گەڕایەوە فەرەنسا و بەناوبانگترین كتێبی ناوداری سەدەی بیستەمی دانا، بە ناوی(…
Read Moreسینەما و ئەشکەوتەکەی پلاتۆ
بۆچی باس لە بوونی پەیوەندی نێوان فەلسەفە و سینەما دەکەین؟ بۆ وەڵامدانەوەی ئەم پرسیارە دەتوانین دوو گریمانە پێشکەش بکەین: گریمانەی یەکەم ئەوەیە کە پەیوەندی نێوان سینەما و فەلسەفە پەیوەندییەکی پێویست و لێکدانەبڕاوە، چونکە لەنێوانیاندا جیاوازی، لێکدژی و ناکۆکی هەیە. گەر هاتوو وتمان سینەما لە وێنەگەلێک پێکهاتووە، گەر سینەما شێوەیەک بێت لە شێوەکانی پەیوەندییەکی وێنەیی (وەهمی)…
Read Moreسیکولاریزم، لە ڕوانگەی چارلز تایلەردا
یەکێک لە ڕەهەندە کاریگەرەکانی بیرکردنەوەی چارلز تایلەری بیرمەندی هاوچەرخی کەنەدی، کە وا لە خوێنەر دەکات درێژە بە خوێندنەوەی تێکستەکانی بدات و بە وردیش سەرنج بخاتە سەر ئایدیا و بیرۆکە مشت‌ومڕ وروژێنەرەکانی، ئەوەیە کە ناوبراو بۆ خستنەڕووی بابەتی سەرەکی تێکستەکەی، هەوڵدەدات بیرکردنەوەی دژە باو هەڵبژێرێت. بیرکردنەوەیەک کە پێچەوانەی تەوژم و شەپۆلی باوە، لەوەش زیاتر لەگەڵ بەرەوپێشچوونی…
Read More