گول

عەبوو ڕاوەند

یانزەیەمین کتێبی ئەلیکترۆنی ژنەفتن

“ئەدەبی ڕاستەقینە لەبارەی دۆڕاوەکانە، براوەکان گەمژەن” ئۆمبێرتۆ ئێکۆ

ئەم ڕۆمانە لەبارەی نووسەرێکی دۆڕاو، کرێکارێکی دۆڕاو، گێڕەرەوەیەکی دۆڕاوە، بەڵام ناترسن لە گێڕانەوەی. بە گێڕانەوەی ئەو بەشە دۆڕاو و تاریکە ڕووناک دەکەنەوە. نووسەر و گێڕەرەوە دەچنە نێو زمانی کرێکارەکەوە و بە زمانی ئەو تەعبیر لە خۆیان و لە خودی کرێکارەکەش دەکەن. زمان دەچێتە ژێر ڕکێفی شێوەزارێکەوە و وا دەردەکەوێ نووسەر بە ئەنقەست و بە مەبەست بۆ تۆڵەکردنەوەی دۆڕاوی کارەکتەرەکانی هەڵیبژادبێت و کردبێتیە بەشێک لە دۆڕانەکانی خۆی و گێڕەرەوە و کرێکارەکە.

کۆمەڵێ حاڵەتی دەروونی بێ کات و شوێن، بۆ بەردەنگێکی قووڵ و تێگەیشتوو و، وەک لە بڕگەیەکی ڕۆمانەکەدا هاتووە: “هەمیشە سەرەتای هەر پەیوەندی و هاوڕێیەتی و ناسینێکی تازە جیاواز و چێژبەخشە، ناسینی هەر بیر و فکرێک، هەر کتێبێک، هەر شێعرێک”، ئێمەش بەهیواین ئەم ڕۆمانەش بگاتە بەردەنگەکانی خۆی و بۆیان جیاواز و چێژبەخش بێت.

ماڵپەڕی ژنەفتن ئەم رۆمانەی وەک کتێبی ئەلیکترۆنی (فایلی pdf) بڵاو دەکاتەوە، بە دوو شێوە دیزاین کراوە، یەکەمیان بە شێوەیەکە کە بکرێ لەسەر موبایل و کۆمپیوتەر بخوێنرێتەوە، دووەمیان بە شێوازێکە بۆ ئەوانەی دەیانەوێ پرێنتی بکەن تا کاغەز و پەڕەی کەمتر سەرف بکرێت.

هەروەها هیوادارین کە چاپەمەنییەک بە تیراژێکی کەمیش بێت چاپی بکات. یان خەمخۆرێکی ئەدەب و هونەر سپۆنسەری چاپەکەی لە ئەستۆ بگرێ.

دەتوانن لە سەرەوە دوگمەی (داگرتنی کتێب) ئەم ڕۆمانە دابگرن.