سێ کورتەشیعر
١ باوکم تەماشایەکی تۆ دەکات و مەراقێک دای دەگرێت بیر لەوە دەکاتەوە؛ چ حیکمەتێکی تێدایە نەشمیلێکی شیرینی وەک تۆ بووە بە نەسیبی تووڕە و تۆسنێکی وەک من. من بە لاچاوێکەوە تەماشایەکی دەکەم و بە زەردەیەکەوە دەڵێم: کە خودا گەرەکی بوو بیدا ناپرسێ کوڕی کێی! *** ٢ سەرەتا ڕقت لێم دەبێتەوە دواتر وردە وردە خۆشت دەوێم…
دەیخوێنمەوەبنجێک لە بژوێنێک
ئەم ماوەیە ژیانی تاکەکەسیم بەردەوام دەیخستمەوە بیری بڕگەیەک لە شیعری “ئەلباترۆس”ی بۆدلێر. دێڕێک کە بە وەرگێڕانێکی تا ڕادەیەک دروست بە ئینگلیزی دەبێت بە: His giant’s wings hinder him from walking. “باڵە گەورەکانی ڕێگە نادەن بە پێ بڕوات”. ئەلباترۆس ئەو جۆرەی بۆدلێر باسی دەکات باڵندەیەکی زلە بە باڵانێکی گەورەوە. ماڵی ئەوەیە کاتی تۆفان بە ئاسماندا بفڕێت.…
دەیخوێنمەوەتێگەیشتنی نادروست لە چەمکی فۆرم
جارێک ئەم داهێنانەی خۆم، ستۆری کردبوو: “دەکرا ئێستا لە بەهەشت باین ئادەم و دادەم نەیانهێشت” کابرایەک کە یەکێکە لە شاعیرە ناسراوەکانی هەورامان ستۆرییەکەی ڕیپڵای کردبوو کە: “ئەوەی تۆ دەیڵێیت هەر ئەو قسەیەی حافزە کە دەڵێت: من مَلِک بودم و فردوس برین جایم آدم آورد در این دیرِ خراب آبادم” ئەو بەڕێزە پێی وابوو من شتێکم…
دەیخوێنمەوە