ژنەفتن ژنەفتن
شیعر

دوو کورتە شیعری دانیل خارمس

نووسەر دانیل خارمس
وەرگێر وەرگێڕانی: قەندیل ئێرین

١

من بلیمەتی وشە لەرزیوەکانم

من بلیمەتی وشە لەرزیوەکانم

من پیاوی بیرۆکە سەربەستەکانم

من پاشای جوانی بێ‌سنوورم

من خودای دوندە شکستخواردووەکانم

من پیاوی بیرۆکە ئازادەکانم

من نەخشەی شادییە بێ‌خەوشەکانم

ئەو ساتەی چاو دەبڕمە ئاپۆڕا

چەشنی چۆلەکەیەکی کەسیرە و،

لە دەورمدا، چەشنی عامودێک؛ کە

بێ‌دەنگ، بێ شەپۆل؛ وەستاوە

ئاپۆڕا وەکوو چۆلەکەیەکی کەسیرە و،

منیش وەکوو زبڵێک؛ پاکی دەکەمەوە.

٢

برسێتیی بەم شێوەیە دەست پێ دەکات:

بەیانیان چالاک هەڵدەستی،

دواتر لاوازی ڕووت تێ‌دەکات،

دواتر هەست بە بێزاریی دەکەیت،

دواتر خێرایی بیرکردنەوە لەدەست دەدەیت،

دواتر هێمن دەبیتەوە؛

ئەوکاتە، ترس و بیم باڵ دەکێشێ.

blank
دەربارەی نووسەر
دانیل خارمس

دانیل خارمس (١٩٠٥-١٩٤٢) شاعیر، چیرۆکنووس و شانۆنامەنووسی ڕووسی. کە یەکێکە لەو نووسەرانەی لە سەرەتای یەکێتی سۆڤیەت بە شێوازی سوریالیسم و ئەبسورد نووسیویەتی، لەبەر ئەمەش چەند جارێک زیندانی کراوە.

هەموو بابەتەکانی ئەم نووسەرە