وەفا حوسێن زادە
وەفا حوسێن زادە

من شاعیری هەمووتانم

22ی شوبات، 2025

لەسەر ستەیجێکی ساڵۆنێکی گەورەی شاردا بەرەو جەماعەت ڕاوەستاوی و بە فیزەوە قسەیان بۆ دەکەی. ئەوان بە تامەزڕۆیییەوە چاوەڕێی دەرفەتێکن چەپڵەت بۆ لێدەن و عیوت بۆ بکێشن. ڕەنگە زۆربەیان چاو لەو کۆت‌و شەڵوارە ڕەشە هاورێشمیەت دەکەن و ئێرەییت پێ دەبەن. دەستێکت خستووەتە گیرفانی شەڵوارەکەت و بەو دەستەی دیکەت مایکەکەت گرتووە. کراواتێکی سووری تۆخت بە سەر کراسێکی…

دەیخوێنمەوە
blank

سەیی وێڵە

28ی ته‌مموز، 2022

ئاغا، قسەی ڕاست تەنیا لەم نۆکەرەی خۆت ببیستە و گوێ بە کەسی تر مەدە. عەرزی ئاغای با سەعادەتی خۆم کەم، ئێوە چۆن چاو لە خۆر دەکەن و لەبەر شەوق و تیشکی چاوتان هەڵنایە، ئەو ڕۆژەش هەر کەس لەوێ بوو ئاوای بەسەر هات. بە قوربانی تاڵ‌بە تاڵی زوڵفە بۆن خۆشەکەی بم، مانگ لە ئاستی جوانیی ئەو…

دەیخوێنمەوە
blank

سیاوان

18ی كانونی یه‌كه‌م، 2021

“بەهارە… بەهارە بەهارە، عەزیزەکەی لە دنیایەم سەیدەوان ئەوە بەهارێکە لە من سەر بە زستانە…”    ((سەیدەوان)) بەرەبەیانی ئەو شەوەی سیاوان بە خێراییەکی زۆر سەیر خۆی بە ژوورێدا کرد و لەسەر قەنەفە خۆڵەمێشییەکەی قەراغ دیواری چێشتخانەکە دانیشت و دەستی کرد بە گریان، من و دلۆڤان خەریکی حەلکردنی جەدوەل بووین، مۆبایلەکەی ئازاد زەنگی خوارد و لە خەو ڕایچەڵەکاندین.…

دەیخوێنمەوە
blank

باڵەخانە

11ی ئاب، 2021

لەگەڵکوو دەنگی وەڕە وەڕی جێسی لەنێو دەرگاکەوە دێتە گوێم، قوت دەبمەوە. بەحاڵ دەنگی دەرگا پێوەدان دێ و دەزانم دوو کەسن کە دێنە سەرێ. ئاخر ئێوە ئەو دێڵە پیرە ناناسن هەر کاتێ کرێ‌نشین لەگەڵ خۆی بێنێ ئاوا بە دزییەوە دەرگا پێوەدەدا. هەڵدەستم و دەچم لە پشت دەرگای ژوورەکەم وا ڕوو بە کاریدۆڕەکە دەکرێتەوە، گوێم بە دەرگاکەوە…

دەیخوێنمەوە
blank

وێندیگۆ

26ی نیسان، 2021

ئاخری کوشتم. چەند خولەک لەوە پێش ئەو کەسەم کوشت کە بیست ساڵی تەواو لەگەڵم ژیابوو. لە یەکەم ڕۆژەوە بە هیوا بووم بیکووژم، بەڵام تا چەند خولەک لەوە پێش بوێری ئەو کارەم نەبوو. کاتژمێرە نەخشاو بە ئاییەتەلکورسیەکەی ژوورەکە کاتژمێر 3:27 خولەکی نیشان دەدا. پاش‌نیوەڕۆیەکی زۆر گەرمە. ئارەقە و خوێن و تف و لیک لە دموچاو و…

دەیخوێنمەوە