سپی هەر وەک تهپکەکانی ئه‌فریقا
“وه‌ره قوونمه‌وه”. یه‌که‌م جار که چاوم به‌و ڕسته‌یه که‌وت له‌سه‌ر شه‌قام بووم و خۆش دەماغ به‌ره‌و ماڵێ ده‌بوومه‌وه. پێم سه‌یر بوو! ئەویش لەسەر بیلبۆردی شارەداری، لە ناوەندی شار! ئێرە ڕێی ڕۆژانەمە و دڵنیام بەیانی کە پێی دا هاتم شتی وای پێوە نەبوو! سه‌رێکم هه‌ڵته‌کاند، نە بۆ ئەوەی پێی وەڕەز بم، نە بۆ ئەوەش پێم قسەیەکی ناحەز بێت، ئەسڵەن بۆم گرینگ نەبوو؛ تەنیا ئەوە نەبێ پێم وابوو مانای درووشمەکان لە هەموو بارێکەوە گۆڕدراون، سەریشم هەر لە خۆوە هەڵتەکاند. بێ دەربەند ڕێی ماڵێم گرته به‌ر، خۆر گۆمی خوێن بوو، بڕیاری دابوو تا گڕمان نه‌دا هه‌دا نه‌دا. دووهه‌م جار بەڵام کە سەرم دیسان هەڵتەکاند، زۆری نه‌خایاند، هه‌ر له‌سه‌ر ڕێم، کاتێ لە بازاڕەوە دەگەڕامەوە بۆ ماڵێ، کورتەنامەیەکم بۆ هات: گەشتێکی هەشت ڕۆژه بۆ تەپکەکانی ئافریقا تەنیا ٥٠٠ یۆرۆ. بێزەحمەت له زووترین کاتدا فەرموو وەرە قوونمانەوە!
“ئەگەر ئەوە ڕێکڵام بێ، گوو بەو ڕێکلامه و لەوەی بم وا پووڵ بەم حولحولیانە دەدا .”
کە گەیشتمە سه‌ر کۆڵانه‌که‌مان بە خەتێکی زەڵام و ناحه‌ز دیسان لەسەر دیوارێک چاوم به‌و ڕستهیە کەوتەوە: “وەرە قوونمەوە” ئەوجار بڕێک کونجکۆڵ بووم، بڵێی لەگەڵ کێیان بێت؟ بەردەنگیان دەستە و تاقمێکی تایبەتە یان تاکەکەسێک؟ گوێم نه‌دایه و وام دانا کۆدێکه، یان ڕه‌نگه ڕێکلام بۆ ده‌سماڵی ده‌ستاو یان جۆرێک کاندۆم بێت! ئه‌م ڕۆژانه کۆمپانیاکان بۆ سەرنج ڕاکێشانی خه‌ڵکی هه‌موو کارێک ده‌که‌ن، یان نەخێر ڕه‌نگه که‌سێک دوژمنایه‌تی له‌گه‌ڵ که‌سێکیتر هه‌بێ و ده‌یهه‌وێ به‌و قسه‌یه ده‌هری کا، به‌ڵام له‌گه‌ڵ کێ؟ ئه‌وه پێوه‌ندی به منه‌وه نه‌بوو. چواره‌م جار به‌ڵام کە چاوم بەو ڕستە قیزەونە کەوتەوە زانیم ئه‌و که‌سه‌ی ده‌بوو ده‌هری بێت ڕێک بۆ خۆم بووم، له‌سه‌ر دیواری ماڵی ئێمه، به خه‌تێکی گڵاو نووسرابوو له‌گه‌ڵ تۆمه، تۆ! وه‌ره کوونی قوونمه‌وه!!!
– چ گه‌وادێک ئه‌و ڕسته‌یه‌ی نووسیوه تا ژنی بگێم؟
ئه‌وه‌م به ده‌نگێکی به‌رز گوت، چاوم به‌م سه‌ر تا ئه‌و سه‌ری کۆڵاندا گێڕا، که‌س دیار نه‌بوو.
“دایمە کەسێک هەیە ڕۆژەکەت لێ گوو تێکا” به‌له‌ز چوومه‌وه ژوورێ و سه‌تڵه ڕه‌نگ و فڵچه‌یه‌کم هه‌ڵگرت و ده‌ستم کرد به سڕینه‌وه‌ی ئه‌م ڕسته بۆگه‌نیوه له‌سه‌ر دیواری ماڵه‌که‌م. به‌ڵام ئه‌و ڕسته‌یه ته‌نیا له‌سه‌ر دیواری ماڵی ئێمه نه‌نووسرابوو، له‌سه‌ر دیواری ئه‌وسه‌ری کۆڵانیش و له‌سه‌ر شه‌قامیش خۆ نووسرابوو! ڕەنگە لە زۆر شوێنی تریش نووسرابێ، به‌رده‌نگی ئه‌و قسه‌یه‌ش دەیتوانی من نەبم، ڕەنگە کەسێکیتر بێت. ئەوانەم بۆ دڵدانەوەی خۆم بە خۆم ده‌گوت، بەڵام ئەوەی ڕاستی بێت جگە لەسەر دیواری ماڵی ئێمە و ئەوسەری کۆڵان، ماڵی حیچ کەسیتریان بەو قسەیە گواوی نەکرابوو، کە وایە بەردەنگەکەی که‌س نەبوو جگه له منی کڵۆڵ. بەوە قاییل نەبووم تەنیا دیوارەکەی ماڵی خۆمان ڕەش کەمەوە، من هەموو ڕۆژێک بەم کوڵان و شەقامەدا هاتوچۆ ده‌که‌م نەدەکرا هەموو ڕۆژێک چاوم بەو ڕستە بۆگه‌نیوه بکەوێ، چوومە ئه‌وسه‌ری کۆڵانیش و ڕه‌سته‌که‌ی ئەوێشم کووژاندەوە، هەر بیلبۆرده‌که‌ی سه‌ر شەقام مابوو. ئەویشم لە تاریکاندا کە بەشەر تاقی به‌دیاره‌وه نه‌بوو دوور له چاوی سپووره‌کانی شاره‌داری که بە دیار چەلەنگە ئاورێکهوه دانیشتبوون و قسه‌ی قۆڕیان بۆ یه‌کتر ده‌کرد و جگه‌ره‌یان ده‌کێشا سڕییەوە. له کاتی گه‌ڕانه‌وه‌مدا سه‌رخۆش له‌و سەرکەوتنە و له‌وه‌ی که‌س پێی نه‌زانیوم به‌ره‌و ماڵ بوومه‌وه. له‌به‌ر درگای ماڵی خۆمان تارمایی کەسێکیم وۆبەر چاو هات کە پاڵی بەو دیوارەوە نابوو کە قەدەرێک لەوە پێش ئەو قسە حیزەی لەسەر نووسرابوو، کە زیاتر لێی چوومە پێش پیاوێکی خرپنەی چاوزیتهی پاتۆڵ قوڵه‌م دی کە پێدەچوو چاوەڕێی کەسێک بکات، نهچووومه به‌حری ورده‌کاری ڕواڵه‌تییه‌وه، جگه له خاڵێکی گۆشتن نه‌بێ که له گۆشه‌ی ڕاستی لووتی ته‌رحێکی ناحه‌زی به ڕوخساری دابوو. گوێم پێ نه‌دا و بێ هه‌مییه‌ت بە لایدا تێپەڕ بووم، ئێستا کلیلم لە درگا نەخستبوو بانگی کردم:
-ئەرێ کاکه!
لە گەڵ منی بوو؟! سەرم هەڵێنا و چاوم لێکرد.
– بۆ نایه قوونمه‌وه؟
ـ کوتت چی؟
پشتی تێ‌کردم و پاتۆڵه‌که‌ی داکێشا خوارێ و خۆی چەماندەوە و قوونی پان و ڕووتی وه‌حه‌وا خست.
ـ دەڵێم بۆ نایە قوونمەوە؟
– ئەوە ئەو دیوارەش تۆ نۆوسیوتە گه‌وادی له گه‌واد بوو؟
ئەوەم گوت و هاشاوڵم بۆ هێنا تا بیگرمه به‌ر شه‌ق. به چاوترووکانێک که له قه‌ڵافه‌تی نه‌ده‌وه‌شاوه خۆی له ده‌ستم قوتار کرد و چووه ئه‌و سه‌ری کۆڵان.
هه‌ڵده‌به‌زییه‌وه و ده‌ستی بۆ قوونی ده‌برد و ده‌یگوت:
-ده‌ی وه‌ره قوونمه‌وه، ده‌ی ماڵته وه‌ره کونی قوونمه‌وه!
کاتێک وای دەکوت ترسێک لە چاوە حیزەکانیدا زەق دهبۆووە و لیکێکی ئاڵۆش ئاسا بە لێویەوە داچۆڕابوو.
-هێشتا هێندە کیرکافر نەبووم سەگی وەک تۆ بگێم ئۆبنەیی، مه‌گین نه‌که‌وییه به‌ر ده‌ستم.
تەواو شەکەت ببووم، وازم لێی هێنا، درگای حه‌وشه‌که‌م کرده‌وه و چوومه ژوورێ، له ساغ نه‌ده‌چوو، باشتر وا بوو به‌و نیوه‌شه‌وه ده‌رک و جیران له خۆم نه‌گه‌یه‌نم. له هاڵه‌که پاڵ که‌وتم، دایکم هێشتا نه‌خه‌وتبوو، له ئاشپه‌زخانه نازانم خه‌ریکی چی بوو. با‌نگم کرد تا لیوانێک ئاوی ساردم بۆ بێنێ. که سه‌رم هه‌ڵێنا هه‌ر ئه‌و ڕسته گڵاوه له‌سه‌ر دیواری هاڵهکهش نووسرابوو!
– دایه ئه‌وه کێ ئه‌وه‌ی نووسیوه؟
به سه‌ر دایکمدا نه‌ڕاندم:
– دایە.
گوێی برێک گران بوو.
– دایە ئەوە کێ قسه‌ی حیزه‌ی لێره نووسیوه؟
دایکم له ئاشپه‌زخانه هاته ده‌رێ و ئه‌ویش وه‌ک من سه‌ری له‌و ڕسته‌یه سووڕ ما، ویستی بیخوێنێته‌وه: وه‌ره کونی… به‌سه دایه به‌سه مه‌یخوێنه‌وه.
-ئەیەڕۆ ئەوە چییە لێرە نووسراوە!
دایکم ئه‌وه‌ی گوت و چوو په‌رۆیه‌ک بێنێ تا بیسڕێته‌وه. نازانم بۆ کە پشتی تێ‌کردم وام زانی دەستی بۆ پاشەڵی برد و شتێکی گوت، وەک ئەوەی بڵێ “وەرە قوونمەوە”!
به پلیکانه‌کاندا چوومه سه‌رێ تا له ژووره‌که‌ی خۆمدا سه‌ر بنێمه‌وه و وه‌ک سه‌گ بتۆپم، که‌چی له‌وێش له‌سه‌ر دیواری دیوه‌که‌ی خۆمدا هه‌ر ئه‌و ڕسته بۆگه‌نیوه ڕێک وه‌ک ئه‌وه‌ی هاڵه‌که و ئەوانەی دەرێ نووسرابوو! ئەوە لە گەمەیەکی قۆڕ و حیزانە زیاتر چی دی نەبوو. په‌رده‌که‌م لادا و له په‌نجه‌ره‌وه سه‌یرێکی ده‌رێم کرد، ئه‌و جانه‌وه‌ره هەر لەوێ بوو! که چاوی به من که‌وته‌وه دیسان پشتی تێدەکردم و پاتۆڵه‌که‌ی داکێشا خوارێ و نووشتاوە، شێتانه ده‌ستی بۆ قوونی ڕادەداشت و یه‌ک به خۆی ده‌ینه‌ڕاند وه‌ره کونی قوونمه‌وه، ده‌ی وه‌ره کونی قوونمه‌وه. ده‌هری کردبووم، دڵم ترپ ترپ لێی دەدا و دەستم دەلەرزی، خوێن له ده‌ماره‌کانمدا هه‌راسان بوو، تووشم به تووشی چییه‌وه بووه؟ ده‌بوو قنگی پێ شل که‌م و وازم لێ بێنێ، بۆی چوومه ده‌رێ و به هه‌ر له‌ونێک بوو گرتمه‌وه، هه‌تا توانیم تێمهه‌ڵدا، به‌و حاڵه‌شه‌وه دیسان ده‌ست به‌ردار نه‌بوو، پشتی تێدەکردمهوه و ده‌ستی بۆ ده‌هۆڵی قوونی ده‌برد و ده‌یگوت: وه‌ره کونی قوونمه‌وه، به هیچ کلۆجێک ده‌ست به‌ردار نه‌بوو، وتم ئه‌خه دایکت ده‌گێم چیت له من ده‌وێ، دەتناسم، دەمناسی، حه‌یات نییه ئه‌و هه‌مووه‌م تێههڵدای؟ که‌چی دیسان دووپاتی ده‌کرده‌وه: هیچم له تۆ ناوێ به‌س وه‌ره کونی قوونمه‌وه.
ئه‌و حاڵه به‌و حاڵه نه‌ده‌شیا، ئه‌و سه‌گبابه خه‌ریک بوو هەنگامەیەکی ساز دەکرد و عالەمی لێ تێدەگەیاندم. چوومه‌وه ماڵێ و ده‌ستم دا بیستۆکی تلهیفوونهکه، ژماره‌ی پۆلیسم گرت، هه‌موو ماجهراکهم له نووکه‌وه بۆ گێڕانه‌وه، که‌چی سه‌گبابێک له‌و دیو بیستۆکه‌که‌وه کوتی: -ئه‌رێ بۆ نایه قوونمه‌وه!
دڵنیام ئەوە ڕێک قسه‌ی ئه‌و پۆلیسه گه‌واده بوو وا به منی گوت. ته‌واوم کرد پۆلیسی مه‌مله‌که‌تێ وام پێ بڵی چ جای ئیراد له‌و سه‌گبابه‌ی به‌ر درگا؟ دیسان له په‌نجێره‌وه سه‌رم برده ده‌رێ، ده‌ست هه‌ڵگر نه‌بوو، هه‌ر له‌وێ وێستا بوو هه‌ر چاوی بە من دەکەوت پشتی تێدەکردم و دەکۆماوە و ده‌ستی خوێری بۆ لای قوونی گڵاوی ڕاده‌داشت و دەینەڕاند: بۆ نایه کونی قوونمه‌وه؟
چی له‌گه‌ڵ ئه‌و موسیبه‌ته ده‌کرا؟ زه‌نگم بۆ ماڵی جیرانێکمان لێدا هەتا پێی بڵێم حال و جه‌ریان چییه بەڵکو چارێکم بۆ بدۆزێته‌وه، بیستۆکه‌که‌ی هه‌ڵگرت و هه‌ڵنه‌گرت:
– ئه‌رێ بۆ نایه قوونمه‌وه!
من شێت ببووم یان ئه‌وان خۆیان له شێتی دابوو، ئه‌وانه ده‌یانوسیت من ڕه‌وانه‌ی تیمارستان که‌ن؟
ئەو سیناریۆیە چییە دژ من هەڵبەستراوە؟ ئاخر من چۆن بچمه قوونی ئه‌و خه‌ڵکه‌وه له قوونی ئه‌و خه‌ڵکه بم.
یان بۆ ده‌بێ بچمه ناو قوونیانه‌وه؟ ئه‌ی بۆ نه‌چمه قوزی ژنیانه‌وه، له قوزی ژنیان بم. په‌رده‌ی ژووره‌که‌م دادا و خزامه ناو پێخه‌فه‌که‌مه‌وه، پهتووەکهم به سه‌رم داکێشا به‌ڵکو خه‌وم لێ که‌وێت، چاوم قورس بوو، ماندوو بووم، به‌شکم هه‌مووی وه‌همێک بێت و به سه‌رخه‌و شکاندنێک هه‌مووی بهڕهوێتهوه، له‌و خه‌و و نیوه‌خه‌ودا بوو، شتێک له گوێم‌دا یان له خه‌ونمدا چرپاندی:
– نایه ناو قوونمه‌وه!
من شێت ببووم. کورت و کورمانجی سه‌فی ببووم، ده‌بوو چارێک بۆ ده‌ردی خۆم بدۆزمه‌وه.
بەیانی زوو جله‌کانم له به‌ر کرد و بە ڕۆحێکی وێران و جەستەیەکی تێکشکاو بەرەو دەرێ وەڕێ کەوتم.
خرپنەی پاتۆڵ پیسی دوێنێ شەو هەر لەوێ خەوی لێ کەوتبوو، لێی نزیک بوومەوە، ئه‌و جار ده‌متوانی روخساری به جوانی ببینم، به ڕواڵه‌ت له که‌سێکی هه‌رجایی نه‌ده‌چوو، ڕدێنی تیفتیفهدابوو، قژی خورمایی به لای ڕاستدا شانه کردبوو، سه‌راپا گۆشت بوو، جله‌کانی ئه‌گه‌ر چی لیپۆک ئاسا به‌ڵام پاک و خاوێن بوو، هەستی بە دەنگی پێم کرد، کە چاوی هەڵێنا و منی دی، گێژ و وڕ دووبارە پشتی تێکردمەوە و ئاماژه‌ی به کونی قوونی کرد:
-وه‌ره ناو قوونمه‌وه، ده‌ی وه‌ره ناو قوونمه‌وه.
نا نابێ لێی نزیک ببمه‌وه، ئه‌وه ڕاست نییه و کێشه له منه، به هه‌ڵاتن به‌ره‌و لای شه‌قام ڕۆیشتم شڵەژاو و پەرێشان. به‌ر له‌وه‌ی کار له کار بترازێ ده‌بوو خۆم بگه‌یه‌نمه لای دکتۆرێکی ده‌روونناس. دوور نییه، له ماڵی خۆمانه‌وه چاره‌گه سه‌عاتێک ڕێیه، پێشتر بۆ نه‌خۆشییه‌کی دایکم که تووشی پهژارهییی ببوو چه‌ند جارێک چووبووینه لای. له‌وه دڵنیا بووم که شێت ببووم. له‌وه‌ش دڵنیام بووم که نه حیچم کێشاوه و نه حیچێکی واشم خواردووه که تووشی وه‌همم کا، ژیانی من زۆر له‌وانه ئاسایی و ڕووتین تر بوو که بکه‌ومه داوی ئه‌و فشقیاته‌وه، له شه‌قام مێ دڵانه ده‌ڕۆیشتم و له بنه‌وه چاوم له دار و دیوار و هه‌ر زیندهوارێک ده‌بڕی که به‌ڕه‌وڕووی ده‌چووم، هه‌ستم کرد به هه‌ر که‌س ده‌گه‌م ڕاده‌وه‌ستێ و پشتم تێده‌کا و ده‌نووشتێته‌وه و ئاماژه به کونی قوونی ده‌کا و ده‌ڵێ:
– وره ناو قوونمه‌وه، وەرە ناو قوونمەوە.
وام دەزانی پاشایەکم و خەڵک کڕنۆشم بۆ دەبەن و دەڵێن:
وەی بە قوربانت بین، وەی بە قوربانت بین.
سه‌رم له گێژه‌وه ده‌هات و دڵم له ژێڵهوه. گه‌ییشتمه مه‌ته‌بی دکتۆری گۆرین و به پلیکانه‌کاندا وه‌سه‌رکه‌وتم. نه‌خۆشێک له‌ناو ڕێ پله‌کاندا به‌لامدا تێپه‌ڕی، چاوێکی لێم کرد، پێکه‌نی، چاوه‌ڕێ بووم ئه‌ویش شتێک بڵێ، حەتمەن تێمدەسرەواند. سه‌یر بوو! هیچی نه‌گوت. که لاقم خسته سه‌ر دوایین پلیکان، که‌سێک له دواوه بانگی کردم:
-هۆی کاکه.
ئاوڕم داوه نه‌خۆشه‌که بوو، ده‌ستی بۆ قوونی ڕاداشت:
-ئه‌رێ بۆ نایه ناو قوونمه‌وه؟هاهاهاها
– با، بۆ نایه‌م؟ دێمه ناو قوزی ژنیشتهوه.
کهف و لیکم تێکه‌ڵ کردبوو، دای له قاقای پێکه‌نین و گۆڕی گوم کرد. ئه‌وانه‌ی وا له ساڵۆنه‌که بوون هه‌موو چاویان لێ بوو که وام گوت. بێ ئه‌وه‌ی ههمییهتیان پێ بده‌م به‌ره‌و لای مونشییهکه چووم، داوای نۆبهتێکم لێکرد تا دکتۆر چاوێکی پێم بکه‌وێ، مونشییهکه هه‌ستا سه‌ر پێ و دوو هه‌نگاو کشاوه دواوه، پشتی تێ‌کردم و ئاماژه‌ی به قوونی خڕی کرد:
– بۆ نایه قوونمه‌وه؟
وێڕای ئەویش نەخۆشەکانیتر پشتیان تێ‌کردم و چەمانەوه و وه‌ک ئایینێکی له بیر کراو به تێکڕایی:
-بۆ نایە قوونمانەوە بۆ نایە قوونمانەوە.
یه‌ک به‌و ژووڕه نه‌ڕاندم:
– دکتۆر به فریام بگه ئه‌و خه‌ڵکه شێتیان کردم دکتۆر کوڕه به فریام بگه…
وام ده‌زانی دکتۆر تاقه فریادره‌سی منه و ڕزگارم ده‌کا له‌و موسیبه‌ته، دوو زلحۆرتی ته‌ڕپۆش وه‌ک هارووت و مارووت لە ژوورێکەوە بەرەو لام هاتن، قۆڵیان به تووندی گرتم و بردیانمە ژووری دکتۆر، دکتۆر چەمیبۆوە و پشتی تێکردبووم، قوونێکی سپی و سۆڵ هەر وەک تەپکەکانی ئه‌فریقا.
16 مه‌ی 2018