فه‌لسه‌فه‌ى جه‌سته
بێگومان زمان سروشتێكى ته‌مومژاویی هه‌یه. له میانى لایه‌نه نادیاره‌كه‌ى زمانیشدا ڕەگەزدۆزی به‌رجه‌سته ده‌بێت، لێره‌وه‌یه زمان گه‌مه ده‌كات و ئێمه گه‌مه به زمان ده‌كه‌ین. به مانایه‌كى دیكه زمان گه‌مه‌كه‌رى تێدایه وه‌ك چۆن چه‌ندین ڕێسا و یاساى تایبه‌ت به خۆى هه‌یه، كه هه‌ندێكیان له‌گه‌ڵ یه‌كتر جیاواز و نێودژ ده‌كه‌ونه‌وه. له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه ده‌مه‌وێ بڵێم هه‌ر له چاخى ناوه‌ڕاسته‌وه بۆچوونى نێر و نێرسالارى ده‌ڵێ: ئافره‌تان له‌پاش پیاوانه‌وه دێن، چونكه وشه‌ى (Female- مؤنث) له وشه‌ى (Male- مذكر) وه‌رگیراوه.. یان چونكه له وشه‌ى لاتینى (Femina) هه‌ڵهێنجراوه، واتاى وشه‌ى (Femina)هش به (ادنى ایمانا) دێت. ئه‌و دوالیزمییه هه‌ر ته‌نها له زماندا به‌رجه‌سته نییه، هه‌ڵبه‌ته مه‌به‌ستم ورووژانی پرسیارى زمان پێش بیركردنه‌وه ده‌كه‌وێ یان بیركردنه‌وه پێش زمان ده‌كه‌وێ، نییه؛ به‌ڵكوو به گشتى مه‌به‌ستم ورووژاندنی دوالیزمهكانه، واته جگه له‌و دابه‌شكردنه (نێر/ مێ) ده‌بینین فیكرى یۆنان و فیكرى سه‌ده‌كانى ناوه‌ڕاست و ئایینه‌كانیش، جه‌سته‌ى مرۆڤیان دابه‌شى دوو به‌ش كردووه، جه‌سته و ڕۆح. یه‌كه‌میان هه‌ڵگرى له‌ناوچوون و دووه‌میان نه‌مرییه. بێگومان وه‌ك ده‌رده‌كه‌وێ ئه‌و تێڕوانینه بۆ جه‌سته له ئاستێكى نزمى بیركردنه‌وه‌دا خۆى ده‌بینێته‌وه، به به‌راورد به تێڕوانینى ئه‌مڕۆ بۆ جه‌سته. وه‌ك چۆن ئه‌گه‌ر ئه‌مڕۆ سه‌یرى (Womina- امرأة) بكه‌ین، ده‌بینین له ده‌سته‌واژه‌ى (Woe toman- الویل للرجل) هه‌ڵێنجراوه. وه‌ك چۆن ئه‌مڕۆ چه‌مكى جه‌سته وه‌ك چه‌مكێكى سێنتراڵى سه‌یر ده‌كرێت، له‌و باره‌شه‌وه بزاڤى ئافره‌تان ڕۆڵى سه‌ره‌كییان له بڵاوكردنه‌وه‌ى ئاگایى له‌باره‌ى تێگه‌یشتنى جه‌سته‌دا گێڕاوه. به‌م جۆره ئه‌گه‌ر دوێنێ گوتارى فیكرى بۆ ته‌ماشاكردنى جه‌سته كه‌وتبێته نێو سیستمى ئه‌خلاقییه‌وه، ئه‌وه ئه‌مڕۆ قسه له‌وه ده‌كرێت كه جه‌سته وه‌ك شتێكى ماددى له بنه‌ڕه‌تدا له هه‌موو به‌ها ئه‌خلاقییه‌كانه‌وه دووره، نه پیرۆزه و نه پیس، به‌ڵكوو ئه‌وه به‌هاى ئه‌خلاقییه خۆى به جه‌سته‌وه هه‌ڵواسیوه، بێگومان ئه‌وه‌ش بۆ سروشتى كۆمه‌ڵگه و ڕۆشنبیریى نێرایه‌تیی باو ده‌گه‌ڕێته‌وه.
كه‌واته جه‌سته ئه‌و زیندانه نییه وه‌ك فه‌لسه‌فه‌ى كلاسیكى تێیگه‌یشتووه، هه‌ر ته‌نها سه‌رقاڵى ئاره‌زووه‌كان و شه‌هوه‌ته‌كان بێت، ئه‌وه جه‌سته نییه مرۆڤ ده‌خاته ئاستى ئاژه‌ڵ و به‌ها مرۆیییهكان ده‌خاته له‌رزه‌وه، ئه‌و بۆچوونه سلبییه بۆ جه‌سته وه‌ك چۆن مرۆڤایه‌تیی مرۆڤ ون ده‌كات، به دیوه‌كه‌ى دیكه‌ش له ماناى حه‌قیقیی ژیان دوورمان ده‌خاته‌وه. جه‌سته بۆ خۆى به هه‌موو ده‌ركه‌وته و ڕوخسارییەوە ته‌عبیر له ژیان ده‌كات. ئه‌و زه‌وییه‌یه كه به ژیانه‌وه په‌یوه‌ستمان ده‌كات، زه‌وى یه‌كه‌مه كه ده‌بێ له‌وێوه پێشوازى له ژیان بكه‌ین و له‌وێوه مامه‌ڵه‌مان له‌گه‌ڵ ژیان ڕێک بخەینەوە. جه‌سته ئه‌و یه‌كه‌مه‌یه كه په‌یوه‌ستبوونمان به ژیان ڕاده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌و پرده‌یه كه ڕابردوو و ئێستا و داهاتوومان به یه‌كه‌وه ده‌لكێنێ، جه‌سته شیاوێكى بێكۆتایییه، بۆیه هه‌میشه له بزاڤى به‌رده‌وامدایه، هه‌میشه به دواى ئاسۆ نهبینراوهكانهوهیه.
جه‌سته و ده‌روون
ئه‌گه‌ر واى دابنێین كه جه‌سته هه‌ر ته‌نها بابه‌ت بێ له‌و شوێنه‌دا كه ده‌توانین بیبینین و ده‌ستى لێ بده‌ین و به میتۆدى زانستییه‌وه دیراسەی بكه‌ین، ئه‌وه له دیدى فینۆمینۆلۆژیدا ناتوانین له په‌یوه‌ندیی نێوان جه‌سته و ده‌روون تێبگه‌ین، چونكه ئه‌و جه‌سته‌یه‌ى كه بابه‌ته، جه‌سته‌ى من نییه، به‌ڵكوو جه‌سته‌ى ئه‌وی دیكه‌یه وه‌ك ده‌یبینین، یان ئه‌و له‌شه خاوه‌یه كه له ژوورى توێكاریی پزیشكى داواى توێكاریی كراوه. به‌ڵام جه‌سته‌ى تایبه‌تى من وه‌ك (مۆریس میرلۆپۆنتى 1908-1961) ده‌ڵێت: «ده‌رك ناكرێت وه‌ك چۆن بابه‌ته ده‌ره‌كییه‌كان ده‌رك ده‌كرێن، به‌ڵكوو من ده‌ژیم، ئێستا له ناوه‌وه‌دا زیندووم».
(ڕێنێ دیكارت Rene Descartes،1586-1650) جیاوازیی له نێوان جه‌سته و ده‌روون داده‌نێ، هه‌ریه‌ك به سه‌ربه‌خۆ له ئه‌وی دیكه ته‌ماشا ده‌كات، هه‌ر یه‌كێكیشیان جه‌وهه‌رى خۆى هه‌یه كه له ئه‌وی دیكه جیا ده‌بێته‌وه. ده‌روون جه‌وهه‌رى سه‌ربه‌خۆى خۆى هه‌یه و ماهییهتهكهشى بیركردنه‌وه‌یه. جه‌سته‌ش جه‌وهه‌رى تایبه‌ت به خۆى هه‌یه و ماهییهتهكهشى درێژبوونه‌وه‌یه. بۆ ئه‌و جیاكردنه‌وه‌یه‌ش سێ به‌ڵگه ده‌خاته ڕوو: به‌ڵگه‌ى یه‌كه‌م، به‌ڵگه‌ى ههنووكهیییه، له هێنانى ئه‌و به‌ڵگه‌یه دیكارت ده‌یه‌وێ بڵێ مرۆڤ ده‌شێ له هه‌موو ئه‌و شتانه‌ى ده‌ورى داوه، هه‌تا ئه‌و جه‌سته‌یه‌ى كه تێیدا نیشته‌جێیه، خۆى ڕووت بكاته‌وه و ته‌نها له ڕێگه‌ى ده‌روونه‌وه بڵێ هه‌م، چونكه ئه‌و ڕووتكردنهوهیه بوونى ئێمه ڕەت ناكاته‌وه، كه‌واته بوونى ئێمه له ده‌روونه‌وه‌یه نه‌ك جه‌سته‌ى مادییه‌وه. به‌ڵام ئه‌و جه‌سته‌یه‌ى كه خۆمان لێی داماڵى ناتوانێ ده‌روون ڕەت كاته‌وه، چونكه ده‌روون (جه‌وهه‌رى بوونە)، ئه‌وه‌ش به‌ڵگه‌یه بۆ ئه‌وه‌ى جه‌وهه‌رى ده‌روون له جه‌سته جیا بكه‌ینه‌وه. به‌ڵگه‌ى دووه‌م: به‌ڵگه‌ى یهكتاییی ده‌روونه، واته ده‌روون قابیلى دابه‌شبوون نییه، ده‌روون به یه‌كتا ده‌ژمێردرێت و دابه‌ش نابێ، ناتوانین ده‌روون به‌ش به‌ش بكه‌ین، ئه‌گه‌رچى ده‌روون هه‌ندێ شتى ده‌وێ وه‌ك من ده‌مه‌وێ بگریم، من ده‌مه‌وێ بخه‌وم/ من ده‌مه‌وێ پێبكه‌نم… هتد له ویسته كردەیییە شێوه جیاوازه‌كان، به‌ڵام هه‌موو ئه‌و ویسته كردەیییە شێوه جیاوازانه له ناوه‌ڕۆكدا یه‌كن و بۆ تاكه ده‌روونێك ده‌گه‌ڕێنه‌وه، خودى ده‌روون به هه‌موو ئه‌و ویست و كرده جیاوازانه هه‌ڵده‌سێ، ئه‌وه‌ش هه‌رگیز دابه‌شبوون نییه، به‌ڵكوو ئه‌وه تاکێتیی ده‌روون ده‌سه‌لمێنێ و ته‌واو پێچه‌وانه‌ى جه‌سته ده‌كه‌وێـته‌وه، چونكه جه‌سته دابه‌ش ده‌بێ بۆ هه‌ردوو ده‌ست، هه‌ردوو قاچ، سه‌ر و سك و… هتد، ناشێ هه‌ردوو ده‌ست سه‌ر به هه‌ردوو قاچه‌كان بن، وه‌ك چۆن ناشێ سك به هه‌ردوو ده‌سته‌وه په‌یوه‌ست بێت، به‌م جۆره په‌یوه‌ستبوون به به‌شه‌كان جیاوازه و ناشێ بۆ یه‌ك ڕەگەزییان بگه‌ڕێنینه‌وه، ئه‌وه‌ش یه‌كێكى دیكه‌یه له جیاوازییه‌كانى نێوان جه‌سته و ده‌روون. به‌ڵگه‌ى سێیه‌م: ده‌روون ده‌رك به زانیارییه ساده‌كان ده‌كات، لێره دیكارت مه‌سه‌له‌ى فه‌نابوون (مردن) و (نه‌مرى) دواى مه‌رگ به‌رجه‌سته ده‌كات، جه‌سته دواى مردن قابیلى له‌ناوچوونه، به پێچه‌وانه‌ى ده‌روون كه به نه‌مرى ده‌مێنێته‌وه، ئه‌گه‌رچى به‌ڵگه‌ى ئه‌و مانه‌وه‌یه‌ش نه له پسپۆرى ئه‌ودایه و نه له پسپۆرى فه‌لسه‌فه‌دایه، به‌ڵكوو شتێكه ده‌كه‌وێته سه‌رووى عه‌قڵى به‌شه‌رییه‌وه و هیچ به‌ڵگه‌یه‌كى زانستى به ده‌سته‌وه نییه، په‌نابردنه به‌ر ئه‌و مه‌سه‌له‌یه له تایبه‌تمه‌ندییه‌كانى لاهووتە نه‌ك فه‌لسه‌فه. به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا مه‌سه‌له‌ى مردن و نه‌مرى لاى دیكارت به یه‌كێك له جیاوازییه‌كانى جه‌سته و ده‌روون ده‌ژمێردرێت. كه‌واته ئه‌وه‌ى دیكارت پێی ده‌ڵێ فیكرى ڕووت یان سه‌ربه‌خۆ ئه‌وه‌یه كه ده‌كه‌وێته نێو ده‌روونه‌وه، به‌رانبه‌ر ئه‌وه‌ش جه‌سته دیار و له به‌رچاوه و ده‌شێ بكه‌وێته ژێر كاریگه‌ریی سرووشت و ده‌وروبه‌ر، جه‌سته ده‌وروبه‌ر ئابڵووقه‌ى داوه، جه‌سته پێویستى به ڕاڤەکردن و لێكدانه‌وه نییه، چونكه دیاره و نادیار نییه، به پێچه‌وانه‌ى ده‌روون كه نادیار و ته‌مومژاوییه. به‌یه‌كگه‌یشتنى نێوان جه‌سته و ده‌روونیش لاى دیكارت شتێكى ڕۆحییە، تا ئه‌وه‌ى له مردن‌دا لێك جیا ده‌بنه‌وه.
جه‌سته‌ى فینۆمینۆلۆژى به هه‌موو مه‌به‌ست و نیازهكانیهوه ئه‌وه‌یه كه جه‌سته هه‌ر ته‌نها جه‌سته نییه، هه‌ر ته‌نها ئه‌ندامێك نییه، كه فیزیۆلۆژیا و زانستى ده‌روونى ئه‌زموونگه‌را تێیدا ڕەنگ بداتەوە. وه‌ك ده‌زانین جه‌سته مۆڕکێکی وجوودیی هه‌یه، بۆیه له‌گه‌ڵ شۆڕشى فینۆمینۆلۆژیادا ته‌واوى وێناكردنه‌كان به‌رانبه‌ر جه‌سته له ڕەگەوە هاتنه گۆڕان، چونكه فینۆمینۆلۆژیا گه‌ڕانه‌وه‌یه بۆ خودى شته‌كان وه‌ك چۆن هه‌ن. هه‌ڵبه‌ته یه‌كه‌م ئه‌زموونى مرۆڤ له‌گه‌ڵ ژیان له ڕێگه‌ى جه‌سته‌وه‌یه، له ڕێگه‌ى جه‌سته‌وه مرۆڤ ته‌عبیر له خودى خۆى ده‌كات. (ژان پۆل سارته‌ر 1905-1980) ده‌ڵێت: «جه‌سته ئه‌و ئاوازه‌یه كه له ڕێگه‌ى هیچ ئامرازێكه‌وه ناتوانرێ ته‌عبیرى لێ بكرێت، ته‌نها له ڕێگه‌ى خۆى نه‌بێت.»
(سپینۆزا، باروخ ئۆر بێندیک (1632-167 SPINOZA, Baruch or Benedict) فه‌یله‌سووفی هۆڵه‌ندى دامه‌زرێنه‌رى ڕێبازی ئهندازهخوازى له فه‌لسه‌فه‌دا، پێی وایه جه‌سته و ده‌روون یه‌ك بوونن. ئه‌و بیركردنه‌وه‌یه له‌وێوه هاتووه كه پێناسه‌ى سپینۆزا بۆ (جه‌وهه‌ر) ته‌واو پێچه‌وانه‌ى پێناسه‌ى دیكارت بۆ جه‌وهه‌ر ده‌كه‌وێته‌وه. ئه‌گه‌رچى دیكارت له‌باره‌ى جه‌سته و ده‌روون له ئه‌رستۆ و ئه‌فڵاتوون جیا ده‌بێته‌وه، لاى دیكارت مرۆڤ ده‌روونى هه‌یه، جه‌سته‌ش ته‌واو له ده‌روون ده‌كات: جه‌وهه‌رێكى سه‌ربه‌خۆى هه‌یه، كه ده‌جووڵێ، دواتر به ته‌نیا له جه‌سته‌دا چاره‌سه‌ر ده‌بێ و دەجووڵێ، به‌پێى مادیبوونى جووڵەی میكانیكى كه ده‌روون هیچ به‌شدارییه‌كى نییه. ده‌روون بۆ خۆى سه‌ربه‌خۆ نییه، ئه‌وه مرۆڤه، جه‌سته جه‌وهه‌ره، په‌یوه‌ندیی نێوان جه‌سته و ده‌روون، په‌یوه‌ندییه‌كى جه‌وهه‌رییه و جه‌وهه‌رى سێیه‌م به‌رهه‌م ده‌هێنێ ئه‌ویش جه‌وهه‌ره، لهبڕێگهى ئه‌ویشه‌وه “بۆ خۆى سه‌ربه‌خۆ ده‌بێت” ئه‌گه‌ر دیكارت بنه‌ماى پێناسەکەی بۆ وشه‌ى “جه‌وهه‌ر” ئهرستۆیییانه بكه‌وێـته‌وه، واته ئه‌وه‌ى كه هۆكاره بۆ خود، له‌و لۆژیكه‌وه “خودا” هه‌موو ئه‌وه بێ كه هه‌یه و خودا تاكه جه‌وهه‌ر بێت، ئه‌وه جه‌وهه‌ر پێكهاتووه له یه‌ك جه‌وهه‌ر ئه‌ویش خودایه، لێره‌دا جه‌وهه‌ر یه‌كه به‌ڵام حاڵه‌ته‌كان فره و بێكۆتایین. به‌و مانایه‌ى ئه‌وه‌ى هه‌یه ماهییەتی ئه‌وه، بێكۆتا له خه‌سڵه‌ته‌كان، به‌ڵام خه‌سڵه‌ت لاى سپینۆزا ئه‌وه‌یه كه عه‌قڵ له جه‌وهه‌رى فیكر و درێژبوونه‌وه‌دا ده‌ركى ده‌كات. واته سپینۆزا جیاوازى له نێوان جه‌وهه‌ر و وجوودی بێمه‌رج و دنیاى شته‌كان یان حاڵه‌ته بێكۆتایییه فه‌ردییه‌كان و هه‌ر یه‌ك له جه‌سته‌ى و فیكرى ده‌كات. عه‌قڵى بێكۆتا ده‌توانێ ده‌رك به جه‌وهه‌رى بێكۆتا بكات، له هه‌موو شێوه و ده‌ركه‌وته‌كانیدا. به‌ڵام عه‌قڵى مرۆییی كۆتائامێز ناتوانێ وه‌ك شتێكى بێكۆتایى ده‌رك به ماهییەتی جه‌وهه‌ر بكات، ته‌نها له دوو ڕوخساردا نه‌بێت، ئه‌ویش درێژبوونه‌وه و فیكره. ئه‌و دوو خه‌سڵه‌ته‌ش دوو پێداویستین بۆ جه‌وهه‌ر. هه‌موو خهسڵهتێكیش له‌و خه‌سڵه‌تانه پێك دێت، مرۆڤ ته‌نها دوو خه‌سڵه‌ت ده‌رك ناكات، ئه‌ویش خه‌سڵه‌تى لێكدان (لێكدان لاى سپینۆزا هه‌ڵچوونى جه‌وهه‌ره). واته ژماره بێكۆتایییهكان له فیكر، له سروشت، یان لێكدانێك كه خه‌سڵه‌تى درێژبوونه‌وه‌ى لێكدانهكانه، یان لێكدانێكه له لێكدانهكانى خه‌سڵه‌تێك كه جه‌سته دیارى ده‌كات به‌وه‌ى كه وه‌ك خه‌سڵه‌تێكى دیكه لێكدانێكه له لێكدانهكان كه مرۆڤ نایناسێ، مرۆڤ نایناسێ به‌و مانایه‌ى كه لێكدانێكه له لێكدانهكانى خه‌سڵه‌تى فیكر و لێكدانێكه له لێكدانهكانى خه‌سڵه‌تى درێژبوونه‌وه. به‌رانبه‌ر ئه‌وه‌ش ده‌روون دوو لێكدان دیارى ده‌كات، په‌یوه‌ندیی ئه‌و دوو لێكدانه (واته درێژبوونه‌وه و فیكر) لێكدانێك به‌رهه‌م ده‌هێنێ ئه‌ویش مرۆڤه. مرۆڤ لاى سپینۆزا ئه‌و مهخلووقهیه كه په‌یوه‌سته به حاڵه‌تى درێژبوونه‌وه (جه‌سته) و حاڵه‌تى فیكر (ده‌روون).
مرۆڤ له دووتوێى ئه‌و دوو حاڵه‌ته‌دا به‌شێكه له سروشت. سپینۆزا یه‌كبوونى ئیراده و عه‌قڵ به‌رز ده‌كاته‌وه و پێی وایه ڕەفتاری مرۆڤ به دواى پارێزگاریكردنى خود و به‌رژه‌وه‌ندییه كه‌سییه‌كاندا ده‌گه‌ڕێت. ئه‌و فیكره میسالییه له‌باره‌ى ئازادیی ئیراده ڕەت ده‌كاته‌وه و ئیراده به‌وه پێناسه ده‌كات كه هه‌میشه له‌سه‌ر پاڵنه‌ر وه‌ستاوه. له هه‌مان كاتدا ده‌ڵێت له‌وانه‌یه ئازادى وه‌ك ڕەفتارێک له‌سه‌ر مه‌عریفه‌ى پێویست وه‌ستابێت. هه‌ڵبه‌ته ئه‌و ڕاڤەکردنە بۆ ئازادى ڕاڤەکردنێکی ڕووتە و مێژوویى نییه.
(ئیمانۆیل لێڤیناس Emmanuel Levinas 1906-1995) ده‌ڵێت: «من له‌شى من نییه، هه‌تا به ئه‌وی دیكه‌وه به‌ند نەبم، به‌ر له‌وه‌ى به جه‌سته‌ى خۆیشمەوە به‌ند بم.» واته به ڕای لێڤیناس ئه‌وه ئه‌وی دیكه‌یه وا ده‌كات من له دایك بم، جا ئه‌وه چ به بایۆلۆژیاوە به‌ند بێـت، یان له ڕێگه‌ى ده‌ستبازى و هەوەسبازییەوە بێ.
سپینۆزا مرۆڤ وه‌ك گواستنه‌وه بۆ مرۆڤ (له مرۆڤه‌وه بۆ مرۆڤ) دیارى ده‌كات. پارێزیكردن له مانه‌وه، ناشێ كرده‌یه‌كى ده‌روون بێت و بكه‌وێته ده‌ره‌وه‌ى جه‌سته‌وه، هه‌ر ده‌بێ جه‌سته و ده‌روون له هه‌مان ئاستى هێز و كاردا بن بۆ پارێزگاریكردن له مانه‌وه. به‌م جۆره سپینۆزا بهیهكهوهبوونى ئۆنتۆلۆژی ده‌خاته ڕوو، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه كه ده‌روون جه‌سته‌ى بینراوه و له لایه‌كى دیكه خه‌سڵه‌تى بیركردنه‌وه‌ى هه‌یه. ده‌روونى بینراویش خه‌سڵه‌تى درێژبوونه‌وه‌ى جه‌سته‌ى هه‌یه، ئه‌ویش بوونه.
جه‌سته و له‌ش
(هۆسره‌ل ئه‌دمۆند Edmund Husserl (1859-1938) له كتێبى (ڕامانە دیكارتییەکان) جیاوازى له نێوان جه‌سته (الجسد) و له‌ش (الجسم) ده‌خاته ڕوو. له‌ش له ڕێگه‌ى كات و شوێن و ده‌رككردنه ههستییهكانهوه گرفته‌كانى خۆى چاره‌سه‌ر ده‌كات. هۆسره‌ل پێی وایه گرفتى له‌ش به‌ره به‌ره ده‌بێته گرفتێكى به‌دوایه‌كداهاتوو یان خولئامێز، واته: له‌ش، خوازه، ڕەمز… له‌وێشه‌وه فه‌لسه‌فه هه‌وڵ ده‌دات ته‌عبیرى لێ بكات و ئاراسته‌مان به‌ره‌و دنیاى خۆى ده‌بات، چونكه هه‌تا هه‌ستیش بۆ خۆى ده‌كه‌وێته نێو له‌شه‌وه.
(ئیمانۆیل لێڤیناس Emmanuel Levinas 1906-1995) ده‌ڵێت: «من له‌شى من نییه، هه‌تا به ئه‌وی دیكه‌وه به‌ند نەبم، به‌ر له‌وه‌ى به جه‌سته‌ى خۆیشمەوە به‌ند بم.» واته به ڕای لێڤیناس ئه‌وه ئه‌وی دیكه‌یه وا ده‌كات من له دایك بم، جا ئه‌وه چ به بایۆلۆژیاوە به‌ند بێـت، یان له ڕێگه‌ى ده‌ستبازى و هەوەسبازییەوە بێ.
ئه‌گه‌ر شوێنگه‌ى له‌ش ئه‌وه بێ كه شوێنێ داگیر ده‌كات، ئه‌وه له‌شى مرۆڤ ئه‌وه‌یه كه تۆ پێك دێنێ و تۆى تێدا ده‌رده‌كه‌وێت، ئه‌و شوێنه‌ى كه لێى له دایك ده‌بیت، ئه‌و شوێنه‌یه كه ئاره‌زووه‌كانى تێدا ده‌رده‌كه‌وێت و ده‌رده‌كه‌وێت كه ئێمه چ جۆره بوونه‌وه‌رێكى ئه‌خلاقین؟! ئه‌و ئاماژه‌یه ڕاسته‌وخۆ په‌یوه‌ندی به كڕۆمۆسۆمهكانى له‌شى مرۆڤه‌وه ده‌كات، چونكه بیركردنه‌وه‌یه‌ك هه‌یه پێی وایه هه‌موو خه‌سڵه‌ته ئه‌ندامییه‌كان فیزیاوین و ده‌كه‌ونه ژێر كاریگه‌ریی (DNA)، واته جین و پرۆتین و سیفه‌ت. به‌و مانایه‌ش ده‌وروبه‌ر و ژینگه‌ى تایبه‌ت و فشارى ده‌وروبه‌ر هیچ له‌و سیفه‌تانه زیاد و كه‌م ناكات. هه‌ر له‌به‌ر هه‌ندێش له 19ى ئادارى 2003 (نیكۆلاى ساركۆزى)ی فه‌ڕه‌نسى یاساى ئاسایشى ناوه‌خۆى ده‌ركرد، كه جه‌خت له‌سه‌ر په‌نجه‌مۆرى تاوانبار ده‌كاته‌وه.
وه‌ك ده‌زانین كۆى ئه‌و بیروڕا جیاوازانه له‌باره‌ى کڕۆمۆسۆم و ژینگه و فشاره‌وه ده‌كه‌ونه نێو ئهنتڕۆپۆلۆژیاى سروشتى و ڕۆشنبیری و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه… به‌ڵام سه‌ده‌ى بیسته‌م جه‌ختى له‌سه‌ر واقیع كرده‌وه و پێی وایه هه‌موو ڕووداوێک به زه‌رووره‌ت كرده‌یه‌كى كۆمه‌ڵایه‌تییه، به‌و مانایه‌ش له‌ش بۆ خۆى له ڕاستیدا جگه له به‌رهه‌مێكى ئه‌و پێكهاته كۆمه‌ڵایه‌تییه-ڕۆشنبیرییه شتێكى دیكه نییه. كه‌واته هه‌ر كۆمه‌ڵگه‌یه‌ك خاوه‌نى له‌شى خۆیه‌تى وه‌ك چۆن خاوه‌نى زمانى خۆیه‌تى. هه‌ر وه‌ك زمان، ده‌شێ له‌ش بكه‌وێته ژێر ئیراده‌ى كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه و ده‌شێ بكه‌وێته ژێر ئیراده‌ى یاسا و كه‌ش و كاریگه‌ریی ده‌رهاوێشته‌كانى ڕۆژانەوە، له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌شدا له‌ش واقیعێكى كه‌سییه.
بزاڤى بونیادگه‌رى و فۆكۆ واى ده‌بینن كه له‌ش هه‌ر ته‌نها ده‌قێكه كه ڕۆشنبیری نووسیویه‌تى، به‌و مانایه‌ش له‌ش ده‌بێته خه‌یاڵ و كۆمه‌ڵێك نواندنى عه‌قڵى و وێنه‌یه‌كى نه‌ستیی ئاماده. له‌و بیركردنه‌وه‌یه‌دا تاكهڕێگهیهك بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ڕۆشنبیریى باو هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ى ئه‌و ده‌قه‌یه له ڕێگه‌ى به‌رهه‌مهێنانى ده‌قێكى دیكه‌وه.
جه‌سته‌ى ئازاد
ئه‌گه‌رچى مرۆڤ له‌سه‌ر زه‌وى ده‌ژى، به‌ڵام هه‌ر له سوكرات و ئه‌فڵاتوونه‌وه تا به شۆڕشى فینۆمینۆلۆژیا ده‌گات، جه‌سته‌یان وه‌ك زیندانى ڕۆح بینیوە و له‌وێشه‌وه به ئاره‌زووه‌كانیان لكاندووه، ده‌مه‌وێ بڵێم ئه‌و دیده مرۆڤ له ماناى زه‌وى دوور ده‌خاته‌وه. به‌ڵام جه‌سته لاى (فریدریک نیتشەFriedrich Wilhelm Nietzsche 1844-1900) به هه‌موو ڕوخسار و ده‌ركه‌وته‌كانیه‌وه بۆ خۆى ژیانه و ڕووکارەکانی هێز ده‌نوێنێ، فیكره‌ى جه‌سته له فیكره‌ى ڕۆح و ده‌روون جوانتره، جه‌سته زه‌ویی یه‌كه‌مه، پابه‌ندبوونمان به ژیان ڕادەگەیەنێت، بۆیه پێویسته وه‌ك چۆن پێشوازى له ژیان ده‌كه‌ین به هه‌مان شێوه‌ش جه‌سته بخه‌ینه پێشه‌وه، چونكه جه‌سته پردێكه له نێوان ڕابردوو و ئێستا و داهاتوودا، شیانێكى بێكۆتایییه، بۆیه بێ وه‌ستان هه‌میشه له جووڵەدایە و هه‌وڵى كه‌شفكردنى ئاسۆ نادیاره‌كان ده‌دات. به‌م جۆره ناتوانین به‌بێ جه‌سته قسه له بیركردنه‌وه بكه‌ین.
بێگومان مرۆڤ له ڕێگه‌ى جه‌سته‌وه هه‌یه، ژیانیش به دڵنیایى به‌بێ جه‌سته ده‌كه‌وێته نێو وه‌همه‌وه، كه‌واته ژیان ژیانى جه‌سته‌یه، لێره‌وه بڕواهێنان به جه‌سته جێگیرتره له بڕواهێنان به ڕۆح (ده‌روون). كه‌واته ئه‌گه‌ر ژیان له ده‌ره‌وه‌ى جه‌سته له وههم بكات، چۆن ده‌شێ له ده‌ره‌وه‌ى جه‌سته قسه له بیركردنه‌وه بكه‌ین؟ ئه‌وه جه‌سته‌یه بیر ده‌كاته‌وه، یان به شێوه‌یه‌كى وردتر بیركردنه‌وه له جه‌سته‌وە هه‌ڵده‌قوڵێ. لە لای نیتشه جه‌سته كۆمه‌ڵێك هێزه به‌یه‌كه‌وه ئیراده‌ى هێز دروست ده‌كه‌ن، هه‌ر له‌وێشه‌وه كه جه‌سته ده‌بێ به خاوه‌نى ویستى هێز، مژده‌ى مرۆڤى باڵا ڕاده‌گه‌یه‌نرێ و شیانى چوونه نێو بازنه‌كانى زه‌مه‌نى به‌دوایه‌كداهاتوو و گه‌ڕانه‌وه‌ى ئه‌به‌دى ڕێگەی بۆ خۆش ده‌بێت.
وه‌ك ده‌رده‌كه‌وێت نیتشه تێگه‌یشتنى ته‌قلیدیی بۆ جه‌سته و ڕۆح به‌تاڵ ده‌كاته‌وه، پێی وایه ده‌شێ هیچ په‌یوه‌ستبوونێك له نێوان جه‌سته و ڕۆح‌دا بوونى نه‌بێت، واته دوالیزمییه‌تى جه‌سته و ڕۆح هیچ به‌هایه‌كى نییه.
سه‌رچاوه‌كان:
– بۆ زێتر شاره‌زایى بڕوانه (جان جاك لوسیركل، عنف اللغه، ترجمه و تقدیم: د. محمد بدوی، النظمة العربیه للترجمة، بیروت-لبنان، گ2 2006، ص100-101.
2 – ه.س.پ. ل101.
3 – فلسفة الجسد، میشیلان مارزانو، ترجمه، نبیل ابو صعب، بیروت، 2011، ص57.
4 – علاقه الوعی و الجسد، 2007/7/2. و سپینوزا باروخ او بندیكت 1632-1677، بڕوانه ئینته‌رنێت.
5 – فلسفة الجسد، میشیلان مارزانو، ص 57،58، ص61، ص86، ص90، 95.
6 – فریدیریك نیتشه، هكذا تكلم زرادشت، ترجمة، فلكس فارس، دار القلم، بیروت- لبنان، ص33.
7 – ه.س.پ. ل57.