“ئاسمانێک کە ناتوانم تەماشایکەم”

گوڵە سپییەکانی لێرەوارەکە بە ڕیز گەشەیان کردبوو

من هەنگاوم دەنا لە هەوا


گەر سەر بەرەڵایییەک

لە پەڕە سپییەکانیانەوە مەنهۆڵی

جەنگەکانی هەڵبدایەتەوە؛

ئاسەواری ڕاستەقینە

وەک پڕکردنەوەی چاڵی ڕوومەتێک

کە زلەیەک خستوویەتی؛

بازنەیەکەی بۆش و

سەماکردنێکی پارێزەر.


وەک ئەوانەی کەلوپەلی نێو کۆڵەکانیان هەڵڕژا و

کەوتنە نێوانی خەڵکەوە

تیشکی لەدەستچوویان قومات کردە دەمیانەوە و

هەوڵیان دا بدوێن


ساماڵ،

هەر ئەوەیشە چاوی ڕوو لە خوارە و

ئامڕازەکانی قولاپن


خشت لەدوای خشت دیواریان ڕووخاندبوو

تەنیا ڕاڕەوێک و ئاسمانێک بە سەرەوە و

دەستێک لە باخەڵدا مابوویەوە،

ڕەنگە پێیان گوتبێت:


بمدوێنە؛ چارۆکەکەم گوڵی گرتووە.

photo_٢٠٢٢-١٠-١٧_١١-٣٢-١٣

سەرنجێک بنوسن