بەڕوو حەزی لە کڵاوی زلە
“نەتەوەی شۆڕشگێڕ دەبێ تەقەی چەکی بێت، نەک تەقەی سەری یان تەقەی قوونی!”. باوک. ئەم نووسینە لەسەر پۆستێکی ئینستاییی لاپەڕەی “کوردینووس”ە. لە پۆستەکەی کوردینووسدا ئەم کۆپلەیەی خوارەوە هاتووە: هەتا برین قووڵ بێتەوە مەرگی چەقۆ نزیکترە… وا دیارە شیعری “شێرکۆ بێکەس”ه …. ڕەخنەی ئەدەبی: (1) سەرنجی ئەم زنجیرە داهێنانە بدە: ۱. بە دەستی مشتکراو، تەوقە ناکرێت.(گاندی)…
دەیخوێنمەوەداهاچوو (ڕۆژهەڵات هەمووی بەفراوە!)
سەرەتا: ئەم نووسینەی من لەسەر پۆستێکی فەیسبووکی دادە ‘بەفراوی نووری’یە کە چوار ساڵ پێش دایناوە. لەو پۆستەدا دادە بەفراو کۆپلەیەکی درێژ لە شیعرێکی ‘شێرکۆ بێکەس’ی هێناوە و چەند ڕستەی لەسەر نووسیووە. نووسینەکەی من دوو بابەت لە خۆ دەگرێت. بابەتی یەکەم ڕەخنەی ئەدەبییە کە تێیدا باسی شیعرایەتیی دەقەکەی ش. ب دەکەم. بابەتی دووهەم باسی ئامادەییی خوێنەری…
دەیخوێنمەوەبەرەی ڵا(۱)
بە کەلێن پڕ کراونەتەوە. بە چاڵ سواغ دراون. … بە ئاسمانەوە ئەستێرەیان نەبووە. لە باخچەی پاشا دڕکیان دزیوە. … کراسەکەی عوسمان پینە دەکەن. خوێنی حوسەین خۆش دەکەن. … تووتڕک پەرژین دەکەن. پەند بە پیرەمێرد دەدەن. … ئارد دەئەنجنن … بە هانای غەوسەوە دەچن. هەڵەی موسیلم و بوخاری ڕاست دەکەنەوە. … تانجی ڕاو دەکەن. گەماڵ گڵاو…
دەیخوێنمەوەبۆچی بێماناییی نووسینی کوردی کەس ئازار نادات؟
دیهاوێژی (projection) مەکانیسمێکی بەرگرییە کە لەوێدا کەسەکە هەست و ئاکاری خۆی دەداتە پاڵ کەسێکی تر. ئەو نووسینەی ڕێبوار سیوەیلی کە لە خوارەوەدا دێت، نموونەیەکی دیهاوێژییە. ڕێبوار سیوەیلی لە پاراگرافی کۆتاییی نووسینەکەیدا قسەیەک لە ویتگنشتاین ــ بە هێنانەوەیەکی ناتەواوی ئادرەس ــ دەهێنێت کە گوایە ویتگنشتاین گوتوویەتی: کە ناتوانی لەسەر شتێک قسە بکەی، باشتر وایە لە هەمبەریدا…
دەیخوێنمەوەسێ کورتەشیعر
١ باوکم تەماشایەکی تۆ دەکات و مەراقێک دای دەگرێت بیر لەوە دەکاتەوە؛ چ حیکمەتێکی تێدایە نەشمیلێکی شیرینی وەک تۆ بووە بە نەسیبی تووڕە و تۆسنێکی وەک من. من بە لاچاوێکەوە تەماشایەکی دەکەم و بە زەردەیەکەوە دەڵێم: کە خودا گەرەکی بوو بیدا ناپرسێ کوڕی کێی! *** ٢ سەرەتا ڕقت لێم دەبێتەوە دواتر وردە وردە خۆشت دەوێم…
دەیخوێنمەوەبنجێک لە بژوێنێک
ئەم ماوەیە ژیانی تاکەکەسیم بەردەوام دەیخستمەوە بیری بڕگەیەک لە شیعری “ئەلباترۆس”ی بۆدلێر. دێڕێک کە بە وەرگێڕانێکی تا ڕادەیەک دروست بە ئینگلیزی دەبێت بە: His giant’s wings hinder him from walking. “باڵە گەورەکانی ڕێگە نادەن بە پێ بڕوات”. ئەلباترۆس ئەو جۆرەی بۆدلێر باسی دەکات باڵندەیەکی زلە بە باڵانێکی گەورەوە. ماڵی ئەوەیە کاتی تۆفان بە ئاسماندا بفڕێت.…
دەیخوێنمەوەتێگەیشتنی نادروست لە چەمکی فۆرم
جارێک ئەم داهێنانەی خۆم، ستۆری کردبوو: “دەکرا ئێستا لە بەهەشت باین ئادەم و دادەم نەیانهێشت” کابرایەک کە یەکێکە لە شاعیرە ناسراوەکانی هەورامان ستۆرییەکەی ڕیپڵای کردبوو کە: “ئەوەی تۆ دەیڵێیت هەر ئەو قسەیەی حافزە کە دەڵێت: من مَلِک بودم و فردوس برین جایم آدم آورد در این دیرِ خراب آبادم” ئەو بەڕێزە پێی وابوو من شتێکم…
دەیخوێنمەوە