دیالۆگێکی بەرفراوان لەگەڵ فەیلەسوفی ئەمریکایی “جودیت باتلەر”دا
ئەم دیالۆگە لە لایەن گۆڤاری حێکمەی عەرەبی لەگەڵ فەیلەسوفی ئەمریکایی، تیۆرسێنی “پرسی جێندەر”، پڕۆفیسۆر “جودیت باتلەر”مان ساز دراوە.
- زیاتر لە ٣٠ساڵ تێپەڕیوە بەسەر بڵاوکردنەوەی کتێبەکەت، “پرسی جێندەر“، گرنگترین وێناکردنە خراپەکان دەربارەی کتێبەکە چین؟
باتلەر: سەرەتا، با زۆر سوپاست بکەم بۆ ڕێکخستنی ئەم دیمانەیە. من خۆشحاڵم بە دەرکەوتنم لە لاپەڕەکانی گۆڤاری “حکمە”. وەک دەزانن “پرسی جێندەر” بۆ نزیکەی 25 زمان وەرگێڕدراوە، هەر وەرگێڕانێک کتێبێکی نوێ بەرهەم دەهێنێت و هاوکات کۆمەڵێک ئەگەر و گریمانەی نوێش لە خوێندنەوەیدا دەردەکەون. بەم شێوەیە ئەو پرسیارەی کە دروست دەبێت ئەوەیە: جیاوازیی نێوان ئەگەرێکی نوێ بۆ خوێندنەوە و خوێندنەوەی هەڵەی دەقێک چییە؟ لە چوارچێوەی شێوازی ڕەخنەی هەڵوەشاندنەوەگەرایی (deconstruction)، دەتوانین ڕاستەوخۆ و بەسانایی کۆتاییی بە پرسیارەکە بهێنین و بانگەشەی ئەوە بکەین کە هەموو خوێندنەوەیەک دەستدرێژییە بۆ سەر دەقەکە. بەڵام لەوانەیە ئەوە پەلە بێت بۆ بڕیاردان. نزیکەی هەموو وەرگێڕانێک واتای نوێ دەبەخشێت، بەو پێیەی زمانی دەق تازەیە و، پەیوەندی و ئاماژەی جیاوازیش لەخۆ دەگرێت. کەواتە هەموو وەرگێڕانێک ڕێگە لە مەبەستەکە دەگرێت – هەر مەبەستێک بێت – کە من لە کاتی نووسینی کتێبەکەدا هەڵیدەگرم، چونکە نووسەر زۆر جار لەژێر وەهمی نووسەربووندا کار دەکات. لە هەمان کاتدا هەموو وەرگێڕانێک دیارییە، شتێکم لە زمانێکی تر پێدەبەخشێت کە هەرگیز پێشبینیم نەکردبوو. کەواتە من وەک نووسەرێک دەسەڵاتم لە دەست دەدەم، وەک ئەوەی دەبینم زمانەکەم بە زمانێکی تر گۆڕاوە و بەهێز کراوە.
لێرەدا ئەوە دەڵێم سێ خاڵی بنەڕەتی هەیە، سەرەڕای ئەوەی کە بەهەڵە تێیگەیشتوون، بەڵام ئەم “هەڵانە” جێگەی بایەخ پێدانن. یەکەم: ئەوەیە کە (جێندەر) بە ئازادی هەڵبژێردراوە. دووەمیان: جێندەر بەتەواوی لە پێشدا دیاریکراوە. لە ڕاستیدا نووسەرانی هەژار ناتوانن بەم دوو دەرئەنجامە بگەن، بەڵام ئەو خاڵەی ویستم باسی بکەم ئەوەیە کە جێندەر لەسەر بنەما دروست دەبێت، بەڵام ئەم بنەمایانە تەحەمولی ناکەن و ئەم تیۆرییە پێکهاتەی کولتووری وێنەی ئۆتۆنۆمی تێدایە، ئازادیی تاک کەم ناکرێتەوە گرفتێکی تر کە لەگەڵ چەند خوێنەرێکی دەقەکە دێتە پێش کە وا دەردەکەوێت کە نکۆڵی لە جەستەیی جەستە بکات، مەبەستی من ئەوەیە کە جەستەیی جەستە ناتوانرێت بەتەواوی لەو هەلومەرجە کولتوورییە جیا بکرێتەوە کە تیایدا دەژین.. بیرۆکەی من ئەوەیە کە ماتریاڵیزمی جەستە بە تەواوی لەو هەلومەرجە کولتوورییە جیاناکرێتەوە کە تێیدا دەژین. ئەمە واتای ئەوە نییە کە ماتریاڵیزمی بوونی نییە، بەڵکو دەبینین کە ماتریالزم لە ڕێگەی کولتوورەوە لە ڕێگای ژیانەوە فۆرمی خۆی وەردەگرێت.
لە هەندێک زمانەکاندا هیچ وشەیەک وەک هاوواتای “جێندەر” نییە، کەواتە وەک هاوردەکارێکی ئەمریکایی دەردەکەوێت، وەک ئەوەی هاوتا زمانەوانییەکەی ماکدۆناڵد بێت
- لەو کاتەوە شێوازی دەربڕینی تۆ بە قورسی، شۆڕشگێڕانە، تێپەڕین لە یاسا ڕێزمانییە باوەکان، گەڕانەوە بۆ کتێبە فەلسەفی وەک هێگل/هایدێگەر/لاکان یان بە زەحمەت قورس وەسف دەکرێت. ئایا تۆ لە هەندێک لەم سەرنجانە ڕازییت؟ و ئایا زمانی ئێستا کارا نییە، بۆ فەلسەفاندن؟
باتلەر: کاتێک باس لە “زمانی ئێستا” دەکەین، ئێمە زۆربەی کات زمانێکی دیاریکراو لە مێشکماندا هەیە. ئەگەر ئینگلیزی بێت، ئەوا بەڵێ، من خۆشحاڵم کە سنووری ڕێزمانی ئینگلیزی کۆتایی پێدەهێنم. ڕەنگە ئەم کارە بە جوانترین شێوە لە ڕێگەی شیعر و پەخشانی ئەزموونییەوە ئەنجام بدرێت، بەڵام تیۆریش پاڵ بە سنوورەکانەوە دەنێت، بەرامبەر بەو شێوازەی کە ڕێزمان بیرۆکەکانمان ڕێک دەخات لە چوارچێوەی یاسا و ڕێکخستنەکانی زماندا. لە هەندێک زمانەکاندا هیچ وشەیەک وەک هاوواتای “جێندەر” نییە، کەواتە وەک هاوردەکارێکی ئەمریکایی دەردەکەوێت، وەک ئەوەی هاوتا زمانەوانییەکەی ماکدۆناڵد بێت. هیوادارم من بەشداریم لە ئیمپریالیزمی کولتووریی ئەمریکایی نەکردبێت. بەلای منەوە زۆر سەرنجڕاکێش و پڕبایەخە کاتێک خەڵک بە زمانی نا-ئەمریکایی تێدەکۆشن بۆ دۆزینەوەی و نزیکبوونەوە لە بیرۆکەی جێندەر. تەنانەت ئەگەر بۆ ئینگلیزیش وەک یەک بێت. “جێندەر” نابێت پەیوەندیی بە ئینگلیزییەوە هەبێت، بەڵکوو دەبێت هەمیشە لەژێر گۆڕانکارییەکانی سەر بە وەرگێڕان بێت.
- ئێستا، دوای دوو دەیە و، گۆڕانی جیهان، نووسینەکانی دێریدا لە سەر ڕەوشت چۆن دەبینن؟ ئایا هێشتا دەبینیت کە ئەخلاق هەمیشە “پێناسەنەکراو”ـە لە کاتی ڕەچاوکردنی نەبوونی ویستی سیاسی و داشکاندنی گشتیی کۆمەڵگای مەدەنیدا؟
بەتلەر: دێریدا سەرەڕای ئامادەنەبوونی، هێشتا ئەوەمان بیر دەخاتەوە کە دەکرێت بیر لە دادپەروەری بکرێتەوە تەنانەت ئەگەر لە ئێستادا جیهان ئەو نموونەیە بەرجەستە نەکات دەبێت هەمیشە وەک ئەوەی دادپەروەری هەبێت بژین و بەم شێوەیەش بەردەوام بێت لە پێشکەشکردنی فەلسەفەی هیوا، تەنانەت پابەندبوون بە پرەنسیپەکانیەوە.
- بەبێ نەریتی پاش بونیادگەری لەوانەیە لە بنەمای کارە فیکرییەکانت تێنەگەین. لە زۆرێک لە تێڕوانینەکانتدا، جۆرە کارلێک و تێکەڵییەک لە بۆچوونە پاش بونیادگەرییەکان یا شتێکی لەو شێوەیە لە بۆچوونەکانتدا دەبینرێت. تەنها لە شێوەی سیستەمێکی هاوکاتەکی یان کاتێک کە هیچ مێژوویەکی ڕاستەقینەی لەتەکدا نەبێت. لەم دواییانەدا، تۆ سەرنجت لەسەر سیاسەت و تۆتالیتاریزم بووە، کە بە شێوەیەکی گشتی ئەمانە ناوچەی مێژوویین. بۆ نزیکبوونەوە، چ گۆڕانکارییەکت لە میتۆد و ڕێبازەکەتدا کردووە؟
باتلەر: لەبەر ئەوەی من شارەزای زانستە کۆمەڵایەتییەکان نیم و فەیلەسوفێکم کە زۆر سەرسامم بە نەریتی تیۆری ڕەخنەیی و پاش بونیادگەری و (هیگل و فێمینیزم و دەروونشیکاریش هەروەها)، ئەوا بانگەشەی ئەوە ناکەم کە کار بە یەک میتۆد دەکەم، یان شوێنی بکەوم، و پەیڕەوی بکەم. بەڵکوو هەوڵدەدەم بابەتی شیکردنەوەکە خۆی ئەولەویەت وەربگرێت، پاشان من بیردۆزەکە لە ڕووی ئەوەوە ڕێک بخەمەوە و بەم جۆرە بەردەوام دەبم لە کارکردن. من زۆر کارم لەسەر فوکۆ نەکردووە، بۆ نموونە لەم ساڵانەی دواییدا لەبەر ئەوەی وێنەکانی دەسەڵات کە ئێمە شاهیدین بەتەواوی لە دەقەکانیدا وێنا نەکراوە و ڕەنگی نەداوەتەوە. کەواتە من بیردۆزەکان پێکەوە تێکەڵ دەکەم بە شێوەیەکی ئاشتبوونەوە، یان چوارچێوەیەکی تیۆری پێشکەش دەکەم کە گونجاو بێت بۆ خوێندنەوەی حەقیقەتە مێژووییەکان. هەمیشە هەوڵ دەدەم بە هێنانی ئەو سەرچاوانە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی هەلومەرجە هەنووکەییەکانی وەک: جەنگ و لاوازی و دەربەدەری و توندوتیژی و جێندەر و سێکس و ئایین و سیکۆلاریزم کە لە گەڵیاندا ڕووبەڕووین.
دەکرێت هەندێک شێوازی بیرکردنەوە لە کات و چوارچێوەی پاش بونیادگەرییەوە بگوازرێتەوە بۆ شیکردنەوەی مێژوویی. بۆ نموونە چۆن دەتوانین بۆ بەدواداچوونی دووبارەکردنەوەی جیاوازی ستانداردی ڕەگەزی لە چوارچێوەی کۆمەڵگایەکدا، یان لەناو کۆمەڵگا جیاوازەکان بگەڕێین؟ چۆن پەیوەندیی بەو وڵاتانەوە بکەین کە خۆیان بە کۆلێژی کۆمەڵایەتی دەزانن، تەنانەت لە کاتێکدا کە بە دیاریکراوی ئەوە بزانن، ئەوە ئەو شتەیە کە لێکۆڵینەوەی لەبارەوە دەکەین؟ چۆن دەتوانین بەها و شکۆی دادپەروەری بپارێزین لەو هەلومەرجەی کە سیستەمی دادوەری توندوتیژ و نادادپەروەرانەیە؟ چۆن دەتوانین بیر لە گروپە لە بیرکراوەکان بکەینەوە و ئەوانەی کە بەجێهێشتراون بۆ مردن؟ ئەمە یەکێک بوو لە پرسیارەکانی فۆکۆ، لەوانەیە ڕەهەندی پاش بونیادگەری تێدابێ، ئەو هەلومەرجەمان بیر دەخاتەوە کە گروپێک بە چەک هێرش دەکرێتە سەریان، تەنانەت لە ڕێگەی سیاسەتی فەرامۆشکردن و وازهێنانیش. کاتێک کەسێک بانگەشەی ناسنامە “سروشتی”یەکەی خۆی دەکات، چۆن دەتوانین جیاوازی بکەین لە نێوان ئەوەی چی کۆمەڵایەتییە و چی سروشتییە؟ ئایا ئەمە دوالیزمێکی پێویستە؟ یان دەبێت جیاواز بیر بکەینەوە، بەتایبەت لەو چوارچێوە کولتوورییانەی کە تێگەیشتن لە ((سروشت)) توێنراوەتەوە و ڕەنگڕێژکراوە بە مانا کولتووری و ئایینییەکان؟
پێم وانییە جێندەر ڕاست بێت یان هەڵە بێت مەگەر ئەوەی کە خاوەنی جێندەرەکە پێیوابێت نەگونجاوە. پێم باشە هەلی ژیانی نوێ بۆ هەندێک کەس بکرێتەوە، کە لە دەرەوەی نۆرمە جێندەرییەکان دەژین و دەناڵێنن، چونکە ئەمە ژیان زیاتر زیندوو دەکاتەوە
- کارەکەت جێی مشتومڕە، توێژەرانی وەک ‘نانسی فراسەر، جێف باوگەر و مارتا نوسبەم’ ڕەخنەیان لە ژمارەیەک بازنەی جیاواز گرتووە کە دەتوانن لەم سێ خاڵەی خوارەوە کۆیان بکەینەوە:ئەلف: چوارچێوەی تیۆری جودیت باتلەر، ناتوانێت وەڵامی پرسیارە نۆرمییەکان بداتەوە. بۆ نموونە، بۆچی کەمکردنەوەی ڕەگەزی پێویستە؟با: قبوڵکردنی نا-ڕەخنەییانە و هەرەمەکی، جودیت باتلەر بۆ تیۆری (وتە- کردار)ی دێریدا، (چوارچێوەیەک کە وشەکان بەکار ناهێنرێن بۆ دابینکردنی زانیاری، بەڵام هاندەرە بۆ چۆنیەتی و جێبەجێکردنی کارکردنیان) ژێرخانی تیۆری کارامەیی (performativity) خۆی بەه ۆی کەموکورتییەکانی تیۆری دێریدا لاواز کردووە، لە بیرۆکەی کارپێکردن.
ج- جودیت باتلەر، وا وێنای بەرگری دەکات، وەک هەمیشە کە تاکەکەس بێت، بەتایبەتی بەم شێوەیەی، کە هیچ چوارچێوەیەکی گشتی سیستەماتیکی بۆ کارکردنی گۆڕانکاریی دادوەری یان دامەزراوەیی لەخۆ ناگرێت.
وەڵامی ئێوە چییە بۆ ڕەخنەکانی سەرەوە؟
باتلەر: ئەم ڕەخنانە بۆ ماوەیەکی زۆر لەمەوبەر دەگەڕێتەوە، هەرچەندە من ‘جیۆف بۆگەر’ ناناسم بەڵام خۆشحاڵ دەبم بە وەڵامدانەوەی، تا ئێستا ڕەخنەکانیم نەزانیبوو. لە ساڵی ١٩٨٩دا (پرسی جێندەر) بڵاو کرایەوە و دواتر بەشێکی زۆری کارەکانم هەوڵی پێداچوونەوە و فراوانکردنی ئەم تێزە بوو و، هەروەها گەڕانەوە بوو بۆ پرسەکانیتر لە فەلسەفەی ئەخلاقی و سیاسییدا. هەموو ئەو ڕەخنانەی کە باسم کرد لە توێژینەوەیەکەدا کە نزیکەی ٣٠ساڵ لەمەوبەر بڵاو کراوەتەوە و لە ماوەی ڕابردوودا هەوڵمدا بە پێداچوونەوە و وەڵامدانەوەیان. وەک ئەوەی کە تۆ بیرت ماوە، ڕەخنەکانی فرەیزەر لەو ساڵانەدا لەسەر خواستی من بوو، بەوەی کە من بە دوای ئەوە بووم کە کار بۆ بەرهەمهێنانی ئەگەرێکی نوێ بۆ ڕەگەز و (ژیانی ڕەگەزی ، ناسنامەی ڕەگەزی) دەکەم. بەڵام من هیچ ڕێگەیەکم نییە بۆ جیاکردنەوە لەنێوان چاکە و خراپە. بەڵکو ئەمە ویستی منیش نییە.
وەڵامەکەی من دوو ڕەهەندییە: (١) پێم وانییە جێندەر ڕاست بێت یان هەڵە بێت مەگەر ئەوەی کە خاوەنی جێندەرەکە پێیوابێت نەگونجاوە. (2) پێم باشە هەلی ژیانی نوێ بۆ هەندێک کەس بکرێتەوە، کە لە دەرەوەی نۆرمە جێندەرییەکان دەژین و دەناڵێنن، چونکە ئەمە ژیان زیاتر زیندوو دەکاتەوە. مەبەست لە تێکدانی ڕەگەزی ئەوە نییە کە لە خۆیدا وەک کۆتاییەک ئاهەنگی خۆی بگێرێت، بەڵکوو وەکوو وتم ژیان بۆ ئەو کەسانە خۆشتر دەکات کە نۆرمە جێندەرییەکان دەدۆزنەوە و لە ئازار بەخشین سنووردارییان دەکات. (3) ئەو بیرۆکەیەی کە من بیرۆکەی “وتە”ی دێریدام بردووە بەبێ ڕەخنە، کە بۆتە هۆی سەرسوڕمانی ئەو دێریداییانەی کە تۆمەتبارم دەکەن بە بەکارهێنانی دێریدا بۆ مەبەستی تایبەتی خۆم. بەڵام ڕەخنە بەو شێوەیەیە: هەندێکجار مرۆڤ لە لایەن دوو لایەنی دژەوە ڕەخنە دەگرێت. ئارگیومێنتی من ئەوەیە کە تێگەیشتنی فوکۆ بۆ دەسەڵات دەکرێت بە بەکارهێنانی بیردۆزی دێریدا لە “وتە” باشتر بکرێت. کاتێک دەبینین، لەگەڵ فوکۆ (هێز و قسە) بابەتمان بۆ بەرهەم دەهێنێت. ئێمە دەبێت نیشانی بدەین کە چۆن ئەمە بەرهەم دەهێنرێت. ئەوەی دێریدا بۆمان ئاشکرا دەکات ئەوەیە کە دووبارەکردنەوەی پێوەرەکان هەمیشە هەمان ئەنجام نادات. کەواتە بۆ نموونە دەتوانین ببینین کە چۆن دووبارەکردنەوەی پێوەرەکان تەحەکوم بە ناسنامەی نەتەوەیی یان ڕەگەزی دەکەن. بۆ کردنەوەی دەرگایەک بۆ ئەگەرە نوێکان بە ئامانجی دووبارەکردنەوەی. من پێوەرەکان وەک کۆکەرەوەی مێژوو دەبینم و، دێریدا ئەم کێشەیە چارەسەر ناکات، بۆیە لە دێریدا دوور دەکەومەوە کاتێک کەموکوڕی لەوێدا دەدۆزمەوە..
ڕەخنەکەی نوسباوم لەسەر بنەمای بیر و بۆچوونەکانی خۆی هاتووە، بەڵام وەک مشتومڕێکی ڕاستەقینە ڕووی نەدا. ئەمە لە فەیلەسوفێکێدا جێگای سەرسوڕمانە، پێشم وایە بابەتی ڕەخنەکەی بەگشتی سۆزدارییە کتێبی پرسی جێندەر بەشێک بوو لە بزووتنەوەیەکی LGBTQ کە گروپێک بوو لەگەڵ هاوڕەگەزخوازان، هاوڕەگەزخوازLesbians هاوڕەگەزخوازGays ، دووڕەگەزخوازBisexual، ترانسێکساڵTrans و کێیەر Queer حەزیان دەکرد، شاژنیان بە کۆکەرەوەی کەمینە ڕەگەزییە بێ زۆرینەکان ناو دەهێنا، بزووتنەوەیەک کە بۆ چەند ساڵێک بەشداریم تێدا کرد ئەو یاسایانەی کە هەندێک کرداری سێکسی تۆمەتبار دەکەن، و داوای پەسەندکردنی گشتی ئەندامانی LGBTQ دەکەن. من بەشێک بووم لە زۆرێک لە دامەزراوەکان و چالاکییەکەم وەک ئەندامی بزووتنەوەی BDS بزووتنەوەی بایکۆت و پاشەکشەی وەبەرهێنان و سەپاندنی سزاکان و هەروەها پەیوەندیم لەگەڵ سەنتەری مافی دەستوورییە. نەنووسران، ئەوانەی بێ هاووڵاتین و خەبات بۆ پاراستنی ئازادیی ئەکادیمی توێژەران لەژێر چاودێری ژمارەیەک وڵات. بەهاکانی یاسا دادوەری و دەروونییەکان نەک هەر کاریگەرییان لەسەر پرسی جێندەری هەبوو، بەڵکوو بواری تیۆری تەواوی پەیوەست بە پاڵەوانە بیانییەکان کە بەشدارییان لە کتێبەکەدا کردووە. بێگومان ڕاستە، کتێبی پرسی جێندەر بەرنامەیەکی سیاسی یان ستراتیژی پێشکەش نەکردووە، بەڵام بەشێکی زۆری ئەو کارانەی کە لە سیاسەتدا بەڕێوەدەچێت بە دڵنیاییەوە ئەو کارەی کردووە.
- لە بەهاری ساڵی ١٩٩٨، چاوپێکەوتنم لەگەڵ ئیلیزابێس کویروز، فنگ جی و دۆروسیلا کۆرنێل کرد لە گۆڤاری دیاکریتیس. لەم چاوپێکەوتنەدا، تۆ کاریگەریی لۆس ئیگارایت لەسەر شێوازی کارکردنت ڕەت کردەوە. هەندێک لە توێژەران پێیان وایە کە نکۆڵیکردنتان لە کاریگەریی لۆس ئیگارای دەگەڕێتەوە بۆ شەپۆلی ڕەتکردنەوەی “quintesentiali” لە زانستە مرۆڤایەتییەکان لە ساڵانی نەوەدەکان. لە هەشتاکاندا فێمینیزمی ئەمریکایی بەهۆی شەڕی نێوان فێمینیستە جەوهەرگەراکان و بەرهەڵستکارەکانیان ئیفلیج بوو. تا ساڵانی نەوەدەکان، خوێندنی جێندەری تفکیکی بەهێزترین بزووتنەوەی ژنانی ئەکادیمی بوون لە دژی ماتریاڵییەکاندا. ئەم توێژەرانە بانگەشەی ئەوە دەکەن کە تۆ ویستت خۆت جیا بکەیتەوە لە فێمینیستەکانی وەک ئیگارا کە پەیوەست بوون بە “جەوهەرگەراکان”ەوە، وەڵامی تۆ بۆ ئەم بانگەشانە چییە؟
باتلەر: لەو کاتەدا من لە سەنگەری ئەوانە بووم کە بە توندی جەوهەرگەرییان ڕەتکردەوە، بەڵام من کارەکانی ئیگریم خوێندبوویەوە، لێکۆڵینەوەم لێکردبوو، من پێم وایە ئەو زۆر زیرەکە و، لێرەدا ڕێگەیەکت هەیە بۆ خوێندنەوە وەک ئەوەی کە لە “جەوهەرگەراکان” نین.. وابزانم ئەو گفتوگۆیانە ئەو شتانە نین کە پێشتر هەبوون ئێستا خەڵک باسی ئەوە دەکەن کە ئایا ناسنامە دەتوانێت ببێتە بنەمایەک بۆ پێگەیەکی سیاسی و، من بەردەوام پێم وایە و پێشنیار دەکەم کە ناسنامە بنەمایەک نییە، تەنانەت ئەگەر لە ڕێکخستنی پێگەی سیاسیشدا زۆر گرنگ بێت.
- بەکارهێنەر بوون ئەزموونێکە لە جیهانی ڕاستەقینە و گریمانەییدا، چۆن کار دەکاتە سەر هاوسەنگیی نێوان هێز و لاوازی؟
باتلەر: بەر لە هەر شتێک جیاوازییەکی بنەڕەتی هەیە لەنێوان ئەو کەسانەی سامانیان هەیە و ئەوانەی نیانە، بۆیە سەرەڕای سەرنجڕاکێشی کەلوپەل و پێداویستییەکان بۆ هەموو چین و توێژە ئابوورییەکان، بەڵام لە کۆتاییدا تەنیا بەشێکیان دەتوانن ئەو خواستانە ببینن. نیگەرانیش ئەوەیە کە ئەم داواکارییانە بە ڕیکلامێک بەرهەم دەهێنرێن کە بەڵێنی ژیانێکی خۆش و باشتر دەدەن و خەڵکیش پارەی خۆیان بۆ بەرهەمی کڕیارەکان خەرج دەکەن کە بەڵێن بە بەختەوەری دەدەن بێگومان هیچ مەبەستێک بەمشێوەیە ناتوانرێت جێبەجێ بکرێت و ئەوەی بەڵێن دەدرێت هەمیشە هەڵەیە. بەڵام خەڵکانێکی زۆر لەلایەن کۆمپانیاکان و ڕیکلامەکانەوە کە بەدوای بەرهەمهێنان و بەکارهێنانی خواستی خۆیانن بۆ ژیانێکی باشتر، ئیستغلال دەکرێن. تاکە وەڵام بۆ ژیانێکی باشتر ئەوەیە کە لە رێکخستنێکی ئابووریی دادپەروەرانەدا بدۆزرێتەوە، ئەوەی کە لەسەر بنەمای پابەندبوونێکی بنەڕەتییە بۆ بنبڕکردنی هەژاری و نەزانی و نائاگایی.
- دەروونناسی بەریتانی ‘میلانی کلین’ لە نووسین و وانەکانی ئێوەدا ئامادەیی هەیە. ئەگەر دەکرێت پرسیارەکە گشتگیر بکرێت، دەروونناسی چۆن کار دەکاتە سەر فەلسەفە و فەیلەسوفان؟ وە ئەگەر دەتەوێت باس لە هەڵوێستی ‘مارتن پۆپەر’ بکەیت بەرامبەر فرۆید لە ڤییەنا، کە کاریگەری هەبوو لەسەر ڕێڕەوی ژیانی لە ڕۆژانی سەرەتایی و ڕەتکردنەوەی کارڵ پۆپەر لە دەروونناسی وەک زانست؟
باتلەر: کلین بۆ من سەرنجڕاکێشە چونکە ئەو دان بەوەدا دەنێت کە لەناو دڵی ئارەزووەکانی مرۆڤدا داڕمان هەیە، بۆ هەر کەسێک بیەوێت فەلسەفەیەکی ئەخلاقی دروست بکات، کە بەدوای کەمکردنەوەی توندوتیژیدا بێت، گرنگە چاو لە ڕەگ و ئامانجی وێرانکاری بکات بۆ ئەوەی ئەم ڕەوتانە لە ڕەفتار و کرداری توندوتیژدا ڕوو نەدات. ئەو زۆر واقیعییە دەربارەی عەقڵییەتی مرۆڤ، و لەو ساتانەدا بۆ من بەسوودە. لە هەمان کاتدا ئەو ڕاستییە قبوڵ دەکات کە خەڵک گرێدراوی یەکترن و بەو شێوەیە ڕەخنەیەکی شاراوەی کەسایەتیمان بۆ دابین دەکات.
شیکردنەوەی دەروونیی پۆپەر لەسەر چەمکێکی ئەرێنیی زانستی بنیاتنراوە و بە نازانستی ناو دەبرێت. کەواتە ئەو ڕاستە: سایکۆنالیزیس ئەرێنی نییە. لە ئەڵمانیدا ” wissenschaft ” – Science – ئاماژە بە هەردوو زانستی مرۆڤایەتی و سروشتی دەکات. وەسفی فۆرمێک لە توێژینەوە دەکات کە هەوڵ دەدات لە ئامانجەکەی تێبگات، تەنانەت ئەگەر توێژینەوەکە ئەرێنی بێت. فرۆید خۆی چەمکێکی گرنگی لێکدانەوەی پێبەخشین لە کتێبەکەیدا “لێکدانەوەی خەونەکان”، کە بۆ تێگەیشتن لە پەیوەندیی نێوان زانستە کۆمەڵایەتییە شرۆڤەیی و ڕەخنەی ئەدەبی بۆ نموونە گرنگە. ئەو لەوە تێگەیشت کە نائاگایی (اللاوعی) تەنیا لە شێوەی نیشانە و لێکەوتەکانی دەردەکەوێت و، ئەمە مانای ئەوەیە کە دەبێت خوێنەر بین بۆ تێگەیشتن لە نائاگایی. ئێمە ناتوانین لە شێوەی حەقیقەتێک یان “زنجیرەیەک لە ڕاستییەکان”دا بیدۆزینەوە و ئەمەش ئەوە دەسەلمێنێت کە (پۆزەتیڤیزم) ڕێبازێکی ناتەواوە بۆ پەیبردن بە ڕۆحی مرۆڤ.
- چۆن مەیلی سێکسکردن وەک نەخۆشی لە پزیشکی دەروونیی سەرەتاییدا دەبینی؟ لەلایەکی تر، تێڕوانینی دەروونناسی کە بەهای بزووتنەوەی فێمینیستی بەرەو ژوور برد، چۆن دەبینیت؟
باتلەر: زۆرینەی زۆری پزیشکی دەروونی ئیتر شیکاری نییە، بەڵکوو ئاراستەی گۆڕیووە بەرەو مۆدێلەکانی تری عەقڵ و دوور لە چارەسەری وشەیی فرۆید. بە دڵنیاییەوە فرۆید ناتوانێت هەموو شێوەکانی ئەشکەنجەی دەروونی چارەسەر بکات، بە تایبەتی ئەوانەی بەرهەمی ڕووداوە مێژووییەکانی دوای سەردەمی تیۆرییەکەن. بەڵام هەندێک چەمکی دەروونناسی و بەتایبەتی چەمکی “ئیگۆ” لە سایکۆلۆجیادا لە ئەمەریکا ڕزگاریان بوو. چونکە جەختیان لەسەر نموونەی وێناکردنی ئازادیی ویستی تاک دەکردەوە. جگە لە پێویستی تاک بۆ گوێڕایەڵیکردن یان خۆگونجاندن. لێرەدا زۆر ڕەوتی کۆنەپەرەست هەن. لە چوارچێوەی ئەمانە بۆچوونی “لاکان“ـە. بیرۆکەیەکی سروشتی و نەخۆشانەی هەیە، وە من ئەم جیاکارییە ڕەت دەکەمەوە. مرۆڤ دەتوانێت بیرۆکەی پێوەریی بدۆزێتەوە دەربارەی ئەوەی کە چۆن وەک ڕەگەزێک بژی لە هەندێک لە بۆچوونە دەروونییەکان. فێمینیستەکان دەبێ شیکاری دەروونیی بەسوود بدۆزنەوە کە نیشانمان بدەن چۆن خەیاڵەکان بەشێکی زۆری ژیانی هۆشیارمان پێک دەهێنن. دەتوانین لەوە تێبگەین کە کولتوورەکانمان چۆن کار دەکات، سێکس و توندوتیژیمان چۆن کار دەکات، کە ئەمە نیشانمان دەدات خەیاڵەکانمان چۆن بەشێکی زۆر لە ژیانی هۆشیاریمان پێک دەهێنن. گریمانەی یۆتۆپی دروست دەکەن و لە ڕێگەی خەیاڵی هونەرییەوە بەرەنگاری نۆرمە پەسەندکراوەکان ببینەوە.
ئێمە بە ئارەزووە ناکۆکەکان مەحکومین، کە ئەمە شتێکی باشە، تا ئەوکاتەی دەتوانین چاودێریی مەیلەکانی خۆمان بکەین بۆ ئەوەی بیکەین بە توندوتیژی مەیلێکی تر، بۆ پاراستنی جیهانە ئاڵۆزە کۆمەڵایەتییەکەمان.
- دەروونناسی بەگشتی، لەوانە تێڕوانینەکانی مێلانی کلاین لە ساڵی ١٩٣٦ سەبارەت بە ژیانی سۆزداریی پیاوان و ئافرەتانی شارستانی، ئێڵ. کلاین و جەی ریڤیر – ئەگەر بە دروستی تێگەیشتبم، ئەوە دەبینن کە هەستی تووڕەیی و بێزاری تەنیا بە توندوتیژی دەبێ ئەگەر نا، چۆن لە دەرەوەی توندوتیژی گوزارشتی دەکرێت؟
باتلەر: ڕاستە کە میلانی کلاین بە هیچ جۆرێک وای نابینێت کە ئێمە لە لایەنی مەیلی تێکدەرانەی سروشتیمان ڕزگار بین، بەڵام هەرچۆنێک بێت دەتوانین قوڵتر جەخت لەسەر پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکانمان لەگەڵ یەکتری بکەینەوە، بۆ ئەوەی ببینین کە جیهان تاڕاددەیەک بە سەربەخۆیی لە بوارەکانی ڕۆشنبیری و ئابووری و سیاسیدا پێناسە دەکرێت. ئەوەندە نەبێ ئەو کەسانەی زیانمان پێ دەگەیەنن لەناو ببەین، دەبێت خواستی خۆمان بۆ پاراستنی سروشتی ئاڵۆزی کۆمەڵایەتیی ئەم جیهانە لەبەرچاو بگرین بەپێی کلاین: ئێمە بە ئارەزووە ناکۆکەکان مەحکومین، کە ئەمە شتێکی باشە، تا ئەوکاتەی دەتوانین چاودێریی مەیلەکانی خۆمان بکەین بۆ ئەوەی بیکەین بە توندوتیژی مەیلێکی تر، بۆ پاراستنی جیهانە ئاڵۆزە کۆمەڵایەتییەکەمان.
- چۆن کارەکەی فرانتز فانۆن دەبینیت “نەفرەتی زەوی” و بیرۆکەی سەبارەت بە “پاساودانی توندوتیژی”؟
باتلەر: من هەمیشە فانۆن دەخوێنمەوە، وە بەردەوام لەگەڵ نووسینەکانی دەجەنگم. زۆر سەرنجڕاکێشە کە جیاوازی “پێستی ڕەش، ماسکی سپی” و “ئەشکەنجەی زەوی” ببینین. لە کتێبی یەکەمدا داوا دەکات کە ڕەشپێستەکە بە مرۆڤ هەژمار بکرێت، هەوڵ دەدات ببێتە بەشێک لە مرۆڤایەتییەکە کە بەپێی ڕەگەزەکەی جیاوازیی لەنێوان خەڵکدا نەکات یان دابەشی نەکات. لە کتێبی دووەمدا بە تایبەتی وتارەکەی “سەبارەت بە توندوتیژی” دیارە تەنیا لە ڕێگەی توندوتیژییەوە دەکرێت ڕەشپێستەکان دەرفەتێکیان هەبێت بۆ بوون بە مرۆڤ. مرۆڤ دەتوانێت بپرسێت ئەگەر “پیاو” (وشەی پیاو لە ئینگلیزیدا تەحەمولی مرۆڤ و پیاوی پەیوەندیدار دەکات، من لە ڕستەی پێشوودا وا وەرمگێڕاوە وەک ئاماژەدان بە مرۆڤ) واتە مرۆڤ یان ئاماژە بە پێگەی ڕەگەزی پیاو دەکات و گرنگە لە جیاوازیی نێوان ئەو دووانە تێبگەین. جیاوازیی نێوان ئەو دووانە باس لە توندوتیژیی بۆ هێنانە خوارەوەی کۆلۆنیالیزم بۆ لەناوبردنی جیاوازیی نێوان داگیرکەر و داگیرکراو دەکات. تەنانەت لێرەش چاوەڕوانی یەکسانی هەیە، خواستێک بۆ بنیاتنانی پێکەوەژیان لە دوای لێکهەڵوەشانەوەی دەسەڵاتی داگیرکاری. گرەوی ئەو ئەوەبوو کە توندوتیژی دەتوانێت وەک ئامرازێک یان هۆکارێک بمێنێتەوە بۆ بەدیهێنانی دادپەروەری و یەکسانی. من چەند پرسیارێکم هەیە دەربارەی ئەوە. ڕەنگە ئێمە بمانەوێت توندوتیژی ببێتە ئامرازێک، نەک کۆتایی، بەڵام هەموو کردەوەیەکی توندوتیژی جیهان توندتر دەکات توندوتیژی میکانیزمێکی هەیە، دووبارە بەرهەم دەهێنرێتەوە و دەبێتە شێوازێک بۆ ژیان. بۆیە هەرچەندە من لە ئارگیومێنتەکە تێدەگەم و هاوسۆزییەکی زۆرم هەیە بۆ ئامانجەکانی، بەڵام من قەناعەتم بەوە نییە کە توندوتیژی دواجار بتوانێت تەنیا وەک ئامرازێک بمێنێتەوە.
کافکا ئەوەمان بۆ دەردەخات کە دەکرێت لە ڕێگەی کارە ئەدەبیەکانەوە پرسیاری فەلسەفی بکرێت
- ئەگەر بگەڕێینەوە بۆ کافکا، کە وەک مامۆستا لە زانکۆیەکی ئەوروپا چەند وانەیەکت لەبارەی ئەوەوە هەبووە، ئایا ڕۆماننووسان وەک فەیلەسوفان بەتوانا دەزانن؟ یان دەبێت لە ڕووی فەلسەفییەوە لێکدانەوە و داڕشتنیان بۆ بکرێت؟
باتلەر: کافکا ئەوەمان بۆ دەردەخات کە دەکرێت لە ڕێگەی کارە ئەدەبیەکانەوە پرسیاری فەلسەفی بکرێت، بەڵام ئەوەشمان نیشان دەدات کە هەندێک جار پرسیارەکانی یاسا دەکرێت باشترین ڕێبازی فەلسەفییان هەبێت لە ڕێگەی وێنەی ئەدەبی دەردەکەون. ئەگەر هەوڵ بدەین لە یاسا تێبگەین – چی یاسا دامەزرێنێت (شەرعییەتی لە کوێ وەردەگرێت)؟ یاسا چی دەوێت؟ ئێمە دەبینە قوتابی جێبەجێکاری یاسا، هەوڵ دەدەین لۆجیکی ناوەکی و واقیعی خۆی بپشکنین. بەڵام لە هەندێک شێوەدا یاسا تەواو ناگونجێت ئەو بە هێزێک کار دەکات کە هیچ پاساوێکی تەواوی نییە و بەم شێوەیە هەموو هەوڵەکانمان بۆ چوونە ناو یاسا نائومێدمان دەکات… بەڵام لێرەدا خاڵێکی گرنگی تر هەیە کە دەکرێت ئاماژەی پێ بکرێت. زۆرێک لە پەنابەران چاوەڕوانی ” یاسا” دەکەن – ئەوان لە کامپەکان بە نادیاری چاوەڕوان نین. ئەوان لە دونیایەکدا دەژین کە ڕێگەیان پێدەدرێت بجوڵێنن، جێگیر بن، کار بکەن، ببنە هاووڵاتی یان نا، هیچ گرەنتییەک نییە کە بتوانن بجوڵێنن دۆخی سەرسوڕهێنەری کامپەکانی پەنابەران لە لوبنان سەیر بکە، کە چەندین فەلەستینی بۆ نەوەیەک ژیاون دەست پێ دەکەن و کۆتاییی بە ژیانیان دەهێنن لە دەستبەسەرکردنێکی بێکۆتایی. کافکا یارمەتیمان دەدات لە ژیانێکی ئاوا و نادادپەروەری تێبگەین.
- لە وتارەکەتدا ڕەخنە چییە، ئەوەی ڕەخنە دروست دەکات پێویستییە یان فەزیلەت؟
باتلەر: ئەمە لەوانەیە هەوڵی ئەوە بدات کە بۆچوونێک پێشکەش بکات کە بە شێوەیەکی ڕیشەیی ڕەتکراوەتەوە یان ناعەقڵانییە، یان مەترسی ئەوە دەکرێت کە وەک دڕندەیەک دەرکەوێت لە کاتێکی ئاوادا، ئێمە لە دەرەوەی سیستەمی چەمکەکان دەجەنگین. دواتر دەتوانین بێدەنگ بین یان قبوڵی ئەوە بکەین کە کێشەی دەروونیمان هەیە. ئەگەر پێمان وایە بۆچوونەکانمان دادپەروەرانەیە، دەبێت بەردەوام بین لە قسەکردن و نواندن. باشتر وایە ئەو کارە لەگەڵ ئەوانی تر بکەین بۆ ئەوەی بتوانین هەست بەوە بکەین کە حەقیقەتی سیاسی چییە و لەبەر ئەوەی پێویستە ئێمە برایانە بین بۆ ئەوەی بەردەوام بین، کەواتە بەڵێ ڕەخنە پێویستی بە بوێری و هاوەڵی هەیە.
- بۆچوونەکانی فۆکۆ سەبارەت بە “شێوازی ئەخلاق”ی هونەری بوون، چۆن ئەگەرەکانی ڕزگاریی نوێمان پێ دەبەخشێت؟
باتلەر: دڵنیا نیم، من تەنها دەزانم کە زۆربەی کات ئەو بۆچوونانە تاکگەرایین، پێشم وایە ئەوە کێشەیە بپرسین ئازادی مانای چییە؟ ئایا دەبێت ئازادی لە هەموو بەربەستەکان پێناسە بکرێت؟ ئەوەی من نیگەران دەکات ئەوەیە کە ئێمە چۆن کار دەکەین بۆ بەرهەمهێنانی ئەگەرە نوێکان. لە کۆتاییدا ئەو مێژووە بۆ جیهان دەردەکەوێت، وەک بەشێک لە کوولتور و پەیوەندییەکانی ئەوەی کە گوزارشت لە ڕەهەندێکی گرنگ دەکات، کە ئێمە کێین. ئێمە ئەم جیهانانە دووبارە بەرهەم دێنین لە هەمان کاتدا ڕێگا و ئەگەری نوێ دەدۆزینەوە. ئێمە دەتوانین ئەم ڕاهێنانە بە “شیکاری” ناو بێنین.
- چۆمسکی، زایۆنیزم وەک قۆناغێکی خێرخوازی (بێزیان) دابەش دەکات کە خۆی وەکوو زایۆنیزمی مۆدێرن دەبینێت، کە ڕەتی دەکاتەوە، تا چەند لەگەڵ سەندیکاکەیدا هاوڕایت؟ ئەوە چییە کە ڕەخنەگرتن لە زایۆنیزم بابەتێکی وەها قورسە بۆ باسکردن؟
باتلەر: چۆمسکی جیاوازی دەکات لەنێوان ئەو زایۆنیزمە کولتوورییەی کە پێش شەڕی ١٩٦٧ هەبوو و زایۆنیزمی سیاسی . زایۆنیستی کولتووری لە ئەوروپا نەیدەویست دەست بەسەر خاکدا بگرێت یان دەوڵەت دروست بکات، بەڵکوو تەنها دەیویست کۆمەڵگایەکی ڕۆحی نوێ بکاتەوە، زایۆنیزمی سیاسی دەیویست خاک بگرێت و دەوڵەت دروست بکات. لە ساڵی ١٩٤٨دا، بە دڵنیاییەوە زایۆنیزمی سیاسی سەرکەوت، بەرخۆدانی بەردەوام هەیە لە پرۆژەی دەوڵەتی ئیسرائیل لەلایەن زایۆنیزمی کولتوورییەوە، هەرچەندە ئەوان بە ڕوونی سوودیان لە هاووڵاتییانی ئیسرائیل وەرگرتووە و لە نووسینەکانی رۆشنبیرە زایۆنیستەکاندا توانییان هەوڵێکی تایبەتی جوو ببینین بۆ وێناکردنی دەوڵەتی دوو نەتەوە تەنیا کەمینەیەکی بچووکی چەپی ئیسرائیلی لەو ڕوانگەیەوە دەربازبوون، کێشەکە ئەوەیە کە هەرچەندە زایۆنیستەکان جوو بوون کە وێنای دەوڵەتی دوو نەتەوەیان دەکرد، بەڵام لەگەڵ فەلەستینیەکان ڕازی نەبوون بۆیە من لە زایۆنیزمی ڕۆشنبیری و سیاسی نیم، چونکە پشتگیریی دەوڵەتێکی دوو نەتەوەیی دەکەم، یان دروستکردنی دەوڵەتێکی نوێ، لە هەموو ئەوانەی لەسەر ئەو خاکە دروست بوون، ڕێز لە مافی گەڕانەوە بۆ فەلەستینیەکان بگیرێت.
- چۆن دەتوانین باشتر لە ململانێی فەلەستین و ئیسرائیل تێبگەین لە ڕێگەی چەمکی شۆکبوون؟
باتلەر: من دڵنیا نیم بەڵام ئەگەر بیر لە دابەشکردنی کارەبا و ئاو بکەیتەوە لەلایەن دەوڵەتی ئیسرائیلەوە، دەتوانیت بزانیت چەمکی شۆکبوون و شڵەژان چۆن کار دەکات. یان ئەگەر بیر لەوە بکەیتەوە کە چۆن گەنجانی فەلەستینی دەگیرێن، بریندار دەکرێن یان دەکوژرێن، ئەوە دەبینیت کە چۆن کۆمەڵێک خەڵک وەک پێویست مامەڵەیان لەگەڵ دەکرێت، بە ڕوونی لە بەردەم هەلومەرجی شۆکدان و ناچارن لە شۆکدا بژین
- لە کتێبەکەتدا، “ڕێگا جیاکراوەکان: جوو و ڕەخنەی زایۆنیزم”، ئەم دووانە جیا دەکەیتەوە. پێتوایە عەرەب تاچەند ئەم جیاوازییە دروست دەکات؟ چۆن دەکرێت ئەمانە باشتر نزیک بکرێتەوە؟
باتلەر: تۆ نازانیت کە باسی کامە “دوو” دەکەیت؟ بەڵام ئەگەر لەنێوان زایۆنیزمی کولتووری و زایۆنیزمی سیاسیدا بوایە، ئەوا ڕەنگە باشتر بوایە کە زایۆنیزم بە تێپەڕبوونی کات، خۆی هاوتای دەسەڵاتی دەوڵەتی ئیسرائیل بکردایە. بەڵام لە پرەنسیپدا زۆر لە زایۆنیستەکان دژی دەوڵەتێک بوون بۆ جوو.
- ئایا نووسین لەسەر ئەم دوو بابەتە (سیاسەت و دەروونناسی) بە شێوەیەکی تێکەڵاو هەوڵێکە بۆ “بوژاندنەوەی قوتابخانەی فرانکفۆرت”؟
باتلەر: دەبینم قوتابخانەی فرانکفۆرت هەوڵی دا بە گەڕانەوە بۆ خوێندنی زانکۆیی بۆ پسپۆرییە جیاجیاکان، تا لە داخوازییە مێژووییەکانی سەردەمی خۆی تێبگات. ئێمە ئێستا لە دۆخێکی مێژوویی جیاوازداین و ڕووبەڕووی داواکارییەکی بەرفراوان دەبینەوە. کەواتە ئێمە پێویستمان بە پرسیارێکە سەبارەت بە جیاوازیی توند لەنێوان دیسپلینەکان یان سەبارەت بەوەی چۆن باشترین ڕێگا فێر دەبین بۆ قسەکردن، تێپەڕاندنی ئەم جیاکارییەی نێوانیان، بۆ ئەوەی لەگەڵ جیهانی مێژوویی خۆماندا تێکەڵ بین. قوتابخانەی فرانکفۆرت ئاماژەی بەوە کرد کە زۆرێک لە پرۆژە مەعریفییەکان بەسادەیی وێنەیەکی پێش ئێستا لە دەسەڵات لە کۆمەڵگا دروست دەکەنەوە ئەگەر ئێمە کۆمەڵگاکانمان بەرەو دادپەروەری بگۆڕین، دەبێت شێوازی جیهانی تیۆری ڕەخنەیی خۆمان بدۆزینەوە.
- ئێوە لە جیهانی عەرەبیدا زۆر خۆشەویستن نەک هەر لە لایەن فێمینیستەکانەوە، بەڵکوو بە هەمان شێوە بە هۆی پێگەی ئێوە لە ململانێی فەلەستین و ئیسرائیل و هەروەها پەیوەندییەکانت لەگەڵ بیرمەندانی عەرەب یان موسڵمانی وەک ئێدوارد سەعید و تەڵال ئەسەد و ئەوانی تر…. ئایا ئێوە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا چاودێری فێمینیزمی عەرەبی – ئیسلامی دەکەن؟ بە دیاریکراوی بزووتنەوەی فێمینیستی سعودی کە ماوەیەکە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بەردەوامە؟
باتلەر: بەڵێ من لە هەوڵی ئەوەدام کە لە جیهانی عەرەبیدا شوێن فێمینیزم بکەوم و پشت بە زۆرێک لە هاوڕێکان دەبەستم کە بە عەرەبی قسە دەکەن بۆ ئەوەی تێبگەین چی ڕوودەدات. هەروەها ماوەیەکم لە بەرنامەی خوێندنی ژنان لە بیرزێیت بەسەر برد و زۆر فێر بووم دەربارەی ئەوەی خوێندکاران دەیانویست بخوێنن، هەروەها دەربارەی پرسیارەکانیان دەربارەی فێمینیزم. هەروەها پەیوەندیم بە شانۆی ئازادی لە کامپی جینین هەبوو، لەوێ بوو لە کۆمەڵگای جنین تێکۆشانی فیمینیستیانە فێربووم. من زۆر حەزم بە بزووتنەوە فێمێنیستییە ئیسلامییەکانە، کە چۆن ئەم بزووتنەوانە ئامانج و بنەما هاوبەشەکانیان دەزانن.
- زۆربەی فەیلەسوفە هاوچەرخەکان ئاشنای مێژوو و میتۆلۆژیای مەسیحی – جوون و کارەکانیشیان بە باشی دەربڕیوە. لەگەڵ ئەوەشدا ئایینەکانی تر لەوانە ئایینێکی تری ئیبراهیمی وەک ئیسلام بێسەروشوێنن تاچەند کاریگەریی لەسەر خوێنەری ئایینەکانی تر دەبینی؟ بەتایبەتی کاتێک فەیلەسوفەکان باس لە گشتگیری ڕۆشنبیری دەکەن؟
باتلەر: ئەم پرسیارە زۆر گرنگە و من ناتوانم لێرەدا بەتەواوی مافی خۆی پێ بدەم. بەڵام بەڵێ، ئێمە هەمیشە بەپێی سەرچاوە فەلسەفییەکان، ئاماژە بۆ بەهاکانی جودیۆ- مەسیحی، دەدەین. کە وابڕیارە پێناسەی عەقڵانییەتی ئەوروپی بکەن و سنوور بۆ بیرۆکەکان سەبارەت بە جیهانگیری دابنێین. ئیسلام بە شێوەیەکی ئاسایی غیابە، هەروەها چەندین ئایینی دیکەش لە باشوور و ڕۆژهەڵاتی ئاسیادا. زۆرێک لە فەیلەسوفان لە ئێستادا ڕەخنە لەو گریمانانەیە دەگرن. لێرەدا دوو ناکۆکیی گرنگ و سەرنجڕاکێش هەیە. یەکەم: سەرەتا زۆرێک لە کلاسیکیە یۆنانییەکان پشتیان بە توێژەران و دامەزراوە ئیسلامییەکان بەستبوو، تەنیا بەشێکی بچووکی ئەرستۆمان هەبوو کە ئیسلام نەبێت. دووەم، بۆ ئەوانەی بەرگریی لە بیرۆکەی جیهانگیری دەکەن وهاوکات ئیسلام لەو بیرکردنەوەدا دەپچڕێنن، ئەوا دەریدەخەن کە کۆپی جیهانبینییەکەیان ناکۆک و ناتەواوە بە هەلومەرجەکانی. ئەوە بیرۆکەیەکی تەسک یان ناوچەیی جیهانە، ئێمە هێشتا چاوەڕێی جیهانگیرییەکی ڕاستەقینەین.
- من پێشتر لەسەر هەڵبژاردنی سەرۆک ترامپ نووسیومە و ئەمە وەرگێڕدراوە لە (حکمە)دا، زیاتر لە ٩ مانگ تێپەڕیوە کە دەستبەکار بووە لە کارەکەیدا، دەتەوێت چی زیاد بکەیت؟
باتلەر: ڕەنگە بیر لە جیاوازییەکانی نێوان وێنە نوێیەکانی فاشیزم و دەسەڵاتخوازی و سەدەی بیستەم بکەینەوە. ناتوانین ساتەوەختێکی مێژوویی کۆن وەربگرین و بیکەین بە بنەمای تێگەیشتن و پێناسەکردنی قۆناغی هاوچەرخ. ململانێی دژی ترامپ تێکۆشانێکی نەتەوەییە، وە هەروەها جیهانیشە، چونکە تەکتیکەکانی لە لایەن چەندین ڕژێمەوە لە سەرتاسەری جیهاندا هاوبەشن. ئێمە بینیمان کە چۆن خۆپیشاندان و کۆبوونەوەکان لە میسر و تورکیا و فەلەستین و ڤەنزوێلا بە ” ئاژاوە” ناو دەبرێن و چۆن وێنەکانی دەسەڵاتی دژە دەستووری دیموکراسی دەردەکەون، پڕە لە نیشتمانپەروەری و ڕەگەزپەرستی، کە لە ڕێگەیەوە خزمەت بە هێزی نوخبەی ئابووری دەکات، بەڵام دەبێت لە ئاستی جیهانیشدا کار بکەین و ئێمە دەبێت نەتەوەکانمان بگەڕێینەوە، بەڵام دەبێت لە ئاستی جیهانیشدا کار بکەین و بیر بکەینەوە ترامپ پێویستە ببێتە کەسایەتییەکی کەمتر لە ڕژێمی ترامپ وەک سیستەمێک، کە ئەمە دیاردەیەکی جیهانییە و پێویستمان بە بزووتنەوەیەکی جیهانی هەیە لە سەردەمی خۆماندا کە سیاسەتی دیموکراسیانەی ڕادیکاڵ نوێ بکاتەوە.