ژنەفتن ژنەفتن
کتێبی ژنەفتن

پارادۆکسی “عەقڵ” و “ئیمان” لە فەلسەفەی ئیسلامیدا

(ڕەخنەی غەزالی لە عەقڵانییەت)

نووسەر خەدیجە ئەسکەندەر
داگرتنی کتێب

پوختە

ئەم توێژینەوەیە بەدواداچوونە بۆ گرژییە بەردەوامەکانی نێوان عەقڵ و ئیمان لە فەلسەفەی ئیسلامیدا، تیشک دەخاتە سەر ڕەخنە لە عەقڵانیزم لەلایەن غەزالییەوە. لە کاتێکدا غەزالی عەقڵ ملکەچی ئیمان دەکات لە ڕێکخستنی بیرکردنەوە و تێگەیشتن لە دیاردە ئەزموونییەکان، دەڵێ کە عەقڵ بە تەنیا ناتوانێت دەستی بە ڕاستییە میتافیزیکییەکان بگات، کە تەنیا لە ڕێگەی ئیمانەوە دەستیان پێ دەگات. ئایین سەر بە فەزایەک لە ئیمانە و فەلسەفە سەر بە فەزایەک لە گومان و پرسیار، بۆیە دوو بابەتی جودان ئەگەر لەیەک شتیش بدوێن و دەرگیری یەک بابەت ببن ناتوانن دۆست بن بەڵکوو هەمیشە فەیلەسووفان دژی ئەو هێڵە پیرۆزانە بوون کە وایانکردووە خەڵک بیر نەکەنەوە.

ئەم لێکۆڵینەوەیە بە شیکردنەوەی ئارگیومێنتەکانی غەزالی لە التهافت فلاسفة، سنوورە زانستییەکانی عەقڵی مرۆڤ و کاریگەرییە فەلسەفییەکانی ئیمتیازدانی ئیمان بەسەر عەقڵ لە هزری ئیسلامییدا دەکۆڵێتەوە. ئەم توێژینەوەیە گەڕانێکی مێژوویییە لەمەڕ زانین و باوەڕ و ئەو میتۆدانەی کە مرۆڤەکان هەوڵی تێگەیشتن لە واقیع و گەیشتن بە (حەقیقەت) دەدەن. توێژینەوەکە تیشک دەخاتە سەر ئەوەی کە چۆن پارادۆکسی عەقڵ-ئیمان بە درێژاییی مێژوو بابەتی بنەڕەتی فەلسەفە و ئایین بووە و بەردەوامە تا ئەمڕۆ، لە هزری ئیسلامیدا ئیمان باڵاترین ئامرازە بۆ گەیشتن بە حەقیقەت، و پێویستە مرۆڤ لە بیرکردنەوە بوەستێ و خۆی ڕادەستی سیستەمێکی بیروباوەڕی سازکراو بکات و عەقڵی ملکەچی ئیمان بکات.

وشە سەرەکییەکان:- ئەقڵانییەت، مێتافیزیک ئیمان، ئەزموونگەرایی، حەقیقەت

ماڵپەڕی ژنەفتن ئەم توێژینەوەیەی وەک کتێبی ئەلیکترۆنی (فایلی pdf) بڵاو کردووەتەوە، دەتوانن لە سەرەوە لە دوگمەی (داگرتنی کتێب) داوەنلۆدی بکەن.

blank
ڕووبەرگی ٢٦ەمین کتێبی ئەلیکترۆنی ژنەفتن

blank
دەربارەی نووسەر
خەدیجە ئەسکەندەر
هەموو بابەتەکانی ئەم نووسەرە