زۆرایه‌تی و جاگلەر
هه‌وڵێک بۆ لێکدانه‌وه‌ی سێکوچکه‌ی ڕۆشنبیر، ده‌سته‌ڵات و زۆرایه‌تی له‌دوای ڕاپه‌ڕینه‌وه
هەردوو چەمکی ڕۆشنبیر و دەستەڵات لە گشتەوە بۆ تایبەت
چه‌مکی ڕۆشنبیر هه‌میشه ئه‌و چه‌مکه بزێو و یاخییه بووه، که ڕووناکبیر و فیڵۆسۆفانی به خۆیه‌وه خه‌ریک کردووه، بۆیه ته‌نیا له بواری سیاسه‌تدا نه‌ماوه‌ته‌وه و چووه‌ته ناو هه‌موو بواره‌کانی دیکه‌یشه‌وه. سه‌یر نییه ئه‌گه‌ر ده‌بینین زۆرترین پێناسه‌ی بۆ کراوه. له‌گه‌ڵ ده‌رکه‌وتنی کێیسی دریفوس (Dreyfus) له ساڵی (١٨٩٤)دا چه‌مکی ڕۆشنبیر زیاتر خۆی به‌سه‌ر بیرکردنه‌وه‌ی ڕووناکبیر و فیڵۆسۆفاندا ده‌سه‌پێنێت. کاتێ ئه‌و ئه‌فسه‌ره جووهی سوپای فره‌نسا به‌وه تۆمه‌تبار ده‌کرێت، گوایه ناپاکه و سزای کوشتنی بۆ ده‌رده‌چێت، (ئه‌میل زۆلا) به بابه‌تێک، یاخود به نامه‌یه‌ک به‌رگریی لێ ده‌کات و به‌رگرییه‌که‌ی کاردانه‌وه و کاریگه‌ریی به‌رچاوی ده‌بێت، بگره ئه‌وه ڕێگاردێکی گه‌وره به ناوی ڕۆشنبیر ده‌به‌خشێت، که چۆن وه‌ک بوونه‌وه‌رێکی ڕەخنەدۆز و یاخی ده‌توانێت له ئاستی ده‌سته‌ڵاته‌کاندا بوه‌ستێته‌وه و ئاڕاسته‌ی جیاواز له هه‌ر کێیسێکدا بهێنێته کایه‌وه، که له کۆمه‌ڵگه‌دا دەورووژێت. 1سەیری ئەمە بکەThe Power of Language: Emile Zola and the Dreyfus Affair (bookstellyouwhy.com)
به‌وه‌دا چه‌مکی ڕۆشنبیر ڕاسته‌وخۆ و ناڕاسته‌وخۆ به چه‌مکێکی دیکه‌وه به‌نده، که ئه‌ویش چه‌مکی ده‌سته‌ڵاته، ئاڵۆزتر بووه، به‌وه‌ی ئه‌و چه‌مکه‌یش هه‌ر خۆی خاوه‌نی پرۆبله‌ماتیکی گه‌وره‌یه. ئه‌و دوو چه‌مکه ئه‌وه به‌سه‌ر هه‌ر ڕۆشنبیرێکی ڕەخنەدۆزدا ده‌سه‌پێنن، که تێگه‌یشتنی تایبه‌تی خۆی بۆیان هه‌بێت، وه‌ک بڵێی هه‌موو ئه‌وانه‌ی پێشووی به که‌ڵک نه‌یه‌ن. به‌م شێوه‌یه ئه‌وه ئه‌و ڕۆشنبیره‌یه ناچار ده‌بێت پێناسه‌ی نوێ بۆ ئه‌و دوو چه‌مکه بکات، که له لایه‌ک به قووڵی و ئازاره‌وه ڕووبه‌ڕووی کۆمه‌ڵگه ده‌بێته‌وه و له لایه‌کی دی ئاستی هه‌موو ئه‌و پێناسانه‌ی دی تێده‌په‌ڕێنێت، که پێشتر خراونه‌ته ڕوو. ده‌کرێت له‌وه ڕوونتر ده‌ریببڕین و بڵێین کاتێ ڕۆشنبیر له‌سه‌ر شێوازی تایبه‌تی خۆی و به مێتۆدی ڕه‌خنه کۆمه‌ڵگه ده‌خوێنێته‌وه، نایه‌وێت به هیچ تێگه‌یشتن و پێناسه‌یه‌کی پێشتر و هیی هاوکاتی خۆی ڕازی ببێت، به‌ڵکوو تێگه‌یشتنی دیکە، پێناسه‌ی نوێ و سه‌ربه‌خۆ داده‌هێنێت. که‌واته ڕوانینی هه‌ر ڕۆشنبیرێک بۆ چه‌مکه‌کانی (ڕۆشنبیر و ده‌سته‌ڵات) له هیی یه‌کێکی دی جیاوازه و هه‌ر ئه‌و جیاوازییه‌یشه پێگه‌که‌ی دیاری ده‌کات. ئه‌و دوو چه‌مکه‌یش به چه‌مکێکی دیکه‌وه پێوه‌ستن، که کۆمه‌ڵگه‌یه. ئه‌وه‌ی کۆمه‌ڵگه داده‌پۆشێت، زۆرایه‌تی(Majority)یه. به‌کورتی له‌نێوان ڕۆشنبیر و ده‌سته‌ڵاتدا زۆرایه‌تییه‌ک هه‌یه، که ڕۆڵی گه‌وره له‌و پێوه‌ندییه‌دا ده‌بینێت، بگره ته‌نیا ئه‌و زۆرایه‌تییه‌یه پێوه‌ندیی نێوانیان دێنێته ئاراوه، ئینجا ئه‌و پێوه‌ندییه چ له شێوه‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌دا بێت، چ له شێوه‌ی خۆبه‌ده‌سته‌وه‌داندا و چ له شێوه‌ی دیکه‌دا.
زۆرایەتی لەنێوان ڕۆشنبیر و دەستەڵاتدا
کاتێ ده‌گه‌ینه چه‌مکی (زۆرایه‌تی)، ناکرێت خێرا و به ئاسانی لێی تێبپه‌ڕین، به‌وه‌ی له‌وێدا کۆمه‌ڵێک پرسیار پێشمان لێ ده‌گرن، که گرنگترینیان ئه‌و داموده‌ستگه‌یانه له خێزان، قوتابخانه، په‌رستگه‌وه تاکوو ده‌گاته حیزب چۆنن و له چ ئاستێکدان، که ئه‌و زۆرایه‌تییه پێوه‌ندیی پێیانه‌وه هه‌یه و وزه‌یان لێ وه‌رده‌گرێت؟ کاریگه‌ریی ئه‌و ڕۆشنبیره چ له‌سه‌ر ئه‌و داموده‌ستگه‌یانه و چ له‌سه‌ر ئه‌و زۆرایه‌تییه‌دا چۆنه و به چ شێوه‌یه‌ک ده‌رکه‌وتووه؟
زۆرایه‌تی بۆیه زۆرایه‌تییه، چونکه له دۆخی جێگیریدایه. له ئاستێک‌دا چه‌قی به‌ستووه، نه جووڵه و نه ئاڕاسته‌ی جیاوازی هه‌یه. به مانایه‌کی دی زۆرایه‌تی له‌و بوونه‌وه‌رانه پێک دێت، که به ساده‌یی له‌سه‌ر چه‌مکه زه‌قه‌کانی وه‌ک ئایین، نه‌ته‌وه، نیشتمان، خاک، شه‌ره‌ف و هیی دیکه ڕێکن، به‌ڵام ئه‌وانه هێزی کۆمه‌ڵایه‌تی و سیمبۆڵیی گه‌وره پێک ده‌هێنن. ئه‌وانه له کاتێکدا به‌وه ده‌ناسرێنه‌وه به شێوه‌ی شێلگیر (ئیکستریم) ده‌ست به‌و چه‌مکه زه‌قانه‌وه ده‌گرن، به‌ڵام هاوکات نه‌ک ئاره‌زوویان نییه له پێکهاته‌یان بکۆڵنه‌وه و هه‌ڵیانبوه‌شێننه‌وه، به‌ڵکوو له ئاستی هه‌ر هێزێکی ڕه‌خنه‌ییشدا ده‌وه‌ستنه‌وه، کاتێ به مه‌به‌ستی پرسیار و گومان لێیان نزیک ده‌بێته‌وه. به‌کورتی ئه‌وانه که‌مترین شاره‌زاییان له‌باره‌ی ئه‌و چه‌مکانه‌وه هه‌یه، که باوه‌ڕیان پێیان هێناون، بگره هه‌ر ئه‌مه‌یشه وای کردووه هێنده پێیانه‌وه پێوه‌ست ببن.
زۆرایەتی لە ڕاپەڕینەوە بۆ ئەمڕۆ
له‌دوای ڕاپه‌ڕینه‌وه ئایین، دروستتر ئیسلامگەرایی ئه‌و زۆرایه‌تییه‌ی ئێمه داده‌پۆشێت و ده‌بێته چه‌ترێکی گه‌وره بۆ سه‌رجه‌م چین و توێژه جیاوازه‌کان، بگره بۆ هه‌موو ئاڕاسته‌کانی بیرکردنه‌وه و تێڕوانینیش، که ئامانجی سه‌ره‌کیی ئه‌وه‌یه تێکڕایان بکاته یه‌ک و ته‌باییان له‌نێواندا بهێنێته گۆڕێ. به مانایه‌کی دی خۆی هه‌ڵیانبسووڕێنێت و ڕێگه نه‌دات هیچ ئاڕاسته‌یه‌ک به جیاواز و سه‌ربه‌خۆ له‌وانه‌ی دی بجووڵێت. به‌م شێوه‌یه ڕیچوه‌ڵی ئایینی ورده‌ورده خۆی ده‌خزێنێته ناو هه‌موو کایه‌کانی وه‌ک سیاسه‌ت، به‌ڕێوه‌بردن، مێدیا، ئه‌ده‌ب و بگره هونه‌ریشه‌وه، بێ ئه‌وه‌ی مرۆڤ له‌ناو ئه‌م ڕیچوه‌ڵه‌دا بیه‌وێت له پرینسیپه‌کانی ئه‌و ئایینه بکۆڵێته‌وه و به دوای ورده‌کارییه‌کانیدا بگه‌ڕێت. هێنده هه‌یه ئایینی به شێوه‌یه‌ک له‌گه‌ڵ ئه‌و تێگه‌یشتنه ساده‌یه‌ی خۆیدا ڕێک خستووه، که سه‌قامگیرییه‌که‌ی لێ نه‌شێوێنێت و ڕووبه‌ڕووی پێکدادانی نه‌کاته‌وه، چونکوو ترسی گه‌وره‌ی له هه‌ر هێزێکه ئه‌و دۆخه‌ی لێ تێک بدات و بیخاته دۆخێکی دیکه‌ی جیاوازه‌وه، بۆیه خۆی له‌و تاک و گرووپانه دوور ده‌گرێت، کاتێ ده‌یانه‌وێت به لای کارێکی وه‌هادا بچن. به ده‌وڵه‌تی ئیسلامی سه‌رسام نابێت، ساتێ ده‌بینێت تێیدا مرۆڤ به‌ردباران ده‌کرێت، ده‌ستی دز ده‌بڕێت، ژن ده‌کرێته که‌نیزه و له بازاڕدا ده‌فرۆشرێت، زیندوو ده‌سووتێنرێت، جزیه به‌سه‌ر کریستیه‌ندا ده‌سه‌پێنرێت، ئەزدایی لە ناو دەبرێت و زۆری دی، به مه‌رجێ هه‌موو ئه‌وانه به تێکست هه‌ن و بە درێژاییی ئەو مێژووە پراکتیزه کراون، بگره له کتێبه‌کانی خوێندنی فەرمیدا ده‌خوێنرێن. به ڕوونی ده‌بینین داعشییه‌کان لای ئه‌و زۆرایه‌تییه په‌سه‌ند نین و به گێره‌شێوێن داده‌نرێن. زووتریش کۆمۆنیزمی کرێکاری له‌به‌ر هه‌مان هۆکار نه‌یتوانی سه‌رنجی ئه‌و زۆرایه‌تییه ڕابکێشێت.
پێشتر گوترا زۆرایه‌تی له‌باره‌ی ئه‌و چه‌مکه زه‌قانه‌وه که‌مترین شاره‌زاییی هه‌یه، به‌ڵام ده‌ستبه‌رداریشیان نابێت، چونکه ده‌ستبه‌رداربوون خۆی یه‌کێکه له‌و ترسانه‌ی نایه‌وێت ڕووبه‌ڕوویان ببێته‌وه. به ئاسانی واز له هیچ باوه‌ڕێک ناهێنێت، که پێشتر په‌سه‌ندی کردووه. ده‌گه‌ینه ئه‌وه‌ی بڵێین زۆرایه‌تیی ئه‌مڕۆمان هه‌موو شتێک که‌ڵه‌که ده‌کات. به‌م شێوه‌یه (پیرۆزی) و (که‌ڵه‌که‌کردن) دوو سیمای سه‌ره‌کیی ئه‌و زۆرایه‌تییه‌ن. سه‌رجه‌م حیزب و لایه‌نه‌کانی قه‌بووڵه. له یه‌ک کاتدا پارتی و ئیسلامییه‌کانی ده‌وێت. یه‌کێتی و گۆڕانی لا په‌سه‌نده، مادام ئه‌وانه هه‌موویان له‌ژێر چه‌تره‌که‌دا شوێنیان گرتووه و نابنه هۆی تێکچوونی ئارامییه‌که‌ی. ئه‌و زۆرایه‌تییه به جلوبه‌رگی ڕه‌نگاوڕه‌نگ و میوزیکی هه‌ڵپه‌ڕکێوه نه‌ورۆز ده‌کات و له ڕه‌مه‌زانیشدا به ڕۆژوو ده‌بێت. جبه‌ی خه‌لیجی ده‌پۆشێت، له‌چه‌ک ده‌به‌ستێت و په‌نا بۆ هه‌موو ته‌کنیکه‌کانی جوانکاری و مەیکەپیش ده‌بات. دوژمنی سه‌رسه‌ختی سیکۆله‌ریزمه و تێکڕای به‌رهه‌مه‌کانیشی نه‌ک به‌کار ده‌هێنێت، بگره تاکوو ڕاده‌ی په‌رستن خۆشی ده‌وێن. ژماره‌ی مزگه‌وتی به شێوه‌ی خه‌یاڵی زیاد ده‌کات و له وڵاتێکی وه‌ک دانمارکیش پتر ئه‌لکوهوول له شاره‌کانیدا ده‌فرۆشرێت. داتاکانیش به‌رده‌وام ئه‌وه پێشان ده‌ده‌ن ئه‌ندامانی ئه‌و زۆرایه‌تییه‌ی ئێمه له سه‌یرکردنی فیلمی پۆرنۆگرافیدا له پێشی پێشه‌وه‌ن.
لەژێر چەتری زۆرایەتیدا
گوتمان ئه‌وانه به ساده‌یی له‌سه‌ر چه‌مکه گه‌وره‌کان ڕێکن، به‌ڵام ئه‌مه ئه‌وه ناگه‌یه‌نێت تێڕوانینی جیاوازیان نییه. هێنده هه‌یه ئه‌و جیاوازییه ته‌نیا پێوه‌ندیی به فۆرمی ئه‌و چه‌مکانه‌وه هه‌یه، نه‌وه‌ک به ناوه‌رۆکیانه‌وه، بۆیه لێره‌دا هه‌ر حیزبێکی سیاسی سوود له‌و جیاوازییانه ده‌بینێت و شوێنی خۆی لایان ده‌کاته‌وه. ئه‌وه‌ی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌باره‌ی هه‌ر یه‌کێ له‌و چه‌مکانه‌وه ده‌یڵێت، ته‌نیا له شێوه‌دا له‌گه‌ڵ هیی پارتی جیاوازه، ده‌نا له ناوه‌رۆکدا هه‌مان شته. هه‌ردوو لایان له‌گه‌ڵ ڕه‌چاوکردنی ئه‌و باوه‌ڕانه‌دان، که لای زۆرایه‌تی پیرۆزن، به‌ڵام هه‌ر یه‌که‌ی له‌سه‌ر شێوازی خۆی، که لێره‌دا هه‌موو حیزبه‌کانی دیکه‌یش وه‌ک گۆڕان و پارتی وان. له‌ژێر ئه‌و چه‌تره‌دا هیچ شتێک ون نابێت، به‌ڵکوو شوێنه‌که‌ی ده‌گۆڕێت. له‌م چه‌ند ساڵه‌ی ڕابردوودا به لێشاو بابه‌ت له‌باره‌ی لاوازبوونی یه‌کگرتووه‌وه نووسراون، به‌ڵام ڕاستییه‌که‌ی یه‌کگرتوو لاواز نه‌بووه، یان دروستتر به‌و شێوه‌یه لاواز نه‌بووه، که ئه‌وان ده‌یبینن، به‌ڵکوو ئه‌وه‌یه ناتوانێت له‌وه گه‌وره‌تر ببێت، به‌وه‌ی وه‌ک هه‌ر لایه‌نێکی دی له‌ژێر ئه‌و چه‌تره‌دا پێگه‌یه‌کی تا ڕاده‌یه‌ک چه‌سپاوی هه‌یه و له‌وه تێناپه‌ڕێت. ئه‌گه‌ر یه‌کگرتوو به‌شێکی ئه‌ندامه‌کانی له ده‌ست داون، مانای وا نییه ئه‌وانه له‌ژێر چه‌تره‌که‌دا نه‌ماون، به‌ڵکوو ته‌نیا جێگۆڕکێیان کردووه، به‌وه‌ی چوونه‌ته ناو گۆڕانه‌وه، یان خۆیان له ڕیزی سهلهفییهکاندا دۆزیوه‌ته‌وه، که ئه‌وانیش ئه‌مڕۆ لای زۆرایه‌تی خۆشه‌ویستن. بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان خۆیشی فۆرمێکی چه‌سپاوی وه‌رگرتووه و به هه‌مان شێوه‌ی یه‌کگرتوو له‌وه زیاتر تێناپه‌ڕێت، بگره پێویستیشی به‌وه نییه له‌وه زیاتر په‌ره بستێنێت. به مانایه‌کی دی، هه‌ر لایه‌نێک له‌ژێر ئه‌و چه‌تره‌دا سنوورێکی بۆ خۆی کێشاوه، که نایه‌وێت بیبه‌زێنێت، چونکه به‌زاندنی سنووره‌که تووڕه‌بوونی خودی زۆرایه‌تییه‌که‌ی لێ ده‌که‌وێته‌وه. مرۆڤ کاتێ سه‌رنج له پێوه‌ندیی ئه‌و حیزبه سیاسییانه ده‌دات، به ڕوونی ئه‌وه ده‌بینێت، چۆن هه‌ر کاتێ ده‌گه‌نه ئاستی تووڕه‌بوون، خێرا هێمن ده‌بنه‌وه و پێکه‌وه داده‌نیشن، بگره ده‌گه‌نه ئه‌وه‌ی به شانوباڵی یه‌کدیدا هه‌ڵبده‌ن، نه‌بادا ئه‌و گرژییه ببێته هۆی تێکچوونی ئارامیی زۆرایه‌تی. ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ به ناوی یاسای سه‌رۆکایه‌تییه‌وه ورووژاوه، له گه‌مه‌یه‌کی سیاسی به‌ولاوه، شتێکی دیکه نییه.2 ئه‌م باسه له کاتێکدا پێشکەش کراوە، که هێشتا کێشه له په‌رله‌ماندا دروست نه‌بووه.هه‌ندێک له گه‌رمه‌ی حه‌ڤده‌ی شوباتدا وایان ده‌زانی جارێکی دی مەحاڵە گۆڕان، یه‌کگرتوو و کۆمه‌ڵ له‌گه‌ڵ پارتی و یه‌کێتی ئاشت نابنه‌وه، وه‌ک چۆن باوه‌ڕیان نه‌ده‌کرد ڕۆشنبیران به لای داموده‌ستگه‌ی ئه‌و دوو حیزبه‌دا بچنه‌وه، که‌چی ڕێک پێچه‌وانه‌ی ئه‌مه بینرا. پێشبینی ده‌کرا یه‌کێتی لانی که‌م شه‌ش ساڵ له‌مه‌وبه‌ر بتوێته‌وه و شوێنه‌واری نه‌مێنێت، به‌ڵام ئه‌مڕۆ ئه‌ویش له‌ژێر ئه‌و چه‌تره‌دا هه‌مان ئه‌و قورسایییه‌ی هه‌یه، که پێش حه‌وت ساڵ هه‌یبوو. ئه‌و ئه‌ندامانه‌ی له ده‌ستی داون، هێشتا له‌ژێر چه‌تره‌که‌دان. وەک ئەوە وایە هێشتا هیی خۆی بن. به‌کورتی ئه‌و زۆرایه‌تییه دایکێکی میهره‌بانه و هه‌موو ڕۆڵه‌کانی خۆی خۆش ده‌وێت و ده‌یانپارێزێت، بگره هه‌وڵی گه‌وره بۆ ئه‌وه ده‌دات له ده‌ستیان نه‌دات.
زۆرایەتی وەک زۆنێکی ئاشتەوایی
زۆرایه‌تیی ئه‌مڕۆ، دروستتر ئه‌و زۆرایه‌تییه‌ی له نه‌وه‌ده‌کانه‌وه فۆرمێکی دیاریکراوی وه‌رگرتووه و تاکوو ئێستایش له‌ناویدا ماوه‌ته‌وه، به‌وه له زۆرایه‌تیی شه‌سته‌کان، حه‌فتاکان و هه‌شتاکان جودا ده‌کرێته‌وه، که وه‌ک پێشتر گوترا له‌ژێر چه‌تری ئیسلامیدایه، به‌ڵام ئه‌وان له‌ژێر چه‌تری نه‌ته‌وه‌یی، چه‌پگه‌رایی و لێبرالیدا بوون (له‌گه‌ڵ پارێزی زۆرم بۆ هه‌رسێ چه‌مکه‌که). زۆرایه‌تیی ئه‌وده‌م له ناوه‌ڕاستی حه‌فتاکاندا پارتیی هه‌ڵدایه ده‌رێ، که‌چی له ناوه‌ڕاستی نه‌وه‌ده‌کاندا ئه‌م زۆرایه‌تییه هێنایه‌وه، چونکه له‌و کاته‌وه زۆرایه‌تی موڵکی لایه‌نێکی دیاریکراو نییه، به‌ڵکوو هیی سه‌رجه‌م لایه‌ن و ئاڕاسته‌کانه. زۆرایه‌تیی هه‌شتاکان له ڕاپه‌ڕیندا به‌عسی له شاره‌کانی کوردستان به ده‌ر نا و له‌و پێناوه‌دا ڕووبارێک خوێنی ڕشت، که‌چی زۆرایه‌تیی دوای ڕاپه‌ڕین به شێوه‌ی ئاشتییانه هێنایه‌وه. ئه‌مڕۆ مرۆڤ ده‌توانێت به ئاسانی له پاڵ حیزبه‌کانی دیکه‌دا به‌عسیش ببینێت، بگره ده‌گاته ئه‌وه‌ی له مێدیای یه‌کگرتوودا (سه‌ددام حسێن) وه‌ک موجاهیدێکی شه‌هید پێشان بدرێت، بێ ئه‌وه‌ی هیچ ناڕهزایییهک لای ئه‌و زۆرایه‌تییه دروست ببێت. له فه‌یسبۆکدا زووزوو جوانترین وێنه‌ی ئه‌و سه‌رۆکه به قورئانێکه‌وه ده‌بینرێت و ئامۆژگاری و گوته نه‌سته‌قه‌کانی به زمانی کوردی بڵاو ده‌کرێنه‌وه.3 لە کاتێکدا وا بەم بابەتەدا دەچمەوە، تا بۆ (ژنەفتن)ی بنێرم، هاوڕێیەکم پێم دەڵێت پەیجی (مۆزەخانە و ئەرشیفی پەروەردەی هەولێر) بە سینگی فرەوانەوە یادی ڕۆژی شەهیدی بەعسی کردووەتەوە. لۆگۆکەیان داناوە و نووسیویانە: (لەسەردەمی حیزبی بەعسدا هەموو ساڵێك ڕۆژی١ی ١٢ی هەموو ساڵێك بە ڕۆژی شەهیدی عێراقی ناوئەبرا). خەڵکیش هەر بەو دڵفرەوانییە وەریانگرتووە. کاتێ یەکێک پرسیویەتی چۆنە کارێکی وایان کردووە، ئەم ڕوونکردنەوەیەیان داوە: (هەموو قوتابییەك و مامۆستایەكی ئەو سەردەمە یادگاری لەگەڵدا هەیە ساڵێ جارێك لەم ڕۆژە ئەم یادە دەكراوە ئەوەش وەك وێنە و یادگار بەبیر هێنانەوە داماناوە). ڕاستییەکەی لای ئەو زۆرایەتییە هەر شتێک پەسەند دەکرێت، کە نیشانەکانی ئەوی هەڵگرتوون، بۆیە تا ئەم ساتەیش بەعس بەشێکی دانەبڕاوی ئەم زۆرایەتییەیە. هەر بۆ زانین! کاتێ پێمان دەڵێن فڵان کتێب هەزاران دانەی لێ فرۆشراوە، بۆیە نووسەرەکەی داهێنەرێکی مەزنە، ئەوە بەم زۆرایەتییە ساغ کراوەتەوە. واتە ئەو کتێبە تاکە شت نییە، زۆرایەتی پەسەندی کردووە، بەڵکوو لە پاڵیدا زۆری دیکەی وەک خۆی هەن. دیسان ده‌یڵێینه‌وه، که زۆرایه‌تیی هه‌موو حیزب و لایه‌نه‌کان له‌ژێر ئه‌و چه‌تره‌دا په‌یمانیان به‌ستووه شه‌ڕ به یه‌کدی نه‌فرۆشن. هێنده‌ی حیزب و ڕێکخراوه‌کان ڕۆڵیان له‌وه‌دا هه‌بووه زۆرایه‌تی یه‌کڕه‌نگ و هاوئاهه‌نگ ببێت، به هه‌مان شێوه زۆرایه‌تییش وای کردووه ئه‌وان به چه‌سپاوی بمێننه‌وه و گۆڕانکاری له خۆیاندا نه‌که‌ن. دیسان جه‌خت له‌وه ده‌که‌ینه‌وه، که له ناوه‌ڕاستی نه‌وه‌ده‌کانه‌وه تاکوو ئه‌مڕۆ هه‌موو لایه‌نه‌کان یه‌ک سیستێمی بیرکردنه‌وه و یه‌ک شێوازی ڕاگه‌یاندن پێڕۆیی ده‌که‌ن، ته‌نانه‌ت گۆڕان گوایه هاتووه ئه‌و ستایله بگۆڕێت، به‌ڵام نه‌ک هه‌ر نه‌یگۆڕیوه، به‌ڵکوو له هه‌موو ئه‌وانه‌ی دی زیاتر پابه‌ندی خواستی ئه‌و زۆرایه‌تییه‌یه، بگره پێی وایه ئه‌وان که‌مته‌رخه‌من و خۆی له پێناوی پڕکردنه‌وه‌ی که‌موکووڕییه‌کاندا تێده‌کۆشێت. به‌م شێوه‌یه بایه‌خی سه‌ره‌کیی گۆڕان بۆ زه‌قکردنه‌وه‌ی نۆرمی ئایینی و نماییشی کاره‌کته‌ری ئایینییه، که له نه‌وه‌ده‌کانه‌وه سیمای زۆرایهتییان پێوه دیاره. هاوکات له‌گه‌ڵ ده‌رکه‌وتنی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕاندا پێگه‌ی پیاوی ئایینی زۆر به‌رزتر ده‌بێته‌وه و له بوونه‌وه‌رێکه‌وه، که پێش ڕاپه‌ڕین نه‌یتوانیوه، یان ڕێگه‌ی پێ نه‌دراوه له‌ڕۆڵی ئامۆژگاری زیاتر بگێڕێت (ئه‌ویش له سنوورێکی ته‌سکدا)، بۆ بوونه‌وه‌رێکی دی ده‌گۆڕێت، که بڕیار له‌سه‌ر شێوازی حوکمڕانی و به‌ڕێوه‌بردن ده‌دات. واته ده‌سته‌ڵاتی پیاوی ئایینی ته‌نیا له سنووری کۆمه‌ڵایه‌تیدا نامێنێته‌وه، به‌ڵکوو ده‌گاته ئه‌وه‌ی ده‌ست به‌سه‌ر که‌ناڵه گرنگه‌کانی سیاسه‌ت و فه‌رمانڕه‌واییشدا بگرێت، که ئه‌مه‌یش ته‌واو له‌گه‌ڵ خواستی زۆرایه‌تیدا ڕێکه.
زۆرایەتی و زمانی ئایدیۆلۆجیی زاڵ
هه‌میشه ئه‌ندامانی زۆرایه‌تی به زمانی ئه‌و ئایدیۆلۆجییه ده‌ده‌وێن، که زاڵه، هه‌تا ئه‌گه‌ر مه‌به‌ستیشیان نه‌بێت. له پێش ڕاپه‌ڕیندا هه‌ر ڕسته‌یه‌ک وشه‌ی هه‌ژاری، برسێتی، جیاوازیی چینایه‌تی و هیی له‌م بابه‌ته‌ی تێدا بووایه، وا لێک ده‌درایه‌وه له پێناویسۆشیەلیزم و کۆمۆنیزمدا گوتراوه. ئه‌مڕۆیش هه‌ر زمانێک توانای تێپه‌ڕاندنی نه‌بێت، له‌ژێر چه‌تره‌که‌دا ده‌مێنێته‌وه و ده‌بێته به‌شێکی جیانه‌کراوه‌ی زمانی زۆرایه‌تی. به ناوی (یه‌کێتیی مامۆستایانی کوردستان)ـه‌وه تێکستێکی ناڕه‌زایی له‌باره‌ی کوژرانی مامۆستایه‌کی زانکۆوه نووسراوه، به‌ڵام به زمانێکی میللی، که پڕه له‌و ده‌سته‌واژانه‌ی مرۆڤ له ده‌می پیاوانی ئایینییه‌وه ده‌یانبیستێت. تێکسته‌که به‌م دوو ڕسته‌یه کۆتاییی پێ هێنراوه: (نەفرەت لە ئەنجامدەری ئەو تاوانە و جەهەنەم جێگای ئەبەدی بێت)4سەیری ئەم لینکە بکە: http://www.chawdernews.com/Direje.aspx?Jimare=12901و کۆمه‌ڵگه‌یانه‌ی کولتووری زاره‌کییان تێپه‌ڕاندووه و بایه‌خی نووسینیان زانیوه، ئه‌و ده‌سته‌واژانه به‌کار ناهێنرێن. هەمان دەربڕین لای نووسەرە دیارەکانمان هەن. ڕۆماننووس هەیە لە گفتوگۆدا بەم زمانە دواوە. هەر کەسێکی بە نەفرەت کردووە، کە لەگەڵی هاوڕا نییە.
ده‌گه‌ینه ئه‌وه‌ی بڵێین ئه‌مڕۆ ئێمه له دۆخێک‌دا ده‌ژین، که زۆرینەی تاکه‌کان به یه‌ک زمان ده‌دوێن و یه‌ک بیرکردنه‌وه‌یان هه‌یه. زمانه‌که میللی و بیرکردنه‌وه‌که‌یش ساکارە. تاکوو کۆتاییی هه‌شتاکانیش مرۆڤ ده‌یتوانی به‌ئاسانی ئاستی زمانی تاکه‌کان له یه‌کدی جودا بکاته‌وه و به ڕوونی جیاوازییه‌کان ببینێت، به‌ڵام ئه‌مڕۆ کارێکی له‌م شێوه‌یه ئه‌سته‌مه، بۆیه زمانی ئه‌ندامانی (یه‌کێتیی مامۆستایان) هه‌مان زمانی ئه‌وانه‌ی دیکه‌یه. سه‌یر نییه ئه‌گه‌ر ئه‌وان به لایانه‌وه گرنگ نه‌بێت ناوی ڕێکخراوه‌که‌یشیان به دروستی بنووسن.5ڕاستییه‌که‌ی (یه‌کێتی)ی مامۆستایانه، نه‌وەک (یه‌کێت)ی مامۆستایان. (ی)یەک دەتوانێت مانایەک بگۆڕێت. ئه‌وه‌یش سه‌یر نییه، که له‌دوای ڕاپه‌ڕینه‌وه زمان و نووسین بایه‌خیان نامێنێت و که‌مترین قسه‌یان لێوه ده‌کرێت، له کاتێکدا به درێژاییی مێژووی فه‌لسه‌فه و لینگویستک ئه‌مانه وه‌ک دوو قورسترین پرسیار خۆیان به‌سه‌ر فیڵۆسۆف و زمانناساندا سه‌پاندووه.
له‌دوای ڕاپه‌ڕینه‌وه پرسیاری (تۆ باوه‌ڕداریت، یان بێباوه‌ڕ؟)، دروستتر (تۆ موسڵمانیت، یان کافر) لای زۆرایه‌تی دێته ئاراوه، که مه‌به‌ستیه‌تی به‌ر له هه‌ر ڕه‌گه‌زێکی شه‌ڕانگێز و جیاواز بگرێت، ئه‌گه‌ر بیه‌وێت به پرسیاری دڵڕەق ڕووبه‌ڕووی ببێته‌وه و گومانی له دڵدا بڕووێنێت. ئه‌مه به گرنگترین پرسیار ده‌زانێت، چونکه هه‌مووان له‌ژێر چه‌تره‌که‌دا کۆ ده‌کاته‌وه و سنووری نێوان تاکه‌کان ده‌سڕێته‌وه. ده‌شێت هه‌ڤاڵێکی پارتی، ئه‌ندامێکی یه‌کێتی، گۆڕانخوازێک، بانگخوازێکی یه‌کگرتوو، مه‌لایه‌کی کۆمه‌ڵ، کادیرێکی شیوعی و ڕه‌فیقێکی به‌عس پێکه‌وه کۆ بکاته‌وه، که بێگومان هه‌ر وایشی کردووه. وه‌ک گوترا هه‌موویان به ساده‌یی له‌سه‌ر چه‌مکه گه‌وره‌کان ڕێکن، به‌ڵام له‌باره‌ی فۆرمیانه‌وه بینینی جیاوازیان هه‌یه. ئه‌ندامانی زۆرایه‌تی دوژمنی سه‌رسه‌ختی که‌مایه‌تین، چونکه لایان ڕوونه ئه‌وه‌ی ئارامییان لێ ده‌شێوێنێت، هه‌ر که‌مایه‌تییه. ئاماده‌ن له پێناوی سزادانی نووسه‌رێک، یان هونه‌رمه‌ندێکدا ده‌ست له ئیشوکار هه‌ڵبگرن و مانگێک له‌سه‌ر شه‌قامه‌کاندا دەنگ هەڵببڕن. 6پرسیاری ئەوەی (مادام حه‌زیان له چاره‌ی داعش نییه، بۆچی نایه‌نه سه‌ر شه‌قامه‌کان و له دژی ناڕه‌زایی ده‌رنابڕن؟) زوو ورژێنرا. داعش خۆیشی زۆرایه‌تییه، به‌ڵام زۆرایه‌تییه‌کی گه‌ڕۆکه. له ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی نووسه‌ر و هونه‌رمه‌نداندا پێوه‌رێکی دیکه‌ی جیاوازیان هه‌یه، چونکه ئه‌وان تاکن. ئایا تێکستی یه‌کێ له‌و نووسه‌رانه‌ی فه‌توای کوشتنیان بۆ ده‌رکراوه، خراپتره له‌وانه‌ی داعش کردوونی؟
پێوەندیی نێوان ڕۆشنبیر و زۆرایەتی لە ڕاپەڕینەوە بۆ ئەمڕۆ
ئێستا ده‌گه‌ینه ئه‌وه‌ی بپرسین: ئایا ڕۆشنبیرمان لە دوای ڕاپه‌ڕینه‌وه چۆن له‌گه‌ڵ زۆرایه‌تیماندا ڕووبه‌ڕوو بووه‌ته‌وه؟ زۆرایه‌تیمان توانای جووڵاندنی ڕۆشنبیرمانی هه‌یه؟ ڕۆشنبیرمان گه‌یشتووه‌ته ئه‌و ئاسته‌ی زۆرایه‌تیمان بورووژێنێت و ئاڕاسته‌ی نوێی تێدا دروست بکات؟
به‌گشتی کۆمه‌ڵگه‌کان به‌ر دوو جۆر ڕۆشنبیر ده‌که‌ون:
یه‌که‌میان، ڕۆشنبیرێکی ساده‌یه و هه‌مان تێڕوانینی خه‌ڵکی بۆ چه‌مکه‌کان هه‌یه. به مانایه‌کی دی ئاستی جه‌ماوه‌ر تێناپه‌ڕێنێت، بۆیه توانای به‌رهه‌مهێنانی نییه و ده‌بێته به‌شێک له‌و زۆرایه‌تییه. ژماره‌یان زۆره و له هه‌موو شوێنێکدا به‌رچاو ده‌که‌ون. هه‌میشه لایه‌نه‌گری شتێک و دژی شتێکی دیکه‌ن. زووزوو ده‌رده‌که‌ون و ناسراون، به‌ڵام هیچ کاریگه‌رییه‌کیان نییه. پێوه‌ندیی سه‌ره‌کییان به ڕووداوی ڕۆژانه‌وه هه‌یه و که‌متر به لای شته شاراوه‌کاندا ده‌چن. به‌شێکیان ده‌رچووی زانکۆکان و به‌شه‌که‌ی دیکه‌یان ئه‌ماچه‌رن، واته ئاره‌زوویان لێیه ئه‌رکی ڕۆشنبیر ببینن. لێره‌دا گرنگه ئه‌وه بڵێین، که ئه‌و ڕۆشنبیره له‌به‌ر ئه‌وه ساده نییه، ده‌رچووی زانکۆیه، به‌ڵام به‌گشتی زانکۆکان ڕۆشنبیری ڕووکه‌ش به‌رهه‌م ده‌هێنن. کاتێکیش هه‌ندێک ڕۆشنبیری ده‌رچووی زانکۆ ئه‌م ئاسته ساده‌یه تێده‌په‌ڕێنن، ئه‌و تێپه‌ڕاندنه به‌رهه‌می بیرکردنه‌وه‌ی خۆیانه.
دووه‌میان، ڕۆشنبیرێکی ڕەخنەدۆزه. نه دژه و نه دۆسته، به‌ڵکوو که‌سێکی ڕاڤه‌کاره. له‌وه تێگه‌یشتووه ئه‌رکی ڕه‌خنه تێپه‌ڕاندن و کردنه‌وه‌ی که‌ناڵی نوێیه له هه‌ر بابه‌تێکدا، که ڕووبه‌ڕووی ده‌بێته‌وه. به‌وه‌دا سه‌رقاڵی پڕۆژه‌ی فکرییه، که‌م ده‌رده‌که‌وێت، به‌ڵام له‌گه‌ڵ هه‌ر ده‌رکه‌وتنێکیدا ئایدیای نوێ ده‌هێنێت و پرسیاری دڵڕه‌قانه ده‌ورووژێنێت. زمانێکی ئاسانی نییه، چونکه ئاستی تێگه‌یشتنی جه‌ماوه‌ری تێپه‌ڕاندووه. ده‌سته‌ڵات و زۆرایه‌تی خۆشیان ناوێت، به‌ڵام هه‌ر ئه‌ویشه کاریگه‌ریی هه‌یه.
کۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه‌یش به شێوه‌یه‌ک له شێوه‌کان خاوه‌نی ئه‌و دوو جۆره ڕۆشنبیره‌یه، به‌ڵام کاتێ ئه‌وه ده‌خه‌ینه به‌رچاو، که زمانی ڕۆژانه‌ی هه‌ر کۆمه‌ڵگه‌یه‌ک ڕۆڵی گه‌وره له دروستبوونی ڕۆشنبیردا ده‌گێڕێت، ئه‌وا ده‌کرێت بڵێین هه‌ردوو جۆره‌که لاوازن، ئه‌گه‌ر نه‌ڵێین ئه‌وه‌ی دووه‌م هه‌ر ده‌رنه‌که‌وتووه، به‌وه‌ی زمانی ڕۆژانه‌مان هێشتا هه‌ژاره و له به‌رهه‌مهێنانی ڕۆشنبیری جیاواز و داهێنه‌ردا توانای که‌مه. ڕۆشنبیر داهێنانی خۆی له‌سه‌ر ئاستی ئه‌و زمانه داده‌مه‌زرێنێت، که کۆمه‌ڵگه پێی گه‌یشتووه، به‌و مانایه‌ی ئه‌و ئاسته تێده‌په‌ڕێنێت و مه‌ودا له‌نێوان زمانی خۆی و زمانی ڕۆژانه‌دا دروست ده‌کات. به‌م شێوه‌یه زمانی ڕۆشنبیری ڕەخنەدۆز نه‌ک هه‌ر هه‌مان زمانی کۆمه‌ڵگه نییه، به‌ڵکوو زۆریش باڵاتره. هه‌تا ئاستی زمانی ڕۆژانه‌ی کۆمه‌ڵگه‌که‌ی زیاتر به‌ره‌و سه‌ره‌وه هه‌ڵبکشێت، ئه‌رکی ئه‌و قورس‌تر، به‌ڵام ئاستی به‌رهه‌می به‌رزتر ده‌بێت. کۆمه‌ڵگه‌یه‌ک له ڕووی گوزه‌ران، خوێندن، په‌روه‌رده، ته‌ندروستی، ڕێگه‌وبان، ئاساییش و هیی دیکه‌وه هه‌ژار بێت، مانای وایه زمانی ڕۆژانه‌ی ساده‌یه و توانای جووڵه‌ی که‌مه. ڕۆشنبیری گه‌وره ئەگەر هاوواتای مرۆڤی یاخی بێت، ئەوە له کۆمه‌ڵگه‌یه‌کدا ده‌رده‌که‌وێت، که ئه‌و بوارانه‌ی له ئاستی نزمدا نین، چونکه پێوه‌ندییه‌کی دیاڵیکتیکه‌ڵ له‌نێوان دروستکردنی کۆمه‌ڵگه و دروستکردنی ڕۆشنبیردا هه‌یه. ئه‌میان ئه‌ویان دروست ده‌کات. (کامیۆ) لە (مرۆڤی یاخی)دا بە توندی خەختی لەوە کردووەتەوە. تاکوو ئه‌مڕۆیش ڕۆشنبیری ئێمه نه توانیویه‌تی ببێته مۆدێلێکی وه‌ک ئه‌و مۆدێلانه‌ی له جیهاندا هه‌ن، بۆ نموونه مۆدێلی وه‌ک ڕۆشنبیری ئۆرگانیک، ڕۆشنبیری مولته‌زیم (کومیتد) و هی دیکه و نه مۆدێلێکی سه‌ربه‌خۆیشی داهێناوه، به‌ڵکوو ئه‌وه‌ی به زه‌قی ده‌بینرێت، ڕۆشنبیری میللییه، که لێره‌دا به (جاگله‌ر Juggler) ناوی ده‌هێنین.
ڕۆشنبیری جاگلەر
جاگله‌ر ئه‌و پاڵه‌وانه‌یه، که یاریی جاگلینگ (Juggling) ده‌کات. ده‌توانێت له یه‌ک کاتدا و زۆر به خێرایی چه‌ند شتێک هه‌ڵبدات و هه‌ر جارێ یه‌کێکیان بگرێته‌وه. ئه‌م هه‌ڵده‌داته‌وه و ئه‌و ده‌گرێته‌وه. ئیتر به‌م شێوه‌یه! جاگله‌ر به سیستێمێکی نه‌گۆڕ کار ده‌کات. هه‌ر گۆڕانکارییه‌ک به‌سه‌ر سیستێمه‌که‌یدا بێت، یارییه‌که‌ی تێک ده‌چێت و ڕۆڵه‌که‌ی ته‌واو ده‌بێت. لای بینه‌ری جاگلینگ ئه‌و ماتێریه‌له هێنده گرنگ نییه، که جاگله‌ر به‌کاری ده‌هێنێت، به‌ڵکوو لێره‌دا ژماره و خێرایی بایه‌خی زیاتریان هه‌یه. واته تاکوو ژماره‌ی ئه‌و مەتێریه‌لانه‌ی هه‌ڵیان ده‌دات، زۆرتر بێت و خێراتر جێگۆڕکێیان پێ بکات، یارییه‌که چاکتر سه‌رنج ڕاده‌کێشێت و زیاتر درێژه ده‌کێشێت.7(جاگله‌ر و جاگلینگ)، ناوی یه‌کێ له‌و چیرۆکانه‌مه، که له‌پێش ڕاپه‌ڕیندا نووسیومن. له کتێبی (ڕاگه‌ردان)دایه. جاگله‌ر خۆی له بنه‌ڕه‌تدا مرۆڤێکی یاخییه و له ڕێی هونه‌ره‌که‌یه‌وه جۆرێک له تراجیدیا نماییش ده‌کات، به‌ڵام کاتێ ڕۆشنبیر ده‌یه‌وێت هه‌مان ڕۆڵی ئه‌و له بواری فکری‌دا ببینێت، پرۆسێسه‌که بۆ کۆمیدیا ده‌گۆڕێت. به‌م شێوه‌یه ڕۆشنبیری جاگله‌ر بوونه‌وه‌رێکی په‌سه‌ندکراوی کۆمه‌ڵگه‌یه. نه‌ک هه‌ر ڕه‌خنه له‌و نۆرم و به‌هایانه ناگرێت، که خه‌ڵک به پیرۆزیان ده‌زانن، به‌ڵکوو دهیشیانپارێزێت. پێویستی به‌وه‌یه به‌رده‌وام ده‌ربکه‌وێت و به زمانی میللی بدوێت. به پێوه‌ری ویژدان ڕووداوه‌کان هه‌ڵبسه‌نگێنێت، چی باشه و چی خراپ؟ ئه‌و پێوه‌ندییه ئاڵۆزه‌ی نێوان ده‌سته‌ڵات و ڕۆشنبیری هێنده ساده کردووه‌ته‌وه، که ده‌یه‌وێت بڵێت ڕۆشنبیر ئه‌وه‌یه زۆر له مێدیاکاندا ده‌رده‌که‌وێت، پشتی زۆرایه‌تییه‌ک ده‌گرێت و دژی زۆرایه‌تییه‌کی دی ده‌وه‌ستێته‌وه، بێ ئه‌وه‌ی هیچ ئایدیایه‌کی نوێ بناسێنێت، یان ستایلێکی دیکه‌ی بیرکردنه‌وه دابهێنێت. به‌کورتی نه توانا و نه ئاره‌زووی تێپه‌ڕاندنی هه‌یه، بۆیه له ئاستی زمانی خه‌ڵکدا ده‌مێنێته‌وه و به شێوازێک ده‌نووسێت، که هیچ جیاوازییه‌ک دروست نه‌کات.
ده‌گه‌ینه ئه‌وه‌ی بڵێین کۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه زۆر که‌م ڕۆشنبیری ڕەخنەدۆز و تێپه‌ڕێنه‌ری به‌رهه‌م هێناوه، که ده‌کرێت به دیوه‌که‌ی دیکه‌یشدا بگوترێت ڕۆشنبیرانمان نه‌یانتوانیوه کۆمه‌ڵگه بهه‌ژێنن و بیکه‌نه ناوه‌ندێکی به‌رهه‌مهێن. پێوه‌ندیی نێوانیان له‌سه‌ر بنه‌مای ڕازیکردنی یه‌کدی دامه‌زراوه، نه‌وه‌ک له‌سه‌ر بنه‌مای تێک‌شکاندن و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی بۆچوون و ئاڕاسته‌کانی یه‌کتر.
ڕۆشنبیری جاگله‌ر، که بوونه‌وه‌رێکی ساده‌ی میللییه، زۆر دووره له‌وه‌ی ببێته خاوه‌نی پڕۆژه‌ی فکریی ڕه‌خنه‌یی. هه‌مان تێگه‌یشتنی سیاسه‌تمه‌داری بۆ کێشه‌کان هه‌یه، له‌به‌ر ئه‌وه‌یشه خۆی له بواری سیاسه‌تدا قایم ده‌کات. یه‌ک ده‌سته‌ڵات ده‌ناسێت، ئه‌ویش ده‌سته‌ڵاتی سیاسییه، چونکوو زه‌قترین ده‌سته‌ڵاته، له کاتێکدا ده‌سته‌ڵاته‌کانی دی لای ئه‌و نه بوونیان هه‌یه و نه هیچ کاریگه‌رییه‌ک. مادام ڕاسته‌وخۆ و به زمانی میللی له‌باره‌ی سیاسه‌ته‌وه ده‌دوێت، لای زۆرایه‌تی خۆشه‌ویسته و ناوبانگی هه‌یه، چونکه هه‌ر زۆرایه‌تی سیاسه‌تمه‌داری جاگله‌ریشی لا په‌سه‌نده. زۆرایه‌تی شێتی ڕۆشنبیری ڕووکه‌شه، چونکه ئه‌و قسانه ده‌کات، که خۆیشی ده‌یانزانێت. مرۆڤ له‌و کۆمێنتانه‌ی ئه‌ندامانی زۆرایه‌تی بۆ ڕۆشنبیری جاگله‌ری ده‌نووسن، به ڕوونی ده‌بینێت چه‌ند ئاسووده‌ن، که هه‌مان بۆچوونی ئه‌وانی هه‌یه. ڕۆشنبیری جاگله‌ر وای کردووه سیاسه‌ت لای زۆرایه‌تی ببێته گرنگترین بوار، چونکه له هیچ بوارێکی دیکه‌دا ناتوانێت هێنده ده‌نگ به ده‌ست بهێنێت و هێنده‌یش به ئاسانی بۆچوونه‌کانی ده‌رببڕێت. سه‌یر نییه ئه‌گه‌ر ئه‌مڕۆ بواری ئه‌ده‌ب، فه‌لسه‌فه، سایکۆلۆجی، سۆسیۆلۆجی و ئه‌وانه‌ی دیکه چۆڵ بووبن، که ئه‌مه هه‌ر خۆی مانای ئه‌وه‌یه ئه‌وان نه ئه‌و بوارانه‌یان ناسیوه و نه به جیددییش کاریان تێدا کردوون، ده‌نا بۆچی پێیان وایه ئه‌مانه توانای گۆڕانکارییان نییه، به‌ڵکوو ته‌نیا سیاسه‌ت له ده‌ستی دێت دنیا بگۆڕێت؟ هه‌ر هێنده گوتاری سیاسی شه‌قام ده‌ورووژێنێت، زۆرینه‌ی ڕۆماننووس، شاعیر، چیرۆک‌نووس و ڕەخنەگر کاری خۆیان جێ ده‌هێڵن و دوای ترۆمپێتی سیاسه‌تمه‌داران ده‌که‌ون، تاکوو به هه‌مان زمانی ئه‌وان، بگره هه‌ندێجار نزمتریش بدوێن و به زۆرایه‌تی بڵێن ئێمه‌یش ماوین. خۆ ئه‌گه‌ر فریای نووسینی گوتار نه‌که‌ون، ئه‌وا په‌نا بۆ شێوازی نامه ده‌به‌ن، که بۆ سه‌رکرده و به‌رپرسه‌کانی ده‌نێرن و ئامۆژگارییان ده‌که‌ن. هه‌ر ئه‌وانه دوای ئارامبوونه‌وه‌ی شه‌قام، بۆ دنیای ئه‌ده‌ب و هونه‌ر ده‌گه‌ڕێنه‌وه و مرۆڤ ده‌توانێت هه‌ندێکیان له فێستیڤاڵه‌کاندا ببینێت، ئینجا له‌وێ چ خه‌ڵات دابه‌ش بکه‌ن و چ هه‌ر خۆیان وه‌ریبگرن.
ڕۆشنبیری جاگله‌ر پێی وایه گۆڕانکاری کاتێ دێته دی، که بواری سیاسی ده‌گۆڕێت. ئه‌مه تێگه‌یشتنێکه چه‌ند بڵێی ساکاره. ئه‌وه هه‌موو بواره‌کانی دیکه‌ن سیاسه‌ت ئاڕاسته ده‌که‌ن، نه‌وه‌ک به‌پێچه‌وانه‌وه. ڕه‌خنه خۆی به‌رهه‌می قووڵبوونه‌وه‌ی ڕۆشنبیره له‌و بوارانه‌دا. هه‌ر ڕه‌خنه‌یشه گوتاری سیاسی ده‌خاته ژێر گومانه‌وه و ناهێڵێت ده‌سته‌ڵاتی ڕه‌ها په‌یدا بکات. ئه‌وه ڕه‌خنه‌یه بواری سیاسی و بواره‌کانی دی ده‌گۆڕێت و به‌ره‌و ئاستی باڵاتریان ده‌بات، بێ ئه‌وه‌ی ئه‌و پرۆسێسه له خاڵێکدا کۆتاییی پێ بێت. له هه‌ر کۆمه‌ڵگه‌یه‌کدا ڕۆشنبیری ڕەخنەدۆز نه‌بێت، سیاسه‌ت شوێنی هه‌موو شتێک ده‌گرێته‌وه و بواری ئازادی ته‌واو ته‌سک ده‌بێته‌وه، بگره هه‌ر نامێنێت، هاوکات ڕۆشنبیری جاگله‌ر به شێوه‌ی به‌رچاو زۆر ده‌بن. ئه‌مڕۆ کۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه وه‌ک هه‌ر کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی دیکه‌ی ته‌قلیدی خاوه‌نی ژماره‌یه‌کی یه‌کجار زۆری ڕه‌خنه‌گره، به‌وه‌ی چه‌مکی ڕه‌خنه له کۆنتێکستی خۆی دوور خراوه‌ته‌وه و بۆ ئاستی میللی داگیراوه. واته کراوه‌ته کارێکی ئاسان، به‌ڵام ئه‌وه هه‌ر کۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه‌یشه له ڕووی به‌رهه‌می فکری و ڕه‌خنه‌ییه‌وه هێنده هه‌ژاره. ئه‌و چه‌ند نووسه‌ره‌یش، که زۆرایه‌تی به گه‌وره‌ترین ڕەخنەدۆزی خۆمان، بگره به گه‌وره‌ترین ڕەخنەدۆزی دنیایشیان ده‌زانێت، له چه‌ند گوتارێکی ساده زیاتریان نه‌نووسیوه. تێیاندا هه‌یه هه‌موو ئه‌رکه‌که‌ی ئه‌وه‌یه دۆعا بۆ هه‌ندێک و له هه‌ندێکی دیکه‌ی بکات.
تێکه‌ڵبوونی ژانره‌کان، واته ڕۆشنبیر له ئارامیدا ڕۆمان، شیعر چیرۆک و ڕه‌خنه‌ی ئه‌ده‌بی ده‌نووسێت، به‌ڵام له کاتی ورووژانی شه‌قامدا هه‌موویان جێ ده‌هێڵێت و په‌نا بۆ گوتاری ئاگراوی ده‌بات، خه‌سڵه‌تی دیاری ئه‌و کۆمه‌ڵگانه‌یه وه‌ک هیی ئێمه هێشتا تاکه‌کانی نه‌بوونه‌ته خاوه‌نی خۆیان، به‌ڵکوو پابه‌ندی خواستی زۆرایه‌تین. فیڵۆسۆفانی (تیۆریی ڕه‌خنه‌یی) له نموونه‌ی (هۆرکهایمه‌ر)، (ئه‌دۆرنۆ) و (مارکیوز) پێ له‌سه‌ر تێکچڕژانی بواره جیاوازه‌کان داده‌گرن، بگره ئه‌مه له دیدگەی فه‌لسه‌فیدا به پێویست ده‌زانن، به‌وه‌ی فه‌لسه‌فه له‌سه‌ریه‌تی به‌رهه‌می ئابووریناس، مێژووناس و ده‌روونناسان له داڕشتنی پرسیاردا پێکه‌وه ببه‌ستێته‌وه، که هه‌موو ئه‌مانه وا ده‌که‌ن ڕه‌خنه کاریگه‌رتر ببێت،8محمد نور ا‌لدین افایه، الحداثه والتواصل في الفلسفه النقدیه المعاصره نموذج هابرماس، افریقا الشرق، بیروت، لبنان، 1998 الطبعه الثانیه، ص18به‌ڵام لای ڕۆشنبیری جاگله‌ر شته‌که ته‌واو جیاوازه، چونکوو ئه‌و به شێوه‌ی کیریۆسیتی، واته زۆر ڕووکه‌شانه له‌باره‌ی ئه‌و ڕووداوانه‌وه ده‌نووسێت، که شه‌قام به گرنگیان ده‌زانێت، بێ ئه‌وه‌ی هیچ پرسیارێکی نوێ بورووژێنێت.
زۆرایه‌تیی ئه‌مڕۆ ده‌رگه‌ی بۆ هه‌ر ڕۆشنبیر و سیاسه‌تمه‌دارێک کردووه‌ته‌وه، به مه‌رجێ ئه‌و نیشانانه‌ی پێوه دیار بێت، که حه‌زی لێیانه و نابنه هۆی تێکچوونی دۆخه ئارامه‌که‌ی. واته کاتێ په‌سه‌ندیان ده‌کات، که ده‌بنه جاگله‌ر و ده‌زانن چۆن جاگلینگ بکه‌ن. وای لێ هاتووه بۆ ئه‌وه‌ی مرۆڤ به نووسه‌رێکی داهێنه‌ر، یان سیاسه‌تمه‌دارێکی گه‌وره بزانرێت، هێنده‌ی به‌سه له که‌ناڵه‌کانی ڕاگه‌یاندندا زووزوو ده‌ربکه‌وێت و وێنه‌ی جاگله‌رێکی شاره‌زا تۆپه‌کان له هه‌وادا بخولێنێته‌وه. ڕۆشنبیری ڕەخنەدۆز و تێپه‌ڕێنه‌ر به‌رگری له باوه‌ڕی زۆرایه‌تی ناکات، به‌ڵام له پێناوی مافه‌کانیدا تێده‌کۆشێت، له کاتێکدا ڕۆشنبیری جاگله‌ر به باوه‌ڕه‌که‌یدا هه‌ڵده‌ڵێت، که‌چی مافه‌کانی لا گرنگ نییه، به‌ڵکوو ته‌نیا وه‌ک تۆپ هه‌ڵیانده‌دات. زۆرایه‌تی خۆیشی ئه‌وه‌ی به لایه‌وه گرنگه، هه‌ڵدانی تۆپه‌که‌یه، نه‌وه‌ک به‌ده‌ستهێنانی مافه‌کانی. لایه‌نی سیاسی هه‌یه به‌ڵێنی به ئه‌ندامانی زۆرایه‌تی داوه، ئه‌گه‌ر پشتی بگرن، ده‌ستکاریی سروودی (ئه‌ی ڕه‌قیب)یان بۆ ده‌کات. ئه‌مه به‌شێکه له داخوازییه‌کانی زۆرایه‌تی و حیزبیش وه‌ک ده‌ستکه‌وتێکی گه‌وره پێی ده‌فرۆشێته‌وه، بێ ئه‌وه‌ی هیچ لایه‌کیان له‌وه‌دا ڕژد (جیددی) بن. واته نه ئه‌م ده‌یهێنێته دی و نه ئه‌ویش ده‌یه‌وێت بێته دی، به‌ڵکوو ته‌نیا وه‌ک یه‌کێک له تۆپه‌کان لێی ده‌ڕوانن. له پێشه‌وه گوترا زۆرایه‌تی حه‌ز ناکات له پێکهاته‌ی شت بکۆڵێته‌وه. نووسه‌ر هه‌یه لانی که‌م پانزده ساڵه له‌باره‌ی ده‌سته‌ڵاته‌وه ده‌نووسێت، جنێوی پێ ده‌دات و به نه‌فره‌تی ده‌کات، بێ ئه‌وه‌ی یه‌ک جاریش گوتبێتی ده‌سته‌ڵات چییه، به‌ڵکوو پێی وایه ده‌سته‌ڵات بریتییه له که‌سانێکی دیاریکراو و ئه‌وانه هۆکاری نادادپه‌روه‌ری و گه‌نده‌ڵین، که‌چی وه‌ک ڕووناک‌بیری گه‌وره ناسراوه، مادام به زمانی زۆرایه‌تی ده‌دوێت و خۆی له‌و شتانه نادات، که ده‌بنه هۆی تێکچوونی ئارامییه‌که‌ی. به‌م شێوه‌یه چه‌مکی ده‌سته‌ڵات، که بۆ نموونه لای فیڵۆسۆفێکی وه‌ک (میشێل فۆکۆ)دا ئاڵۆزترین و قورسترین چه‌مکه، بگره ده‌گاته ئه‌وه‌ی سه‌رجه‌م ته‌مه‌نی بۆ ته‌رخان بکات و هێشتا فریای ناکه‌وێت، که‌چی لای ڕۆشنبیری جاگله‌ردا ده‌بێته یه‌کێک له شته هه‌ر ئاسان و ساده‌کانی سه‌ر ئه‌م زه‌مینه. هێنده بیرکردنه‌وه و ده‌ربڕینی ئاسان کردووه‌ته‌وه، به ڕاده‌یه‌ک ڕووناک‌بیری ئه‌رکێکه وه‌ک هه‌ر ئه‌رکێکی دیکه‌ی ساده و هه‌موو که‌سێک ده‌توانێت له ئه‌ستۆی بگرێت، به مه‌رجێک وریای خۆی بێت به لای بیرکردنه‌وه‌ی قووڵ، خوێندنه‌وه، کتێب، ته‌نیایی، ڕه‌خنه‌ی دڵڕه‌ق و شتی دیکه‌ی له‌م بابه‌ته‌دا نه‌چێت، به‌ڵکوو به زمانی خه‌ڵک بدوێت و زووزوو ئه‌و شتانه‌یان به بیر بێنێته‌وه، که خۆیان ده‌یانزانن. پێشتریش گوتمان ئه‌مه وای کردووه ژماره‌ی ڕۆشنبیر له زۆربووندا بێت. هه‌میشه کۆمه‌ڵگه سه‌ره‌تایییە‌کانی وه‌ک هیی ئێمه، ئه‌وانه‌ی پشت به کولتووری زاره‌کی ده‌به‌ستن و بایه‌خی نووسینیان نه‌زانیوه، خاوه‌نی زۆرترین ژماره‌ی ڕۆشنبیرن. ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ به ڕوونی ده‌رکه‌وتووه، ئه‌وه‌یه، هه‌تا ژماره‌ی ڕۆشنبیر زیاتر به‌ره‌و سه‌ره‌وه هه‌ڵبکشێت، ڕێژه‌ی خوێندنه‌وه داده‌به‌زێت و کتێبخانه‌کان داهاتیان که‌متر ده‌بێته‌وه، ده‌گاته ئه‌وه‌ی هه‌ندێکیان کرێی شوێنه‌که‌یان بۆ نه‌درێت. نکووڵی له‌وه ناکرێت ئێمه ئه‌مڕۆ خاوه‌نی ژماره‌یه‌کی یه‌کجار زۆری ڕۆشنبیرین. گه‌یشتووه‌ته ئه‌وه‌ی هه‌ر لایه‌نێکی سیاسی کاتێ بۆ پشتگیریی پڕۆژه‌یه‌کی خۆی پێویستی به ڕۆشنبیر بێت، له ماوه‌یه‌کی کورت‌دا، بێ ئه‌وه‌ی هیچ زه‌حمه‌تێک بکێشێت، هه‌زارانیان کۆ بکاته‌وه. ئه‌مه تایبه‌ت نییه به پارتی، به‌ڵکوو هه‌موو لایه‌نه‌کانی دیکه‌یش کردوویانه. ئه‌و ڕۆشنبیرانه‌ی له سه‌ره‌تاوه، دروستتر له‌دوای ڕاپه‌ڕینه‌وه وه‌ک ڕووناکبیر خۆیان ناساندبووو، گوایه پڕۆژه‌ی گه‌وره‌ی فکری و فه‌لسه‌فییان هه‌ن، ئه‌مڕۆ چ له ڕۆژنامه‌ی حیزبه‌کان و چ له‌و ڕۆژنامانه‌ی، گوایه سه‌ربه‌خۆن، بوونه‌ته ڕۆژنامه‌نووسی زۆر ساده، چونکه ئه‌مه ئاسانترین ڕێگه‌یه، تاکوو لای زۆرایه‌تی خۆشه‌ویست ببن. له‌گه‌ڵ زۆرایه‌تیدا زمانێکی هاوبه‌شی پێک هێناوه، که به ئاسانی له یه‌کدی ده‌گه‌ن. زۆرایه‌تی هێنده‌ی به‌سه تیۆریی په‌ره‌سه‌ندن (ئیڤه‌لویشن)ی (داروین) به چه‌ند وشه‌یه‌کی وه‌ک (چۆن ڕازی ببین به نه‌وه‌ی مه‌یموون دابنرێین؟) بسڕێته‌وه، لە کاتێکدا ئەو تیۆرییە نەیگوتووە بنەچەی مرۆڤ مەیموونە، یان سه‌رتاپێی سیکۆله‌ریزم، که خۆی به عه‌لمانییه‌ت ناوی ده‌بات، له کوفر و به‌دڕه‌وشتیدا کورت بکاته‌وه، بگره سه‌رجه‌م فکری دنیا له کۆمێنتی ژێر گوتاری ڕۆژنامه ئێلیکترۆنییه‌کاندا به وڕێنه بزانێت، بێ ئه‌وه‌ی چ له دوور و چ له نزیکه‌وه به لایاندا تێپه‌ڕیبێت. هه‌م ڕۆشنبیری جاگله‌ر و هه‌م سیاسه‌تمه‌داری جاگله‌ر‌یش سوود له‌و دۆخه ده‌بینن، چونکه ئه‌وان ترسیان له هیچ ده‌مێک نییه، که به پرسیاری نوێ ڕووبه‌ڕوویان نابێته‌وه. هه‌ردووکیان له ماوه‌ی ئه‌و چه‌ند ساڵه‌ی ڕابردوودا فێری هونه‌رێک بوونه، که ده‌کرێت ناوی (هونه‌ری خوگۆنجاندن له‌گه‌ڵ زۆرایه‌تیدا)ی لێ بنێین. له‌وه‌دا هاوپه‌یمانن چۆن له ڕێگه‌ی هه‌ندێک چه‌مکی ڕه‌وشتبازییه‌وه هه‌رچی ئاره‌زووی یاخیبوون هه‌یه له مرۆڤیدا بکوژن و بیکه‌نه کۆیله. (نیتشه) له کتێبی (ئاوابوونی بته‌کان)دا ڕه‌خنه له که‌نیسه ده‌گرێت، که هه‌وڵی له‌ناوبردنی هه‌وه‌س و غه‌ریزه ده‌دات، له کاتێکدا ڕیشه‌کێشکردنی هه‌وه‌س مانای ڕیشه‌کێشکردنی خودی ژیانه. گوته ناسراوه‌که‌ی (مه‌سیح) ده‌هێنێته‌وه: (ئه‌گه‌ر چاوت به‌ره‌و گوناهـ په‌لکێشت ده‌کات، ده‌ریبهێنه)، بۆیه پێی وایه ڕه‌وشت دژی سروشته، بگره ئه‌مه ده‌کاته یه‌کێک له تایتڵه‌کانی کتێبه‌که‌ی.9فردریك نیتشه، افول الاصنام، ترجمه حسن بورقیه ومحمد الناجی، افریقیا الشرق، الطبعه الاولی، 1996، ص35به‌گشتی (نیتشه) له‌و کتێبه‌یدا ڕه‌خنه‌ی گه‌وره له تێکڕای ئه‌وانه ده‌گرێت ده‌یانه‌وێت له ڕێگه‌ی ڕه‌وشتبازییه‌وه سروشتی مرۆڤ بکوژن و کۆیله‌ی بکه‌ن، بۆیه وه‌ک پارادۆکس به (به‌دڕه‌وشته ناشیرینه‌کان) ناویان ده‌بات. به‌م شێوه‌یه پێی وایه (هه‌موو له دژی له‌ناوبردنی ههوهسدا په‌یمان ده‌به‌ستن).10هه‌مان سه‌رچاوه و هه‌مان لاپه‌ڕه.
بۆ نموونه ئه‌و نووسه‌ره میللییانه، یاخود ئه‌و ڕۆشنبیره جاگله‌رانه له هه‌ندێک ماڵپه‌ڕی ده‌ره‌وه‌ی کوردستاندا ده‌یانگوت پارتی پارکی کردووه‌ته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی به‌دڕه‌وشتی له کۆمه‌ڵگه‌دا بڵاو بکاته‌وه، به‌ڵام کاتێ بۆیان ده‌رکه‌وت ئه‌و زۆرایه‌تییه به جلوبه‌رگی ئیسلامییه‌وه ده‌چێته پارکه‌کان و مانا ئۆرگیناڵه‌که‌ی پارکی ته‌واو گۆڕیوه، بگره شوێنی خواپه‌رستیی تێدا کردووه‌ته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی یه‌ک نوێژی نه‌چێت، به مانایه‌کی دی وای ڕێک خستووه له‌گه‌ڵ تێگه‌یشتنی خۆیدا بگونجێت، ئه‌وده‌م ئه‌و تۆپه‌یان فڕێ دا و دانه‌یه‌کی دیکه‌یان هه‌ڵگرت. 11ده‌کرێت خوێنه‌ر ئه‌و بابه‌ته‌م بخوێنێته‌وه، که له‌ژێر ناونیشانی (کێ شار داده‌مه‌زرێنێت؟ فریشته، یان ئیبلیس؟)دا نووسراوه و له (ده‌نگه‌کان) و له (ماڵێک له ئاسمان)دا بڵاو کراوه‌ته‌وه. له‌وێدا باس له‌وه ده‌کرێت چۆن زۆرایه‌تی کاتێ به‌ر هه‌ر شتێکی نوێ ده‌که‌وێت، وه‌ک شه‌یتان لێی ده‌ڕوانێت و دواتر ورده‌ورده بۆ فریشته‌ی ده‌گۆڕێت، به‌و مه‌به‌سته‌ی هیچ گۆڕانکارییه‌ک نه‌هێنێته کایه‌وه. ئه‌مانه لینکه‌کانین:
به‌ڕێوه‌به‌رانی ڕۆژنامه‌ی (….)ی ده‌نگی بزاڤێکی گۆڕانخوازی ئیسلامی ته‌نیا ڕۆژێک دوای هاتنی داعش بۆ مووسڵ ڕیپۆرتاژێک ئاماده ده‌که‌ن و ڕایده‌گه‌یه‌نن ئه‌و شاره بووه‌ته به‌هه‌شت. بازاڕ هه‌یه و که‌س ده‌ستی لێ نه‌دراوه، چونکه وا ده‌زانن زۆرایه‌تیی هه‌رێمی کوردستان ئه‌وه‌ی ده‌وێت، به‌ڵام کاتێ بۆیان ده‌رده‌که‌وێت ئه‌مه ئه‌و ڤێرژنه نییه له‌وێدا زۆرایه‌تیی له‌گه‌ڵه، به‌ڵکوو ڤێرژنێکی تری نزیکی ئه‌وه‌یه، ئینجا خێرا زمانی خۆیان ده‌گۆڕن و به شێوه‌یه‌کی دی دوای ڤێرژنه په‌سه‌ندکراوه‌که ده‌که‌ون.12 له‌به‌ر ئه‌وه‌ی لە ماڵپەڕەکەیاندا بۆ نه‌دۆزرایه‌وه، تاکوو وه‌ک سه‌رچاوه ئاماژه‌ی پێ بده‌م، بۆیه ناوی ڕۆژنامه و لایه‌نه‌که‌م نه‌نووسیوه. له کاتی خۆێدا ئه‌و ڕاپۆرته ساخته‌یه‌م خوێندووه‌ته‌وه. هەندێک هاوڕێیشم خوێندوویانەتەوە و لە بیریان ماوە. جیاوازیی داعش له‌گه‌ڵ حیزبه ئیسلامییه‌کانی حوکوومه‌تی هه‌رێمدا، ئه‌وه‌یه، ئه‌م هه‌موو تۆپه‌کانی فڕێ داوه و ته‌نیا ئه‌وه‌یانی هێشتووه‌ته‌وه، که ناوی خیلافه‌ته، به‌ڵام ئه‌وان دوای ئه‌وه‌ی چوونه‌ته ناو په‌رله‌مانی کافریش، وازیان له‌وه نه‌هێناوه به خه‌ڵک بڵێن ئامانجیان گه‌ڕاندنه‌وه‌ی خیلافه‌ته، چونکه چاک ده‌زانن ئه‌ندامانی ئه‌و زۆرایه‌تییه له‌وه ده‌گه‌ن ئه‌مه ته‌نیا هه‌ڵدانی تۆپه‌که‌یه، ده‌نا کاری وایان لێ ناوه‌شێته‌وه.13به بڕوای من حیزبه ئیسلامییه‌کان ته‌نیا گۆڕان، کۆمه‌ڵ، یه‌کگرتوو و بزووتنه‌وه نین، به‌ڵکوو پارتی و یه‌کێتییش هه‌مان تێڕوانینینی ئه‌وانیان بۆ حوکمڕانی و به‌ڕێوه‌بردن هه‌یه. لام ڕوونه ئه‌گه‌ر (ده‌وڵه‌تی ئیسلامیت ده‌وێت، یان ده‌وڵه‌تی سیکۆله‌ر؟) له‌ناو به‌رپرس و ئه‌ندامانی سه‌رکردایه‌تیی یه‌کێتیدا بخرێته ده‌نگدانه‌وه، یه‌که‌میان زۆر له دووه‌میان زیاتر ده‌هێنێت. له ماوه‌ی ئه‌و چه‌ند ساڵه‌ی ڕابردوودا بابه‌تی هه‌ندێک نووسه‌رم خوێندووه‌ته‌وه، که سه‌ره‌تا وام زانیوه ئه‌ندامی حزبه ئیسلامییه‌کانن، که‌چی دواتر بۆم ده‌رکه‌وتووه مووچه‌خۆری پارتی و یه‌کێتین و به یارمه‌تیی ئه‌وانیش بڕوانامه‌ی به‌رزیان لە زانکۆکان‌دا وه‌رگرتووه. هه‌روه‌ها داعش خاوه‌نی هێزێکی گه‌وره‌تر و زۆرایه‌تییه‌کی فراوانتریشه، بۆیه توانای هه‌یه ڕاشکاوانه‌تر بۆچوونه‌کانی ده‌رببڕێت و پێویستی به ته‌قیه نییه. حیزبی ئیسلامی هه‌یه تاکوو دووانزده ساڵ له‌مه‌وبه‌ر گوتوویه‌تی په‌رله‌مان شوێنی کافرانه، که‌چی کاتێ زانیویه‌تی به‌م شێوه‌یه زۆرایه‌تی له ده‌ست ده‌دات و توانای ئه‌وه‌یشی نییه وه‌ک داعش قه‌واره‌یه‌ک دابمه‌زرێنێت، ئه‌وده‌م چووه‌ته په‌رله‌مان، به‌ڵام وه‌ک گوترا هه‌وڵی داوه له شه‌یتانه‌وه بۆ فریشته‌ی بگۆڕێت.14ده‌کرێت خوێنه‌ر جارێکی دیکه بۆ ئه‌و بابه‌ته‌م بگه‌ڕێته‌وه، که له‌ژێر ناونیشانی (کێ شار داده‌مه‌زرێنێت؟ فریشته، یان ئیبلیس؟)دا نووسیومه:http://www.dengekan.info/dengekan/gshty/20808.html
که‌واته چ سیاسه‌تمه‌داری جاگله‌ر و چ ڕۆشنبیری جاگله‌ر بۆ ئه‌وه‌ی زۆرایه‌تی له ده‌ست نه‌ده‌ن، پێویسته خۆیان له‌وه بپارێزن به ڕوونی بۆچوونه‌کانیان ده‌رببڕن و ئه‌وه‌یش گرنگه له یه‌ک کاتدا کۆمه‌ڵێک تۆپ به ده‌سته‌وه بگرن، بۆ ئه‌وه‌ی لانی که‌م له ڕێی یه‌کێ له‌و تۆپانه‌وه پێیان بڵێن پێوه‌ندییان پێیانه‌وه ماون و لێیان دانه‌بڕاون. خه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌که‌ینه‌وه، که ڕۆشنبیری جاگله‌ر و سیاسه‌تمه‌داری جاگله‌ر بۆ ئه‌وه‌ی له زۆرایه‌تی دانه‌بڕێن، پێویسته له ئاستی ئاماژه‌داندا بوه‌ستن و نه‌چنه ناو ورده‌کارییه‌وه. کاتێ سه‌رکرده و کادیرانی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان ده‌ڵێن، بگره هاوار ده‌که‌ن به هیچ شێوه‌یه‌ک له سه‌وابتی ئیسلام لا ناده‌ن، خۆیان له ورده‌کارییه‌کان ده‌پارێزن و پێیان ناڵێن مه‌به‌ستیان له سه‌وابت چییه، چونکه هه‌ر کاتێ ئه‌وه‌یان گوت، ئه‌وا ئه‌و زۆرایه‌تییه له ده‌ست ده‌ده‌ن. ئایا ئه‌گه‌ر بڵێن له سه‌وابتی وه‌ک به‌ردبارانکردنی ژنی مێرددار و پیاوی ژنداری (زیناکه‌ر!)، بڕینی ده‌ستی دز، کوشتنی ئه‌وانه‌ی واز له نوێژ ده‌هێنن (تارك الصلاة) و شتی له‌م بابه‌ته لا ناده‌ن، ده‌توانن له په‌رله‌ماندا، بگره له‌ناو خودی کۆمه‌ڵگه‌یشدا بمێننه‌وه و وه‌ک داعش نه‌کرێنه ده‌ره‌وه؟ که‌واته ئه‌مڕۆ به‌لاڕێدابردنی هزری (Intellectual prevarication) یه‌کێکه له پێداویستییه‌کانی هه‌ر سیاسه‌تمه‌دار و ڕۆشنبیرێکی جاگله‌ر، بۆ ئه‌وه‌ی له‌ناو زۆرایه‌تیدا شوێنی خۆی بگرێت و خۆشه‌ویست ببێت. 15 له که‌ناڵی (KNN)دا زووزوو ڕاپۆرت له‌باره‌ی (ئه‌ردۆگان) و (ئاکه‌په)وه په‌خش ده‌کرێت و ڕه‌خنه‌ی توندیان لێ ده‌گیرێت. بینه‌رێک ئه‌گه‌ر یه‌که‌مجاری بێت ئه‌و که‌ناڵه ببینێت، نازانێت هیی بزاڤێکی ئیسلامییه و سه‌رکرده‌کانی به‌رده‌وام جه‌خت له‌سه‌ر (سه‌وابت) ده‌که‌نه‌وه، به‌ڵکوو وا تێده‌گات هێزێکی سیکۆله‌ری له پشته‌وه‌یه. هۆکاره‌که‌ی ته‌نیا ئه‌وه‌یه به ڕوونی ده‌رکه‌وتووه پێوه‌ندیی (ئه‌ردۆگان) و پارتی گه‌یشتووه‌ته ئاستێک، که تێکڕای ئه‌وانه‌ی دوێنێ له هه‌رێمی کوردستاندا به ئاشکرا پڕوپاگه‌نده‌یان بۆ ئه‌و خه‌لیفه عوسمانییه ده‌کرد، ئێستا خراونه‌ته په‌راوێزه‌وه، به‌وه‌ی پارتی خۆی هەمووانی بە لاوە ناوە و خۆی شوێنی گرتوونەتەوه. سه‌یر ئه‌وه‌یه زۆرینه‌ی سه‌رکرده دیاره‌کانی گۆڕان، که ئیخوانین و ئه‌مرۆ وه‌ک نەیار له (ئه‌ردۆگان) ده‌ڕوانن، مادام هاوپه‌یمانی پارتییه، دروستتر پارتیی گرتووه‌ته خۆی، تاکوو دوێنێ خۆیان ئەو ئەرکەیان لە ئەستۆ دەگرت. ده‌مه‌وێت بڵێم ئه‌وانه کاتێ زۆرایه‌تییه‌ک له ده‌ست ده‌ده‌ن، پێویسته زۆرایه‌تییه‌کی دی به ده‌ست بهێنن. به‌م شێوه‌یه گۆڕانیش وه‌ک پارتی پێویستی به زۆرایه‌تییه‌کی ئیسلامی هه‌یه، تاکوو ئه‌و بۆشایییە پڕ بکاته‌وه. هاوکات ده‌بێت هه‌ندێک تۆپی دیکه به ده‌سته‌وه بگرێت. که‌واته ئه‌وه‌یش سه‌یر نییه ئه‌گه‌ر ئه‌مڕۆ له که‌ناڵی ئه‌و کۆنه‌ئیخوانییانه‌ی ناو گۆڕاندا باس له‌و زوڵمه بکرێت، که کوردی باکوور و ڕۆژئاوا ڕووبه‌ڕووی بوونه‌ته‌وه، مادام که‌ناڵی (ڕووداو) ته‌رخانه بۆ پێداهه‌ڵدانی (ئه‌ردۆگان) و بێنرخکردنی هه‌ر ده‌نگێک، که له دژی خه‌لیفه به‌رز ده‌بێته‌وه. ئه‌و بینه‌ره‌ی (KNN) ئه‌گه‌ر چاوه‌ڕێ بکات ڕاپۆرته‌که ته‌واو ببێت، ئه‌وا به‌ر کۆمه‌ڵێکی دیکه ده‌که‌وێت، که هه‌موویان جه‌خت له‌سه‌ر ئیسلامه‌تیی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان ده‌که‌نه‌وه.
سه‌ره‌تا له بڵاوکراوه‌کانی (ڕه‌هه‌ند)دا نه‌ک هه‌ر لایه‌نگری بۆ پیاوانی ئایینی به‌رچاو ناکه‌وێت، به‌ڵکوو پێچه‌وانه‌ی ئه‌مه ده‌بینرێت، به‌وه‌ی هێشتا کۆده‌کانی ئه‌و زۆرایه‌تییه‌یان نه‌دۆزیوه‌ته‌وه و نه‌یانزانیوه چۆن په‌سه‌ند ده‌کرێن. له لایه‌کی دیکه تاکوو سه‌ره‌تای نه‌وه‌ده‌کانیش ئایدیۆلۆجیی چه‌پ، نه‌ته‌وه‌یی و لێبراڵ زاڵ بوون و دواتر ورده‌ورده هه‌موو شتێک که‌وته ژێر چه‌تری ئایینه‌وه، که ئه‌وده‌م وه‌ک ئه‌مڕۆ چ ڕۆشنبیر و چ سیاسه‌تمه‌دار نه‌یانده‌توانی به‌ئاسانی شوێنی خۆیان له‌ناو ئه‌و جیاوازییه‌دا بگرن. به‌م شێوه‌یه ڕۆشنبیرانی (ڕه‌هه‌ند) ده‌سته‌واژه‌ی وه‌ک پیاوسالاری، خێڵه‌کی، ئیلیت، دۆگما، تازه‌گه‌ری، سیکۆله‌ریزم، ده‌سته‌ڵاتی پیاوانی ئایینی و زۆری دیکه‌ی هاوشێوه‌ی ئه‌مانه‌یان به‌کار ده‌هێنا، که ئاماژه‌یان به‌وه ده‌دا ئه‌وان ده‌یانه‌وێت ڕه‌خنه له زۆرایه‌تی بگرن، بێ ئه‌وه‌ی تێیاندا قووڵ ببنه‌وه، به‌ڵام دواتر ورده‌ورده ده‌سته‌واژه‌ی ئایینی شوێنیان گرتنه‌وه، یان دروستتر ئه‌و ده‌سته‌واژانه شوێنیان گرتنه‌وه، زۆرایه‌تی پێیان ڕازین، به‌تایبه‌تی له‌گه‌ڵ حه‌ڤده‌ی شوباتدا، که گه‌یشته ئه‌وه‌ی بانگ بده‌ن. ئه‌گه‌ر نووسه‌رانی (ڕه‌هه‌ند) نه‌چوونایه‌ته ناو خه‌ڵک، له ڕۆژنامه و گۆڤاری حیزبه‌کاندا به‌رهه‌میان بڵاو نه‌کردایه‌ته‌وه، له تیڤییه‌کانیاندا ده‌رنه‌که‌وتنایه، به‌م شێوه‌یه نه‌ده‌ناسران. کاتێ زۆرده‌رکه‌وتن پێوه‌ره بۆ ئه‌وه‌ی مرۆڤ ڕۆشنبیرێکی گه‌وره بێت، ئه‌وا زمانی میللی فریای ده‌که‌وێت. بەوەدا ئەو ڕۆشنبیرانە بە زمانی خەڵک دەنووسن و هەمان تێگەیشتنی ئەوان لە ڕێی وەسفەوە دادەڕێژنەوە، ساڵانە چەند کتێبێک چاپ دەکەن، لە کاتێکدا فیڵۆسۆف و ڕەخنەدۆزانی دەرەوەمان بە درێژاییی تەمەنیان هێندەی چوار ساڵی یەکێ لەو ڕۆشنبیرانەیان نەنووسیوە. زمانی هه‌ر یه‌کێ له‌و ڕۆشنبیرانه ڕۆژبه‌ڕۆژ ساده‌تر بووه‌ته‌وه، تاکوو گه‌یشتووه‌ته ئه‌وه‌ی هه‌ر نووسه‌رێکی دیکه‌ی ئاسایی بتوانێت وه‌ک ئه‌وان بنووسێت و نووسیویشیانه. ئه‌و ڕۆشنبیره نه‌ک هه‌ر ڕه‌خنه‌ی له (ئێستا) نه‌گرتووه و هه‌وڵی تێپه‌ڕاندنی نه‌داوه، بگره هه‌موو شته‌دژبه‌یه‌که‌کان (Contradiction)ی ئایین و سیاسه‌تی له خۆیدا هه‌ڵگرتووه و به زمانی میللی به‌رگرییان لێ ده‌کات، بگره به‌رده‌وام له‌و ڕێگه‌یه‌وه هه‌وڵی گه‌وره‌کردنی ناوبانگی خۆی ده‌دات.16 لێره‌دا به هیچ شێوه‌یه‌ک مه‌به‌ستمان نییه هه‌موویان وه‌ک یه‌ک ببینین، به‌ڵکوو هێشتا جیاوازییه‌ک له‌نێوان ئه‌میان و ئه‌ویاندا هه‌ست پێ ده‌کرێت. تێیاندا هه‌یه لای خوێنه‌ری سه‌ره‌تاییش له‌وه ده‌رچووه به‌رهه‌مه‌کانی، چاکتره بگوترێت گوته‌کانی شتی نوێیان تێدا بێت، له کاتێکدا هه‌ر بۆ نموونه (فارووق ڕه‌فیق)، که له حه‌ڤده‌ی شوباتدا ته‌واو بۆ ئاستی میللی داده‌به‌زێت، به‌ڵام خێرا به ئاگا دێته‌وه و گۆڕانکاری له خۆیدا ده‌کات. ئه‌مه‌یش پرۆسێسێکی ئاسایییە، که ڕەخنەدۆزان هاوکاتی هه‌ر ڕووداوێک به چه‌مکه‌کانیاندا ده‌چنه‌وه و هه‌وڵ ده‌ده‌ن ئاستی تێگه‌یشتنی خۆیان تێبپه‌ڕێنن. لێره‌دا (هیگڵ) نموونه‌یه‌کی دیاره.
بەرەی ڕۆشنبیری جاگله‌ر و سیاسه‌تمه‌داری جاگله‌ر
ده‌گه‌ینه ئه‌وه‌ی بڵێین چ ڕۆشنبیری جاگله‌ر و چ سیاسه‌تمه‌داری جاگله‌ر دوای زۆرایه‌تی ده‌که‌ون، نه‌وه‌ک به‌پێچه‌وانه‌وه، که هه‌ندێجار بۆچوونه‌کان کورت ده‌هێنن و خێرا ڕاست ده‌کرێنه‌وه. به‌شێک له‌و ڕۆشنبیرانه‌ی له‌ناو ئایینه‌وه هاتوون، زۆر زیاتر له‌و ڕۆشنبیرانه‌ی زۆرایه‌تی به گه‌وره‌یان ده‌زانێت، هه‌وڵیان داوه ڕه‌خنه له دیارده و ده‌رکه‌وته‌کانی ئایین بگرن.
هه‌ندێک له‌و جاگله‌رانه پێشبینییان ده‌کرد لە دوای سی و یه‌کی ئابه‌وه پارتی ده‌که‌وێت و تا ماوه هه‌ڵناستێته‌وه، بۆیه به‌رده‌وام به زمانی میللی له‌باره‌ی ئه‌و ڕووداوه‌وه ده‌یاننووسی، به‌ڵام پارتی به هێزێکی گه‌وره‌تره‌وه ده‌رکه‌وته‌وه، بگره ئه‌وانه‌ی پێشبینیی ڕووخانیان ده‌کرد، به سوپاسه‌وه له داموده‌ستگه‌کانیدا وه‌ک موچه‌خۆری گوێڕایه‌ڵ دامه‌زران و له ئۆرگانه‌کانیدا گوتاریان بۆ نووسیی، بێ ئه‌وه‌ی ده‌ست له جاگلینگ هه‌ڵبگرن. هه‌ندێک جاگله‌ری دیکه له ماڵپه‌ڕه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی کوردستاندا گوتیان ئێمه هێنده جوێن به پارتی ده‌ده‌ین، تاکوو لای خه‌ڵک ناشیرینی ده‌که‌ین و ئه‌نجام ده‌یڕووخێنین، به‌ڵام دوای پانزده ساڵ هێشتا بۆیان نه‌کراوه، چونکه ئه‌و زۆرایه‌تییه ئه‌مڕۆ ئاماده نییه ده‌ست له هیچ شتێکی خۆی هه‌ڵبگرێت. بزووتنه‌وه‌ی گۆڕانیش هه‌مان بۆچوونی بۆ ڕووخاندنی پارتی هه‌بوو، گوایه له ڕێی ئاشکراکردنی نهێنییه‌کانیه‌وه بێهێزی ده‌کات و دواتر له ناوی ده‌بات، به‌ڵام ئه‌ویش هه‌ر زوو ئاڕاسته‌که‌ی گۆڕیی، به‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ئاڕاسته‌ی زۆرایه‌تیدا نه‌ده‌هاته‌وه. چ ئه‌و نووسه‌رانه‌ی جوێنیان ده‌دا و چ گۆڕانیش توانییان لای ئه‌و زۆرایه‌تییه بناسرێن و په‌سه‌ند بکرێن، به‌ڵام بێ ئه‌وه‌ی ئه‌مه بگاته ئه‌وه‌ی پارتی لاواز ببێت، چونکه وه‌ک گوترا ئه‌و زۆرایه‌تییه هه‌موو شتێک که‌ڵه‌که ده‌کات، به مه‌رجێ سیمای ئایینیی پێوه بێت. پێشتریش گوترا هیچ ڕه‌گه‌زێکی دی وه‌ک ئایین ناتوانێت خاڵی هاوبه‌شی ئاڕاسته جیاوازه‌کان بدۆزێته‌وه و له یه‌کدییان نزیک بکاته‌وه، بگره له‌ناو یه‌کدیاندا بتوێنێته‌وه.
ڕه‌نگه سی و یه‌کی ئاب نموونه‌یه‌کی زه‌ق بێت بۆ ئه‌وه‌ی بڵێین ڕۆشنبیری جاگله‌ر، کاتێک کێیسێک وه‌ک تۆپ هه‌ڵده‌گرێت و جاگلینگی پێ ده‌کات، بۆ ئه‌وه‌ی نییه له‌و ڕێگه‌یه‌وه ڕه‌خنه بگرێت و ئایدیای نوێ بهێنێت، به‌ڵکوو ته‌نیا مه‌به‌ستیه‌تی وه‌ک یاریکه‌رێکی لێهاتوو به‌رده‌وام له به‌رچاو بێت و له بیر نه‌چێته‌وه، چونکه ئه‌و به‌رگه‌ی هه‌موو شتێک ده‌گرێت، به‌ڵام هیی ئه‌وه نا له به‌رچاوان ون ببێت و له بیر زۆرایه‌تی بچێته‌وه. گرنگه ئه‌وه‌یش بزانین، که ده‌بێت جاگله‌ر زووزوو ئاڵوگۆڕ به مەتێریاله‌کانی بکات. واته ڕه‌نگ، شێوه و قه‌باره‌ی تۆپه‌کانی بگۆڕێت و له فۆرمی دیکه‌دا پێشانیان بداته‌وه، چونکه بێزاری یه‌کێکه له سیماکانی زۆرایه‌تی و شێتی گۆڕینی فۆرمی شتومه‌که، وه‌ک چۆن که‌لوپه‌لی ناوماڵ، جلوبه‌رگ، ئۆتۆمۆبیل و شتی دیکه‌یش هه‌ر به‌م شێوازه ده‌گۆڕێت. تاکوو چه‌ند ساڵێک له‌مه‌وبه‌ریش ئه‌گه‌ر خوێنه‌ر ته‌نیا ژماره‌ی سی و یه‌ک (31) و وشه‌ی (ئاب)ی له هه‌ر شوێنێکدا بدیایه، به په‌رۆشه‌وه ده‌یخوێندنه‌وه، به‌ڵام ئه‌مڕۆ ئه‌و ئاره‌زووه‌ی نه‌ماوه، بۆیه پێویسته ڕۆشنبیری جاگله‌ر تۆپێکی دیکه بهێنێت، وه‌ک تۆپی ده‌ستوور، هیی یاسای سه‌رۆکایه‌تی و شتی له‌م بابه‌ته. بۆ ڕۆشنبیر هیچ گرنگ نییه ئه‌و ڕووداوه چ سوود و زیانێکی هه‌یه، به‌ڵکوو وه‌ک پێشتر گوترا گرنگ ئه‌وه‌یه بیکاته تۆپ و هه‌ڵیبدات. هه‌ندێک له‌و جاگله‌رانه له گه‌رمه‌ی ڕووداوه‌کانی حه‌ڤده‌ی شوباتدا په‌لاماری هه‌ر ڕۆشنبیرێکیان ده‌دا، ئه‌گه‌ر ملی بۆ خواسته‌کانی زۆرایه‌تی که‌چ نه‌کردایه. به‌وه تاوانباریان ده‌کرد، گوایه سه‌ر به پارتی و یه‌کێتییه، هه‌تا ئه‌گه‌ر ئه‌و ڕۆشنبیره ده‌ستی له‌وه هه‌ڵنه‌گرتبایه ڕه‌خنه‌ی جیددی له‌و دوو حیزبه بگرێت، که‌چی دوای ئارامبوونه‌وه‌ی شه‌قام هه‌ر خۆیان له مێدیا و داموده‌ستگه‌کانی ئه‌واندا ده‌رکه‌وتنه‌وه و له فێستیڤاڵه‌کانیاندا بانگهێشت کران، بگره ئه‌وانه‌یان به داهێنه‌ر نه‌ده‌زانی، که به‌شدارییان تێدا نه‌کردوون.17هه‌رگیز دژی ئه‌وه نیم نووسه‌ری سه‌ربه‌خۆ و ڕه‌خنه‌گر له مێدیای حزبیدا ده‌ربکه‌وێت، به‌رهه‌می له ڕۆژنامه و گۆڤاره‌کانیاندا بڵاو بکاته‌وه، یان له فێستیڤاڵه‌کانیاندا به‌شدار ببێت، به مه‌رجێ وه‌ک ئه‌وه‌ی ده‌یه‌وێت، بدوێت و سانسۆر نه‌خرێته سه‌ر بابه‌تیان، ئه‌گه‌رچی خۆم چه‌ند توانبێتم له‌وه‌دا پارێزم کردووه، به‌تایبه‌تی له‌م چه‌ند ساڵه‌ی دواییدا. لێره‌دا باسی ئه‌و ده‌بڵستاندارده ده‌که‌م، که ئه‌و ڕۆشنبیرانه ده‌یگرنه به‌ر. هه‌ر که‌سێ به خۆفرۆش ده‌زانن، کاتێ شه‌قام ورووژاوه و له‌وێدا به‌رهه‌م بڵاو ده‌کاته‌وه، که‌چی دوای ئارامبوونه‌وه‌ی هه‌مان شه‌قام خۆیان لایان داده‌مه‌زرێن و پاره‌یان لێ وه‌رده‌گرن. هه‌ر ئه‌و ڕۆژنامه و گۆڤارانه پڕوپاگه‌نده‌یان بۆ ده‌که‌ن و به شانوباڵی به‌رهه‌مه‌کانیاندا هه‌ڵده‌ده‌ن. ده‌کرێت ئه‌وه‌یش بڵێم هه‌ندێک له‌و ڕۆژنامه و گۆڤارانه‌ی له‌ناو داموده‌ستگه‌ی حزبدا ده‌رده‌چن زۆر له‌و ڕۆژنامه و گۆڤارانه‌ی دیکه کراوه‌ترن، گوایه سه‌ربه‌خۆن. (چاو‌دێر) زۆر له (ئاوێنه) کراوه‌تره، یان دروستتر (ئاوێنه) هێشتا به (چاو‌دێر) نه‌گه‌یشتووه، که نه‌ده‌بووایه ڕێگه بده‌ین به یه‌کدییان به‌راورد بکه‌ین. ئه‌وه‌ی لە دوای حه‌ڤده‌ی شوباته‌وه به ڕوونی ده‌رکه‌وتووه، ئه‌وه‌یه، زۆربه‌ی ئه‌و ڕۆشنبیره میللییانه‌ی به حه‌ماسه‌وه ده‌نووسن و په‌لاماری هه‌ر ڕۆشنبیرێک ده‌ده‌ن، که بیرکردنه‌وه و تێڕوانینی جیاوازی هه‌ن، خۆیان له‌ناو داموده‌ستگای حزبه‌کاندا چاویان هه‌ڵهێناوه و دوای ئارامبوونه‌وه‌ی شه‌قامیش بۆیان ده‌گه‌ڕێنه‌وه. ئه‌وه‌ی له بیریان نامێنێت، یاخیبوونه…سه‌یر نییه جاگله‌ره‌کان هاوکاتی هه‌ر ڕووداوێک به لێشاو ده‌رده‌که‌ون و بۆچوونی خۆیان ده‌ڵێن، بێ ئه‌وه‌ی پێشتر له‌و باره‌یه‌وه هیچ شاره‌زایییە‌کیان په‌یدا کردبێت. بۆ نموونه هه‌ر هێنده داعش ده‌رده‌که‌وێت، ئه‌وان له‌باره‌ی ئیسلام و مێژووه‌که‌یه‌وه ده‌که‌ونه قسه‌کردن، بێ ئه‌وه‌ی قسه‌کانیان سنووری تێگه‌یشتنی مرۆڤی ئاسایی ببڕێت، چونکه له‌باره‌ی هه‌ر هێزێکه‌وه ده‌دوێن، که خاوه‌نی زۆرایه‌تییه. ڕۆشنبیره ڕەخنەدۆز و تێپه‌ڕێنه‌ره‌کانی دنیا هه‌میشه له دژی سێنترالیزمدا جه‌نگاون، له (نیتشه)وه کاتێ سێنترالیزمی ئه‌قڵ و زانستی خستووه‌ته ژێر گه‌وره‌ترین پرسیاره‌وه تاکوو (فۆکۆ)، (دێریدا) و هه‌موو ئه‌وانه‌ی دیکه، هه‌ر یه‌که‌ی به شێوازی خۆی ڕه‌خنه‌ی له سێنترالیزم گرتووه و هه‌وڵی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی داوه، بگره که‌ناڵی دیکه‌ی جیاوازی کردووه‌ته‌وه، که‌چی ڕۆشنبیری جاگله‌ر به‌پێچه‌وانه‌وه هه‌میشه به‌و زمانه میللییه‌ی هوتاف بۆ سێنترالیزم ده‌کێشێت و دژایه‌تیی هه‌ر که‌ناڵێکی جیاواز ده‌کات، که ده‌رده‌که‌وێت. 18بۆ نموونه (ڕێبین هه‌ردی) له‌باره‌ی (دیبه‌یت!)ی (مه‌لا به‌ختیار) و (مه‌لا عه‌لی باپیر)ـه‌وه پۆستێکی له فەیسبۆکدا کردووه و تێیدا به باڵای هه‌ردووکیاندا هه‌ڵده‌دات. ئه‌وه‌ی لێره‌دا ده‌رده‌که‌وێت، ئه‌وه‌یه، (مه‌لا به‌ختیار) جارێکی دیکه بووه‌ته‌وه خاوه‌نی زۆرایه‌تی، که له گه‌رمه‌ی حه‌ڤده‌ی شوباتدا له ده‌ستی دابوو، چونکوو (هه‌ردی) وه‌ک نموونه‌یه‌کی زه‌قی ڕۆشنبیری ئه‌مڕۆ، ته‌نیا داکۆکی له هێزێک ده‌کات، زۆرایه‌تیی هه‌یه. پێشتر هه‌میشه (مه‌لا عه‌لی باپیر)ی وه‌ک که‌سایه‌تییه‌کی گه‌وره ناساندووه و سه‌رسامیی خۆی بۆ ده‌ربڕیوه، به‌ڵام ئه‌مجاره (مه‌لا به‌ختیار)یشی هێناوه‌ته ئاستیه‌وه. کاتێ باره‌گه‌ی یه‌کگرتوو ده‌که‌وێته به‌ر شاڵاوی تیرۆر، ئه‌و ڕۆشنبیره و هه‌ندێک له هاوبیرانی ده‌ڵێن ئێمه یه‌کگرتووین، چونکه ئه‌وده‌م یه‌کگرتوو خاوه‌نی زۆرایه‌تییه‌کی گه‌وره بوو، به‌ڵام کۆمۆنیسته‌کان، مادام که‌مایه‌تین، ئه‌وا تیرۆری ده‌کرێن، بێ ئه‌وه‌ی ئه‌وان ده‌نگیان لێوه بێت. من خۆم به‌رده‌وام گوتوومه ڕۆشنبیر به‌رگری له مافی تاک و گرووپ ده‌کات، نه‌وه‌ک له باوه‌ڕه‌که‌ی، بگره ڕەخنە لە باوه‌ڕی دەگرێت. زۆر ڕۆشنبیری دیکه‌ی وه‌ک (هه‌ردی)، که له حه‌ڤده‌ی شوباتدا ده‌یانگوت هه‌ر نووسه‌رێک له‌سه‌ر شه‌قامدا هاوار نه‌کات، دژی گۆڕانکارییه، به‌ڵام کاتێ سه‌ری نه‌گرت و دوو حزبه‌که وه‌ک جاران، بگره به‌هێزتر له جاران مانه‌وه، پێوه‌ندییان به داموده‌ستگه‌کانیانه‌وه کرد و تێیاندا بوونه فه‌رمانبه‌ر، بگره گوتیان پێویست ناکات هه‌ر کاتێ شه‌قام ورووژا، ڕۆشنبیریش بورووژێت. ئه‌گه‌ر له سه‌رده‌می حه‌ڤده‌ی شوباتدا که‌سێک بیگوتبایه ڕۆژێک دێت ئه‌و ڕۆشنبیره بابه‌تێکی وا ده‌نووسێت و به زمانی میللی ئافه‌رین له (مه‌لا به‌ختیار) ده‌کات، بێگومان له مه‌یدانی ئازادی‌دا، که خۆیان (میدان التحریر)یان پێ ده‌گوت، به‌ردباران ده‌کرا. وه‌ک چۆن ئه‌گه‌ر یه‌کێ هه‌ر له‌و ده‌مه‌دا بیگوتبایه دوای سێ چوار وه‌رزی دیکه (به‌ختیار عه‌لی) له ڕۆژنامه‌ی (باس)ی پارتیدا ده‌بێته ڕۆژنامه‌نووسی فه‌رمی، به دوژمن و ناحه‌زی گۆڕان و گۆڕانکاری له قه‌ڵه‌م ده‌درا. دیاره له دیدی (عه‌لی)دا پارتی ئه‌مڕۆ خاوه‌نی زۆرایه‌تییه و ته‌مه‌نێکی درێژی به به‌ره‌وه ماوه، پێچه‌وانه‌ی ئه‌وه‌ی له حه‌ڤده‌ی شوبات، له‌ناو حه‌ماسی جه‌ماوه‌ردا چاوه‌ڕێی ده‌کرد بڕووخێت، بگره مژده‌ی ڕووخانی ده‌دا. ئێستا بۆ لای (هه‌ردی) ده‌گه‌ڕێمه‌وه و ده‌ڵێم ئێمه لێره‌دا ڕۆشنبیرێکمان هه‌یه لای زۆرایه‌تی خۆشه‌ویست و ناسراوه، مادام هه‌مان زمان و تێڕوانینی جه‌ماوه‌ری هه‌ن و هه‌موو خه‌ونه‌که‌ی ئه‌وه‌یه (دیبه‌یت!)ی ئه‌و دوو مه‌لایه چاک به ڕێوه بچێت. ئایا هه‌ر به ڕاستی مه‌لاکان لای نووسه‌رانی (ڕه‌هه‌ند)دا شوێنی ئه‌و فیڵۆسۆفانه‌یان گرتووه‌ته‌وه، که جاروبار له سه‌ره‌تای نه‌وه‌ده‌کاندا ناویان ده‌هات و بڕیار بوو فکره‌کانیان بناسێنن؟ ئه‌مه سه‌رچاوه‌که‌یه‌تی:
ڕۆشنبیری جاگله‌ر ئه‌وه چه‌ند ساڵه نه‌ک هه‌ر موجامه‌له‌ی پیاوانی ئایینی ده‌کات، به‌ڵکوو پێیاندا هه‌ڵده‌ڵێت، چونکوو وا ده‌زانێت به‌و ڕێگه‌یه خۆی له هێرشی ئه‌وانه ده‌پارێزێت، که ئه‌مه نیشانه‌ی کورتبینییه‌تی. ئه‌مه‌یش خاڵێکی دیکه‌یه، که ئه‌و ڕۆشنبیره به سیاسه‌تمه‌داره‌وه گرێ ده‌دات، به‌وه‌ی ئه‌ویش ته‌نیا ئاساییشی خۆی مه‌به‌سته. بۆ پارتی و یه‌کێتی گرنگ نییه کۆمه‌ڵگه ده‌که‌وێته به‌ر شاڵاوی ئه‌و هێزانه‌ی هه‌ڵگری فکری چه‌قبه‌ستوون و هه‌رچی جوانی هه‌یه، له ناوی ده‌به‌ن، به‌ڵکوو ئه‌وه‌ی گرنگه ئاساییشی ئه‌وان تێک نه‌ده‌ن، بگره چ به نهێنی و چ به ئاشکرا په‌یمانیشیان له‌گه‌ڵدا ده‌به‌ستن و کۆمه‌کیان ده‌که‌ن. ڕۆشنبیری جاگله‌ر ڕۆڵی سه‌ره‌کیی له‌وه‌دا هه‌بووه له پێناوی ئاساییشی خۆی و فراوانکردنی ناوبانگیدا هه‌مان ڕۆڵی حیزبه سیاسییه‌کان ببینێت، به‌ڵکوو گه‌یشتووه‌ته ئه‌وه‌ی له‌وان زیاتر خۆی له‌و هێزانه نزیک ده‌کاته‌وه.19مرۆڤ لێره‌دا ئه‌و نوکته‌یه‌ی وه بیر دێته‌وه، که له منداڵی بیستوویه‌تی: دوو که‌س به دارستانێکدا ده‌ڕۆن و پڵنگێک ده‌بینین. یه‌که‌میان به‌ردێکی تێ ده‌گرێت و پڵنگه‌که تووڕه ده‌بێت. شاڵاو ده‌هێنێت و ئه‌م ڕا ده‌کات. له دووه‌م ده‌پرسێت بۆ ڕا ناکه‌یت؟ ده‌ڵێ: خۆ من نه‌بووم!
ئه‌و ڕۆشنبیره پێش هه‌موو شتێک تێگه‌یشتنێکی زۆر ساکارانه‌ی بۆ زه‌مه‌ن هه‌یه و پێی وایه ئه‌م زه‌مه‌نه جێگیره و ئه‌زه‌لییه. واته ئه‌م دۆخه هه‌ر به‌م شێوه‌یه ده‌مێنێته‌وه و ناگۆڕێت. به‌شێکی زۆری ئه‌و ئه‌کته‌رانه‌ی ئه‌مڕۆ پاڵیان به ڕێیژیمی (ئه‌سه‌د) داوه و ژیانیان به هۆی تیرۆره‌وه که‌وتووه‌ته به‌ر هه‌ڕه‌شه، ده‌پرسن ئه‌وه داعش و به‌ره‌ی نوسره له کوێوه هاتن، له کاتێکدا خۆیان چه‌ند ساڵه مێژوو ده‌شێوێنن و جوانکاریی تێدا ده‌که‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی وێنه‌ی موجاهیده‌کان جوان و شیرین پێشان بده‌ن، به ڕاده‌یه‌ک گه‌نجه‌کان بیانه‌وێت شوێنپێیان هه‌ڵبگرن. ئه‌کته‌ره‌کان له فیلم و زنجیره‌دراماکانیاندا زۆر له‌پێش مه‌لاکانه‌وه خه‌ونیان به گه‌ڕانه‌وه‌ی خیلافه‌ته‌وه ده‌بینی و ڕۆژگاری خیلافەتیان به باشترین سەردەم پێشان ده‌دا، به‌ڵام کاتێک خه‌ڵک به‌پێی ئه‌و که‌ته‌لۆکه‌ی خۆیان بۆیان داناون؛ چه‌ک هه‌ڵده‌گرن و ڕووبه‌ڕووی هه‌موو کۆمه‌ڵگه ده‌بنه‌وه، ئه‌وده‌م ئه‌مسه‌ر و ئه‌وسه‌ری دنیایان لێ دێته‌وه یه‌ک و به لاده‌ر و خه‌وارج ناویان ده‌به‌ن. خیلافه‌ت له سه‌ده‌ی بیست و بیست و یه‌کدا به‌ر له‌وه‌ی له واقیعدا پراکتیزه بکرێت، له سه‌ر شاشه‌دا پراکتیزه کرا، بگره ئه‌وانه ئه‌و وێنانه‌ی مرۆڤی باوه‌ڕدار به ته‌ڵخی و وه‌ک تارمایی له کتێبه مێژووییه‌کاندا وه‌ریگرتبوون، به‌رجه‌سته‌یان کرد و وێنه‌ی زۆر ڕوونتریان لێ پێک هێنان، به ڕاده‌یه‌ک ئه‌وان بتوانن بیانبینن و دوایان بکه‌ون، بگره چاویان لێ بکه‌ن، به‌وه‌ی هه‌موو ورده‌کارییه‌کانیان ده‌بینرا.20وه‌ک پارادۆکسێک (مسته‌فا عه‌قاد)ی ده‌رهێنه‌ری فیلمی (په‌یام: الرساله) به ده‌ستی ئه‌وانه تیرۆر کرا، که له سینه‌ماوه بیرۆکه‌ی گه‌ڕانه‌وه‌ی خیلافه‌یان لا دروست بوو. له ساڵی حه‌فتاوشه‌شدا، له‌و کاته‌ی بیرۆکه‌ی خیلافه‌ت له خه‌یاڵی که‌سدا نه‌مابوو و خه‌ڵک به شێوه‌ی تاک و هێمنانه خواپه‌رستییان ده‌کرد، ئه‌و هونه‌رمه‌نده هه‌وڵی زیندووکردنه‌وه‌ی دا. پاردۆکسێکی دیکه ئه‌وه‌یه، که (وێنه) له ئیسلامدا حه‌رامه وه‌ک له حه‌دیسی صه‌حیحی (لا تدخل الملائکه فیه کلب ولا صوره)دا ده‌یخوێنینه‌وه، چجای سینه‌ما! {ده‌کرێت خوێنه‌ر جارێکی دیکه بۆ ئه‌و بابه‌ته‌م بگه‌ڕێته‌وه، که له‌ژێر ناونیشانی (کێ شار داده‌مه‌زرێنێت؟ فریشته، یان ئیبلیس؟)دا نووسیومه و پێشتر ئاماژه‌ی پێ درا}. به شایه‌تیی زۆر له مه‌لا به‌ناوبانگه‌کانی ئه‌مڕۆی دنیای عه‌ره‌بی له ناوه‌ڕاستی حه‌فتاکاندا مزگه‌وته‌کان ته‌نانه‌ت له مه‌ککه و مه‌دینه‌دا چۆڵ بووبوون و دواتر بووژانه‌وه. من ده‌ڵێم نووسه‌ر و هونه‌رمه‌نده‌کان له‌وه‌دا ڕۆڵی گه‌وره‌یان بینیوه. ئه‌وانن ئه‌و جه‌نگاوه‌ره ئازایانه‌یان پێ گه‌یاندووه و به‌رده‌وامیش له ڕێگه‌ی هوتاف و هاواره‌وه ده‌یانورووژێنن، که‌چی گله‌ییش ده‌که‌ن. (مه‌ریوان وریا قانیع) لای سه‌یره مه‌لایه‌ک هه‌بێت ئه‌مڕۆ دژی شیعری (قانیع) بێت و ڕه‌خنه له (پێکه‌وه‌بوونی ژن و پیاو) بگرێت، له کاتێکدا ئه‌و مه‌لایه به مافی خۆی زانیوه، چونکوو له حه‌دیسی صه‌حیحدا هاتووه: (ما خلا رجل بإمرأە إلا کان الشیطان ثالثهما)، کە ماناکەی ڕوونە: (هەر کاتێ ژن و پیاو لە شوێنێکدا پێکەوە بن، ئەوا شەیتانیان لەگەڵدایە). ئه‌و ڕۆشنبیره لانی که‌م له حه‌ڤده‌ی شوباته‌وه هه‌ر به‌و زمانه‌ی ئه‌وانی نووسیوه و له مێدیاکانیشدا به شانوباڵیدا هه‌ڵداون، که‌چی ئێستا ناڕه‌زایی ده‌رده‌بڕێت! دەپرسم ئایا چ (عەقاد)، چ ئەو ئەکتەرانە و چ ئەو ڕۆشنبیرانەی لاوان پاڵ پێوە دەنێن خەون بە گەڕانەوەی خیلافەتەوە ببینن، خۆیان لە ژیانی ڕۆژانەدا دوور و نزیک ئەو خەونەیان هەیە و بەپێی شەریعەت دەجووڵێنەوە، یان ئەوە تەنیا جاگلینگە و ئەوانی جاگلەر نماییشی دەکەن؟ ئەوانە مرۆڤ لە ڕێی باوەڕەکەیەوە دەکەنە بابەت. واتە لە بوونەوە دەیگۆڕن بۆ شت، تا بە ئاسانی دەستی بەسەردا بگرن. ئەمە ئەو مەترسییەیە، (هایدیگەر) و فیڵۆسۆفانی تر لێی بەئاگا هاتوونەتەوە.
لەدوای ڕووداوی حه‌ڤده‌ی شوباته‌وه، دروستتر له‌و کاته‌وه ڕۆشنبیری هاوارکه‌ر و بانگده‌ر سه‌رجه‌م پڕۆژه‌ی خۆی له هوتاف، بانگ، جوێن و دۆعادا کورت کردووه‌ته‌وه، به ئاشکرا هه‌ست به ده‌رکه‌وتنی هه‌ندێک دیارده ده‌کرێت، که نیو سه‌ده زیاتر بوو کۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه به هۆی ڕه‌خنه‌ی ڕەخنەدۆزانی سه‌رده‌می پێشووه‌وه تێی په‌ڕاندبوون.
له شۆڕشی بیسته‌وه تاکوو حه‌ڤده‌ی شوبات هه‌ر ڕاپه‌ڕین و شۆڕشێک بگریت، ویستوویه‌تی هێزه‌کانی دژه‌گۆڕان بورووژێنێت و بیانکاته هێزی سیاسی، کۆمه‌ڵایه‌تی و سیمبۆڵی، تاکوو له دژی گۆڕانکاری به کاریان بهێنێت. به ده‌ربڕینی (ئیبن خه‌لدوون) تێکڕایان زاڵکردنی هێزی کۆچه‌رییانه بوونه به‌سه‌ر هێزی شارستانه‌تیدا. له‌م ده‌وروبه‌ره‌ی ئێمه‌دا هیچ کاتێک ڕێک نه‌که‌وتووه دوای شۆڕش و ڕاپه‌ڕینه‌کان گۆڕانکاری ڕووی دابێت، به‌ڵکوو به‌پێچه‌وانه‌وه هه‌میشه بواری سیاسه‌ت، دروستتر داموده‌ستگه‌ی حیزبی ده‌ستی خستووه‌ته ناو بواره‌کانی دیکه‌وه و ئازادیی له مرۆڤ سه‌ندووه‌ته‌وه. ناکرێت ڕاپه‌ڕین و شۆڕشه‌کانمان گۆڕانکاری به دوای خۆیاندا بهێنن، له کاتێکدا چ سیاسه‌تمه‌دار و چ ڕۆشنبیر نه‌ک ڕێگه‌ی دروستبوونی تاک و مرۆڤی سه‌ربه‌خۆیان نه‌داوه، به‌ڵکوو هه‌میشه له ڕوووی هزرییه‌وه به لاڕێیاندا بردووه و هه‌موو ئه‌و ئێڵه‌مێنتانه‌یان لێ سه‌ندووه‌ته‌وه، که ده‌کرێت ببنه هۆی ئه‌وه‌ی ئازادانه بیر بکاته‌وه و ئاڕاسته‌ی جیاواز له هیی زۆرایه‌تی بگرێت. به‌م شێوه‌یه توانای تاک نه‌ک هه‌ر به ئاڕاسته‌ی یاخیبووندا نه‌جووڵاوه، به‌ڵکوو خودی ئه‌و توانایه بووه‌ته به‌شێک له‌و ده‌سته‌ڵاته کۆمه‌ڵایه‌تی و سیمبۆڵییه‌ی زۆرایه‌تی و له سه‌رکوتکردنی خۆی (واته له سه‌رکوتکردنی ئه‌و توانایه‌ی خۆی) و ئه‌وانه‌ی دیکه‌یشدا به کار هێنراوه. چوارده‌ی تهمووز جووتیاری په‌رشوبڵاوی له کێڵگه‌کانه‌وه هێنا و کۆی کردنه‌وه. هێزێکی کۆمه‌ڵایه‌تیی لێ پێک هێنان، تاکوو به‌سه‌ر بۆرژوای تازه‌پێگه‌یشتووی شاردا زاڵی بکات. به‌یاننامه‌ی یانزده‌ی ئادار جارێکی دیکه شاری خسته ژێر ده‌سته‌ڵاتی جووتیاری چه‌کداره‌وه. ڕاپه‌ڕین به شێوازێکی دی جووتیاری چه‌کداری په‌رته‌وازه‌ی له شاخه‌وه بۆ ناو شار گه‌ڕانده‌وه. به‌م شێوه‌یه هه‌رچی له ماوه‌ی ئه‌و پانزده شانزده ساڵه‌ی ڕابردوو دامه‌زرابوو، ورده‌ورده له ناو چوو. شانۆ، سینه‌ما، کتێبخانه و هه‌موو سیمبۆڵه‌کانی دی تێک شکێنران و ئایکۆنی ئایینی شوێنی گرتنه‌وه. لێرەدا فۆکەسمان لەسەر ئەو هێزەیە، دەستی بەسەر ویستی ئەوانەدا گرتووە و بۆ مەبەستی خۆی دەیانجووڵێنێت. ئه‌مڕۆ به‌رهه‌می حه‌ڤده‌ی شوبات به ڕوونی ده‌بینین، به‌تایبه‌تی له سلێمانیدا، ئه‌و شاره‌ی له نه‌وه‌ده‌کاندا به ته‌نیا خۆی له به‌رانبه‌ر شاڵاوی ئیسلامییه‌کاندا گرت، به‌ڵام له‌و ڕۆژه‌وه به هاوکاریی ڕۆشنبیری جاگله‌ر توانرا بیڕووخێنن. هیچ کاتێ وه‌ک قۆناغی دوای ڕاپه‌ڕین، به‌تایبه‌تی له حه‌ڤده‌ی شوباته‌وه ڕۆشنبیری ئێمه له زۆرایه‌تیدا نه‌تواوه‌ته‌وه، بۆیه له نه‌وه‌ده‌کانه‌وه تاکوو ئه‌مڕۆ ڕۆشنبیری جاگله‌ر ده‌ستی به‌سه‌ر تێکڕای بواره‌کانی ده‌ربڕین و گه‌یاندندا گرتووه. وه‌ک بینیمان ڕۆشنبیرێکی کۆمپرۆمایسه. واته بۆ مانه‌وه‌ی خۆی له‌گه‌ڵ هێزه چه‌قبه‌ستووه‌کاندا ڕێک ده‌که‌وێت و به یارمه‌تیی ئه‌وانه‌وه دژی هه‌ر ده‌نگێک ده‌وه‌ستێته‌وه، که جیاوازه و نیازی گۆڕانکاریی هه‌یه. به هه‌ردووکیان ئه‌و زۆرایه‌تییه به لاڕێدا ده‌به‌ن و ئه‌و وه‌همه‌ی لا ده‌که‌نه ڕاستی، گوایه ئه‌گه‌ر هێزه شه‌ڕانگێزه‌کان لێیان بگه‌ڕێن دنیایان بۆ ده‌که‌نه به‌هه‌شت. ئه‌و زۆرایه‌تییه ده ساڵ له‌مه‌وبه‌ر به یارمه‌تیی حیزبه ئیسلامییه‌کان له پاڵ زۆرایه‌تییه‌کانی ده‌وروبه‌ریدا دێته سه‌ر شه‌قامه‌کان و له دژی کاریکاتێرستێکی بێبه‌هره‌ی دانمارکی ده‌هاڕێنێت، بگره داوا ده‌کات هیچ که‌سێک که‌لوپه‌لی دانمارکی نه‌کڕێت، تاکوو نه‌وه‌ی مه‌یموون و به‌راز له برسان بمرن، که‌چی ئه‌مڕۆ په‌نایان بۆ ده‌هێنێت و داوایان لێ ده‌کات شوێنی بکه‌نه‌وه. له کۆپنهاگن ته‌نیا له یه‌ک ڕۆژدا میلیۆنێک تاک دێنه سه‌ر شه‌قام، تاکوو تێکڕا به‌و که‌سانه بڵێین (به خێر بێن)، که ده ساڵ له‌مه‌وبه‌ر له خوا ده‌پاڕانه‌وه له برسانیان بکوژێت. هه‌ر ئه‌مانه هه‌شتاوشه‌ش میلیۆن کرۆنی دانمارکییشیان بۆ کۆ ده‌که‌نه‌وه.21http://www.dr.dk/nyheder/kultur/video-indsamling-86-millioner-til-syriens-flygtninge ڕه‌نگه ئێره ده‌رفه‌تێکی باش بێت، تاکوو تێیدا بگوترێت زۆرایه‌تییه‌کان له هه‌موو کۆمه‌ڵگه‌کاندا به شێوازی جۆراوجۆر فریو ده‌درێن، به‌ڵام هێشتا جیاوازییه‌کی گه‌وره له‌نێوانیاندا هه‌یه. ئه‌و نموونه‌یه به ڕوونی پێشانمان ده‌دات چ جیاوازییه‌ک له‌نێوان زۆرایه‌تیی کوردی و زۆرایه‌تیی دانمارکیدا هه‌ست پێ ده‌کرێت. ده‌توانین هه‌ر له‌مه‌یشه‌وه ئاستی ڕۆشنبیری دانمارکی ببینین و بیهێنینه به‌ر چاومان چ کاریگه‌رییه‌کی هه‌یه.
ڕۆشنبیری جاگله‌ر له خاڵێکی دیکه‌ی جه‌وهه‌ریدا هه‌م له‌گه‌ڵ پیاوانی ئایینی و هه‌م له‌گه‌ڵ سیاسه‌تمه‌داردا یه‌ک ده‌گرێته‌وه، که هه‌رچی گوناهـ هه‌ن ده‌یانخاته ئه‌ستۆی ئه‌وانه‌ی له نۆرم و به‌هاکانی دوێنێ لایان داوه و گوێ له خواستی زۆرایه‌تی ناگرن. به مانایه‌کی دی له به‌رده‌م به‌دیهێنانی خه‌ونه‌کانیدا ڕێگرن. ئه‌و ڕۆشنبیره هه‌ندێک چه‌مکی لاستیکییانه‌ی وه‌ک دادپه‌روه‌ری، چاکسازی، پاکسازی و شتی دیکه‌ی به ده‌مه‌وه گرتووه، که نه له‌گه‌ڵ په‌یامی سیاسه‌تمه‌دار ناکۆکن و نه له‌گه‌ڵ هیی پیاوانی ئایینییشدا، بۆ ئه‌وه‌ی له‌وێوه هێرش بکاته سه‌ر هه‌ر بوونه‌وه‌رێک، که له ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مانه‌دا بیر ده‌کاته‌وه و ده‌دوێت. به‌وه‌دا ده‌ستی به‌سه‌ر هۆیه‌کانی ڕاگه‌یاندندا گرتووه، هه‌وڵ ده‌دات هه‌ر ده‌نگێک بخنکێنێت، که له ده‌نگی ئه‌و ناچێت و سانسۆر بخاته سه‌ر نووسینی هه‌موو ئه‌و نووسه‌رانه‌ی پڕۆژه‌ی فکریی جیاوازیان هه‌یه. وا باوه ده‌سته‌ڵاتی سیاسی زیاتر له ئایین نزیک ده‌بێته‌وه، که‌چی له‌و زۆنه‌ی ناوی (هه‌رێمی کوردستان)ـه، ئه‌وه ڕۆشنبیره‌که‌یه زۆر له سیاسه‌تمه‌دار پتر خه‌می ڕاگرتنی دڵی پیاوانی ئایینییه‌تی.
ڕۆشنبیری جاگلەر و ئاسانکردنەوەی فکر
ڕۆشنبیری میللی هه‌تا ئه‌مڕۆیش له‌ژێر ده‌سته‌ڵاتی ئه‌و فکره پریماتیڤه‌دا ده‌رنه‌چووه، که حاکم یان زۆردار، یان چاکه‌خواز پێشان بدات. ئه‌مه بینینی چه‌مکی ده‌سته‌ڵاته به شێوه‌ی مۆرفۆلۆجی. واته قسه‌کردنه له‌باره‌ی ده‌سته‌ڵاته‌وه وه‌ک ئه‌وه‌ی به چاوی ئاسایی ده‌بینرێت. وردنه‌کردنه‌وه و تێکنه‌شکاندنیه‌تی، له کاتێکدا ڕۆشنبیری ڕەخنەدۆز له‌و خاڵه جه‌وهه‌رییه‌وه ده‌ست پێ ده‌کات، که به‌و تێگه‌یشتنه ڕازی نابێت و به دوای ورده‌کاری و نهێنییه‌کانی ئه‌و چه‌مکه‌دا ده‌گه‌ڕێت. له چیرۆکه فۆلکلۆرییه‌کاندا پاشاکان یان زۆر دادپه‌روه‌رن، یان زۆر چه‌وسێنه‌رن، که هه‌ردوو وێنه‌که به‌رهه‌می ترسن. حاڵه‌تی سایکۆلۆجییه، که مرۆڤی سه‌ره‌تایی ده‌سته‌ڵاتدار به شێوه‌ی ئاسایی نابینێت. سه‌یر نییه کاتێک ده‌بینین مێژوومان هێنده که‌وتووه‌ته ژێر ده‌سته‌ڵاتی میتۆلۆجیاوه. مرۆڤه‌کان چیرۆکی سه‌یروسه‌مه‌ره بۆ سه‌رکرده‌کان هه‌ڵده‌به‌ستن و له ڕێگه‌یه‌وه ترسی خۆیان ده‌ڕه‌وێننه‌وه.22له کتێبی منداڵیمدا به‌تایبه‌ت باسی ئه‌و خاڵه جه‌وهه‌رییه‌م کردووه و نموونه‌م لێ هێناوه‌ته‌وه.لەدوای ڕاپه‌ڕینه‌وه هیچ ڕۆشنبیرێکی جاگله‌ر ده‌رنه‌که‌وتووه، ئه‌گه‌ر ئه‌ندامانی ئه‌و زۆرایه‌تییه ده‌یان چیرۆکی ئه‌فسانه‌یییان بۆ هه‌ڵنه‌به‌ستبێت، وه‌ک (فڵان شایانی خه‌ڵاتی نۆبێڵه)، (به‌رهه‌می فیسار ئه‌گه‌ر بکرێته زمانی ئینگلیزی، ده‌بێت هه‌رچی نووسه‌ر هه‌ن، کتێبه‌کانیان له کتێبخانه‌کاندا ده‌ربهێنن و بۆ ماڵه‌وه‌یان ببه‌نه‌وه)، (فڵانه‌فیڵۆسۆفی ڕۆژئاوا له‌باره‌ی فیسار نووسه‌ری ئێمه‌وه گوتوویه‌تی ده‌بێت هه‌موو داهێنه‌رانی دنیا لێیه‌وه فێر ببن چۆن ده‌نووسن) و شتی دیکه‌ی له‌م بابه‌ته. هه‌ر به‌گشتی گه‌وره‌کردنی قه‌باره‌ی توانای کاره‌کته‌ری سیاسی، کۆمه‌ڵایه‌تی و ئایینی، له پاڵ پێشبینیکردنی ڕووداوی دڵخۆشکه‌ردا به‌رماوه‌ی ئایدیۆلۆجییه‌کانی وه‌ک کۆمۆنیزم و نازیزمه، که پێیان وایه مێژوو به شێوه‌ی ڕێکوڕاست ده‌چێته پێشه‌وه. به‌م شێوه‌یه گه‌وره‌کردنی ڕووداو یه‌کێکه له خه‌سڵه‌ته‌کانی ڕۆشنبیری جاگله‌ر، چونکه ئه‌و وا ڕاهاتووه ته‌نیا ده‌توانێت له‌باره‌ی فۆرمی ڕووداوه‌وه بدوێت، بۆیه تاکوو قه‌باره‌ی ڕووداوه‌که گه‌وره‌تر بکات، چاکتر سه‌ری لێ ده‌رده‌چێت، به‌وه‌ی ئه‌و پرۆسێسه ورووژان (Excitement) و خرۆشان (Enthusiasm) ده‌هێنێته دی. که‌م نین ئه‌و ڕۆشنبیره جاگله‌رانه‌ی به‌رده‌وام مژده‌ی ڕووخانی فڵان ده‌سته‌ڵات و ده‌رکه‌وتنی فڵان سیستێم ده‌ده‌ن، که ئه‌مه له حه‌ڤده‌ی شوباتدا زۆر به ڕوونی بینرا. هەمیشە پێیان خۆشە لە ڕووداوێکی بچووک شتێکی قەبە دروست بکەن و لە ڕێیەوە خۆیان بگەیەننە کەناڵەکانی ڕاگەیاندن، تا بتوانن زۆرترین جەماوەر لە خۆیان کۆ بکەنەوە. وەک ئەوەی بە زمانی ئینگلیزی پەتاتەی گەرم (hot potato)ی پێ دەگوترێت. واتە بابەتەکە ئاڵۆزە و تەنیا ئەوان دەتوانن لێوەی بدوێن. بەم شێوەیە زێدەڕۆیی خەسڵەتی دیاری ڕۆشنبیری جاگلەرە.
(کارل پۆپه‌ر) به‌تایبه‌ت له کتێبی (هه‌ژاریی مێژووگه‌رایی)دا ڕه‌خنه‌ی گه‌وره له ئاڕاسته‌ی مێژووگه‌را (Historism) ده‌گرێت. ئه‌و ده‌پرسێت ئایا په‌ره‌سه‌ندن یاسای هه‌یه؟ هه‌ر خۆیشی به (نا) وه‌ڵام ده‌داته‌وه و باوه‌ڕی وایه گه‌ڕان به دوای یاسایه‌ک بۆ (سیستێمی چه‌سپاو) له مێتۆدی زانستیدا به هیچ شێوه‌یه‌ک بوونی نییه چ له بواری بایۆلۆجی و چ له بواری سۆسیۆلۆجیدا. 23Karl R.Popper,Historicismens elendighed; på dansk ved Gitte Lyngs; Gyldendal, København, 1996, (150_151)د
ئه‌گه‌ر (پۆپه‌ر) ڕه‌خنه له فۆرمه فه‌لسه‌فییه‌که‌ی (مێژووگه‌رایی) بگرێت، ده‌بێت ئێمه چی به ڕۆشنبیری میللیی خۆمان بڵێین، که هه‌ر هێنده جه‌ماوه‌رێکی ساده له‌سه‌ر شه‌قامه‌کاندا ده‌بینێت، خێرا مژده‌ی ڕووخانی فڵان سیستێم و دامه‌زراندنی فڵان سیستێم ده‌دات؟
ئه‌و ڕۆشنبیره نایه‌وێت و نایشتوانێت جیاوازی له‌نێوان دوو جۆر تاکدا ببینێت: یه‌که‌میان، به شێوه‌ی غه‌ریزه داوای مافه‌کانی ده‌کات. واته له پێناوی پێویستییه سه‌ره‌تایییە‌کانی وه‌ک نان، ئاو، جلوبه‌رگ، کاره‌با و هیی دیکه‌دا دێته سه‌ر شه‌قام، به‌ڵام دووه‌میان، ئاستی غه‌ریزه تێده‌په‌ڕێنێت. هه‌موو ئه‌مانه‌ی هه‌ن و ده‌ستیشی له ناڕه‌زایی هه‌ڵنه‌گرتووه. ئه‌وه‌یان خاوه‌نی هۆشیارییه، به‌وه‌ی هۆشیارییه‌که‌ی کێشه‌ی بۆ ده‌خوڵقێنێت و ڕێگه‌ی نادات ملکه‌چی هیچ ده‌سته‌ڵاتێک ببێت. به‌م شێوه‌یه تاقه پێوه‌رێک بۆ ده‌رکه‌وتنی هۆشیاریی تاک ئه‌وه‌یه، که ناهێڵێت به ژێرده‌سته‌ییی دهستهڵاتهکان، چ ده‌سته‌ڵاتی سیاسیی له چه‌شنی حیزب و چ ده‌سته‌ڵاتی کۆمه‌ڵایه‌تیی له نموونه‌ی خێزان، قوتابخانه، په‌رستگه و ئه‌وانه‌ی دی ڕازی ببێت، چونکه وه‌ک (کامیۆ) پێی وایه هۆشیاری به‌رهه‌می ئاکتی یاخیبوونه. 24Albert Camus, The Rebel, An Essay on Man in Revolt With a Foreword by Herbert Read, A revised and complete translation of l’homme revolte by Anthony Bower, FIRST VINTAGE INTERNATIONAL EDITION, NOVEMBER 1991,ئەو تاکه‌ی دووه‌میان لای ئێمه هێشتا دروست نه‌بووه، به‌وه‌ی کۆمه‌ڵگه‌مان به پیرۆزی داپۆشراوه. هه‌ر (کامیۆ) ده‌نووسێت: {له بیری مرۆڤدا دوو جۆر جیهان هه‌ن، جیهانی پیرۆزی، یان به ده‌ربڕینی مه‌سیحی جیهانی گرێس (نیعمه‌ت) و جیهانی یاخیبوون. ونبوونی ئه‌میان ده‌رکه‌وتنی ئه‌ویانه}.25 هه‌مان سه‌رچاوه، لاپه‌ڕه ٢٢مهبهستی (کامیۆ) ئه‌وه‌یه ناکرێت ئه‌و دوو جیهانه پێکه‌وه ده‌ربکه‌ون، به‌ڵکوو هه‌ر ده‌بێت یه‌کێکیان دیار و ئه‌وه‌ی دیکه‌یان نادیار بێت.
لە دوای ڕاپه‌ڕینه‌وه مرۆڤی ئێمه له لایه‌ک به هۆی سیاسته‌مه‌دار و کاره‌کته‌ری ئایینییه‌وه و له لایه‌کی دیکه به هۆی ڕۆشنبیری بانگده‌ر و میللییه‌وه به‌رده‌وام به پیرۆزی داپۆشراوه. هێنده به‌سه مرۆڤی وردبین چاوێک به کتێبه‌کانی خوێندن و په‌روه‌رده‌دا بخشێنێت، تاکوو به ئاسانی بۆی ده‌ربکه‌وێت چۆن خۆشه‌ویستیی ئایدیۆلۆجیی حیزبی ده‌سته‌ڵات و سیمبۆڵه‌کانی وه‌ک شته هه‌ره پیرۆزه‌کان سه‌یر ده‌کرێن و له‌ولایشه‌وه کاره‌کته‌ری ئایینی به یارمه‌تیی ڕۆشنبیری میللی هه‌موو کونوکه‌له‌به‌ری کۆمه‌ڵگه‌ی به پیرۆزی پڕ کردووه‌ته‌وه، که ئه‌وه له حه‌ڤده‌ی شوباتدا ده‌گاته لووتکه و ئه‌مڕۆ به ڕوونی کاریگه‌رییه‌که‌ی ده‌بینین، بۆیه هه‌ر که‌سێک باوه‌ڕی وا بێت مرۆڤی ئێمه بۆ ئه‌وه دێته سه‌ر شه‌قام، تاکوو دنیا بگۆڕێت، له ساده‌یی و ساکاریی خۆی زیاتر شتێکی دیکه‌مان پێ ناڵێت.26له گه‌رمه‌ی هه‌ڵچوونی جه‌ماوه‌ر و له‌و کاته‌ی ڕۆشنبیری میللی له ڕێگه‌ی هوتافه‌وه مژده‌ی هاتنی سه‌رده‌مێکی نوێی ده‌دا، من ئه‌م گوتاره‌م نووسی، که ئه‌وده‌م هه‌ندێک دژم بوون، به‌ڵام دوای چوار ساڵ هه‌مان قسه‌یان کرده‌وه. گوتیان مه‌رج نییه ڕۆشنبیر هه‌ر کاتێ شه‌قام ورووژا، بورووژێت. ئەمساڵ پڕۆژەی (ڕێگە) وەک نامیلکە چاپیان کرد: http://www.dengekan.info/dengekan/gshty/12119.htmlبه‌رگریکردن له مافی تاک نه‌ک هه‌ر له کاتی ورووژانی شه‌قامدا، به‌ڵکوو هه‌موو کاتێ ئه‌رکی ڕۆشنبیری ڕەخنەدۆزه، به‌ڵام تێکه‌ڵکردنی باوه‌ڕ و ماف جارێکی دیکه ساکاریی ڕۆشنبیری میللیمان بۆ ده‌رده‌خات. وه‌ک پێشتر گوترا ڕۆشنبیری ڕەخنەدۆز و تێپه‌ڕێنه‌ر به‌رگری له مافه‌کانی تاک ده‌کات، نه‌وه‌ک له باوه‌ڕی، بگره باوه‌ڕه‌کانی تێک ده‌شکێنێت، له کاتێکدا ڕۆشنبیری میللی به باوه‌ڕه‌که‌یدا هه‌ڵده‌ڵێت، بێ ئه‌وه‌ی مافه‌کانی لا گرنگ بن، به‌ڵکوو ته‌نیا له‌و ڕێگه‌یه‌وه خۆی له که‌ناڵه‌کانی ڕاگه‌یاندندا نماییش ده‌کات.من پێم وایه ڕۆشنبیری ڕەخنەدۆز و تێپه‌ڕێنه‌ر، ڕۆشنبیرێک هه‌موو کاتێ سه‌رقاڵی پڕۆژه‌ی فکریی ڕه‌خنه‌ییه، نه به ورووژانی شه‌قام حه‌ماس ده‌یگرێت و نه له ئارامیی دۆخدا پشوو ده‌دات، به‌ڵکوو ئه‌وه خودی شه‌قام و دۆخن ده‌که‌ونه ژێر کاریگه‌ریی ڕه‌خنه‌کانیه‌وه، نه‌وه‌ک به‌پێچه‌وانه‌وه. هیچ گرنگ نییه ئێمه هێشتا نه‌چووینه‌ته ناو زه‌مه‌نێکه‌وه تێیدا ڕۆشنبیر به به‌رهه‌مه‌کانیه‌وه بناسرێته‌وه، نه‌وه‌ک به دۆعا، هوتاف، جنێو، درووشم و گوته ساده‌کانی، به‌ڵام گرنگه ڕۆشنبیری ڕەخنەدۆز و تێپه‌ڕێنه‌ر بزانێت هه‌میشه زه‌مه‌نێکی دیکه‌ی جیاوازی هه‌یه، زه‌مه‌نێک، که هێشتا ئه‌ندامانی زۆرایه‌تی پێی نه‌گه‌یشتوون. خۆ کاتێ پێی گه‌یشتن، ئه‌وا ئه‌و تێیدا نه‌ماوه و جێی هێشتووه.27ئه‌مه باسێکی سه‌ربه‌خۆیه، که چ پێشتر خۆیم لێ داوه و چ له ئایینده‌یشدا به شێوازی دیکه ڕووبه‌ڕووی ده‌بمه‌وه. ئێستا وا دوای حەوت ساڵ ئەم بابەتەم دەخوێنمەوە و دەبینم خودی جەماوەر لەو ڕۆشنبیرە زیاتر توانای تێپەڕاندنی هەیە، لە کاتێکدا دەکرا پێچەوانە بووایە. ئەم هەڵبژاردنەی دوایی پێشانی داین، کە ڕێژەیەکی کەم لەو جەماوەرە دەنگی بە حیزبەکان داوە، بە مەرجێ لێستەکە هەمان ئەوەی جارانە و نەگۆڕاوە. ئەو ڕۆژگارەی ئەم بابەتەم لە کۆڕدا پێشکەش کردووە، ڕێژەی دەنگدانی جەماوەر بە حیزبەکان بەرز بووە. ڕۆشنبیرە دیارەکانت تا ئەم ساتەیش پابەندی ئەو حیزبانەن. ئەودەم کۆمەڵی ئیسلامی لایەنێکی بەهێزی گۆڕەپانی سیاسی بوو، بەڵام ئەمڕۆ تەنیا یەک کورسیی هێناوە. واتە جەماوەرێکی زۆر دەنگیان پێ نەداوەتەوە، لە کاتێکدا (ڕێبین هەردی) هێشتا داکۆکیکەرێکی بەوەفای ئەم حیزبە و ڕابەرەکەیەتی. لەو سەردەمەدا بە ڕێکەوت (مەریوان وریا قانیع)م بینی لە کەناڵێکی تیڤیدا بە (نەهزە)ێ ئیخوانیی توونسی هەڵدەدا، کە ئەمساڵ خەڵکی ئاسایی بە ویستی خۆیان بە دەریان نا، چونکە دەرکەوت دیوە شاراوەکەی داعشە. ئەمە لە مەغریب و زۆر شوێنی دیکەیشدا بە ڕوونی دەرکەوت.
کۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه، که کۆمه‌ڵگه‌ی زاره‌کییه و که‌مترین لێکدانه‌وه بۆ دیارده و ده‌رکه‌وته‌کانی کراون، مرۆڤی هاوارکه‌ر و جوێنده‌ر به ئازا وه‌سف ده‌کات، له کاتێکدا سایکۆلۆجیا ڕێک پێچه‌وانه‌ی ئه‌وه‌مان پێ ده‌ڵێت. ئه‌مه میکانیزمی به‌رگرییه. مرۆڤ کاتێ ده‌زانێت ئازا نییه، پێویسته خۆی ئازا پێشان بدات، به‌و مه‌به‌سته‌ی شوێنی خۆی له‌ناو زۆرایه‌تیدا بکاته‌وه و به لاوه نه‌نرێت. به‌م شێوه‌یه ئازایه‌تی دیوه هه‌ره ساخته‌که‌ی مرۆڤه، مادام هۆکاره بۆ خۆگونجاندن.28 له چیرۆک و ڕۆمانه‌کانمدا به‌رده‌وام کارم له‌سه‌ر ئه‌و مرۆڤه ترسنۆکانه کردووه، که چۆن ده‌یانه‌وێت ترسی خۆیان له‌پشت ئازایه‌تیدا بشارنه‌وه.ئه‌و دیوه، که به مۆڕاڵه‌وه پێوه‌سته، هه‌ر یه‌ک له (نیتشه) و (فرۆید) له سه‌ده‌ی نۆزده‌هه‌مدا به شێوازی خۆیان ڕووبه‌ڕووی ده‌بنه‌وه و ئاڕاسته‌ی جیاواز و نوێ له فکر و سایکۆلۆجیدا ده‌هێننه گۆڕێ، که دواتر ئه‌و ئاڕاسته‌یه له ئه‌ده‌بیشدا ڕه‌نگ ده‌داته‌وه، به‌وه‌ی فۆکه‌سی گه‌وره له‌سه‌ر ناوه‌وه‌ی مرۆڤ ده‌کرێت، که شه‌ڕه، نه‌وه‌ک چاکه. تراجیدیایه، نه‌وه‌ک گه‌شبینی. قووڵبوونه‌وه و بینینی ئازاره، نه‌وه‌ک پێدانی مژده‌ی خۆشبه‌ختی.29ئه‌ده‌ب و فکرمان بۆیه تاکوو ئه‌مڕۆیش هێنده لاوازن، چونکه نووسه‌ری کورد وه‌ک نووسه‌ری هه‌موو کۆمه‌ڵگه سه‌ره‌تایییە‌کانی دیکه پابه‌ندی دیوه ساخته‌که‌یه. حه‌ڤده‌ی شوبات به ڕوونی ده‌ریخست، که بە گشتی ڕۆشنبیری کورد چه‌ند ساده‌یه و له ده‌ره‌وه‌ی دوالیزمی چاکهوخراپهدا، توانای بینینی دنیای نییه. ئه‌و ڕووداوه پێشانی داین ڕۆشنبیری کورد هه‌مان ئه‌و تێگه‌یشتنه‌ی هه‌یه، که خه‌ڵکی ئاسایی هه‌یانه. ئه‌وه‌ی له هه‌ر شتێک زیاتر بایه‌خی پێ درا و به پیرۆز زانرا، چەمکی ڕەوشتبازی بوو. هوتاف، سۆلهگهن و نزا لای ئه‌و ڕۆشنبیره له لێکۆڵینه‌وه و وردبوونه‌وه گرنگتر بوون.
چ گه‌وره‌کردنی ده‌سته‌ڵات و چ بچووکردنه‌وه‌ی خۆی له پێوه‌ندیی کوڕ و باوک‌دا ده‌بینێته‌وه، که به گرێی خه‌سان (castration anxiety) ناسراوه. ئه‌مڕۆ ڕۆشنبیری میللی کاتێ له ئه‌وروپاوه جوێن و نه‌فره‌ت بۆ ده‌سته‌ڵاتی سیاسی ده‌نێرێت و وه بیرمان دێنێته‌وه ئه‌و ده‌سته‌ڵاته تاوان ده‌کات، پاره‌ی زۆری هه‌یه، کۆشکه‌کانی به پاسه‌وانی زۆر تایبه‌ت ته‌نراون، ئه‌وه له‌و ڕێگه‌یه‌وه خۆی له ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه به دوور ده‌گرێت. واتە ناکرێت بەگژ ئەژدیهای وادا بچین. به لاکه‌ی دیکه‌یشدا کاتێ ده‌سته‌ڵات وا پێشان ده‌دات به‌هه‌شتی له‌سه‌ر زه‌وی دامه‌زراندووه، دیسان هه‌مان ترسی ڕووبه‌ڕووبه‌نه‌وه‌ی هه‌یه، به‌وه‌ی چۆن ده‌بێت به‌هه‌شت تێک بدرێت. له هه‌ردوو حاڵه‌ته‌که‌دا شتی جه‌وهه‌ری ونه، که ڕه‌خنه‌یه. ته‌نیا ڕه‌خنه‌یش ده‌توانێت نهێنییه‌کانی ده‌سته‌ڵات بدۆزێته‌وه و ئاسته‌کانی تێبپه‌ڕێنێت. وه‌ک پێشتر گوترا لای ڕۆشنبیری میللی ده‌سته‌ڵات بریتییه له که‌سانێکی دیاریکراو، که ئه‌و که‌سانه‌ی یان زۆر خۆش ده‌وێن، یان زۆر ڕقی لێیانه. ئه‌گه‌ر ده‌بینین ئه‌و ڕۆشنبیره هێنده له ورده‌کارییه‌کانی ئه‌و که‌سانه به‌ئاگایه، ئه‌وه هه‌ر پێوه‌ندیی به‌و ترسی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌یه‌وه هه‌یه: ئه‌میان قه‌ڵه‌وه، ئه‌ویان له مه‌یموون ده‌چێت، فڵان قژی بۆیه ده‌کات، فیسار تاقمی ددانی به چه‌ند ده‌فته‌ر دۆلار کردووه، تێچووی نه‌شته‌رگه‌ریی لووتی ئه‌میان هێنده هه‌زار یۆرۆ بووه، کۆشک و ئۆتۆمۆبیلی ئه‌ویان به بانکی سویسرا ناکڕێت و شتی له‌و بابه‌ته، نیشانه‌ی ترسی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌یه. ئه‌و زانیارییانه به‌شێکیان ڕاستن، به‌ڵام به‌شه‌که‌ی دیکه‌یان هه‌ڵبه‌ستراون، چونکه وه‌ک پێشتر گوترا ئه‌و نووسه‌ره پێویستی به‌وه‌یه ده‌سته‌ڵات به شێوه‌ی نائاسایی ببینێت و به هه‌مان شێوه‌یش پێشانی ئه‌وانه‌ی دیکه‌ی بدات. هه‌موو هاوار ده‌که‌ن فڵان و فیسار بده‌نه دادگا، بگره هه‌ر خۆیان ده‌بنه دادوه‌ر، دادگای تایبه‌تی خۆیان داده‌مه‌زرێنن و بڕیار له چاره‌نووسیان ده‌ده‌ن. هه‌ر به‌گشتی ئه‌م شێوازی نووسینه، واته ئه‌وه‌ی باس له تاوان و گه‌نده‌ڵیی به‌رپرسانی حوکوومه‌ت ده‌کات و هاوکات دادگایان بۆ داده‌نێت، تایبه‌ته به‌و کۆمه‌ڵگه‌یانه‌ی پشت به فه‌رهه‌نگی زاره‌کی ده‌به‌ستن، ده‌نا له‌و که‌لتوورانه‌ی بایه‌خی نووسینیان زانیوه، ده‌مێکه تێپه‌ڕێنراون. ئه‌وه ته‌نیا ڕۆژنامه‌نووسی پرۆفیشیناڵه له‌وێ ده‌ست بۆ کاری ئاوا ده‌بات. واتە بە بەڵگەوە تاوانی بەرپرسان دەردەخات، که‌چی لای ئێمه بووه‌ته ئه‌رکی ڕووناکبیران. که‌م نین ئه‌و ڕۆشنبیره به‌ناوبانگانه‌ی له ڕێگه‌ی جوێندان به به‌رپرس و باسکردنی ژیانی تایبه‌تیانه‌وه ده‌رکه‌وتوون و لای ئه‌و زۆرایه‌تییه بوونه‌ته مایه‌ی ئومێدی گه‌وره. ئەوانە هەندێکیان هاتوونەتە ناو دنیای ئەدەب و هەمان تێگەیشتنیان لەگەڵ خۆیاندا هێناوە. جەماوەری زۆریان هەیە، کە لەو ڕێیەوە پەیدایان کردووە. ئەو جەماوەرە پێی وایە ئەوانە ڕۆماننووس و شاعیری زۆر مەزنن، چونکێ بە زمانی ئەوان دەنووسن.
ئه‌و ڕۆشنبیرانه تێگه‌یشتن و لێکدانه‌وه‌ی زۆر ساده‌یان بۆ ڕووداو هه‌یه، که پێیان وایه هه‌ر ڕووداوێک سه‌ربه‌خۆیه و هیچ کۆنتێکستێکی نییه. هه‌ر هێنده داعش دێت، تێکڕا ده‌که‌ونه نووسینی گوتار له‌و باره‌یه‌وه. به‌ڵام ئایا هه‌ر بۆ نموونه داعش ڕووداوێکی نوێیه؟ درێژکراوه‌ی ئه‌وانه‌ی پێشوو نییه و به هه‌مان ئێڵه‌مێنتی ئه‌وانیش فۆرمی وه‌رنه‌گرتووه؟ بۆچی ئه‌و ڕۆشنبیره پێی وایه ئه‌و ڕووداوه یان هه‌ر ڕووداوێکی دیکه نوێیه و به جیا لێی ده‌کۆڵێته‌وه، ڕاستتر بڕیاری له‌سه‌ر ده‌دات؟ چونکه خۆی بۆ ئاماده نه‌کردووه و ناتوانێت ئه‌و کۆننێکشنه له‌نێوان ئه‌و ڕووداوه و کایه‌کانی مه‌عریفه‌دا دروست بکات. وه‌ک کایه‌ی مێژوو، سۆسیۆلۆجی، سایکۆلۆجی و هیی دیکه. ئه‌و ڕۆشنبیره که‌مترین کاتی بۆ بیرکردنه‌وه هه‌یه، به‌وه‌ی به‌رده‌وام له‌م که‌ناڵی ڕاگه‌یاندنه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی دیکه‌یان جرتوفرتیه‌تی، نه‌بادا له به‌رچاوان ون ببێت، بۆیه به زمانی میللی له‌باره‌ی هه‌موو شتێکه‌وه ده‌دوێت و ئه‌وه‌ی پشتی پێ ده‌به‌ستێت، کولتووری زاره‌کییه. ڕۆشنبیر کاتێ ڕێگه به خۆی ده‌دات ئامۆژگاریی خه‌ڵک بکات، یان ببێته پێشڕۆی، ئه‌وه له‌به‌ر ئه‌وه‌یه له لایه‌ک گه‌یشتووه‌ته ئه‌وه‌ی حه‌قیقه‌تی ته‌واوی به ده‌ست هێناوه و پێویستی به‌وه‌یه ئه‌و حه‌قیقه‌ته به‌وانی دیکه‌یش بگه‌یه‌نێت، له لایه‌کی دیکه ئه‌و ڕۆشنبیره توانای ده‌رچوونی له‌م دۆخه‌ی ئێستای نییه. وا ده‌زانێت ئه‌و ئاسته‌ی پێی گه‌یشتووه، ئه‌زه‌لییه و پێویسته ئه‌وانه‌ی دیکه‌یش بیگه‌نێ. له مێژووی ژیانی ڕووناکبیر و فیڵۆسۆفاندا خاڵێکی جه‌وهه‌ری سه‌رنجڕاکێش هه‌یه، که هه‌موویان پێک ده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه تێکڕایان ته‌نیایی به ماڵی ڕاسته‌قینه‌ی خۆیان ده‌زانن و له‌وێوه بۆ ده‌ره‌وه ده‌ڕوانن، که‌چی ڕۆشنبیری جاگله‌ر له ئاوه‌دانی و قه‌ره‌باڵغیدا نه‌بێت، هه‌ڵناکات. ته‌نیایی لای ڕۆشنبیری ڕەخنەدۆز هه‌رگیز مانای دابڕان نییه له کۆمه‌ڵگه، به‌ڵکوو به‌پێچه‌وانه‌وه بینینی کۆمه‌ڵگه‌یه له‌و شوێنه‌وه، که هه‌موو ڕووه‌کانی لێ دیاره، بگره له‌وێ نه‌بێت، ناگاته قووڵایییەکانی.30دەکرێت خوێنەر بۆ پێشەکیی کتێبی (هەولێر) و (هەولێری) لە کۆنکریتبەندییەوە بۆ هەڵوەشاندنەوە بگەڕێتەوە، کە لە بڵاوکراوەکانی پڕۆژەی ڕێگەیە. لە پێشەکییەکەیدا باسی ئەوە کراوە (هایدیگەر) چۆن لە چەمکی تەنیایی و گۆشەگیری دەڕوانێت.
ڕۆشنبیری جاگله‌ر و ونبوونی زمانی ڕەخنە
له ئه‌نجامی نه‌بوونی ڕه‌خنه و که‌میی ویستی تێپه‌ڕاندندا خه‌ریکه ئایدیۆلۆجیی حیزبی باڵاده‌ست به هاوکاریی ئایین خۆی ده‌خزێنێته ناو هه‌موو کایه‌کانه‌وه، به‌تایبه‌تی کایه‌ی خوێندن. لێره‌دا بۆ ئه‌وه‌ی مه‌ترسیی ئه‌و پرۆسێسه‌مان چاکتر له به‌رچاو بێت، ده‌کرێت په‌نا بۆ چه‌مکی به‌رهه‌مهێنانه‌وه (Reproduction)ی (پیر بۆردیۆ) ببه‌ین، که مه‌به‌ستی ئه‌وه‌یه ئه‌و کولتووره‌ی خوێندکار له خوێندنگه وه‌ریده‌گرێت، بێلایه‌ن نییه، به‌ڵکوو ئایدیۆلۆجیی زاڵ هه‌ڵیده‌سووڕێنێت. نموونه‌ی خوێندنگه‌کانی فره‌نسا ده‌هێنێته‌وه چۆن تێیاندا سۆسیالیزه‌یشن، واته په‌روه‌رده‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی ئامانجی ئه‌وه‌یه تاک وا ڕابهێنێت نه‌ک هه‌ر به‌و ئایدیۆلۆجییه زاڵه قایل ببێت، به‌ڵکوو لای ببێته ڕاستی و خۆی له‌گه‌ڵدا بگونجێنێت، بگره ته‌واو پێوه‌ی پێوه‌ست ببێت. به‌م شێوه‌یه چینی باڵاده‌ست له‌و ڕێگه‌یه‌وه هه‌مان تێگه‌یشتن درێژه پێ بدات. لێره‌دا خوێندن ئاسانکاری بۆ منداڵی چینی سه‌رده‌ست ده‌کات و هاوکات ته‌گه‌ره ده‌خاته به‌رده‌م منداڵی چینی ژێرده‌سته‌وه، به‌وه‌ی ئه‌وه‌ی له خوێندگه‌دا ده‌خوێنرێت، کولتووری یه‌که‌میانه و به ئاسانی لێی تێده‌گات، به‌ڵام ئه‌وه‌ی دووه‌م ده‌بێت له کولتووری چینی خۆی داببڕێت و به‌ر کولتوورێکی دیکه‌ی نامۆ بکه‌وێت، که مادام هیی خۆی نییه، وزه‌یه‌کی زۆری ده‌وێت، تاکوو لێی تێبگات، بۆیه هه‌مان توانای منداڵه ده‌وڵه‌مه‌نده‌که‌ی نابێت و دوا ده‌که‌وێت. به‌م شێوه‌یه فێرکردن ده‌بێته ده‌سته‌ڵاتێکی سیمبۆڵی و به نهێنی ده‌ست به‌سه‌ر مرۆڤدا ده‌گرێت، که (بۆردیۆ) خۆی پێی وایه ئه‌و ده‌سته‌ڵاته نه‌بینراوه کاریگه‌رییه‌کی گه‌وره‌ی هه‌یه.31Heine Andersen & Lars Bo Kaspersen (red): “Klassisk og moderne samfundsteori”, Hans Reitzel Forlag, 3. udgave, København 2005, (360_362.
ئه‌وه‌ی لای ئێمه ته‌نیا له فۆرمدا جیاوازه، به‌وه‌ی کۆمه‌ڵگه‌ی کوردی هێشتا ئاستی سه‌ره‌تاییی نه‌بڕیوه، به‌ڵام له ناوه‌رۆکدا هه‌مان شته، که ئه‌وه‌ی مرۆڤی پێ په‌روه‌رده ده‌کرێت، ئه‌و ئایدیۆلۆجییه‌یه له دوای ڕاپه‌ڕینه‌وه باڵی به‌سه‌ر سه‌رجه‌م کۆمه‌ڵگه‌دا کێشاوه. پێکهاته‌یه‌که له سیاسه‌تی حیزبی ده‌سته‌ڵاتدار و ئایین. مرۆڤ به ئاسانی له‌و کتێبانه‌ی له خوێندنگه‌کاندا ده‌خوێنرێن، هه‌ست به چه‌واشه‌کاری ده‌کات و تێده‌گات چۆن خوێندن بووه‌ته ڕێگه‌یه‌ک بۆ خوشه‌ویستکردنی ده‌سته‌ڵات و ئایدیۆلۆجیی زاڵ. له‌ولایشه‌وه نه‌ک هه‌ر خوێندکاری سه‌ره‌تایی، به‌ڵکوو منداڵی باخچه‌ی ساوایانیش به زۆر کۆمەڵێک تێکستی پێ له به‌ر ده‌کرێن و وەک حەقیقەت پێشانی دەدرێن، له کاتێکدا ئەوانە لای ڕاڤەکاران ساغ نەکراونەتەوە و کێشەیان هەیە.
ده‌کرێت لێره‌دا ئه‌و کۆنسێپته‌ی (بۆردیۆ) له به‌رچاو بگرین و جارێکی دیکه بۆ ئه‌و شوێنه بگه‌ڕێینه‌وه، که تێیدا گوترا سلێمانی له نه‌وه‌ده‌کان، له کاتێکدا هه‌موو شاره‌کانی ده‌وروبه‌ری به ده‌ستی ئیسلامییه‌کان ده‌ڕووخێن، به ته‌نیا ده‌مێنێته‌وه و خۆی به ده‌سته‌وه نادات، که‌چی له حه‌ڤده‌ی شوباته‌وه به‌ره‌و داڕووخان مل ده‌نێت. له ڕێگه‌ی (خوێندن)ـه‌وه، که ئایدیۆلۆجیی حیزبی ده‌سته‌ڵاتدار و ئایین ده‌ستیان به‌سه‌ردا گرتووه، هه‌روه‌ها به هاوکاریی ڕۆشنبیری جاگله‌ر نه‌وه‌یه‌کی نوێ پێ ده‌گات. ئه‌و نه‌وه‌یه به هیچ شێوه‌یه‌ک له‌سه‌ر ئه‌و یاخیبوونه دانه‌مه‌زراوه، که نه‌وه‌کانی پێشوو به‌رهه‌میان هێناوه، به‌ڵکوو ته‌واو له‌و مێژووه‌ی خۆی دوور خراوه‌ته‌وه. دیسان ده‌ڵێین مرۆڤ ده‌توانێت لە دوای ڕاپه‌ڕینه‌وه کاریگه‌ریی ئه‌و خوێندنه به ڕوونی ببینێت. ئه‌وه‌تە هەر لەژێر چەتری زۆرایەتیدا سه‌له‌فییه‌کان دەردەکەون. ڕێگه به خۆم ده‌ده‌م بڵێم وا کۆمه‌ڵگه‌ی کوردی له‌و زۆنه‌ی ناوی (هه‌رێمی کوردستان)ـه، وه‌ک کۆمه‌ڵگه‌ی عه‌ره‌بستانی سعوودیی لێ دێت. له‌وێدا ڕێککه‌وتن له‌نێوان دین و سیاسه‌تدا کراوه. پاشا و داروده‌سته‌که‌ی بۆیان هه‌یه وه‌ک ئه‌وه‌ی ده‌یانه‌وێت بژین، به‌و مه‌رجه‌ی ڕێ له پیاوانی ئایینی نه‌گرن چۆن له ناوه‌وه وڵات به ڕێوه ده‌به‌ن. ئه‌مان بۆیان هه‌یه بچن له‌گه‌ڵ سه‌رۆکه کافره‌کانی جیهان دابنیشن، ده‌ست بخه‌نه ناو ده‌ستیان، بگره پێکه‌وه‌یش مه‌ی بنۆشن، ئه‌وه‌یش قه‌یدی ناکات له فره‌نسادا به‌شداری له پرۆتێستی دژی تیرۆریستان بکه‌ن، به‌ڵام ئه‌وانیش مافی خۆیانه له‌و کاته‌دا به به‌رچاوی هه‌موو دنیاوه ده‌ستی دز ببڕن و جه‌ڵده له هه‌ر که‌سێک بده‌ن، که گوێ به یاساکانیان نادات.32لەم چەند ساڵەی ڕابردوودا کۆمەڵگەی سعوودی هەنگاوی بوێرانەی بەرەو کرانەوەیی ناوە و جیاوازە لەو ڕۆژگارەی ئەم باسە پێشکەش کراوە. له هه‌رێمی کوردستاندا ئه‌مه خه‌ریکه به ڕوونی ده‌رده‌که‌وێت. ئێستا بۆ پارتی ئه‌وه گرنگه به‌ڕێوه‌بردنی هه‌رێمی له ده‌ست نه‌چێت و خۆی وه‌ک سه‌رۆک بمێنێته‌وه. لێره‌یشدا دۆستی دڵسۆزی وه‌ک سه‌له‌فییه‌کان نادۆزێته‌وه. ئه‌وه خودی حیزبه ئیسلامییه‌کانی ترن کێشه‌یان له‌گه‌ڵ سه‌له‌فیدا هه‌یه و ده‌رکه‌وتنی به مه‌ترسی ده‌زانن، نه‌وه‌ک پارتی، چونکه وه‌ک گوترا ئه‌مڕۆ ئه‌وانه بۆ پارتی، (ده‌ڵێم ئه‌مڕۆ و ناڵێم سبه‌ی)، جێگه‌ی دڵنیایین، مادام نابنه تێکچوونی دۆخه‌که‌ی، بگره ده‌بنه پاڵپشتی و هێزی ده‌ده‌نێ.
ده‌گه‌ینه ئه‌وه‌ی بڵێین دابه‌شبوونی کۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه له‌سه‌ر بنه‌مای تێگه‌یشتنی جیاوازدا نییه، به‌ڵکوو پێوه‌ندیی به‌و زۆرایه‌تییه‌وه هه‌یه. واته له ئه‌نجامی به‌رهه‌مهێنانه‌وه، چ به‌رهه‌مهێنانی فیزیکی و چ به‌رهه‌مهێنانی هزرییه‌وه نییه، که دابه‌ش ده‌بێت، به‌ڵکوو ئاڕاسته‌ی ئه‌و زۆرایه‌تییه ئه‌وه ده‌سه‌پێنێت چۆن دابه‌ش ببێت، بێ ئه‌وه‌ی ئه‌و دابه‌شکارییه دۆخی ژێر چه‌تره‌که بگۆڕێت. ئه‌و بۆچوونه‌ی ڕۆشنبیری جاگله‌ر هه‌ر زوو کورتی هێنا، که پێی وا بوو به‌هێزبوونی پایه‌ی پیاوانی ئایینی ده‌بێته هۆی بێهێزبوونی پارتی. جه‌ختی له‌سه‌ر ده‌که‌ینه‌وه، که ئه‌مڕۆ خه‌ریکه کۆمه‌ڵگه به‌سه‌ر پارتی و سه‌له‌فی دابه‌ش ده‌بێت، یان لانی که‌م ئه‌و دوو ته‌وه‌ره به زه‌قی ده‌رده‌که‌ون و ڕۆژبه‌ڕۆژ زیاتر پێوه‌ندیی دۆستانه‌یان ده‌رده‌که‌وێت. پارتی له‌و ڕووه‌وه ئه‌زموونی زۆره و له‌وانی دی چاکتر ده‌زانێت چۆن له‌گه‌ڵ ته‌وژمی ئیسلامی‌دا مامه‌ڵه بکات. هه‌ر له شاخه‌وه ئه‌مه‌ی پێڕۆیی کردووه و درێژه‌ی پێ داوه. له ده‌ره‌وه‌یش پارتی له‌گه‌ڵ هه‌موو حوکوومه‌ته‌کانی ده‌وروبه‌ردا پێوه‌ندیی پته‌وی دامه‌زراندووه، به‌وه‌ی خاوه‌نی نه‌وتێکی زۆره و بواری فرۆشتنی به چاکی بۆ ڕه‌خساوه. لای تورکیای (ئه‌ردۆگان) په‌سه‌نده و له‌گه‌ڵ ئێرانیشیدا پێوه‌ندیی دێرینه‌ی هه‌یه، بگره توانیویه‌تی لای عه‌ره‌بستانی سعوودییه‌یش به دۆست بزانرێت.33 ئه‌مه پێویستی به لێکۆڵینه‌وه‌ی وردتر هه‌یه، به‌ڵام لێره‌دا هێنده‌ی لێ باس کراوه، که میتۆدی بابه‌ته‌که ڕێگه‌ی داوه.لێره‌دا ڕۆشنبیری جاگله‌ر هیچ ڕۆڵێکی نییه، مادام ئه‌وه خواستی زۆرایه‌تییه و ئەتمۆسفێری ژێر چه‌تره‌که خۆی ئه‌وه‌ی سه‌پاندووه، بگره ئه‌مه به‌رهه‌می هاوکاریی ڕۆشنبیری جاگله‌ر و سیاسه‌تمه‌داری جاگله‌ره. ئێستا بۆ ئه‌و شوێنه ده‌گه‌ڕێینه‌وه، که تێیدا گوترا هه‌ر لایه‌نێک له‌ژێر ئه‌و چه‌تره‌دا سنوورێکی بۆ خۆی داناوه، لێی تێنه‌په‌ڕێت، چونکوو به‌زاندنی سنووره‌که تووڕه‌بوونی خودی زۆرایه‌تییه‌که‌ی لێ ده‌که‌وێته‌وه.
ڕۆشنبیری جاگلەر و پەیام
ئه‌مڕۆ ڕۆشنبیری خاوه‌ن په‌یام ڕۆشنبیرێکی کۆنی ته‌قلیدییه. ڕۆشنبیرێکه وه‌ک سه‌رکرده و سیاسه‌تمه‌دار پابه‌ندی خواسته‌کانی زۆرایه‌تییه. ڕۆشنبیرێکه نه توانای تێپه‌ڕاندنی هه‌یه و نه ده‌یشیه‌وێت له‌و زۆرایه‌تییه داببڕێت. ڕۆشنبیرێکه ده‌بێت به‌رده‌وام ده‌ربکه‌وێت و به جه‌ماوه‌ره‌که‌ی بڵێت پشتی تێ نه‌کردوون، به‌ڵکوو هه‌میشه له‌ناویاندایه. ئه‌و ڕۆشنبیره ڕۆژنامه و که‌ناڵه ئاسمانییه‌کان به چاکترین ڕێگه ده‌زانێت بۆ ئه‌وه‌ی به‌رده‌وام خۆی به‌و جه‌ماوه‌ره پێشان بدات. کاتێ ڕۆشنبیر په‌یامی هه‌یه، مانای وایه هه‌م بابه‌تی په‌یامه‌که‌ی دیاری کردووه و هه‌م ئه‌وانه‌یش په‌یامیان ئاڕاسته ده‌کات، ناسراون، که ئه‌مه مانای مانه‌وه‌ی ڕۆشنبیره له‌ناو ئه‌و چوارچێوه‌یه‌ی خۆی بۆ خۆی کێشاوه.
ئه‌وه‌ی هه‌ر ڕووناکبیر و فیڵۆسۆفێک دروست ده‌کات، ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌یه له‌گه‌ڵ داڕووخان و تێکشکانی کۆمه‌ڵگه‌دا، نه‌وه‌ک خۆبه‌ده‌سته‌وه‌دانی، که هه‌ر ئه‌مه‌یشه ده‌بێته فاکته‌ری دۆزینه‌وه‌ی ئاڕاسته‌ی نوێی بیرکردنه‌وه. ده‌کرێت لێره‌دا ئێمه ته‌نیا (هیگڵ) به نموونه بهێنینه‌وه چۆن به هۆی شۆڕشی فرانسی و بارودۆخی ئه‌ڵمانیای سه‌رده‌مه‌که‌یه‌وه گۆڕانکاریی گەورە له بیرکردنه‌وه‌ی خۆیدا ده‌کات، بگره له‌مه‌وه زیاتر تینوێتیی بۆ ئازادی تاو ده‌ستێنێت و قووڵتر له دنیا ده‌ڕوانێت. له‌م ڕووه‌وه کۆنسێپتی نێگه‌یشن (Negation) داده‌هێنێت، که به‌شێکی جیانه‌کراوه‌ی دیالێکتیکه و ئه‌مه‌یان تاکه ڕێگه‌یه بۆ تێگه‌یشتن له هۆشیاری. نێگه‌یشن واته گواستنه‌وه له بیرۆکه‌یه‌که‌وه بۆ دژه‌که‌ی. به مانایه‌کی دیکه گواستنه‌وه له پۆزێتیڤه‌وه بۆ نێگه‌تیڤ، بۆیه پێی وایه نێگه‌تیڤ به هه‌مان ئه‌و ئه‌ندازه‌یه‌ی نێگه‌تیڤه، پۆزێتیڤیشه، که دواتر هه‌ردووکیان یه‌ک ده‌گرن، به‌ڵام له دۆخێکی باڵاتردا. به‌م شێوه‌یه ئه‌م شێوازی نه‌فیکردنه‌وه‌یه نه‌فیکردنه‌وه‌ی ته‌واو نییه، به‌ڵکوو نه‌فیکردنه‌وه‌ی به‌شێکی دیارکراوه، که هه‌ر خۆی خه‌ریکه ده‌توێته‌وه. له ئه‌نجامی ئه‌و نه‌فیکردنه‌وه‌یه‌یشدا ناوه‌رۆک ده‌مێنێته‌وه. ئه‌و ئه‌نجامه‌ی له‌و نێوه‌دا به ده‌ست دێت، نوێیه، به‌ڵام باڵاتره و له‌و کۆنسێپته‌ی پێشوو ده‌وڵه‌مه‌ندتره. که‌واته له ڕێگه‌ی پرۆسێسی نه‌فیکردنه‌وه‌وه ده‌وڵه‌مه‌ند بووه.به هه‌رحاڵ ئه‌مه ئه‌و ڕێگه‌یه‌یه، که (هیگڵ) ده‌یه‌وێت واقیعی پێ ڕاڤه بکات، به‌وه‌ی نێگه‌یشن چه‌مکێکی کراوه‌یه، دۆگما نییه و توانای به‌رده‌وامیی هه‌یه. وه‌ک (هێربێرت مارکیوز) جه‌ختی له‌سه‌ر ده‌کاته‌وه (هیگڵ) ده‌یه‌وێت له‌و کۆنسێپته‌وه واقیعی تێکشکاو و داڕووخاوی ئه‌ڵمانیا بخوێنێته‌وه. واته هه‌ر ده‌بێت سیستێمی سیاسی تێک بشکێت و بۆ سیستێمێکی نوێی عه‌قڵانی(a new rational order) بگۆڕێت. گۆڕانکارییه‌کی له‌م شێوه‌یه‌یش به‌بێ توندوتیژی نایه‌ته کایه‌وه.34Herbert Marcuse, reason and revolution, Hegel and the rise of social theory, 2nd edition. (London: Routledge and Kegan Paul), 1955. Pp 51
ڕۆشنبیری جاگله‌ر دووره له‌وه‌ی گۆڕانکاری بکات، مادام له ڕێگه‌ی ئازاره‌وه ڕووبه‌ڕووی واقیع نابێته‌وه، له کاتێکدا ته‌نیا ئازاره ئه‌و توانایه به ڕۆشنبیر ده‌به‌خشێت له خۆی و له ده‌وروبه‌ری قووڵ ببێته‌وه.
ئه‌وه‌ی زۆرایه‌تی ده‌جووڵێنێت و گۆڕانی به‌سه‌ردا ده‌هێنێت، ئاڕاسته‌ی جیاواز و پێچه‌وانه‌یه. داعش، که هێزێکی نه‌خوازراوه، کاتێ به‌ر ئه‌و زۆرایه‌تییه ده‌که‌وێت، به توندی به لاوه ده‌نرێت، به‌ڵام هه‌ر ئه‌ویشه ده‌یهه‌ژێنێت. قورس نییه به‌رهه‌می ئه‌و هه‌ژانه ئه‌گه‌ر که‌میش بێت، ببینین، که ئه‌مه پێمان ده‌ڵێت ئه‌و زۆرایه‌تییه ته‌نیا به ئاڕاسته‌ی پێچه‌وانه ده‌ورووژێت و ده‌گۆڕێت، نه‌وه‌ک به‌و فکرانه‌ی دڵنه‌واییی ده‌ده‌نه‌وه، که هێشتا ڕۆشنبیری ئێمه ئه‌و ئاڕاسته‌یه‌ی نه‌گرتووه. خۆ ئه‌وانه‌ی ویستوویشیانه به مێتۆدی ڕه‌خنه ڕووبه‌ڕووی ببنه‌وه، تاکوو ئه‌مڕۆ ژماره‌یان که‌مه و هه‌وڵه‌کانیان سه‌ره‌تایین.35فکرە گەورەکان بەرهەمی شۆکن. ئەو شۆکەی داعش توانیی کۆمەڵگەی ئێمە بباتە ئاستێکی جیاوازتر لەوەی چەند ساڵ لەمەوبەر دەمانبینی. مەبەستم ڕۆژگاری پێشکەشکردنی ئەم کۆڕەیە. داعش بەرهەمی خۆمانە، بەڵام بە ڕوانینی (هیگڵ) بەرهەمی جووڵەی خۆیشمانە. ئەو پێی وایە ڕووداوە مێژوویییەکان ئامانجیان لە پشتەوەیە، ئامانجی عەقڵانی (rational aim)، کە عەقڵی گشتگیر هەڵیاندەسووڕێنێت. عەقڵی گشتگیر خواوەندە و دەستەڵاتی تەواوی بەسەر ئەو ڕووداوانەدا هەیە، بۆیە چاکە و خراپە وەک یەک بەشداری لە بزوواندنی ڕەوتی مێژوودا دەکەن، لە کاتێکدا کارەکتەرەکانیش بە چاک و بە خراپیانەوە لەلایەن ئەو عەقڵە گشتگیرەوە ڕۆڵیان پێ دراوە. (هیگڵ) مێژوو بە شانۆی تراجیدی دەزانێت، نەوەک بە شانۆی بەختیاری، بەڵام هاوکات وای دەبینێت هەموو ئەو ڕووداوە تراجیدییانە بە ئاڕاستەی ئازادی‌دا دەجووڵێن. هەر لە سەرەتای کتێبی (فەلسەفەی مێژوو)دا ڕایدەگەیەنێت، کە مێژووی جیهان شتێک نییە، جگە لە پەرەسەندنی هۆشیاریی پێوەست بە ئازادییەوە. مێژوو بۆ ئەوە دەچێتە پێشەوە، تا بە ئازادیی زیاتر بگات. ئەو ڕووداوانە ئەگەرچی بۆ ماوەیەک وەک فاکتەری نەگەتیڤ لە مێژوودا دەردەکەون، بەڵام دواجار ڕۆڵ لە جووڵاندنی ڕەوتی ئەو مێژووەدا دەبینن و هۆشیاری دێننە ئاراوە، بۆیە پێی وایە مێژوو بوونەوەرێکە و گیانی لە بەرە، کە ئەو گیانە لە لایەک ئازادییەکەیەتی و لە لایەکی دیکەیش تێگەیشتنی ئەوە بۆ ئەو ئازادییە. بەم شێوەیە ڕەوتی مێژوو بەرەو ئازادیی زیاترە، کە هەر ئەم ڕووداوە تراجیدییانەن ئەو ڕەوتە درێژە پێ دەدەن، بەڵام بەوەدا مێژوو گیانلەبەرە، تووشی وەستان، لادان، لێژی و هەورازی دێت، کە وەک گوترا لەوانەوە هۆشیاریی خۆی بە دەست دەهێنێت. بڕوانە ئەو گفتوگۆیەی لەژێر ناونیشانی (چۆن بۆ ڕزگاری دەگەڕێمەوە؟)، کە ئەمە لینکیەتی:چۆن بۆ ڕزگاری دەگەڕێمەوە؟ گفتوگۆ لەگەڵ کاروان عومەر کاکەسوور لەبارەی (ئامادەییی ڕزگاری)یەوە … سازدانی: د. شوان سلێمان – Dengekan ئەوەی لەم ساتەدا بۆ من گرنگە، ئەوەیە، بتوانین ئەو توانایە لە خۆماندا پەیدا بکەین بەرهەمەکانمان بمرێنین، مردنی مێتافیزیکی، کە ئەم تێگەیشتنە لە (نیتشە)وە، بگرە لە (شۆپێنهاوێر)ـەوە سەر هەڵدەدات و بە هەر یەک لە (هایدیگەر)، (فۆکۆ)، (بارت)، (دێریدا) و ئەوانەی دی‌دا تێدەپەڕێت. مراندنی بیرۆکەیەک لە پێناوی لەدایکبوونی بیرۆکەیەکی دی. دەرکەوتنی ئەو لاوە یاخییانە چ لە سۆشیاڵمێدیا و چ لەسەر شەقامەکاندا ئەو گۆڕانکارییە پێشان دەدات. زمانی ئەوانە تەواو جیاوازە لەو زمانەی لە سەردەمی حەڤدەی شوباتدا هەبوو، بۆیە ڕۆشنبیری جاگلەر هەمان ڕۆڵی جارانی نەماوە، بگرە لای ئەو لاوە یاخییانە جاگلینگ بووەتە مایەی گاڵتە. ئەگەر لە حەڤدەی شوباتدا بەردەوام لۆژیکی ڕووخانی حوکوومەت و سێستێممان دەبینی، کە ئەمە لۆژیکی شۆڕشە و وەک (کامیۆ) دەڵێت جۆرێکە لە تیرۆر، ئەوە لای ئەو لاوانە ئەم لۆژیکە تێک شکاوە، لانی کەم کاڵ بووەتەوە، چونکە یاخیبوون سنوور و وێستگەی نییە. بۆ زیاتر تێگەیشتن لە جیاوازیی نێوان لۆژیکی شۆڕش و لۆژیکی یاخیبوون، تکایە بڕوانە پەراوێزی (39).
(گرامشی) باوه‌ڕی وایه هه‌موو خه‌ڵک به شێوه‌یه‌ک له شێوه‌کان ڕۆشنبیرن، به‌ڵام هه‌ر ئه‌وانه‌ی خاوه‌نی فکری باڵان و کاریگه‌رییان هه‌یه، به ڕۆشنبیر داده‌نرێن. مه‌به‌ستی ڕۆشنبیری ئۆرگانیکه، له ڕۆشنبیری ترادیشیۆنه‌ڵی جیا ده‌کاته‌وه.36Heine Andersen & Lars Bo Kaspersen (red): “Klassisk og moderne samfundsteori”, Hans Reitzel Forlag, 3. udgave, København 2005, 151وه‌ک ئه‌وه وایه بڵێت ڕۆشنبیر کاتێ ده‌توانێت ڕۆڵی کاریگه‌ر له کۆمه‌ڵگه‌دا ببینێت، که ئاستی میللی تێده‌په‌ڕێنێت و ده‌بێته خاوه‌نی تێگه‌یشتنێکی تایبه‌ت و ڕەخنەدۆزانه، به‌وه‌ی ته‌نیا له ڕێی دابڕانه‌وه پێوه‌ندیی خۆی به داموده‌ستگه‌کانه‌وه ده‌پچڕێنێت و ئازادانه له کونوکه‌له‌به‌ره‌کانیان ده‌ڕوانێت. واته به‌بێ ئه‌و ئازادییه ئه‌سته‌مه ڕۆڵی ڕەخنەدۆز ببینێت. ده‌کرێت بگوترێت ڕۆشنبیری ڕەخنەدۆز نه‌ک هه‌ر ئاستی خه‌ڵک، به‌ڵکوو ئاستی خۆیشی تێده‌په‌ڕێنێت، که ته‌نیا پرسیاری نوێ و وردبوونه‌وه‌ی زیاتره ئه‌و تێپه‌ڕاندنه ده‌هێننه دی.
بەگشتی مرۆڤی ئێمه وه‌ک چۆن نه‌یتوانیوه ژیانی خۆی وا بێنێته به‌رچاو، سه‌رکرده و سیاسه‌تمه‌داری نییه، به هه‌مان شێوه له ده‌ستیشی نه‌هاتووه ڕۆشنبیر له دنیای خۆی بکاته ده‌ره‌وه، به‌ڵکوو ترسی له‌ده‌ستدان وای لێ کردووه له‌سه‌ر شێوازی ئه‌فسانه‌کاندا وێنه‌یان بکێشێت و قه‌باره‌یان زۆر گه‌وره‌تر له‌وه‌ی هه‌ن،پێشان بدات، به‌ڵام گرنگه ئێمه به‌رگه‌ی ئه‌و شۆکه بگرین، که زۆربه‌ی ئه‌و ڕۆشنبیرانه‌ی دوێنێ به گه‌وره‌مان ده‌زانین، جاگله‌ر ده‌رچوون و ئه‌مڕۆ هیچ پڕۆژه‌یه‌کی فکریی ڕه‌خنەیییان نییه. پێم وایه ته‌نیا شۆکێکی له‌م شێوه‌یه ده‌توانێت وامان لێ بکات نه‌ک هه‌ر ئاستی ئه‌م ڕۆشنبیره، به‌ڵکوو ئه‌و دۆخه‌ی ئێستایش تێبپه‌ڕێنین.37ئەو شۆکەی ئەودەم پێم لەسەر داگرتووە، ئەمڕۆ لای ئەو لاوە یاخییانە دەرکەوەتووە، وەک لە پەراوێزی (٣٥)دا ئاماژەی پێ کرا.
یه‌کێ له‌و خاڵانه‌ی هه‌ر ڕۆشنبیرێکی ڕەخنەدۆز، که خواستی تێپه‌ڕاندنی مۆدێلی ڕۆشنبیری جاگله‌ری هه‌یه، لێیان تێده‌گات، ئه‌وه‌یه، ئه‌رکی ڕۆشنبیر ئه‌رکێکی قورسه و بیرکردنه‌وه پرۆسێسێکی سه‌خته. هه‌میشه کاری ده‌سته‌ڵات چ ده‌سته‌ڵاتی سیاسی، چ ده‌سته‌ڵاتی کۆمه‌ڵایه‌تی له شێوه‌ی خێزان، قوتابخانه، په‌رستگه و ئه‌وانه‌ی دی ئاسانه، به‌وه‌ی ئه‌وان نه‌ک مه‌به‌ستیان نییه زۆرایه‌تی تێبپه‌ڕێنن، به‌ڵکوو تا بۆیشیان بکرێت شه‌ڕ له پێناوی هێشتنه‌وه‌ی ئه‌و دۆخه جێگیره‌دا ده‌که‌ن. ئایدیۆلۆجی، هه‌م ئایدیۆلۆجیی سیاسی و هه‌م ئایدیۆلۆجیی ئایینی له‌سه‌ر ئاسانکاری دامه‌زراون. چه‌ند پرینسیپێکیان هه‌ن، که به ئاسانی له به‌ر ده‌کرێن و ده‌گوترێنه‌وه. هه‌موو داموده‌ستگه‌کانی وه‌ک خێزان، په‌رستگه، قوتابخانه و زۆری تریش ده‌یانڵێنه‌وه و به ئاسانی له مێشک‌دا ده‌چه‌سپێن، به‌ڵام کاری ڕۆشنبیر قورسه، به‌وه‌ی ده‌بێت گومان له‌و پرینسیپانه بکات و هه‌ڵیانبوه‌شێنێته‌وه، بگره به ئایدیای نوێ ڕووبه‌ڕوویان ببێته‌وه. هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌یشه ڕۆشنبیری جاگله‌ر به شته گه‌وره و زه‌قه‌کانه‌وه ده‌لکێت، به‌ڵام ڕۆشنبیری ڕەخنەدۆز بۆ ناو شته ورده‌کان ڕۆ ده‌چێت و ئاڕاسته‌ی نوێیان تێدا ده‌دۆزێته‌وه. به‌م شێوه‌یه ڕۆشنبیر ئه‌وه نییه کێشه‌ی له قه‌باره‌ی خۆی بچووکتر، یان هێنده‌ی قه‌باره‌ی خۆی دروست ده‌کات، به‌ڵکوو ئه‌وه‌یه کێشه‌ی گه‌وره‌تر له قه‌باره‌ی خۆی ده‌خوڵقێنێت. ڕۆشنبیری میللی، که هێنده ڕووی له زۆرایه‌تییه و لێی جودا نابێته‌وه، له‌به‌ر ئه‌وه نییه ده‌یه‌وێت له‌گه‌ڵ خه‌مه‌کانیدا بژی، وه‌ک ئه‌وه‌ی بانگه‌شه‌ی بۆ ده‌کات، به‌ڵکوو ئه‌وه‌یه توانای نییه ئه‌و ئاسته جێ بهێڵێت، به‌وه‌ی له داڕشتنی پرسیاری نوێ‌دا ده‌سته‌وستانه، له کاتێکدا ته‌نیا له ڕێی پرسیاری نوێوه ڕۆشنبیر ده‌توانێت مه‌ودا (Distance)ی نێوان خۆی و جه‌ماوه‌ر دروست بکات، که مه‌رجی سه‌ره‌کیی داهێنانه.(عه‌لی حه‌رب) پێی وایه (له پیتاگۆراسه‌وه فه‌لسه‌فه بریتییه له فێرکردنی تایبه‌ت، نه‌ک هیی گشت، مادام گشت به‌رگه‌ی ناگرێت و لێی تێناگات، بگره تێکیشی ده‌دات. که‌واته چاک نییه ڕاستییه‌کان له به‌رانبه‌ر جه‌ماوه‌ردا بگوترێن، به‌ڵکوو پێویسته به شێوه‌یه‌ک تۆمار بکرێن له گرێ و سیمبۆڵ خاڵی نه‌بن، به ڕاده‌یه‌ک ته‌نیا ئه‌وانه ده‌ستیان بگه‌نێ، که شایانیانن و هه‌قی خۆیانیان پێ ده‌ده‌ن).38علی حرب، (النص والحقیقه II) نقد الحقیقه، المرکز الثقافي العربي، الطبعه الاولی، 1993، ص12
تێڕوانینی ڕۆشنبیری میللی بۆ جه‌ور و سته‌م له سنووری هاوکێشه‌ی (سه‌ره‌تا، ناوه‌ڕاست و کۆتایی) تێناپه‌ڕێت. واته ئه‌و ڕۆشنبیره پێی وایه جه‌ور و سته‌م سه‌ربه‌خۆن و لینکی جۆراوجۆریان نییه، تاکوو به دوایاندا بگه‌ڕێت و لێکیان بداته‌وه. به‌م شێوه‌یه وه‌ک شتی فیزیکه‌ڵ لێیان ده‌ڕوانێت. پێی وایه زوڵم سه‌ره‌تای هه‌یه، ده‌گاته ناوه‌ڕاست، دواتر تێک ده‌شكێت و کۆتاییی دێت، بۆیه زمانێکی ئاسانی پێویسته، ئه‌و زمانه‌ی ڕۆژانه خه‌ڵک به کاری ده‌هێنن، له کاتێکدا ڕۆشنبیری ڕەخنەدۆز و تێپه‌ڕێنه‌ر پشت له‌و تێگه‌یشته ساده‌یه ده‌کات و له ناوه‌وه چ له چه‌مکی زۆرداری و چ له هه‌ر چه‌مکێکی دی ده‌ڕوانێت، به‌و مه‌به‌سته‌ی تێیانبپه‌ڕێنێت، نه‌وه‌ک ده‌ستیان پێوه بگرێت. واته ئه‌و تاکه ئاڕاسته‌یه تێک ده‌شکێنێت و ده‌یان ئاڕاسته‌ی دیکه‌ی جیاواز داده‌هێنێت.39ئەوە لۆژیکی شۆڕشە، کە تا ئەم ساتەیش بەسەر فکری بەشێکی زۆری نووسەری ئێمەدا زاڵە. ڕاستییەکەی ئاسانە و لە سیاسەتەوە بۆی ماوەتەوە. ئەمساڵ لەژێر ناوی (ڕۆمان لە تاکدەنگەوە بۆ فرەدەنگ)دا (شاخەوان سدیق) گفتوگۆیەکی لەگەڵدا کردم و لەوێدا هەوڵم داوە لۆژیکی شۆڕش و هیی یاخیبوون لە یەک جودا بکەمەوە. شۆڕش سەرەتا، ناوەڕاست و کۆتاییی هەیە، بەڵام یاخیبوون وەک (کامیۆ) پێی وایە فرەئاڕاستەیە و ناگاتە خاڵی کۆتایی. هەتا ئەمڕۆیش لای ئێمە هەم بەشێکی زۆری ڕۆمان بەپێی پرینسیپی (سەرەتا، ناوەڕاست و کۆتایی) دەنووسرێت و هەم ڕەخنەگری میلـلییش ئەوەی کردووەتە پێوەر بۆ ڕۆمانی باش و خراپ. گرێچن پێوەندیی بەو تیۆرییە زەبەلاحانەوە هەبوو، کە وەک قاڵب و کڵێشە خۆیان بەسەر ئەدەبدا دەسەپاند، بۆیە لەگەڵ پووکانەوەیان، ئەو هێڵە دەرەکییەی کاتیش تێک شکا و کاتی ناوەوە بایەخی پەیدا کرد، کە وەک گوترا لەتلەتی بووە خەسڵەتێکی ڕۆمانی پۆست‌مۆدێرن… وەک گوترا لۆژیکی شۆڕش، نەوەک لۆژیکی یاخیبوون بەسەر فکری ڕۆماننووسدا زاڵە، کە هەمان لۆژیکی سیاسەتە. قۆناغە دیاریکراوەکان دەبڕێت و دەگاتە کۆتایی. ئەمڕۆ شۆڕش لە باشووری کوردستاندا گەیشتووەتە ئامانجی خۆی، کە نەک هەر دەستی بەسەر ساماندا گرتووە، بەڵکوو خودی کەسەکانیش بە هیی خۆی دەزانێت. ئەوە لە بیرۆکەی بەهشت نزیک دەبێتەوە، بەوەی شۆڕشگێڕان دوای خەباتی بێ‌وچان بەم کۆتایییە گەیشتوون و پاداشت دراونەتەوە. چوونەتە دەرەوەی لێپرسینەوەوە و دەتوانن بە ئارەزووی خۆیان هەڵسوکەوت بکەن. ڕۆماننووسانیش دوای بڕینی قۆناغەکان لە هەمان کۆتاییدا خۆیان دۆزیوەتەوە و بە هەمان زمانی ئەوانیش هەر دەنگێک دەسڕنەوە، کە لێیان جیاوازە… شۆڕش وەک گوترا یەک ئاڕاستەی هەیە و بەپێی کاتی دەرەوە دەچێتە پێشەوە، بەڵام یاخیبوون ئاڕاستەی جۆراوجۆری هەن. لۆژیکی کاتی دەرەوە تێک دەشکێنێت و هیی ناوەوەی خۆی دادەمەزرێنێت. بە مانایەکی تر، شۆڕش تاکدەنگ و یاخیبوون فرەدەنگە. (کامیۆ) یاخیبوون لە چەمکی بوغز (Resentment) تەواو دوور دەخاتەوە، بەوەی بوغز سەرچاوەی ئێرەیی (Envy)یە و وا خۆی دەردەخات خاوەنی شتێکە، بەڵام ئەوانەی تر لێیان داگیر کردووە، (ماکس شیلەر) لە پێش (کامیۆ)وە بە ژەهراویبوونی خود، یان خودژەهراوی (Autointoxication) ناوی دەبات، لە کاتێکدا یاخیبوون بە خۆشەویستی، (خۆشەویستیی ئەوانەی تر) گۆش کراوە. ئێرەیی، کە لە بوغزەوە هەڵدەقوڵێت، ڕووی لە بابەتە، بەو مانایەی بابەتێکی دیاریکراو هەیە، ئەو ئێرەیییەی پێک هێناوە.(ژیل دۆلۆز) و (کلێر پارنێ) له کتێبی (دایه‌ڵۆگه‌کان)دا ده‌نووسن: (ئامانج وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیاره‌کان نییه، به‌ڵکوو ده‌رچوونه لێیان. خه‌ڵکێکی زۆر هه‌ن باوه‌ڕیان وایه دووباره‌کردنه‌وه‌ی پرسیار مانای ده‌رچوونه…. به‌ڵام ده‌رچوون هه‌رگیز ئاوا نایه‌ته دی)40.جیل دولوز_ کلیر بارنیت، حوارات فی الفلسفه والأدب والتحلیل النفسی والسیاسه، ترجمه عبدالحی ازرقان_ احمد العلمی، افریقا الشرق_ المغرب، 1999
ده‌شێ ئه‌مڕۆ له ئەتمۆسفێرێکی ئاوادا جوێنێک، نزایه‌ک، سلۆگه‌نێک، یان هاوارێکی ڕۆشنبیری جاگله‌ر له ده‌یان شیعر و ڕۆمان گرنگتر بن، به‌ڵام ئه‌وه هه‌ر شیعر، ڕۆمان، چیرۆک، شانۆ، میوزیک، هونه‌ری شێوه‌کاری و ئه‌وانه‌ی دیکه‌ن ده‌توانن زه‌مه‌نه‌کان ببڕن، مادام له‌سه‌ر جیاوازی دامه‌زراون و له توانایاندا هه‌یه جیاوازی به‌رهه‌م بهێنن.
تێبینی: ئه‌م باسه ساڵی (٢٠١٥) له دوو سێمینار چ له سوێد و چ له دانمارک‌دا پێشکه‌ش کراوه. ڕاستییەکەی تەنیا خاڵە بنەڕەتییەکانی دیاری کرابوون، دەنا نەنووسرابووەوە. ساڵی دواتر لە (دەنگەکان)دا بڵاوم کردەوە. هاوڕێی ئازیزم (دلاوەر ڕەحیمی) وای پێ باش بوو دیسان بڵاو بکرێتەوە، بۆیە پێیدا چوومەوە و چەند پەراوێزێکم بۆ نووسیوە. ئه‌وده‌م وشه‌ی (زۆرینه)م به کار بردبوو، به‌ڵام هه‌ست ده‌که‌م (زۆرایه‌تی) دروستتره. وشەی (ڕەخنەگر)یش بۆ (ڕەخنەدۆز) گۆڕاوە.
سەرچاوە و پەراوێزەکان:
پەراوێزەکان
- 1
- 2ئه‌م باسه له کاتێکدا پێشکەش کراوە، که هێشتا کێشه له په‌رله‌ماندا دروست نه‌بووه.
- 3لە کاتێکدا وا بەم بابەتەدا دەچمەوە، تا بۆ (ژنەفتن)ی بنێرم، هاوڕێیەکم پێم دەڵێت پەیجی (مۆزەخانە و ئەرشیفی پەروەردەی هەولێر) بە سینگی فرەوانەوە یادی ڕۆژی شەهیدی بەعسی کردووەتەوە. لۆگۆکەیان داناوە و نووسیویانە: (لەسەردەمی حیزبی بەعسدا هەموو ساڵێك ڕۆژی١ی ١٢ی هەموو ساڵێك بە ڕۆژی شەهیدی عێراقی ناوئەبرا). خەڵکیش هەر بەو دڵفرەوانییە وەریانگرتووە. کاتێ یەکێک پرسیویەتی چۆنە کارێکی وایان کردووە، ئەم ڕوونکردنەوەیەیان داوە: (هەموو قوتابییەك و مامۆستایەكی ئەو سەردەمە یادگاری لەگەڵدا هەیە ساڵێ جارێك لەم ڕۆژە ئەم یادە دەكراوە ئەوەش وەك وێنە و یادگار بەبیر هێنانەوە داماناوە). ڕاستییەکەی لای ئەو زۆرایەتییە هەر شتێک پەسەند دەکرێت، کە نیشانەکانی ئەوی هەڵگرتوون، بۆیە تا ئەم ساتەیش بەعس بەشێکی دانەبڕاوی ئەم زۆرایەتییەیە. هەر بۆ زانین! کاتێ پێمان دەڵێن فڵان کتێب هەزاران دانەی لێ فرۆشراوە، بۆیە نووسەرەکەی داهێنەرێکی مەزنە، ئەوە بەم زۆرایەتییە ساغ کراوەتەوە. واتە ئەو کتێبە تاکە شت نییە، زۆرایەتی پەسەندی کردووە، بەڵکوو لە پاڵیدا زۆری دیکەی وەک خۆی هەن.
- 4سەیری ئەم لینکە بکە: http://www.chawdernews.com/Direje.aspx?Jimare=12901
- 5ڕاستییه‌که‌ی (یه‌کێتی)ی مامۆستایانه، نه‌وەک (یه‌کێت)ی مامۆستایان. (ی)یەک دەتوانێت مانایەک بگۆڕێت.
- 6پرسیاری ئەوەی (مادام حه‌زیان له چاره‌ی داعش نییه، بۆچی نایه‌نه سه‌ر شه‌قامه‌کان و له دژی ناڕه‌زایی ده‌رنابڕن؟) زوو ورژێنرا. داعش خۆیشی زۆرایه‌تییه، به‌ڵام زۆرایه‌تییه‌کی گه‌ڕۆکه. له ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی نووسه‌ر و هونه‌رمه‌نداندا پێوه‌رێکی دیکه‌ی جیاوازیان هه‌یه، چونکه ئه‌وان تاکن. ئایا تێکستی یه‌کێ له‌و نووسه‌رانه‌ی فه‌توای کوشتنیان بۆ ده‌رکراوه، خراپتره له‌وانه‌ی داعش کردوونی؟
- 7(جاگله‌ر و جاگلینگ)، ناوی یه‌کێ له‌و چیرۆکانه‌مه، که له‌پێش ڕاپه‌ڕیندا نووسیومن. له کتێبی (ڕاگه‌ردان)دایه.
- 8محمد نور ا‌لدین افایه، الحداثه والتواصل في الفلسفه النقدیه المعاصره نموذج هابرماس، افریقا الشرق، بیروت، لبنان، 1998 الطبعه الثانیه، ص18
- 9فردریك نیتشه، افول الاصنام، ترجمه حسن بورقیه ومحمد الناجی، افریقیا الشرق، الطبعه الاولی، 1996، ص35
- 10هه‌مان سه‌رچاوه و هه‌مان لاپه‌ڕه.
- 11ده‌کرێت خوێنه‌ر ئه‌و بابه‌ته‌م بخوێنێته‌وه، که له‌ژێر ناونیشانی (کێ شار داده‌مه‌زرێنێت؟ فریشته، یان ئیبلیس؟)دا نووسراوه و له (ده‌نگه‌کان) و له (ماڵێک له ئاسمان)دا بڵاو کراوه‌ته‌وه. له‌وێدا باس له‌وه ده‌کرێت چۆن زۆرایه‌تی کاتێ به‌ر هه‌ر شتێکی نوێ ده‌که‌وێت، وه‌ک شه‌یتان لێی ده‌ڕوانێت و دواتر ورده‌ورده بۆ فریشته‌ی ده‌گۆڕێت، به‌و مه‌به‌سته‌ی هیچ گۆڕانکارییه‌ک نه‌هێنێته کایه‌وه. ئه‌مانه لینکه‌کانین:
- 12له‌به‌ر ئه‌وه‌ی لە ماڵپەڕەکەیاندا بۆ نه‌دۆزرایه‌وه، تاکوو وه‌ک سه‌رچاوه ئاماژه‌ی پێ بده‌م، بۆیه ناوی ڕۆژنامه و لایه‌نه‌که‌م نه‌نووسیوه. له کاتی خۆێدا ئه‌و ڕاپۆرته ساخته‌یه‌م خوێندووه‌ته‌وه. هەندێک هاوڕێیشم خوێندوویانەتەوە و لە بیریان ماوە.
- 13به بڕوای من حیزبه ئیسلامییه‌کان ته‌نیا گۆڕان، کۆمه‌ڵ، یه‌کگرتوو و بزووتنه‌وه نین، به‌ڵکوو پارتی و یه‌کێتییش هه‌مان تێڕوانینینی ئه‌وانیان بۆ حوکمڕانی و به‌ڕێوه‌بردن هه‌یه. لام ڕوونه ئه‌گه‌ر (ده‌وڵه‌تی ئیسلامیت ده‌وێت، یان ده‌وڵه‌تی سیکۆله‌ر؟) له‌ناو به‌رپرس و ئه‌ندامانی سه‌رکردایه‌تیی یه‌کێتیدا بخرێته ده‌نگدانه‌وه، یه‌که‌میان زۆر له دووه‌میان زیاتر ده‌هێنێت. له ماوه‌ی ئه‌و چه‌ند ساڵه‌ی ڕابردوودا بابه‌تی هه‌ندێک نووسه‌رم خوێندووه‌ته‌وه، که سه‌ره‌تا وام زانیوه ئه‌ندامی حزبه ئیسلامییه‌کانن، که‌چی دواتر بۆم ده‌رکه‌وتووه مووچه‌خۆری پارتی و یه‌کێتین و به یارمه‌تیی ئه‌وانیش بڕوانامه‌ی به‌رزیان لە زانکۆکان‌دا وه‌رگرتووه.
- 14ده‌کرێت خوێنه‌ر جارێکی دیکه بۆ ئه‌و بابه‌ته‌م بگه‌ڕێته‌وه، که له‌ژێر ناونیشانی (کێ شار داده‌مه‌زرێنێت؟ فریشته، یان ئیبلیس؟)دا نووسیومه:http://www.dengekan.info/dengekan/gshty/20808.html
- 15له که‌ناڵی (KNN)دا زووزوو ڕاپۆرت له‌باره‌ی (ئه‌ردۆگان) و (ئاکه‌په)وه په‌خش ده‌کرێت و ڕه‌خنه‌ی توندیان لێ ده‌گیرێت. بینه‌رێک ئه‌گه‌ر یه‌که‌مجاری بێت ئه‌و که‌ناڵه ببینێت، نازانێت هیی بزاڤێکی ئیسلامییه و سه‌رکرده‌کانی به‌رده‌وام جه‌خت له‌سه‌ر (سه‌وابت) ده‌که‌نه‌وه، به‌ڵکوو وا تێده‌گات هێزێکی سیکۆله‌ری له پشته‌وه‌یه. هۆکاره‌که‌ی ته‌نیا ئه‌وه‌یه به ڕوونی ده‌رکه‌وتووه پێوه‌ندیی (ئه‌ردۆگان) و پارتی گه‌یشتووه‌ته ئاستێک، که تێکڕای ئه‌وانه‌ی دوێنێ له هه‌رێمی کوردستاندا به ئاشکرا پڕوپاگه‌نده‌یان بۆ ئه‌و خه‌لیفه عوسمانییه ده‌کرد، ئێستا خراونه‌ته په‌راوێزه‌وه، به‌وه‌ی پارتی خۆی هەمووانی بە لاوە ناوە و خۆی شوێنی گرتوونەتەوه. سه‌یر ئه‌وه‌یه زۆرینه‌ی سه‌رکرده دیاره‌کانی گۆڕان، که ئیخوانین و ئه‌مرۆ وه‌ک نەیار له (ئه‌ردۆگان) ده‌ڕوانن، مادام هاوپه‌یمانی پارتییه، دروستتر پارتیی گرتووه‌ته خۆی، تاکوو دوێنێ خۆیان ئەو ئەرکەیان لە ئەستۆ دەگرت. ده‌مه‌وێت بڵێم ئه‌وانه کاتێ زۆرایه‌تییه‌ک له ده‌ست ده‌ده‌ن، پێویسته زۆرایه‌تییه‌کی دی به ده‌ست بهێنن. به‌م شێوه‌یه گۆڕانیش وه‌ک پارتی پێویستی به زۆرایه‌تییه‌کی ئیسلامی هه‌یه، تاکوو ئه‌و بۆشایییە پڕ بکاته‌وه. هاوکات ده‌بێت هه‌ندێک تۆپی دیکه به ده‌سته‌وه بگرێت. که‌واته ئه‌وه‌یش سه‌یر نییه ئه‌گه‌ر ئه‌مڕۆ له که‌ناڵی ئه‌و کۆنه‌ئیخوانییانه‌ی ناو گۆڕاندا باس له‌و زوڵمه بکرێت، که کوردی باکوور و ڕۆژئاوا ڕووبه‌ڕووی بوونه‌ته‌وه، مادام که‌ناڵی (ڕووداو) ته‌رخانه بۆ پێداهه‌ڵدانی (ئه‌ردۆگان) و بێنرخکردنی هه‌ر ده‌نگێک، که له دژی خه‌لیفه به‌رز ده‌بێته‌وه. ئه‌و بینه‌ره‌ی (KNN) ئه‌گه‌ر چاوه‌ڕێ بکات ڕاپۆرته‌که ته‌واو ببێت، ئه‌وا به‌ر کۆمه‌ڵێکی دیکه ده‌که‌وێت، که هه‌موویان جه‌خت له‌سه‌ر ئیسلامه‌تیی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان ده‌که‌نه‌وه.
- 16لێره‌دا به هیچ شێوه‌یه‌ک مه‌به‌ستمان نییه هه‌موویان وه‌ک یه‌ک ببینین، به‌ڵکوو هێشتا جیاوازییه‌ک له‌نێوان ئه‌میان و ئه‌ویاندا هه‌ست پێ ده‌کرێت. تێیاندا هه‌یه لای خوێنه‌ری سه‌ره‌تاییش له‌وه ده‌رچووه به‌رهه‌مه‌کانی، چاکتره بگوترێت گوته‌کانی شتی نوێیان تێدا بێت، له کاتێکدا هه‌ر بۆ نموونه (فارووق ڕه‌فیق)، که له حه‌ڤده‌ی شوباتدا ته‌واو بۆ ئاستی میللی داده‌به‌زێت، به‌ڵام خێرا به ئاگا دێته‌وه و گۆڕانکاری له خۆیدا ده‌کات. ئه‌مه‌یش پرۆسێسێکی ئاسایییە، که ڕەخنەدۆزان هاوکاتی هه‌ر ڕووداوێک به چه‌مکه‌کانیاندا ده‌چنه‌وه و هه‌وڵ ده‌ده‌ن ئاستی تێگه‌یشتنی خۆیان تێبپه‌ڕێنن. لێره‌دا (هیگڵ) نموونه‌یه‌کی دیاره.
- 17هه‌رگیز دژی ئه‌وه نیم نووسه‌ری سه‌ربه‌خۆ و ڕه‌خنه‌گر له مێدیای حزبیدا ده‌ربکه‌وێت، به‌رهه‌می له ڕۆژنامه و گۆڤاره‌کانیاندا بڵاو بکاته‌وه، یان له فێستیڤاڵه‌کانیاندا به‌شدار ببێت، به مه‌رجێ وه‌ک ئه‌وه‌ی ده‌یه‌وێت، بدوێت و سانسۆر نه‌خرێته سه‌ر بابه‌تیان، ئه‌گه‌رچی خۆم چه‌ند توانبێتم له‌وه‌دا پارێزم کردووه، به‌تایبه‌تی له‌م چه‌ند ساڵه‌ی دواییدا. لێره‌دا باسی ئه‌و ده‌بڵستاندارده ده‌که‌م، که ئه‌و ڕۆشنبیرانه ده‌یگرنه به‌ر. هه‌ر که‌سێ به خۆفرۆش ده‌زانن، کاتێ شه‌قام ورووژاوه و له‌وێدا به‌رهه‌م بڵاو ده‌کاته‌وه، که‌چی دوای ئارامبوونه‌وه‌ی هه‌مان شه‌قام خۆیان لایان داده‌مه‌زرێن و پاره‌یان لێ وه‌رده‌گرن. هه‌ر ئه‌و ڕۆژنامه و گۆڤارانه پڕوپاگه‌نده‌یان بۆ ده‌که‌ن و به شانوباڵی به‌رهه‌مه‌کانیاندا هه‌ڵده‌ده‌ن. ده‌کرێت ئه‌وه‌یش بڵێم هه‌ندێک له‌و ڕۆژنامه و گۆڤارانه‌ی له‌ناو داموده‌ستگه‌ی حزبدا ده‌رده‌چن زۆر له‌و ڕۆژنامه و گۆڤارانه‌ی دیکه کراوه‌ترن، گوایه سه‌ربه‌خۆن. (چاو‌دێر) زۆر له (ئاوێنه) کراوه‌تره، یان دروستتر (ئاوێنه) هێشتا به (چاو‌دێر) نه‌گه‌یشتووه، که نه‌ده‌بووایه ڕێگه بده‌ین به یه‌کدییان به‌راورد بکه‌ین. ئه‌وه‌ی لە دوای حه‌ڤده‌ی شوباته‌وه به ڕوونی ده‌رکه‌وتووه، ئه‌وه‌یه، زۆربه‌ی ئه‌و ڕۆشنبیره میللییانه‌ی به حه‌ماسه‌وه ده‌نووسن و په‌لاماری هه‌ر ڕۆشنبیرێک ده‌ده‌ن، که بیرکردنه‌وه و تێڕوانینی جیاوازی هه‌ن، خۆیان له‌ناو داموده‌ستگای حزبه‌کاندا چاویان هه‌ڵهێناوه و دوای ئارامبوونه‌وه‌ی شه‌قامیش بۆیان ده‌گه‌ڕێنه‌وه. ئه‌وه‌ی له بیریان نامێنێت، یاخیبوونه…
- 18بۆ نموونه (ڕێبین هه‌ردی) له‌باره‌ی (دیبه‌یت!)ی (مه‌لا به‌ختیار) و (مه‌لا عه‌لی باپیر)ـه‌وه پۆستێکی له فەیسبۆکدا کردووه و تێیدا به باڵای هه‌ردووکیاندا هه‌ڵده‌دات. ئه‌وه‌ی لێره‌دا ده‌رده‌که‌وێت، ئه‌وه‌یه، (مه‌لا به‌ختیار) جارێکی دیکه بووه‌ته‌وه خاوه‌نی زۆرایه‌تی، که له گه‌رمه‌ی حه‌ڤده‌ی شوباتدا له ده‌ستی دابوو، چونکوو (هه‌ردی) وه‌ک نموونه‌یه‌کی زه‌قی ڕۆشنبیری ئه‌مڕۆ، ته‌نیا داکۆکی له هێزێک ده‌کات، زۆرایه‌تیی هه‌یه. پێشتر هه‌میشه (مه‌لا عه‌لی باپیر)ی وه‌ک که‌سایه‌تییه‌کی گه‌وره ناساندووه و سه‌رسامیی خۆی بۆ ده‌ربڕیوه، به‌ڵام ئه‌مجاره (مه‌لا به‌ختیار)یشی هێناوه‌ته ئاستیه‌وه. کاتێ باره‌گه‌ی یه‌کگرتوو ده‌که‌وێته به‌ر شاڵاوی تیرۆر، ئه‌و ڕۆشنبیره و هه‌ندێک له هاوبیرانی ده‌ڵێن ئێمه یه‌کگرتووین، چونکه ئه‌وده‌م یه‌کگرتوو خاوه‌نی زۆرایه‌تییه‌کی گه‌وره بوو، به‌ڵام کۆمۆنیسته‌کان، مادام که‌مایه‌تین، ئه‌وا تیرۆری ده‌کرێن، بێ ئه‌وه‌ی ئه‌وان ده‌نگیان لێوه بێت. من خۆم به‌رده‌وام گوتوومه ڕۆشنبیر به‌رگری له مافی تاک و گرووپ ده‌کات، نه‌وه‌ک له باوه‌ڕه‌که‌ی، بگره ڕەخنە لە باوه‌ڕی دەگرێت. زۆر ڕۆشنبیری دیکه‌ی وه‌ک (هه‌ردی)، که له حه‌ڤده‌ی شوباتدا ده‌یانگوت هه‌ر نووسه‌رێک له‌سه‌ر شه‌قامدا هاوار نه‌کات، دژی گۆڕانکارییه، به‌ڵام کاتێ سه‌ری نه‌گرت و دوو حزبه‌که وه‌ک جاران، بگره به‌هێزتر له جاران مانه‌وه، پێوه‌ندییان به داموده‌ستگه‌کانیانه‌وه کرد و تێیاندا بوونه فه‌رمانبه‌ر، بگره گوتیان پێویست ناکات هه‌ر کاتێ شه‌قام ورووژا، ڕۆشنبیریش بورووژێت. ئه‌گه‌ر له سه‌رده‌می حه‌ڤده‌ی شوباتدا که‌سێک بیگوتبایه ڕۆژێک دێت ئه‌و ڕۆشنبیره بابه‌تێکی وا ده‌نووسێت و به زمانی میللی ئافه‌رین له (مه‌لا به‌ختیار) ده‌کات، بێگومان له مه‌یدانی ئازادی‌دا، که خۆیان (میدان التحریر)یان پێ ده‌گوت، به‌ردباران ده‌کرا. وه‌ک چۆن ئه‌گه‌ر یه‌کێ هه‌ر له‌و ده‌مه‌دا بیگوتبایه دوای سێ چوار وه‌رزی دیکه (به‌ختیار عه‌لی) له ڕۆژنامه‌ی (باس)ی پارتیدا ده‌بێته ڕۆژنامه‌نووسی فه‌رمی، به دوژمن و ناحه‌زی گۆڕان و گۆڕانکاری له قه‌ڵه‌م ده‌درا. دیاره له دیدی (عه‌لی)دا پارتی ئه‌مڕۆ خاوه‌نی زۆرایه‌تییه و ته‌مه‌نێکی درێژی به به‌ره‌وه ماوه، پێچه‌وانه‌ی ئه‌وه‌ی له حه‌ڤده‌ی شوبات، له‌ناو حه‌ماسی جه‌ماوه‌ردا چاوه‌ڕێی ده‌کرد بڕووخێت، بگره مژده‌ی ڕووخانی ده‌دا. ئێستا بۆ لای (هه‌ردی) ده‌گه‌ڕێمه‌وه و ده‌ڵێم ئێمه لێره‌دا ڕۆشنبیرێکمان هه‌یه لای زۆرایه‌تی خۆشه‌ویست و ناسراوه، مادام هه‌مان زمان و تێڕوانینی جه‌ماوه‌ری هه‌ن و هه‌موو خه‌ونه‌که‌ی ئه‌وه‌یه (دیبه‌یت!)ی ئه‌و دوو مه‌لایه چاک به ڕێوه بچێت. ئایا هه‌ر به ڕاستی مه‌لاکان لای نووسه‌رانی (ڕه‌هه‌ند)دا شوێنی ئه‌و فیڵۆسۆفانه‌یان گرتووه‌ته‌وه، که جاروبار له سه‌ره‌تای نه‌وه‌ده‌کاندا ناویان ده‌هات و بڕیار بوو فکره‌کانیان بناسێنن؟ ئه‌مه سه‌رچاوه‌که‌یه‌تی:
- 19مرۆڤ لێره‌دا ئه‌و نوکته‌یه‌ی وه بیر دێته‌وه، که له منداڵی بیستوویه‌تی: دوو که‌س به دارستانێکدا ده‌ڕۆن و پڵنگێک ده‌بینین. یه‌که‌میان به‌ردێکی تێ ده‌گرێت و پڵنگه‌که تووڕه ده‌بێت. شاڵاو ده‌هێنێت و ئه‌م ڕا ده‌کات. له دووه‌م ده‌پرسێت بۆ ڕا ناکه‌یت؟ ده‌ڵێ: خۆ من نه‌بووم!
- 20وه‌ک پارادۆکسێک (مسته‌فا عه‌قاد)ی ده‌رهێنه‌ری فیلمی (په‌یام: الرساله) به ده‌ستی ئه‌وانه تیرۆر کرا، که له سینه‌ماوه بیرۆکه‌ی گه‌ڕانه‌وه‌ی خیلافه‌یان لا دروست بوو. له ساڵی حه‌فتاوشه‌شدا، له‌و کاته‌ی بیرۆکه‌ی خیلافه‌ت له خه‌یاڵی که‌سدا نه‌مابوو و خه‌ڵک به شێوه‌ی تاک و هێمنانه خواپه‌رستییان ده‌کرد، ئه‌و هونه‌رمه‌نده هه‌وڵی زیندووکردنه‌وه‌ی دا. پاردۆکسێکی دیکه ئه‌وه‌یه، که (وێنه) له ئیسلامدا حه‌رامه وه‌ک له حه‌دیسی صه‌حیحی (لا تدخل الملائکه فیه کلب ولا صوره)دا ده‌یخوێنینه‌وه، چجای سینه‌ما! {ده‌کرێت خوێنه‌ر جارێکی دیکه بۆ ئه‌و بابه‌ته‌م بگه‌ڕێته‌وه، که له‌ژێر ناونیشانی (کێ شار داده‌مه‌زرێنێت؟ فریشته، یان ئیبلیس؟)دا نووسیومه و پێشتر ئاماژه‌ی پێ درا}. به شایه‌تیی زۆر له مه‌لا به‌ناوبانگه‌کانی ئه‌مڕۆی دنیای عه‌ره‌بی له ناوه‌ڕاستی حه‌فتاکاندا مزگه‌وته‌کان ته‌نانه‌ت له مه‌ککه و مه‌دینه‌دا چۆڵ بووبوون و دواتر بووژانه‌وه. من ده‌ڵێم نووسه‌ر و هونه‌رمه‌نده‌کان له‌وه‌دا ڕۆڵی گه‌وره‌یان بینیوه. ئه‌وانن ئه‌و جه‌نگاوه‌ره ئازایانه‌یان پێ گه‌یاندووه و به‌رده‌وامیش له ڕێگه‌ی هوتاف و هاواره‌وه ده‌یانورووژێنن، که‌چی گله‌ییش ده‌که‌ن. (مه‌ریوان وریا قانیع) لای سه‌یره مه‌لایه‌ک هه‌بێت ئه‌مڕۆ دژی شیعری (قانیع) بێت و ڕه‌خنه له (پێکه‌وه‌بوونی ژن و پیاو) بگرێت، له کاتێکدا ئه‌و مه‌لایه به مافی خۆی زانیوه، چونکوو له حه‌دیسی صه‌حیحدا هاتووه: (ما خلا رجل بإمرأە إلا کان الشیطان ثالثهما)، کە ماناکەی ڕوونە: (هەر کاتێ ژن و پیاو لە شوێنێکدا پێکەوە بن، ئەوا شەیتانیان لەگەڵدایە). ئه‌و ڕۆشنبیره لانی که‌م له حه‌ڤده‌ی شوباته‌وه هه‌ر به‌و زمانه‌ی ئه‌وانی نووسیوه و له مێدیاکانیشدا به شانوباڵیدا هه‌ڵداون، که‌چی ئێستا ناڕه‌زایی ده‌رده‌بڕێت! دەپرسم ئایا چ (عەقاد)، چ ئەو ئەکتەرانە و چ ئەو ڕۆشنبیرانەی لاوان پاڵ پێوە دەنێن خەون بە گەڕانەوەی خیلافەتەوە ببینن، خۆیان لە ژیانی ڕۆژانەدا دوور و نزیک ئەو خەونەیان هەیە و بەپێی شەریعەت دەجووڵێنەوە، یان ئەوە تەنیا جاگلینگە و ئەوانی جاگلەر نماییشی دەکەن؟ ئەوانە مرۆڤ لە ڕێی باوەڕەکەیەوە دەکەنە بابەت. واتە لە بوونەوە دەیگۆڕن بۆ شت، تا بە ئاسانی دەستی بەسەردا بگرن. ئەمە ئەو مەترسییەیە، (هایدیگەر) و فیڵۆسۆفانی تر لێی بەئاگا هاتوونەتەوە.
- 21http://www.dr.dk/nyheder/kultur/video-indsamling-86-millioner-til-syriens-flygtninge ڕه‌نگه ئێره ده‌رفه‌تێکی باش بێت، تاکوو تێیدا بگوترێت زۆرایه‌تییه‌کان له هه‌موو کۆمه‌ڵگه‌کاندا به شێوازی جۆراوجۆر فریو ده‌درێن، به‌ڵام هێشتا جیاوازییه‌کی گه‌وره له‌نێوانیاندا هه‌یه. ئه‌و نموونه‌یه به ڕوونی پێشانمان ده‌دات چ جیاوازییه‌ک له‌نێوان زۆرایه‌تیی کوردی و زۆرایه‌تیی دانمارکیدا هه‌ست پێ ده‌کرێت. ده‌توانین هه‌ر له‌مه‌یشه‌وه ئاستی ڕۆشنبیری دانمارکی ببینین و بیهێنینه به‌ر چاومان چ کاریگه‌رییه‌کی هه‌یه.
- 22له کتێبی منداڵیمدا به‌تایبه‌ت باسی ئه‌و خاڵه جه‌وهه‌رییه‌م کردووه و نموونه‌م لێ هێناوه‌ته‌وه.
- 23Karl R.Popper,Historicismens elendighed; på dansk ved Gitte Lyngs; Gyldendal, København, 1996, (150_151)د
- 24Albert Camus, The Rebel, An Essay on Man in Revolt With a Foreword by Herbert Read, A revised and complete translation of l’homme revolte by Anthony Bower, FIRST VINTAGE INTERNATIONAL EDITION, NOVEMBER 1991,
- 25هه‌مان سه‌رچاوه، لاپه‌ڕه ٢٢
- 26له گه‌رمه‌ی هه‌ڵچوونی جه‌ماوه‌ر و له‌و کاته‌ی ڕۆشنبیری میللی له ڕێگه‌ی هوتافه‌وه مژده‌ی هاتنی سه‌رده‌مێکی نوێی ده‌دا، من ئه‌م گوتاره‌م نووسی، که ئه‌وده‌م هه‌ندێک دژم بوون، به‌ڵام دوای چوار ساڵ هه‌مان قسه‌یان کرده‌وه. گوتیان مه‌رج نییه ڕۆشنبیر هه‌ر کاتێ شه‌قام ورووژا، بورووژێت. ئەمساڵ پڕۆژەی (ڕێگە) وەک نامیلکە چاپیان کرد: http://www.dengekan.info/dengekan/gshty/12119.html
- 27ئه‌مه باسێکی سه‌ربه‌خۆیه، که چ پێشتر خۆیم لێ داوه و چ له ئایینده‌یشدا به شێوازی دیکه ڕووبه‌ڕووی ده‌بمه‌وه. ئێستا وا دوای حەوت ساڵ ئەم بابەتەم دەخوێنمەوە و دەبینم خودی جەماوەر لەو ڕۆشنبیرە زیاتر توانای تێپەڕاندنی هەیە، لە کاتێکدا دەکرا پێچەوانە بووایە. ئەم هەڵبژاردنەی دوایی پێشانی داین، کە ڕێژەیەکی کەم لەو جەماوەرە دەنگی بە حیزبەکان داوە، بە مەرجێ لێستەکە هەمان ئەوەی جارانە و نەگۆڕاوە. ئەو ڕۆژگارەی ئەم بابەتەم لە کۆڕدا پێشکەش کردووە، ڕێژەی دەنگدانی جەماوەر بە حیزبەکان بەرز بووە. ڕۆشنبیرە دیارەکانت تا ئەم ساتەیش پابەندی ئەو حیزبانەن. ئەودەم کۆمەڵی ئیسلامی لایەنێکی بەهێزی گۆڕەپانی سیاسی بوو، بەڵام ئەمڕۆ تەنیا یەک کورسیی هێناوە. واتە جەماوەرێکی زۆر دەنگیان پێ نەداوەتەوە، لە کاتێکدا (ڕێبین هەردی) هێشتا داکۆکیکەرێکی بەوەفای ئەم حیزبە و ڕابەرەکەیەتی. لەو سەردەمەدا بە ڕێکەوت (مەریوان وریا قانیع)م بینی لە کەناڵێکی تیڤیدا بە (نەهزە)ێ ئیخوانیی توونسی هەڵدەدا، کە ئەمساڵ خەڵکی ئاسایی بە ویستی خۆیان بە دەریان نا، چونکە دەرکەوت دیوە شاراوەکەی داعشە. ئەمە لە مەغریب و زۆر شوێنی دیکەیشدا بە ڕوونی دەرکەوت.
- 28له چیرۆک و ڕۆمانه‌کانمدا به‌رده‌وام کارم له‌سه‌ر ئه‌و مرۆڤه ترسنۆکانه کردووه، که چۆن ده‌یانه‌وێت ترسی خۆیان له‌پشت ئازایه‌تیدا بشارنه‌وه.
- 29ئه‌ده‌ب و فکرمان بۆیه تاکوو ئه‌مڕۆیش هێنده لاوازن، چونکه نووسه‌ری کورد وه‌ک نووسه‌ری هه‌موو کۆمه‌ڵگه سه‌ره‌تایییە‌کانی دیکه پابه‌ندی دیوه ساخته‌که‌یه. حه‌ڤده‌ی شوبات به ڕوونی ده‌ریخست، که بە گشتی ڕۆشنبیری کورد چه‌ند ساده‌یه و له ده‌ره‌وه‌ی دوالیزمی چاکهوخراپهدا، توانای بینینی دنیای نییه. ئه‌و ڕووداوه پێشانی داین ڕۆشنبیری کورد هه‌مان ئه‌و تێگه‌یشتنه‌ی هه‌یه، که خه‌ڵکی ئاسایی هه‌یانه. ئه‌وه‌ی له هه‌ر شتێک زیاتر بایه‌خی پێ درا و به پیرۆز زانرا، چەمکی ڕەوشتبازی بوو. هوتاف، سۆلهگهن و نزا لای ئه‌و ڕۆشنبیره له لێکۆڵینه‌وه و وردبوونه‌وه گرنگتر بوون.
- 30دەکرێت خوێنەر بۆ پێشەکیی کتێبی (هەولێر) و (هەولێری) لە کۆنکریتبەندییەوە بۆ هەڵوەشاندنەوە بگەڕێتەوە، کە لە بڵاوکراوەکانی پڕۆژەی ڕێگەیە. لە پێشەکییەکەیدا باسی ئەوە کراوە (هایدیگەر) چۆن لە چەمکی تەنیایی و گۆشەگیری دەڕوانێت.
- 31Heine Andersen & Lars Bo Kaspersen (red): “Klassisk og moderne samfundsteori”, Hans Reitzel Forlag, 3. udgave, København 2005, (360_362
- 32لەم چەند ساڵەی ڕابردوودا کۆمەڵگەی سعوودی هەنگاوی بوێرانەی بەرەو کرانەوەیی ناوە و جیاوازە لەو ڕۆژگارەی ئەم باسە پێشکەش کراوە.
- 33ئه‌مه پێویستی به لێکۆڵینه‌وه‌ی وردتر هه‌یه، به‌ڵام لێره‌دا هێنده‌ی لێ باس کراوه، که میتۆدی بابه‌ته‌که ڕێگه‌ی داوه.
- 34Herbert Marcuse, reason and revolution, Hegel and the rise of social theory, 2nd edition. (London: Routledge and Kegan Paul), 1955. Pp 51
- 35فکرە گەورەکان بەرهەمی شۆکن. ئەو شۆکەی داعش توانیی کۆمەڵگەی ئێمە بباتە ئاستێکی جیاوازتر لەوەی چەند ساڵ لەمەوبەر دەمانبینی. مەبەستم ڕۆژگاری پێشکەشکردنی ئەم کۆڕەیە. داعش بەرهەمی خۆمانە، بەڵام بە ڕوانینی (هیگڵ) بەرهەمی جووڵەی خۆیشمانە. ئەو پێی وایە ڕووداوە مێژوویییەکان ئامانجیان لە پشتەوەیە، ئامانجی عەقڵانی (rational aim)، کە عەقڵی گشتگیر هەڵیاندەسووڕێنێت. عەقڵی گشتگیر خواوەندە و دەستەڵاتی تەواوی بەسەر ئەو ڕووداوانەدا هەیە، بۆیە چاکە و خراپە وەک یەک بەشداری لە بزوواندنی ڕەوتی مێژوودا دەکەن، لە کاتێکدا کارەکتەرەکانیش بە چاک و بە خراپیانەوە لەلایەن ئەو عەقڵە گشتگیرەوە ڕۆڵیان پێ دراوە. (هیگڵ) مێژوو بە شانۆی تراجیدی دەزانێت، نەوەک بە شانۆی بەختیاری، بەڵام هاوکات وای دەبینێت هەموو ئەو ڕووداوە تراجیدییانە بە ئاڕاستەی ئازادی‌دا دەجووڵێن. هەر لە سەرەتای کتێبی (فەلسەفەی مێژوو)دا ڕایدەگەیەنێت، کە مێژووی جیهان شتێک نییە، جگە لە پەرەسەندنی هۆشیاریی پێوەست بە ئازادییەوە. مێژوو بۆ ئەوە دەچێتە پێشەوە، تا بە ئازادیی زیاتر بگات. ئەو ڕووداوانە ئەگەرچی بۆ ماوەیەک وەک فاکتەری نەگەتیڤ لە مێژوودا دەردەکەون، بەڵام دواجار ڕۆڵ لە جووڵاندنی ڕەوتی ئەو مێژووەدا دەبینن و هۆشیاری دێننە ئاراوە، بۆیە پێی وایە مێژوو بوونەوەرێکە و گیانی لە بەرە، کە ئەو گیانە لە لایەک ئازادییەکەیەتی و لە لایەکی دیکەیش تێگەیشتنی ئەوە بۆ ئەو ئازادییە. بەم شێوەیە ڕەوتی مێژوو بەرەو ئازادیی زیاترە، کە هەر ئەم ڕووداوە تراجیدییانەن ئەو ڕەوتە درێژە پێ دەدەن، بەڵام بەوەدا مێژوو گیانلەبەرە، تووشی وەستان، لادان، لێژی و هەورازی دێت، کە وەک گوترا لەوانەوە هۆشیاریی خۆی بە دەست دەهێنێت. بڕوانە ئەو گفتوگۆیەی لەژێر ناونیشانی (چۆن بۆ ڕزگاری دەگەڕێمەوە؟)، کە ئەمە لینکیەتی:چۆن بۆ ڕزگاری دەگەڕێمەوە؟ گفتوگۆ لەگەڵ کاروان عومەر کاکەسوور لەبارەی (ئامادەییی ڕزگاری)یەوە … سازدانی: د. شوان سلێمان – Dengekan ئەوەی لەم ساتەدا بۆ من گرنگە، ئەوەیە، بتوانین ئەو توانایە لە خۆماندا پەیدا بکەین بەرهەمەکانمان بمرێنین، مردنی مێتافیزیکی، کە ئەم تێگەیشتنە لە (نیتشە)وە، بگرە لە (شۆپێنهاوێر)ـەوە سەر هەڵدەدات و بە هەر یەک لە (هایدیگەر)، (فۆکۆ)، (بارت)، (دێریدا) و ئەوانەی دی‌دا تێدەپەڕێت. مراندنی بیرۆکەیەک لە پێناوی لەدایکبوونی بیرۆکەیەکی دی. دەرکەوتنی ئەو لاوە یاخییانە چ لە سۆشیاڵمێدیا و چ لەسەر شەقامەکاندا ئەو گۆڕانکارییە پێشان دەدات. زمانی ئەوانە تەواو جیاوازە لەو زمانەی لە سەردەمی حەڤدەی شوباتدا هەبوو، بۆیە ڕۆشنبیری جاگلەر هەمان ڕۆڵی جارانی نەماوە، بگرە لای ئەو لاوە یاخییانە جاگلینگ بووەتە مایەی گاڵتە. ئەگەر لە حەڤدەی شوباتدا بەردەوام لۆژیکی ڕووخانی حوکوومەت و سێستێممان دەبینی، کە ئەمە لۆژیکی شۆڕشە و وەک (کامیۆ) دەڵێت جۆرێکە لە تیرۆر، ئەوە لای ئەو لاوانە ئەم لۆژیکە تێک شکاوە، لانی کەم کاڵ بووەتەوە، چونکە یاخیبوون سنوور و وێستگەی نییە. بۆ زیاتر تێگەیشتن لە جیاوازیی نێوان لۆژیکی شۆڕش و لۆژیکی یاخیبوون، تکایە بڕوانە پەراوێزی (39).
- 36Heine Andersen & Lars Bo Kaspersen (red): “Klassisk og moderne samfundsteori”, Hans Reitzel Forlag, 3. udgave, København 2005, 151
- 37ئەو شۆکەی ئەودەم پێم لەسەر داگرتووە، ئەمڕۆ لای ئەو لاوە یاخییانە دەرکەوەتووە، وەک لە پەراوێزی (٣٥)دا ئاماژەی پێ کرا.
- 38علی حرب، (النص والحقیقه II) نقد الحقیقه، المرکز الثقافي العربي، الطبعه الاولی، 1993، ص12
- 39ئەوە لۆژیکی شۆڕشە، کە تا ئەم ساتەیش بەسەر فکری بەشێکی زۆری نووسەری ئێمەدا زاڵە. ڕاستییەکەی ئاسانە و لە سیاسەتەوە بۆی ماوەتەوە. ئەمساڵ لەژێر ناوی (ڕۆمان لە تاکدەنگەوە بۆ فرەدەنگ)دا (شاخەوان سدیق) گفتوگۆیەکی لەگەڵدا کردم و لەوێدا هەوڵم داوە لۆژیکی شۆڕش و هیی یاخیبوون لە یەک جودا بکەمەوە. شۆڕش سەرەتا، ناوەڕاست و کۆتاییی هەیە، بەڵام یاخیبوون وەک (کامیۆ) پێی وایە فرەئاڕاستەیە و ناگاتە خاڵی کۆتایی. هەتا ئەمڕۆیش لای ئێمە هەم بەشێکی زۆری ڕۆمان بەپێی پرینسیپی (سەرەتا، ناوەڕاست و کۆتایی) دەنووسرێت و هەم ڕەخنەگری میلـلییش ئەوەی کردووەتە پێوەر بۆ ڕۆمانی باش و خراپ. گرێچن پێوەندیی بەو تیۆرییە زەبەلاحانەوە هەبوو، کە وەک قاڵب و کڵێشە خۆیان بەسەر ئەدەبدا دەسەپاند، بۆیە لەگەڵ پووکانەوەیان، ئەو هێڵە دەرەکییەی کاتیش تێک شکا و کاتی ناوەوە بایەخی پەیدا کرد، کە وەک گوترا لەتلەتی بووە خەسڵەتێکی ڕۆمانی پۆست‌مۆدێرن… وەک گوترا لۆژیکی شۆڕش، نەوەک لۆژیکی یاخیبوون بەسەر فکری ڕۆماننووسدا زاڵە، کە هەمان لۆژیکی سیاسەتە. قۆناغە دیاریکراوەکان دەبڕێت و دەگاتە کۆتایی. ئەمڕۆ شۆڕش لە باشووری کوردستاندا گەیشتووەتە ئامانجی خۆی، کە نەک هەر دەستی بەسەر ساماندا گرتووە، بەڵکوو خودی کەسەکانیش بە هیی خۆی دەزانێت. ئەوە لە بیرۆکەی بەهشت نزیک دەبێتەوە، بەوەی شۆڕشگێڕان دوای خەباتی بێ‌وچان بەم کۆتایییە گەیشتوون و پاداشت دراونەتەوە. چوونەتە دەرەوەی لێپرسینەوەوە و دەتوانن بە ئارەزووی خۆیان هەڵسوکەوت بکەن. ڕۆماننووسانیش دوای بڕینی قۆناغەکان لە هەمان کۆتاییدا خۆیان دۆزیوەتەوە و بە هەمان زمانی ئەوانیش هەر دەنگێک دەسڕنەوە، کە لێیان جیاوازە… شۆڕش وەک گوترا یەک ئاڕاستەی هەیە و بەپێی کاتی دەرەوە دەچێتە پێشەوە، بەڵام یاخیبوون ئاڕاستەی جۆراوجۆری هەن. لۆژیکی کاتی دەرەوە تێک دەشکێنێت و هیی ناوەوەی خۆی دادەمەزرێنێت. بە مانایەکی تر، شۆڕش تاکدەنگ و یاخیبوون فرەدەنگە. (کامیۆ) یاخیبوون لە چەمکی بوغز (Resentment) تەواو دوور دەخاتەوە، بەوەی بوغز سەرچاوەی ئێرەیی (Envy)یە و وا خۆی دەردەخات خاوەنی شتێکە، بەڵام ئەوانەی تر لێیان داگیر کردووە، (ماکس شیلەر) لە پێش (کامیۆ)وە بە ژەهراویبوونی خود، یان خودژەهراوی (Autointoxication) ناوی دەبات، لە کاتێکدا یاخیبوون بە خۆشەویستی، (خۆشەویستیی ئەوانەی تر) گۆش کراوە. ئێرەیی، کە لە بوغزەوە هەڵدەقوڵێت، ڕووی لە بابەتە، بەو مانایەی بابەتێکی دیاریکراو هەیە، ئەو ئێرەیییەی پێک هێناوە.
- 40