ڕێگری له له‌ناوچوونی مرۆڤ
زۆر له زاناكان بڕوایان وایه كه هۆكاری له‌ناوچوونی به‌كۆمه‌ڵی داینهسوڕهكان پێداكێشانی هه‌سارۆكه‌یه‌ك بووه به زه‌وییدا، ئایا ده‌كرێت چاره‌نووسێكی هاوشێوه ڕووبه‌ڕووی مرۆڤ ببێته‌وه؟
ئه‌مه ئه‌گه‌رێكه ڕێی تێ ده‌چێت. ناسا چاودێری زۆرینه‌ی هه‌سارۆكه گه‌وره و زۆر له هه‌سارۆكه بچوكه‌كانیش ده‌كات كه نزیكن له زه‌وییه‌وه. ئه‌گه‌ر ده‌ركه‌وت كه هه‌سارۆكه‌یه‌كی گه‌وره له ڕێگادایه خۆی به زه‌وییدا بكێشێت، ئه‌م زانیارییه كاتمان پێ ده‌دات تا ئاراسته‌ی هه‌سارۆكه‌كه بگۆڕیین. ناسا چه‌ند هه‌ڵبژارده‌یه‌كی شیكار كردووه بۆ گۆڕینی ئاراسته‌ی هه‌سارۆكه‌كان له كاتی په‌یدابوونی سیناریۆیه‌كی وادا، وه‌ك لێدانی ئه‌تۆمی تا ئاراسته‌ی هه‌سارۆكه‌كه دووربخهیینهوه، وا پێشبینی ده‌كرێت هه‌ندێك له‌و ستراتیژانه سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بهێنن. به‌ڵام هێشتاكه لێكۆڵینه‌وه‌كان كۆتاییان پێ نه‌هاتووه. ده‌زگایی بی ٦١٢ به‌مدوایانه پرۆژه‌یه‌كی ڕاگه‌یاند بۆ به‌دواداچوونی ئه‌و هه‌سارۆكانه‌ی كه ماونه‌ته‌وه (نه‌دۆزراونه‌ته‌وه یاخود چاودێری نه‌كراون-و-)، له پێناوی “پاراستنی ئایینده‌ی شارستانیه‌ت له سه‌ر هه‌ساره‌كه‌مان”. چونكه دۆزینه‌وه‌ی یه‌كێك له‌و هه‌سارۆكانه ده‌كرێت ببێته كلیلی ڕێگه‌گرتن له ڕوودانی كاره‌ساتێكی جیهانی.
خۆشبه‌ختانه، ئه‌گه‌ری پیاكێشانی هه‌سارۆكه‌یه‌ك به زه‌وییدا كه ببێته هۆی له‌ناوچوونی به‌كۆمه‌ڵی ڕه‌گه‌زی مرۆیی له‌م سه‌ده‌یه‌دا زۆر كه‌مه، چونكه ئه‌گه‌ری ئه‌وه یه‌ك له‌سه‌ر ملیۆنه. به‌ڵام به‌داخه‌وه، هه‌سارۆكه‌كان تاكه مه‌ترسی نین كه هه‌ڕه‌شه له ڕزگاربوونی مرۆڤ ده‌كه‌ن. چونكه ئه‌گه‌ری هه‌ڕه‌شه‌ی دیكه هه‌ن بۆ سه‌ر مرۆڤایه‌تی به‌هۆی نه‌خۆشییه‌كانی بایۆئه‌ندازیاری.. “نه‌خۆشییه‌كانی ئه‌ندازیاری زینده‌یی (bio-engineered diseases)”، جه‌نگی ئه‌تۆمی، گۆڕانی ڕیشه‌یی كه‌شوهه‌وا، ته‌كنه‌لۆژیا ترسناكه‌كانی ئاینده.
به له‌به‌رچاوگرتنی بوونی ئه‌گه‌ری له‌ناوچوونی مرۆڤ له ماوه‌ی ئه‌م دوو سه‌د ساڵه‌ی ئاینده‌دا، پرسیارێك كه دێته پێش ئه‌وه‌یه كه، ئایا ده‌توانین له‌مباریه‌وه شتێك بكه‌ین. با مشتوماڵی ئه‌وه بكه‌یین كه ده‌توانین چی بكه‌ین، پاشان پرسیاری ئه‌خلاقی قوڵ بكه‌ین: تا چ ئاستێك له‌ناوچوونی ڕه‌گه‌زی مرۆڤ خراپه؟
ئه‌و پرسه یه‌كه‌مینه‌ی كه پێویسته لێره‌دا ڕوونی بكه‌ینه‌وه ئه‌وه‌یه كه، ئه‌گه‌ر ئاشكرا بوو كه مه‌ترسی له‌ناوچوونی مرۆڤ “كه‌مه”، ئیدی نابێت ته‌نها به‌وه قایل بین و ئارام دابنیشین. كه‌سی هۆشمه‌ندی ناو ئێمه ناڵێت “باشه، مه‌ترسی ته‌قینه‌وه‌ی كانه ئه‌تۆمییه‌كان ته‌نها ١ بۆ ١٠٠٠، بۆیه له‌مباره‌یه‌وه نیگه‌رانییه‌كمان نییه”. ئه‌گه‌ر به ڕاستی هه‌لێك هه‌یه بۆ ڕوودانی كاره‌ساتیك و لهتواناشماندایه به تێچوونێكی كه‌م، كارێك بكه‌ین بۆ سنووردانان یان كۆتایی پێهێنانی، پێویسته له‌سه‌رمان كه بیكه‌ین. به شێوه‌یه‌كی گشتی، ده‌توانین ئاستی خراپی مه‌ترسییه‌كی دیاریكراو به لێكدانی ئه‌گه‌ری ڕوودانی سه‌رئه‌نجامه خراپه‌كه به ئاستی سه‌رئه‌نجامه خراپه‌كه‌ی بپێوین. له‌به‌رئه‌وه‌ی كه له‌ناوچوونی مرۆڤ زۆر خراپه، وه‌ك دواتر مشتومڕی له‌باره‌وه ده‌كه‌ین، ئه‌وا كه‌مكردنه‌وه‌ی مه‌ترسی له‌ناوچوونی مرۆڤ ئه‌گه‌ر به بڕێكی كه‌میش بێت زۆر زۆر باش ده‌بێت.
به ڕاستی مرۆڤایه‌تی هه‌ندێك شتی كردووه كه مه‌ترسی له‌ناوچوونی پێشوه‌ختی خۆی پێ كه‌مكردۆته‌وه. شه‌ڕی سارد كۆتایی پێ هات و پێویستیمان به چه‌كی ئه‌تۆمی كه‌می كردوه. به‌دواداچوونمان كردووه بۆ زۆرینه‌ی هه‌سارۆكه گه‌وره نزیكه‌كان له زه‌وییه‌وه. ژێر زه‌مینمان چێ كردووه له پێناوی “به‌رده‌وامی حكومه‌تدا”، كه یارمه‌تی مرۆڤایه‌تی ده‌دات تا له هه‌ندێك له كاره‌ساته‌كان ڕزگاری بێت. پرۆگراممان داناوه بۆ چاودێریكردنی بڵاوبوونه‌وه‌ی نه‌خۆشییه‌كان، تا جیهان بتوانێت وڵامدانه‌وه‌ی خێرای هه‌بێت له كاتی بڵاوبوونه‌وه‌ی په‌تادا به شێوه‌یه‌كی به‌ربڵاو. سه‌لماندمان كه گۆڕانی كه‌شوهه‌وا مه‌ترسی چاوه‌ڕوانكراوه و هه‌ستاین به دانانی هه‌ندێك پلانی وڵامده‌ره‌وه بۆی، گه‌رچی به‌داخه‌وه وه‌ڵامدانه‌وه‌ی كارا له‌مباره‌یه‌وه تا ئێستاكه به‌پێی پێویست نییه. هه‌روه‌ها به شێوه‌یه‌كی لێزانانه ده‌زگای تایبه‌تمان داناوه بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی مه‌ترسی له‌ناوچوون، وه‌ك كه‌مكردنه‌وه‌ی مه‌ترسی سه‌رهه‌ڵدانی جه‌نگه‌كان یاخود باشتركردنی توانای حكومه‌ته‌كان بۆ به دهمهوەچوون و فریاكه‌وتن له كاتی ڕوودانی كاره‌ساته‌كاندا.
یه‌كێك له‌و هۆكارانه‌ی كه وامان لێ ده‌كات بڕوا به‌وه بهێنین كه له تواناماندایه به شێوه‌یه‌كی گه‌وره‌تر سنوور بۆ مه‌ترسی له‌ناوچوونی مرۆڤایه‌تی دابنێین، توانا‌مان بووه بۆ چاكتركردنی هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی كه پێی هه‌ستاوین. له تواناماندایه به‌دواداچوون بۆ هه‌سارۆكه‌ی زیاتر بكه‌ین، ژێرزه‌مینی باشتر دروست بكه‌ین، پرۆگرامه‌كانی به‌دواداچوونی پهتاكانمان باشتر بكه‌ین، ده‌ردانی گازه گه‌رمه‌كانیش كه‌م بكه‌ینه‌وه، هانی كه‌متر بڵاوبوونه‌وه‌ی چه‌كی ئه‌تۆمی بده‌ین، ئه‌و داموده‌زگایانه‌ی ده‌وڵه‌تانی جیهان به‌هێز بكه‌ین كه له باریدایه مه‌ترسییه‌كانی له‌ناوچوونی مرۆڤ كه‌متر بكه‌نه‌وه. هێشتاكه ئاله‌نگارییه‌كی گه‌وره‌مان له پێشه بۆ جیاكردنه‌وه‌ی ئه‌و پرۆژانه‌ی كه پێویستییان به پاڵپشتیمان هه‌یه، به‌ڵام پێده‌چێت وه‌كوو ئه‌و پرۆژانه هه‌ر به ڕاستی هه‌بن.
هه‌وڵدانێكی گه‌لێك كه‌م دراوه له پێناوی به‌ده‌ستهێنانی تێگه‌شتنێكی ڕێكوپێكتر بۆ مه‌ترسییه‌كانی ڕوودانی له‌ناوچوونی مرۆڤایه‌تی و چۆنیه‌تی ڕێگریكردن لێی به باشترین ڕێگا كه له‌به‌ر ده‌ستدایه.
هه‌تا ئێستا، هه‌وڵدانێكی گه‌لێك كه‌م دراوه له پێناوی به‌ده‌ستهێنانی تێگه‌شتنێكی ڕێكوپێكتر بۆ مه‌ترسییه‌كانی ڕوودانی له‌ناوچوونی مرۆڤایه‌تی و چۆنیه‌تی ڕێگریكردن لێی به باشترین ڕێگا كه له‌به‌ر ده‌ستدایه. هه‌ندێك كتێب و توێژینه‌وه‌ی ئه‌كادیمی له‌باره‌ی كه‌مكردنه‌وه‌ی ئه‌گه‌ری ڕوودانی كاره‌ساته گه‌وره‌كان نووسراون، به‌ڵام جگه له چه‌ند لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی كه‌م شتێكی وا نه‌كراوه بۆ به‌دواداچوونی باشترین ڕێگا و میتۆده‌كانی كه‌مكردنه‌وه‌ی مه‌ترسییه‌كان. هیچ شیكارییه‌كی قووڵی به‌رنامه بۆدارێژراو سه‌باره‌ت به ستراتیژه جیاوازه‌كانی سنووردانان بۆ ئه‌م كاره‌ساتانه له‌به‌ر ده‌ستدا نییه. یه‌كه‌م هه‌نگاوی سنووردانان بۆ مه‌ترسی له‌ناوچوونی مرۆڤ ئه‌وه‌یه به شێوه‌یه‌كی قووڵ لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌باره‌وه بكه‌ین، یاخود هاریكاری ئه‌وانی تر بكه‌ین تا به‌م كاره هه‌ستن. ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌ی گوتمان ڕاست بێت، ئه‌وه واتای ئه‌وه‌یه كه هه‌ندێك مه‌ترسی له‌ناوچوونی مرۆڤ له ئارادایه و وه‌ك دیاره ده‌بێت سنووریان بۆ دابنێین. زۆر پرسیاری په‌یوه‌ست به‌م بابه‌ته له ئارادایه، كه ئه‌سته‌مه وه‌ڵام بدرێنه‌وه، ئه‌وانیش: ئاستی گرنگی ئه‌و كاره له پێشینانه چه‌نده كه پێویستن بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی مه‌ترسی له‌ناوچوونی مرۆڤایه‌تی؟ بڕی ئه‌وه‌ی پێویسته له سه‌رمان خه‌رجی بكه‌ین بۆ ئه‌و كاره چه‌نده؟ ئه‌مه چۆن ده‌گونجێت له‌گه‌ڵ زۆر له‌و شتانه‌ی كه ده‌توانین و ده‌بێت بیانكه‌ین، وه‌ك یارمه‌تیدانی هه‌ژارانی جیهان؟ (بۆ ئه‌م بابه‌ته سه‌ردانی پێگه‌ی ئه‌لكترۆنی www.thelifeyoucansave.com) بكه. ئایا ئامانجی سنووردانان بۆ مه‌ترسی له‌ناوچوون دژ ده‌وستێته‌وه له‌گه‌ڵ ئامانجه مرۆییه ئاساییه‌كانی تردا، یاخود باشترین كارێك بیكه‌ین بۆ سنووردانان له به‌رده‌م مه‌ترسی له‌ناوچووندا ئه‌وه‌یه هه‌ستین به باشتر كردنی ژیانی زیندووه‌كانی ئه‌م سه‌رده‌مه‌مان، و تواناداریان بكه‌ین به‌وه‌ی خۆیان هه‌ستن به چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كه‌یان؟
لێره‌دا هه‌وڵ ناده‌ین گفتوگۆ له‌باره‌ی ئه‌م پرسیاره‌وه بكه‌ین، له بری ئه‌وه، جه‌خت له پرسیارێكی تر ده‌كه‌ینه‌وه: تا چه‌ند له‌ناوچوونی مرۆڤ خراپه؟
یه‌كێك له خراپترین شته‌كانی په‌یوه‌ست به له‌ناوچوونی مرۆڤایه‌تییه‌وه هه‌بێت ئه‌وه‌یه ملیاران له خه‌ڵكی به شێوه‌یه‌كی زۆر ئازاربه‌خش گیان له‌ده‌ست ده‌ده‌ن. به‌ڵام به بۆچوونی ئێمه، ئه‌وه خراپترین شتێك نییه كه په‌یوه‌ست بێت به له‌ناوچوونی مرۆڤه‌وه، له‌وه خراپتر ئه‌وه‌یه كه چیتر له ئاینده‌دا مرۆڤایه‌تی وه‌چه و نه‌وه‌ی نامێنێت.
ئێمه بڕوامان وایه كه نه‌وه‌كانی ئایینده گرنگن، هه‌روه‌ك چۆن ئه‌م نه‌وه‌یه‌ی ئێستا گرنگه. به‌و پێیه‌ی كه زۆر نه‌وه‌ی دیكه له ئاینده‌دا دێن، به‌های هه‌موو ئه‌و نه‌وانه پێكه‌وه باڵاتره له به‌های ئه‌م نه‌وه‌یه‌ی ئێستا.
بۆ ڕوونكردنه‌وه‌ی ئه‌م خاڵه، نموونه‌یه‌كی مێژوویی ده‌هێنینه‌وه، پێش نزیكه‌ی ٧٠ هه‌زار ساڵ، بوركانێكی گه‌وره ته‌قییه‌وه كه به بوركانی ته‌وبا ناسراوه. زۆر له زاناكان بڕوایان وایه كه ئه‌م بوركانه بووه به‌هۆی ڕوودانی “زستانێكی بوركانی” وا كه خه‌ریك بووه ببێته هۆی له‌ناوچوونی پێشینه‌وه و باوانه‌كانمان. با گریمانه‌ی ئه‌وه بكه‌ین كه ئه‌وه ڕاسته. بیهێننه پێش چاوی خۆتان كه ئه‌گه‌ر بوركانی ته‌وبا ببوایه‌ته هۆی له‌ناوبردنی مرۆڤ له سه‌ر زه‌وی. ڕوودانی ئه‌مه تا چ ئاستێك خراپ ده‌بوو؟ دوای نزیكه‌ی ٣٠٠٠ نه‌وه و ١٠٠ ملیار ژیانی ئه‌و نه‌وانه، ده‌كرێت بڵێین كه مردن و ئازارچه‌شتنی ئه‌وانه‌ی به‌ر بوركانی ئه‌وكاتی ته‌وبا كه‌وتوون زۆر زۆر نرخی كه‌متره به به‌راورد به له‌ده‌ستدانی (هه‌لی هاتنه ژیانی) هه‌موو ئه‌و گیانه مرۆیانه‌ی له‌وكاته‌وه تا ئه‌مڕۆ ژیاون، ئه‌مه‌ش به زیادكردنی هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی دیكه‌ش كه مرۆڤایه‌تی له‌وكاته‌وه به‌ده‌ستی هێناوه.
به نموونه هێنانه‌وه له‌وه‌وه، ئه‌گه‌ر هه‌نووكه مرۆڤ له‌ناوبچێت، له‌و لایه‌نه خراپتر نرخی ئه‌و هه‌له لهدهستچووهیه. شارستانیه‌ت ته‌نها له چه‌ند هه‌زار ساڵیك له‌مه‌وبه‌ره‌وه ده‌ستی پێكردووه. زه‌وی له باریدایه كه تا ملیار ساڵێكی دیكه‌ش ژیانی تێدا نیشته‌جێ بێت. ئه‌گه‌ر بشتوانین هه‌ساره‌كانی تری گه‌ردوونیش ئاوه‌دان بكه‌ینه‌وه، ده‌شێت جۆرهكهمان بۆ ماوه‌یه‌كی درێژتر بمێنێته‌وه.
هه‌ندێك له خه‌ڵكی ئه‌م ڕێگای نرخدانانه بۆ نه‌وه‌كانی ئاینده ڕه‌ت ده‌كه‌نه‌وه. ئه‌وان ده‌شێت پێیان وابێت كه هێنانه ژیانی خه‌ڵكانی دیكه بۆ ناو بوون شتێكی سوودبه‌خش نییه، ئه‌مه به چاوپۆشین له جۆری ئه‌و ژیانه‌ی ده‌كرێت ئه‌و خه‌ڵكه بیگوزه‌رێنن. به پێی ئه‌م ڕایه، به‌های خۆلادان له ڕوودانی له‌ناوچوونی مرۆڤایه‌تی ته‌نها په‌یوه‌سته به ئه‌وانه‌ی له‌م ڕۆژگاره‌ماندا ده‌ژین یاخود خه‌ریكه له‌دایك ده‌بن، یان ئه‌وانه‌ی ده‌یانه‌وێت منداڵ یاخود نه‌وه‌یان هه‌بێت.
به‌ڵام بۆچی ده‌شێت كه‌سێك ئه‌م بۆچوونه‌ی هه‌بێت؟ ده‌شێت یه‌كێك له هۆیه‌كان ئه‌وه بێت كه ئه‌گه‌ر خه‌ڵكی هه‌رگیز نه‌یه‌نه بوونه‌وه، ئه‌وا نه‌هێنانه بوونیان نابێته شتێكی خراپ بۆ ئه‌وان. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌وان نین، شتێك نییه به ناوی “ئه‌وان”ه‌وه تا ئه‌مه ببێته شتێكی خراپ بۆ ئه‌وان، بۆیه بوون به هۆكاری له‌دایكبوونی كه‌سانی تر شتێكی به‌سوودیش نابێت بۆیان.
به‌ڵام ئێمه ئه‌م بۆچوونه ڕه‌ت ده‌كه‌ینه‌وه، پێمان وایه كه هێنانه بوونی خه‌ڵكی دیكه شتێكی به‌سوود ده‌بێت بۆ ئه‌و خه‌ڵكانه. بۆ زانینی ئه‌م هۆكاره، یه‌كه‌مجار تێبینی ئه‌وه بكه كه هێنانی خه‌ڵكی بۆ ناو بوون زیانی هه‌یه بۆیان. بۆ نموونه، با گریمانه‌ی ئه‌وه بكه‌ین كه ئافره‌تێك ده‌زانێت كه ئه‌گه‌ر له چه‌ند مانگی داهاتوودا سكی پڕ بێت، ئه‌وا منداڵه‌كه‌ی تووشی نه‌خۆشی ئازاربه‌خشی زۆر ده‌بێت و هه‌ر به بچوكیش ده‌مرێت. ئاشكرایه له‌م دۆخه‌دا شتێكی خراپه بۆ ئه‌و منداڵه ئه‌گه‌ر ئافره‌ته‌كه بڕیاری دا له‌و چه‌ند مانگه‌دا منداڵی ببێت. به شێوه‌یه‌كی گشتی، ئه‌گه‌ر ژیانی منداڵه‌كه كورت و به‌دبه‌ختانه بوو، ئه‌وا هێنانه بوونی شتێكی خراپه كه به‌رامبه‌ر ئه‌و منداڵه ده‌كرێت.
ئه‌گه‌ر هاوڕای ئه‌وه بوویت كه هێنانه بوونی یه‌كێك ده‌كرێت خراپ بێت بۆ ئه‌و كه‌سه و، ئه‌گه‌ر ئه‌و ئهرگۆمێنتهت په‌سه‌ند كرد كه ده‌ڵێت هێنانه بوونی یه‌كێك ناكرێت شتێكی باش بێت بۆ ئه‌و كه‌سه، ئه‌مه ئه‌نجامگیرییه‌كی سه‌یری لێ ده‌كه‌وێته‌وه: له‌دایكبوونی كه‌سێك ده‌كرێت زیانی پێ بگه‌یه‌نێت به‌ڵام سوودی پێ ناگه‌یه‌نێت. ئه‌گه‌ر ئه‌مه دروست بێت، ئه‌وا خستنه‌وه‌ی منداڵ شتێكی عاقڵانه نییه، چونكه مه‌ترسی تووشبوونیان به ئازار هه‌میشه له ئارادایه، هیچ قه‌ره‌بوویه‌ك له سه‌رووی مه‌ترسی تووش بوون به ئازاره‌وه نییه.
ڕهشبینهكانی له چه‌شنی ‘ئارسه‌ر شوپنهاوه‌ر’ی فه‌یله‌سوفی سه‌ده‌ی نۆزده‌ی ئه‌ڵمانی یاخود ‘ده‌یڤد بیناتار’ی فه‌یله‌سوفی هاوچه‌رخی ئه‌فریقای باشوور ئه‌م ده‌رئه‌نجامه په‌سه‌ند ده‌كه‌ن. به‌ڵام ئه‌گه‌ر دایكان و باوكان پێشبینی عه‌قڵانی وایان له‌به‌ر ده‌ستدا بێت كه منداڵه‌كانیان به‌هره‌مه‌ند ده‌بن له ژیانێكی به‌خته‌وه‌رانه و دڵگیر و، خستنه‌وه‌ی منداڵیش نه‌بێته هۆی زیان بۆ ئه‌وانی تر، ئه‌وا خستنه‌وه‌ی منداڵ نابێته شتێكی خراپ. به شێوه‌یه‌كی گشتی تر، ئه‌گه‌ر نه‌وه‌كانمان هه‌لێكی گونجاویان هه‌بوو بۆ ئه‌وه‌ی به‌هره‌مه‌ند بن له ژیانێكی به‌ختیار و دڵگیر، وا چاكتره گه‌ره‌نتی ئه‌وه بكه‌ین كه نه‌وه‌كانمان بێنه بوونه‌وه نه‌ك به پێچه‌وانه‌وه. پاشان ئێمه بڕوامان وایه كه هێنانه بوونی نه‌وه‌كانی ئایینده شتێكی باشه.
بەپێی بوونی هۆیه‌كانی له‌ناوچوون، ئه‌و له‌ناوچوونه له‌ناوچوونێكی سه‌رتاپاگیری ژیان ده‌بێت- ده‌بێته كۆتایی چیرۆكێكی ئاوارته له‌باره‌ی ئه‌و په‌ره‌سه‌ندنه‌وه كه به ڕاستی بووه به هۆی هاتنه‌ئارای ژیانی زیره‌ك
له‌ناوچوونی ڕه‌گه‌زی مرۆیی –كه ئه‌گه‌رێكی زۆری هه‌یه، به‌پێی بوونی هۆیه‌كانی له‌ناوچوون، ئه‌و له‌ناوچوونه له‌ناوچوونێكی سه‌رتاپاگیری ژیان ده‌بێت- ده‌بێته كۆتایی چیرۆكێكی ئاوارته له‌باره‌ی ئه‌و په‌ره‌سه‌ندنه‌وه كه به ڕاستی بووه به هۆی هاتنه‌ئارای ژیانی زیره‌ك (تا ڕاده‌یه‌ك)، كه توانای ئه‌وه‌ی پێداوین كه پێشكه‌وتنێكی گه‌وره‌تر و مه‌زنتر به‌ده‌ست بهێنین. به ڕاستی له دوو سه‌د ساڵی ڕابردووه‌وه، پێشكه‌وتنێكی مه‌زنمان به‌ده‌ست هێناوه، له ڕووی ئه‌خلاقی و له ڕووی هزریشه‌وه، هه‌موو هۆكاره‌كان پاڵمان پێوه‌ده‌نێن به هیوا بیین به‌وه‌ی كه ئه‌گه‌ر ڕزگارمان بوو، ئه‌م پێشكه‌وتنه به‌رده‌وام و خێراتر بێت. به‌ڵام ئه‌گه‌ر شكستمان هێنا له‌وه‌ی ڕێگری له له‌ناوچوونمان بكه‌ین، ئه‌وا هه‌لی ئه‌وه له ده‌ست ده‌ده‌ین كه شتێكی به ڕاستی ناوازه بئافرێنین: ژماره‌یه‌ك هه‌ساره‌ی ئاوه‌دان به نه‌وه‌كانی مرۆڤ كه ژیانێكی ده‌وڵه‌مه‌ند و دڵگیر به‌سه‌ر ده‌به‌ن و. گه‌شتوون به باڵاترین ئاسۆكانی مه‌عریفه و شارستانیه‌ت كه سنووره‌كانی ئه‌ندێشه‌مان تێ ده‌په‌ڕێنێت.
تێبینی: به هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ (نی‌ك بێكستێد و مات وهیچ) نووسراوە.