به‌های خاڵه شینه كزهكه
فه‌یله‌سوفی سه‌ده‌ی هه‌ژده‌ی ئه‌ڵمانی ئیمانوێل كانت ده‌ڵێت: “دوو شت هه‌ن هزر پڕ ده‌كه‌ن له ترس و سه‌رسامی كه هه‌میشه تازه ده‌بنه‌وه و به‌رده‌وام ده‌بن، كاتێك به‌رده‌وام بیری ئێمه به خۆیانه‌وه سه‌رقاڵ ده‌كه‌ن؛ ئاسمانی پڕ ئه‌ستێره له سه‌رووی منه‌وه، له‌گه‌ڵ یاسای ئه‌خلاقی له ناو مندا”.
ئه‌مساڵ كه یادی چوارسه‌د ساڵه‌ی یه‌كه‌مجار به‌كارهێنانی ته‌له‌سكۆبه له‌لایه‌ن گالیلۆوه، دانرا به ساڵی نێوده‌وڵه‌تی زانستی فه‌له‌كناسی، بۆیه وادیاره كه كاتێكی گونجاوه بۆ بیركردنه‌وه له سه‌رچاوه‌ی یه‌كه‌می كانت بۆ “ترس و سه‌رسامی”. له ڕاستیدا ئامانجی زیندووكردنه‌وه‌ی ئه‌م یاده ئه‌وه‌یه- تا یارمه‌تی هاوڵاتیانی جیهان بده‌یین تا “دووباره پێگه‌ی خۆیان له گه‌ردووندا بدۆزنه‌وه”- ئێستاش سوودێكی تری لێده‌كه‌وێته‌وه ئه‌ویش له بیربردنه‌وه‌ی بابه‌ته قێزه‌ونه‌كانی نزیك له وارهكهمانه، وه‌ك ئه‌نفلۆنزای به‌راز و گرفتی ئابووری جیهانی. فه‌له‌كناسی چیمان پێ ده‌ڵێت له باره‌ی “ئاسمانی پڕ ئه‌ستێره له سه‌ره‌وه”؟
زانست-به‌تایبه‌تی- هۆشیاریمانی له‌باره‌ی به‌رفراوانی گه‌ردوونه‌وه زیاتر كردووه، بۆیه ههستكردنمانی به ترس و سهرسامیشی زیاتر كردووه، كاتێك له شه‌وێكی پڕ ئه‌ستێره‌دا له ئاسمان ڕاده‌مێنین (به گریمانه‌كردنی ئه‌وه‌ی به پێی پێویست دووركهوتبێتینهوه، له هه‌وای پیس و ڕووناكی زیاد له پێویستی شه‌قامه‌كان بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌ستێره‌كان وه‌ك ئه‌وه‌ی پێویسته ببینین). به‌ڵام له هه‌مانكاتدا، زانیاری به‌رفراوانمان به دڵنیاییه‌وه ناچارمان ده‌كات ددان بنێین به‌وه‌دا كه شوێنمان له گه‌ردووندا گرنگییه‌كی تایبه‌تی نییه.
له وتاری “خهونهكان و ڕاستییه‌كان”دا فه‌یله‌سوف بڕتراند ڕاسڵ ده‌ڵێت: هه‌موو گالاكسییهكهمان هیچ نییه جگه له پارچه‌یه‌كی بچوك له گه‌ردووندا، له‌ناو ئه‌م پارچه‌شدا كۆمه‌ڵه‌ی خۆره‌كه‌مان هه‌یه كه “پارچه‌یه‌كی گه‌لێك بچووكه”، له‌ناو ئه‌و پارچه‌شدا هه‌ساره‌كه‌مان هه‌یه كه “خاڵێكی میكروسۆبیه”.
ئه‌مڕۆ پێویستمان به‌وه نییه پشت ببه‌ستین به‌و وه‌سفكردنه زمانه‌وانیانه تا ناگرنگ بوونی هه‌ساره‌كه‌مان بخه‌ینه ڕوو. زانای فه‌له‌كناس كارل ساگان پێشنیازی كرد كه كه‌شتی ئاسمانی (Voyager) وێنه‌یه‌كی زه‌وی بگرێت هه‌ر كاتێك گه‌شته ده‌ره‌وه‌ی كۆمه‌ڵه‌ی خۆره‌كه‌مان. ئه‌مه‌ش له ساڵی ١٩٩٠دا ڕوویدا، زه‌وی له‌و وێنه‌یه‌دا به شێوه‌یه‌كی ناڕوون ده‌ركه‌وتبوو وه‌ك خاڵێكی شینی كز. ئه‌گه‌ر چوویته سه‌ر یوتیوب و گه‌ڕای به دوای “كارل ساگان- خاڵه شینه كزهكه“، ئه‌وا وێنه‌كه ده‌بینیت، گوێشت له ساگان ده‌بێت كه پێمان ده‌ڵێت پێویسته شانازی به جیهانهكهمانهوه بكه‌ین، هه‌موو ئه‌وه‌ی مرۆڤ به‌های بۆ داناوه ته‌نها له‌ناو ئه‌و خاڵه شینه كزهدایه. ئه‌م ئه‌زموونه كاریگه‌ره، به‌ڵام پێویسته چی لێوه فێربین؟
جارێك ڕاسڵ نووسی وه‌ك ئه‌وه‌ی ڕاستی ئه‌وه‌ی ئێمه ته‌نها ته‌نێكی بچووك بین له گه‌ردوونێكی به‌رفراواندا، مانای ئه‌وه‌یه ئێمه به هیچ جۆرێك تا ئه‌و ئاسته گرنگ نیین، ئه‌و گوتی: “له سه‌ر ئه‌م پارچه، كوتله‌یه‌ك له كاربۆن و ئاوی ناپوخت هه‌یه، كه بونیادێكی ئاڵۆزی هه‌یه، له‌گه‌ڵ هه‌ندێك تایبه‌تمه‌ندی نائاسایی فیزیایی و كیمیاوی، بۆ ئه‌وه‌ی چه‌ند ساڵێكی كه‌م گاگۆڵكێی به ناودا بكات، تا دووباره شی بێته‌وه بۆ ئه‌و ڕه‌گه‌زانه‌ی كه لێی پێكهاتبوو”.
“هیچ مرۆڤێك ئازاد نابێت له ترسه‌كانی ئه‌گه‌ر بوێری بینینی پێگه‌ی خۆی نه‌بێت له جیهاندا وه‌ك ئه‌وه‌ی كه هه‌یه، هیچ مرۆڤێك ناتوانێت بگاته ئه‌و مه‌زنییه‌ی كه له توانایدایه پێی بگات هه‌تا ڕێگه به خۆی نه‌دات ئاستی بچوكییهكهی خۆی ببینێت”.
به‌ڵام ئه‌م ڕا نههلیستییه له‌باره‌ی بوونمانه‌وه له قه‌باره‌ی وارهكهمانهوه نه‌هاتووه، ڕاسڵیش خۆی نههلیست نه‌بوو. ئه‌و وا بیری ده‌كرده‌وه كه گرنگه ده‌ركی ڕاستی بچووكی پێگه‌مان له‌ناو گه‌ردووندا بكه‌ین، ده‌یویست له بێخهیاڵییهكی وه‌همیدا نه‌ژیین له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌و باوه‌ڕه‌ی كه جیهان به جۆرێك له جۆره‌كان له‌پێناوی ئێمه‌دا دروستكراوه، و ئێمه له ژێر سایه‌ی خودایه‌كی به ڕه‌هایی بههێزدایین. ئه‌و وتاری “خهونهكان و ڕاستییه‌كان”ی به‌م وشه كاریگه‌رانه كۆتایی پێ هینا: “هیچ مرۆڤێك ئازاد نابێت له ترسه‌كانی ئه‌گه‌ر بوێری بینینی پێگه‌ی خۆی نه‌بێت له جیهاندا وه‌ك ئه‌وه‌ی كه هه‌یه، هیچ مرۆڤێك ناتوانێت بگاته ئه‌و مه‌زنییه‌ی كه له توانایدایه پێی بگات هه‌تا ڕێگه به خۆی نه‌دات ئاستی بچوكییهكهی خۆی ببینێت”.
له سه‌روبه‌ندی جه‌نگی جیهانی دووه‌مدا، كاتێك جیهان دابه‌ش بووبوو بۆ دوو بلۆكی خاوه‌ن چه‌كی ناوه‌كی كه هه‌ڕه‌شه‌ی له ناوبردنی یه‌كترییان ده‌كرد، لای ڕاسڵ ئه‌و بۆچوونه‌ی كه باسی له بچووكی شوێنه‌كه‌مان به به‌راورد به گه‌ردوونی به‌رفراوان ده‌كرد، مانای ئه‌وه‌ی نه‌ده‌گه‌یاند كه كۆتایی ژیان له‌سه‌ر زه‌وی گرنگ نییه، به‌ڵكو به پێچه‌وانه‌ی ئه‌وه‌وه، ڕاسڵ كۆتاییهێنان به چه‌كی ناوه‌كی كردبووه سه‌ره‌كیترین چالاكی سیاسی خۆی هه‌تا كۆتایی ته‌مه‌نی.
ساگان ڕایه‌كی هاوشێوه‌ی هه‌ڵگرتبوو. كاتێك ته‌ماشای زه‌وی وه‌ك گشتێك ده‌كه‌یت گرنگی شته‌كانی وه‌ك سنووره نه‌ته‌وه‌ییه‌كان كه دابه‌شمان ده‌كات كۆتایی پێ دێت، وه‌ك ئه‌و ده‌یڵێت: “لێپرسراوێتی مامه‌ڵه‌كردنێكی زیاتر هاوسۆزانهمان له‌گه‌ڵ یه‌كتر دووپات ده‌كاته‌وه، پێویسته ئاگامان له‌و خاڵه شینه كزه بێت و شانازی پێوه بكه‌ین، تاكه نیشتمانێك كه ناسیومانه”. ئاڵ گۆڕ وێنه‌ی “ئه‌و خاڵه كزه شینه”ی له كۆتایی فیلمه‌كه‌ی “ڕاستییەکی بێزاركه‌ر” پیشان دا. وه‌ك ئاماژه‌كردن به‌وه‌ی كه ئه‌گه‌ر ئێمه ئه‌م هه‌ساره‌یه‌مان وێران كرد، ئه‌و شوێنێكی ترمان نییه بۆی بڕۆیین.
ده‌شێت ئه‌مه ڕاست بێت، هه‌رچه‌نده زانایان ئێستا ههسارهگهلێكی دیكه ده‌دۆزنه‌وه له ده‌ره‌وه‌ی كۆمه‌ڵه‌ی خۆره‌كه‌مان. پێده‌چێت ڕۆژێك له ڕۆژان ئه‌وه بدۆزینه‌وه كه ئێمه تاكه بوونه‌وه‌ری زیره‌ك نه‌بیین له‌ناو گه‌ردووندا، له‌وه‌ش ده‌چێت بتوانین باس له پرسه‌كانی ئه‌خلاقی نێوان-ڕه‌گه‌زه‌كان بكه‌یین له‌گه‌ڵ ئه‌م بوونه‌وه‌رانه‌دا.
ئه‌مه‌ش ده‌مانگه‌ڕێنێته‌وه بۆ سه‌رچاوه‌كه‌ی تری ترس و سه‌رسامی لای كانت، ئه‌ویش یاسای ئه‌خلاقی نێوانمانه.ئه‌و بوونه‌وه‌ره ته‌واو جیاوازانه له ئێمه له ڕووی ڕیشه‌ی گهشهكردنیانهوه-بوونه‌وه‌رانێك كه له‌وه ده‌چێت هه‌تا له كاربۆنیش دروست نه‌بووبن- ده‌بێت چۆن بڕواننه یاسا ئه‌خلاقییه‌كانی ئێمه؟
سه‌رچاوه:
بيتر سينغر، أخلاقيات عالمنا الواقعي، ت:أحمد رضا، ٨٦ مقالاً موجزاً عن أشياء تهمنا.