
ئەم کتێبەی بەردەستتان، بەرهەمی نزیکەی سی ساڵ نووسینە لەنێوان دوو دنیا و ئەزموونی جیاوازدا. ئەزموونی یەکەمیان کەوتۆتە قۆناغێکەوە کە شاعیر هێشتا لە کوردستان- کەرکووک ژیاوە. لەو قۆناغەشدا، وێڕای چەند شیعرێکی تری کە بە کوردی و عەرەبی نووسیونی، بە پێویستی زانیوە تەنیا یەک دانەیان بۆ بەرچاوڕوونی سەبارەت بە جیهانی شیعریی ئەوکاتی دابنێ. شیعرەکانی دوای ئەوە (قۆناغی دووەم) هەژدە ساڵی لەگەڵ ئەوی تر نێوانە؛ کە قۆناغی جێهێشتنی وڵاتە و چوونە بەرەو ئەوروپا. ئەو بۆشایییە زەمەنییەی هەیە، یەکێک لە هۆکارەکانی لەپێناو تەکاندان بووە بۆ دۆزینەوەی شێوازی نوێ لە دەربڕین؛ کە بە دەقەکانەوە دەردەکەوێ. هەر لەوێشەوەیە ئیدی بەرە بەرە تەواوی ئەزموونێکی شیعری پێک دێنێ.
ژیانێکی ڕامبۆیانە ساڵی ٢٠١٩ بە چاپی کاغەزی بڵاو بووەتەوە، بەڵام دوای چەند مانگێکی کەم بە هۆی بەسەرداهاتنی کۆڕۆنا و کەرەنتینەوە تا ڕادەیەک بەرەو شاراوەیی چوو. ئێستا بە چاپی ئەلیکترۆنی لە ژنەفتنەوە وا دیسان چاوی بە ڕووناکی هەڵدێنێ و شیعرەکان هیوای چێژلێوەرگرتنتان بۆ دەخوازن.
ماڵپەڕی ژنەفتن ئەم کتێبەی وەک کتێبی ئەلیکترۆنی (فایلی pdf) بڵاو کردووەتەوە. دەتوانن لەسەرەوە لە دوگمەی (داگرتنی کتێب) داوەنلۆدی بکەن،