بۆچی ده‌نگ بده‌ین؟
به‌و پێیه‌ی هاوڵاتییه‌كی ئوسترالیاییم، له هه‌ڵبژاردنه فیدڕاڵییه‌كه‌ی ئه‌م دواییانه‌دا ده‌نگم دا([1]). هه‌روه‌ها ٩٥٪ ئه‌و ئوسترالیایانهش كه ناویان تۆماركراوه بۆ ده‌نگدان ده‌نگیان داوه. ئه‌م ژماره‌یه به شێوه‌یه‌كی به‌رچاو جیاوازه له‌و ڕێژه‌یه‌ی له ولایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكادا هه‌یه، پێشوازیكردنی خه‌ڵكی له هه‌ڵبژاردنه‌كانی سه‌رۆكایه‌تی ساڵی ٢٠٠٤ی ئه‌مریكا زۆر به ئاسته‌م گه‌یشته ٦٠٪.، هه‌روه‌ها له هه‌ڵبژاردنه‌كانی كۆنگرێسدا كه له ماوه‌ی نیوه‌ی ویلایه‌تی سه‌رۆكدا ساز ده‌كرێت، ئه‌وا به شێوه‌یه‌كی باو كه‌متر له ٤٠٪ ئه‌وانه‌ی مافی ده‌نگدانیان هه‌یه زه‌حمه‌تی ئه‌وه ده‌كێشن بچن بۆ ده‌نگدان.
هۆكارێك هه‌یه له پشتی به‌شداری ئه‌و ژماره زۆره‌ی ئۆسترالیاییهكان له ده‌نگداندا. له بیسته‌كانی سه‌ده‌ی بیستدا، كاتێك به‌شداریكردنی خه‌ڵكی له پرۆسه‌ی ده‌نگداندا كه‌متر بوو له ٦٠٪، په‌رله‌مان ده‌نگدانی كرد به ناچاری. له‌و كاته‌وه، سه‌ره‌ڕای جیاوازی سروشتی حكومه‌ته یه‌ك به‌دوای یه‌كدا هاتووه‌كان، هیچ هه‌وڵێكی ڕژد نه‌نراوه بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌و یاسایه، كه ڕاپرسییه‌كان ده‌ری ده‌خه‌ن ٧٠٪ دانیشتوان پشتگیری لێ ده‌كه‌ن.
ئه‌و ئۆسترالیایانهی كه ده‌نگ ناده‌ن نووسراوێكیان پێ ده‌گات كه داوایان لێ ده‌كات هۆكاری ئه‌وه ڕوون بكه‌نه‌وه (هۆكاری ئه‌وه‌ی بۆچی ده‌نگیان نه‌داوه؟!). ئه‌وانه‌شی كه پاساوێكی ماقوڵیان نییه، وه‌ك نه‌خۆشی یاخود گه‌شتكردن بۆ ده‌ره‌وه، پێویسته له سه‌ریان غه‌رامه‌یه‌كی كه‌م بده‌ن، به‌ڵام ئه‌وانه‌ی ئه‌و غه‌رامه‌یه ده‌كرێن كه‌متره له ١٪ ی تێكڕای ئه‌وانه‌ی مافی ده‌نگدانیان هه‌یه.
به‌ڵام له ڕووی كرده‌ییه‌وه ناچارییه‌كه ئه‌وه نییه كه ده‌بێت ده‌نگێكی دروست بده‌یت، به‌ڵكو ته‌نیا هه‌ر ڕۆشتنی ده‌نگده‌ره بۆ بنكه‌ی ده‌نگدان و، تۆماركردنی ناوی خۆی و كارتی ده‌نگدانه‌كه‌ش بخاته نێو سندوقه‌كه‌وه. نهێنی بوونی پرۆسه‌ی ده‌نگدانه‌كه وا ده‌كات شتێكی ئه‌سته‌م بێت ڕێگری له خه‌ڵكی بكرێت كه شتی بێ‌مانا له‌سه‌ر كاغه‌زی ده‌نگدانه‌كه نه‌نووسن، یاخود به به‌تاڵی نه‌یخه‌نه ناو سندوقه‌كه‌وه. سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كه ڕێژه‌ی ده‌نگه نادروسته‌كان له‌و وڵاتانه‌دا كه ده‌نگدانیان كردووه به زۆره‌ملێ و ناچاری كه‌مێك به‌رزتره، به‌ڵام ئه‌مه ته‌نانه‌ت نزیكیش نابێته‌وه له قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی ئه‌و جیاوازییه زۆره‌ی له‌نێوان ڕێژه‌ی به‌شداری له ده‌نگداندا هه‌یه (له‌نێوان هه‌ردوو جۆری وڵاتاندا له ڕووی ده‌نگدانی ناچارییه‌وه .و.).
ده‌نگدانی ناچاری نه‌ك ته‌نها له ئوسترالیا هه‌یه، به‌ڵكو به‌لجیكا و ئهرجهنیتینیش پێشتر سه‌پاندوویانه، هه‌روه‌ها له وڵاتانی دیكه‌شدا سه‌پێنراوه، به تایبه‌ت له ئه‌مریكای لاتیندا، ئه‌مه سه‌ره‌ڕایی جیاوازی له جۆری سزاكان و شێوازی سه‌پاندنیاندا.
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له كاتی هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئوسترالیادا له ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان بووم، بۆیه به هیچ جۆرێك ناچار نه‌بووم ده‌نگ بده‌م. زۆر هۆكاریشم هه‌بوو بۆ ئه‌وه‌ی حه‌ز بكه‌م حكومه‌ته كۆنزهرڤاتیڤهكهی “جۆن هاوه‌رد” شكست بهێنێت، به‌ڵام ئه‌مه هیچ ئه‌و هۆكاره نه‌بوو كه وای لێكردم كه هه‌ندێك زه‌حمه‌تی ئه‌وه بكێشم بچم ده‌نگ بده‌م، ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ی ده‌نگه‌كه‌ی من گۆڕانكارییه‌ك دروست بكات زۆر كه‌م بوو (هه‌روه‌ك پێشبینیم كرد، هیچ جیاوازییهكیشی دروست نه‌كرد).
كاتێك ده‌نگدان ئاره‌زوومه‌ندانه بێت و، ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ش ئه‌نجامه‌كه‌ش به ده‌نگدانی هه‌ر هاوڵاتییه‌ك زۆر زه‌حمه‌ت بێت گۆڕانكاری دروست بكات، ئه‌گه‌ر كه‌میشی تێ بچێت- له ڕووی، بۆ نموونه، ئه‌و كاته‌ی به‌فیڕۆ ده‌چێت له ڕێگای گه‌شتن به شوێنی ده‌نگدانه‌كه، و چاوه‌ڕوانیكردن له سه‌ره‌دا، و پرۆسه‌ی ده‌نگدانه‌كه‌ش- وا ده‌كات كه ده‌نگدان زۆر ناعه‌قڵانی بێت. به‌ڵام ئه‌گه‌ر زۆرینه‌ی خه‌ڵكی ئه‌م جۆره له بیركردنه‌وه‌یان پێڕه‌و كرد، و نهشڕۆشتن بۆ ده‌نگدان، ئه‌وكاته ڕێگه خۆش ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی كه‌مینه‌یه‌ك له خه‌ڵكی بڕیار له چاره‌نووسی ده‌وڵه‌ت بده‌ن و، پاشان توڕه‌بوون و بێزاری زۆرینه‌شی لێ بكه‌وێته‌وه.
له مێژووی هه‌ڵبژاردنی ئه‌م دواییانه‌ی پۆڵه‌ندادا نموونه‌یه‌كی وا هه‌یه. له كاتی هه‌ڵبژاردنه نیشتیمانییه‌كه‌ی ساڵی ٢٠٠٥ی ئه‌و وڵاته‌دا، ته‌نها له ٤٠٪ ئه‌وانه‌ی مافی ده‌نگدانیان هه‌بوو ده‌نگیان دا، ئه‌مه‌ش كه‌مترین ڕێژه‌ی تۆماركراوی به‌شداری هه‌ڵبژاردنه‌كان بوو له دوای كۆتاییهاتنی سه‌رده‌می شیوعییه‌كانه‌وه. له ئه‌نجامی ئه‌وه‌شدا، یاروسلاف كاچینسكی به پاڵپشتی هاوپه‌یمانی ئه‌و حیزبانه‌ی زۆرترین كورسیی په‌رله‌مانیان به‌ده‌ست هێنابوو، بوو به سه‌رۆك وه‌زیران، ئه‌مه‌ش ته‌نها به ده‌نگی ٦ ملیۆن له ده‌نگده‌ران له كۆی ٣٠ ملیۆن كه‌س له‌وانه‌ی مافی ده‌نگدانیان هه‌بوو.
به‌ڵام پاش ئه‌وه به ته‌نیا دوو ساڵ یاروسلاف كاچینسكی ناچار كرا ڕه‌زامه‌ند بێت به دووباره سازكردنه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردن، به‌م شێوه‌یه ئاشكرا بوو كه زۆرینه‌ی ئه‌وانه‌ی له هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی ٢٠٠٥دا به‌شداریان نه‌كردبوو له ئه‌نجامه‌كه‌ی ناڕازی بوون. بۆیه له هه‌ڵبژاردنه تازه‌كه‌دا ڕێژه‌ی به‌شداری به‌رز بوویه‌وه بۆ ٥٤٪ به تایبه‌ت له‌نێوان ده‌نگده‌رانی گه‌نجتر و خوێندهوارتردا. به‌و شێوه‌یه حكومه‌ته‌كه‌ی كاچینسكی تووشی شكستێكی گه‌وره بوو.
ئه‌گه‌ر ده‌مانه‌وێت كهمیینهیهك حكومه‌ته‌كه‌مان بۆ هه‌ڵنه‌بژێرێت، ئه‌وا وا باشتره كه ڕێژه‌ی ده‌نگدان به‌رز بێت. به‌ڵام به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه ده‌نگه‌كه‌مان جیاوازییه‌كی زۆر كه‌م دروست ده‌كات، بۆیه زۆرینه‌مان ته‌سلیمی ئه‌وه ده‌بیین كه ئه‌ركه‌كه‌ی خۆمان بده‌ین به‌سه‌ر ئه‌وانی دیكه‌دا، خۆشمان زه‌حمه‌تی ڕۆشتن بۆ ده‌نگدان ناكێشین و ئومێده‌وارین ئه‌وه‌نده له خه‌ڵكی دیكه بڕۆن بۆ ده‌نگدان كه به‌رده‌وامیدان به دیموكراتییه‌ت و هه‌ڵبژاردنی حكومه‌تێك كه به‌رجه‌سته‌ی ڕای زۆرینه‌ی هاوڵاتیان بكات بپارێزێت.
به‌ڵام پێده‌چێت چه‌ند هۆكارێك هه‌بێت بۆ ده‌نگدان. هه‌ندێك له خه‌ڵكی ده‌نگ ده‌ده‌ن له‌به‌ر ئه‌وه‌ی چێژ له ده‌نگدان ده‌بینن و، هیچ كارێكی واشیان نییه كه وایان لێ بكات ده‌رفه‌تی ئه‌وه‌یان نه‌بێت نه‌چن بۆ ده‌نگدان. هه‌ندێكی دیكه‌شیان هه‌ستكردن به لێپرسراوێتی نیشتیمانی وایان لێ ئه‌كات گوێ نه‌ده‌ن به ناعه‌قڵانی بوونی كاریگه‌ری ده‌نگدان له‌و ڕووه‌وه كه پێ ناچێت ته‌نیا ده‌نگی ئه‌و ئه‌نجامه‌كان بگۆڕێت.
پێده‌چێت هه‌ندێكی تر له‌به‌رئه‌وه بڕۆن بۆ ده‌نگدان، نه‌ك له‌به‌ر ئه‌وه‌ی پێشبینی ئه‌وه ده‌كه‌ن كه ده‌توانن (ته‌نیا به یه‌ك ده‌نگی خۆیان) ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كان بگۆڕن، به‌ڵكو له‌به‌ر ئه‌وه‌ی، هه‌روه‌ك هانده‌رانی تۆپی پێ، ده‌یانه‌وێت هانی تیمه‌كه‌یان بده‌ن. هه‌روه‌ها پێده‌چێت له‌به‌ر ئه‌وه‌ش ده‌نگ بده‌ن، كه ئه‌گه‌ر ده‌نگیان نه‌دا ئه‌وا ده‌كه‌ونه هه‌ڵوێستێكه‌وه ناتوانن سكاڵا و گله‌یی بكه‌ن له‌و حكومه‌ته‌ی كه هه‌ڵبژێردراوه و ئه‌وان به دڵیان نییه. ئه‌وان وای ده‌بیینن سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ده‌رفه‌تی ئه‌وه‌ی كه بتوانن ئه‌نجامه‌كان بگۆڕن ته‌نیا یه‌ك ده‌نگه له‌ناو چه‌ند ملیۆنێكدا، به‌ڵام ئه‌نجامه‌كان تا ئه‌و ئاسته گرنگه كه وا ده‌كات ئه‌و ده‌رفه‌ته بچووكه به‌س بێت بۆ ئه‌وه‌ی قه‌ره‌بووی زه‌حمه‌تی چوونیان بۆ ده‌نگدان بۆ بكاته‌وه.
به‌ڵام ئه‌گه‌ر وا ڕوویدا و هه‌موو ئه‌و ڕهچاوكردنانه شكستیان هێنا له هاندانی خه‌ڵك بۆ ڕۆشتن بۆ سه‌ر سندوقی ده‌نگدان، ئه‌وكاته ده‌نگدانی ناچاری ڕێگایه‌كه بۆ زاڵبوون به‌سه‌ر كێشه‌ی ئه‌و گوێپێنهدهرانه. ئه‌و تێچوونه كه‌مه‌ی سه‌پێنراوه به‌سه‌ر ئه‌وانه‌ی ده‌نگ ناده‌ن، ڕۆشتنی هه‌مووان بۆ ده‌نگدان عه‌قڵانی ده‌كات، له هه‌مان كاتدا نه‌ریتێكی كۆمه‌ڵایه‌تی له‌باره‌ی ده‌نگدانه‌وه دروست ده‌كات. ئۆسترالیاییهكان ده‌یانه‌وێت ناچار بكرێن به ده‌نگدان. ئه‌وان به‌خته‌وه‌ر ده‌بن كاتێك ده‌زانن كه هه‌مووان ده‌نگ ده‌ده‌ن. ئه‌و ده‌وڵه‌تانه‌شی دڵه‌ڕاوكێی كه‌می بهپیرهوهچوونی ده‌نگدانیان هه‌یه، واباشه چاكه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ خۆیاندا بكه‌ن و نموونه‌یه‌كی ناچاركهری تایبه‌ت به خۆیان له به‌رچاو بگرن.
[1] كاتی نوسینی ئه‌م وتاره ١٤ی دیسه‌مبه‌ری ٢٠٠٧ بووه.