با جوانی ڕزگار بكه‌ین
جوانیناسی له سه‌رده‌می دیجیتاڵدا
جه‌سته‌ی ساف
له‌نێو فیلمه‌كانی ئه‌مڕۆدا، زۆرجار ڕوخسار ده‌خرێته چوارچێوه‌ی گرته‌ی نزیكه‌وه[1]. ده‌شێت بڵێین وا هه‌ست ده‌كرێت گرته‌ی نزیك گرته‌یه‌كی پۆرنۆگرافیك له جه‌سته ده‌خاته ڕوو. ئه‌م گرته‌ی نزیكه جله‌كانی زمان له جه‌سته داده‌كه‌نێت. هه‌ر ئه‌م له گۆخستنه‌ی جه‌سته‌شه كه پۆرنۆگرافیكه. به‌شه‌كانی جه‌سته كه به شێوه‌ی گرته‌ی نزیك پیشان ده‌درێن ده‌بنه به‌شێكی ئه‌ندامی سێكسی و هه‌مان و كاریگه‌رییان: “گرته‌ی نزیكی ڕوخسار به هه‌مان ڕێژه‌ی بینینی ئه‌ندامێكی سێكسی له نزیكه‌وه قێزه‌ونه. ئه‌مه ئه‌ندامی سێكسییه. هه‌ر وێنه‌یه‌ك، هه‌ر فۆرمێك، هه‌ر به‌شێكی جه‌سته كه له نزیكه‌وه ببینرێت ئه‌ندامی سێكسییه[2].
گرته‌ی نزیك نواندنه‌وه‌ی كرده‌یه‌كی زمانه‌وانیی و هێرمێنۆنتیكه
لای واڵته‌ر بنیامین، گرته‌ی نزیك نواندنه‌وه‌ی كرده‌یه‌كی زمانه‌وانیی و هێرمێنۆنتیكه. گرته‌ی نزیك، جه‌سته ده‌خوێنێته‌وه. ئه‌م گرته‌یه وا ده‌كات نه‌ست كه له‌ودیو فه‌زای ئاگایی خۆی حه‌شارداوه بخوێنرێته‌وه: “به یارمه‌تی گرته‌ی نزیك، ئه‌م فه‌زایه ده‌كشێت، به یارمه‌تی گرته‌ی هێواشیش، جووڵه ڕه‌هه‌نده نوێیه‌كان له خۆ ده‌گرێت. ڕۆڵی گه‌وره‌كردنه‌وه به ته‌نیا ڕوونكردنه‌وه‌ی ئه‌و شتانه نییه كه ئێمه ده‌بێت “به هه‌ر شێوه‌یه‌ك” بێت بیانبینین، یان به ته‌نیا به شێوه‌یه‌كی زۆر ئاشكرا ببینرێن، به‌ڵكو ده‌بێته هۆكاری ده‌ركه‌وتنی پێكهاته ته‌واو نوێیه‌كانی مه‌تریاڵ… له به‌رئه‌نجامدا ئاشكرایه، ئه‌و سرووشته‌ی كه له به‌رانبه‌ر كامێرا ده‌دوێت هه‌مان ئه‌و سرووشتە نییە كه له به‌رانبه‌ر چاوه‌كاندا ده‌ده‌وێت… ئه‌م سرووشته ته‌واو جیاوازه، چونكه ئه‌و فه‌زایه‌ی كه هه‌ژموونی به‌سه‌ر ئاگایی مرۆڤدا هه‌یه، ده‌بێته جێگره‌وه‌ی ئه‌و فه‌زایه‌ی كه حوكم به‌سه‌ر نه‌ستدا ده‌كات…. ئێمه به باشی ئه‌و جووڵانه ده‌زانین كه بۆ گرتنی چه‌رخێك یان كه‌وچكێك به‌كاری ده‌هێنین، به‌ڵام تا ڕاده‌یه‌ك هیچ شتێك سه‌باره‌ت به‌و یارییه نازانین كه له‌نێوان ده‌ست و كانزاكهدا ڕووده‌دات، ته‌نانه‌ت پتر له‌مه‌ش ئه‌و گۆڕانكارییانه‌ش كه دێنه نێو جووڵه‌ی ئه‌و به‌رزونزمییانه‌ی كه له ڕه‌فتاره جیاوازه‌كانمدا هه‌ن[3]“. كاتێك گرته‌ی نزیك ده‌چێته سه‌ر ڕوخسار، باگراوند و گرته‌ی پشته‌وه كاڵ ده‌بێته‌وه، جیهان ون ده‌بێت. ئێستاتیكای گرته‌ی نزیك ڕه‌نگدانه‌وه‌ی ئه‌و كۆمه‌ڵگایه‌یه كه خۆیشی بووه‌ته كۆمه‌ڵگایه‌كی گرته‌ی نزیك. ڕوخسار وه‌ك زیندانییه‌كی ده‌ستی خۆی ده‌رده‌كه‌وێت، ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌ر خۆی. ڕوخسار چیتر ئاراسته‌ی به‌ره‌و جیهان نییه، واته چیتر واتا و هه‌ست و سۆزی تێدا نییه[4].
له ئه‌مڕۆدا، هیچ شتێك زۆر درێژه ناكێشێت. ئه‌م ناجێگرییه كاریگه‌ری له‌سه‌ر ئیگۆ ده‌كات و ناسه‌قامیگری ده‌كات و له ڕێڕه‌و لایده‌دات.
ئه‌م ڕوخساره به‌تاڵه، بێ ده‌ربڕینه، ده‌قاوده‌ق ئه‌و شته‌یه كه سێلفی گرتن ده‌یكات. ڕاهاتن به سێلفی گرتن ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ به‌تاڵییه‌كی ناوه‌كی ئیگۆ. له‌م سه‌رده‌مه‌ی ئێمه‌دا، ئیگۆ فۆرمێكی زۆر كه‌می ده‌ربڕینی جێگیری هه‌یه تا بتوانێت خۆی له‌گه‌ڵیدا هاوشوناس بكات و به شێوه‌یه‌كی هه‌ستیار بتوانێت شوناسێكی دیاریكراو به ئه‌و ببه‌خشێت. له ئه‌مڕۆدا، هیچ شتێك زۆر درێژه ناكێشێت. ئه‌م ناجێگرییه كاریگه‌ری له‌سه‌ر ئیگۆ ده‌كات و ناسه‌قامیگری ده‌كات و له ڕێڕه‌و لایده‌دات. ده‌قاوده‌ق ئه‌م نادڵنیاییه، ئه‌م ترسه له پێناو خوده كه ده‌بێته هۆكاری خولیا په‌یداكردن به‌ره‌و سێلفی گرتن، واته ئه‌و كاته‌ی ئیگۆ به‌ره‌و به‌تاڵی ده‌چێت و هه‌رگیز ئارام نابێته‌وه. به‌رانبه‌ر به‌م به‌تاڵییه ناوه‌كییه، بكه‌ری سێلفی له خۆڕا هه‌وڵده‌دات سه‌ره‌نجڕاكێش ده‌ركه‌وێت. سێلفی گره‌كان فۆرمه به‌تاڵه‌كانی خودن. ئه‌وان جارێكی تر به‌تاڵی به‌رهه‌م ده‌هێننه‌وه. ئه‌مه به واتای عه‌شقێكی نارسیستی نییه و نه خواستێكی له خۆباییانه‌ش، به‌ڵكو به‌تاڵییه‌كی ناوه‌كییه كه ده‌بێته هۆكاری خوو و عاده‌تی سێلفی. لێره‌دا ئێمه سه‌روكارمان له‌گه‌ڵ ئیگۆیهكی جێگیر و نارسیستی نییه كه شه‌یدا خۆی بووبێت. به‌ڵكو ئه‌مه زیاتر نارسیسزمێكی نه‌فییه[5].
له‌گه‌ڵ گرته‌ی نزیك، ڕوخسار ساف ده‌بێت و، له ڕوومه‌تێكدا كورت ده‌بێته‌وه. به‌ڵام ڕوومه‌ت نه قووڵی هه‌یه نه خۆده‌رخستنێكی هه‌یه. ڕوومه‌ت سافه و، هیچ دیوێكی قووڵ و ناوه‌كی نییه. ڕوومه‌ت به واتای واجیهه[6] دێت، ( به لاتینی facies). له پێناو خستنه به‌ر دیدی ڕوومه‌ت وه‌ك واجیهه، پێویست به گرته‌ی قووڵی مه‌یدان[7] ناكات. چونكه ئه‌مه‌یان ده‌توانێت زیان به واجیهه‌كه بگه‌یه‌نێت. هه‌ر بۆیه دیافگرام(diaphragm) به ته‌واوه‌تی كراوه‌ته‌وه. ئه‌م كرانه‌وه به‌رفراوانه‌ی دیافگرام گشت قووڵییه‌ك و ناوه‌كیی و هه‌ر نیگایه‌كیش ده‌سڕێته‌وه. ئه‌م وا ده‌كات ڕوومه‌ته‌كان قێزه‌ون و پۆرنۆگرافیك بن. مه‌به‌ستی ئەم پیشاندانه‌ش له‌ناوبردنی هه‌ر په‌رده‌یه‌كی سازكه‌ری ناوه‌كی نیگایه: “له ڕاستیدا ئه‌و سه‌یری هیچ ناكات، ئه‌و خۆشه‌ویستی و ترسی خۆی به‌ره‌و ناوه‌وه ده‌هێڵێته‌وه؛ ئه‌مه‌یه نیگا[8]“. ئه‌و ڕوومه‌ته‌ی خۆی نمایش ده‌كات بێ هیچ نیگایه‌ك.
قه‌یرانێكی ڕاسته‌قینه‌ی جه‌سته بوونی هه‌یه. ئه‌مه به ته‌نیا دابه‌ش نابێته سه‌ر ڕه‌گه‌زه زۆره‌كانی پۆرنۆگرافیك، به‌ڵكو دابه‌ش ده‌بێته نێو هه‌موو پێگه پێدراوه دیجیتاڵییه‌كانیش.
له ئه‌مڕۆدا قه‌یرانێكی ڕاسته‌قینه‌ی جه‌سته بوونی هه‌یه. ئه‌مه به ته‌نیا دابه‌ش نابێته سه‌ر ڕه‌گه‌زه زۆره‌كانی پۆرنۆگرافیك، به‌ڵكو دابه‌ش ده‌بێته نێو هه‌موو پێگه پێدراوه دیجیتاڵییه‌كانیش. واته بڕوابوون به‌و ئایدیایه‌ی ده‌شێت ژیانیش پێوانه و چه‌ندێتی بكرێت، بووته ئایدیایه‌كی هه‌ژمووندار له‌م سه‌رده‌مه‌ی دیجتاڵەی ئێمه‌دا. جووڵه‌ی ” quantified self” خۆی نموونه‌یه‌كی ئاشكرایه. جه‌سته‌یه‌ك كه پڕ چه‌كه به هه‌موو ئیمكانیه‌تی دیجیتاڵی ده‌توانێت هه‌موو پێدراوه‌كان له‌سه‌ر خۆی كۆبكاته‌وه. quantified self” جه‌سته ده‌گۆڕێت بۆ په‌رده‌یه‌كی نمایش كه كۆنترۆڵ و چاودێری بكرێت. پێدراوه كۆكراوه‌كانیش ده‌خرێنه سه‌ر ئینته‌رنێت و ده‌ستاوده‌ست ده‌كرێت. داتائیزم جه‌سته ده‌گۆڕێت بۆ تاقمێك له پێدراو، كه بۆ هاوڕێكی له‌گه‌ڵیاندا پێویست بێت. له لایه‌كی تره‌وه، جه‌سته دابه‌ش ده‌بێته سه‌ر زنجیره‌یه‌ك “شتی لاوه‌كی” كه به هه‌مان ئاست ده‌بنه هاوئاستی ئه‌ندامی زاوزێ. جه‌سته‌ی شه‌فاف[9]چیتر شانۆی گێڕانه‌وه‌ی خه‌یاڵی نییه. به‌ڵكو ته‌نیا كۆكردنه‌وه‌ی پێداروه‌كان و شته لاوه‌كییه‌كانه. تۆڕی دیجیتاڵی ده‌به‌سترێته‌وه به جه‌سته‌وه. ئۆتۆمبێلی ئۆتۆماتیكی ته‌نیا بنكه‌یه‌كی زانیاری مۆبایل نییه كه من به ئاسانی پێوه‌ی ببه‌سترێمه‌وه. هه‌وره‌ها لێخوڕینش ده‌بێته پرۆسه‌یه‌كی ته‌واو به ستانداركراو. خێراییش له‌مه‌ودا به ته‌واوه‌تی له خه‌یاڵ جیاده‌بێته‌وه. ئۆتۆمبێل چیتر ڕۆچوونی جه‌سته نییه كه له لایه‌ن فه‌نتازیا و هێزه جۆراوجۆره‌كانه‌وه وه‌به‌رهێنان و خاوه‌ندارێتی له‌سه‌ر كرابێت. ئۆتۆمبیلی ئۆتۆماتیكی فالووس نییه. فالووسێك كه من زۆر به ساده‌یی پێی به‌سترابێتمه‌وه، هیچ نییه جگه له دژوازییه‌ك[10]. سیستمی به‌شكردنی ئۆتۆمبێل[11] كۆتایی هێنانه به هه‌تكردن و له شیعریه‌ت‌خستنی ئۆتۆمبیل. به‌ڵام بە هەمان شێوه جه‌سته‌یش له شیعریه‌ت ده‌خات. له ڕوانگه‌ی فالووسه‌وه، پره‌نسیپی به‌شكردن زۆر ئه‌سته‌م جێبه‌جێ ده‌كرێت، چونكه هه‌ر خۆی سیمبوولی خاوه‌ندارێتی و هێزه. كاتیگۆرییه‌كانی ئابووری به‌شكردن، وه‌ك پێكه‌وه‌به‌ستران و به‌رده‌ستبوون، فه‌نتازیا و هێزی خاوه‌ندارێتی له‌ناو ده‌بات. له‌نێو ئۆتۆمبێلێكی ئۆتۆماتیكیدا، من چیتر ئه‌كته‌ر نیم، دیۆمۆرگ نیم[12]، یان شانۆنووس، به‌ڵكو ته‌نیا نێوه‌ندگرێكی ساده‌م له‌نێو تۆڕی جیهانی په‌یوه‌ندیدا.
پەراوێزەکان
[1]Le gros plan/ clos up
[2]Jean Baudrillard, L’Autre par lui-même, op. cit., p. 39
[3]Walter Benjamin, “L’œuvre d’art à l’époque de sa reproductibilité technique”, in Euvres, t. III, trad. Mau- riz de Gandillac, Gallimard, Folio, 2000, p. 305 306.
[4]گرته‌ی نزیك خۆی له سینه‌مادا پیشانده‌ری حاڵه‌تی هه‌ست و سۆزی كاره‌كته‌ره له به‌رانبه‌ر ڕووداوه‌كان و چوونه نێو دونیای ناوه‌كی و ده‌روونیه‌تی، به پێچه‌وانه‌ی ئه‌م بۆچوونانه‌ی بیۆنگ – چوڵ هانیشه‌وه، ژیل دۆلووز پێی وایه گرته‌ی نزیك له سینه‌ما یه‌كێكه له‌و كه‌ره‌ستانه‌ی كه ده‌كرێت له ڕێگایه‌وه سه‌یرووره‌ی بوونبه ئاژه‌ڵی مرۆڤ ببینرێت. واته پیشاندانی تێكشاندن و ڕووخانی كاره‌كته‌ره‌كان و بوونبه ئاژه‌ڵیان.. وه‌رگێڕ
[5]Un narcissisme négatif
[6]façade
[7]la profondeur du champ
[8]Barthes, Roland La Chambre claire, Cahiers du cinéma / Gallimard / Seuil, 1980, p. 175
[9]Le cprps transparent
[10]Une contradiction
[11]Autopartage la voiture/ car sharing
[12]Démiurgeخواوه‌ندی ئافرێنه‌ری جیهان
سەرچاوە:
Byung-chulhan, sauvons le beau, L’esthétique à l’èrenumérique, Éditeur : ActesSudEditions (2 novembre 2016).