بابەتە نیشانەکراوەکان ‘شیعری کوردی’
ڕادیکاڵ
لە درزێکی قەپێلکەکەمەوە دەرپەڕیوم، جیھانم پەتک کردووە و بە ھەوادا ئەیگێڕم. باھۆز، کراسە گەڕۆکەکەی لە خۆی داماڵیوە لەسەر کورسییەکی باڵدار وەنەوز ئەدا. کەناسێک، لە داڵانە نغرۆکان بە گسکە شیتاڵ و شەکەتەکەی بەرماوەی «سەرمایە»ی کارڵ ماڕکس کۆ ئەکاتەوە. بوومەلەرزەیەکی خۆڵەمێشیی تەڵەزم ئەڕژێنێتە کۆشم، گرمەیەکی شینباو ملیۆنەھا قریشکەی تێکچڕژاو زارەترەک ئەکا، شوێن بە ناخمدا ئەگوزەرێ ئەبێ بە…
Read Moreزۆرانبازی
ھەر جارەی تەلەڤزیۆنە ڕەشوسپییەکە تەقەتەقی لێ ھەڵدەستا و یاری زۆرانبازی پێشان دەداین، باوکم خۆی لێ دەبووە پاڵەوان، دەبوو قاپێک شووتیی قەڵەو بخوات. دایە سەری شووتییەکانی دەپەڕاند، ئێسکەکانی شووتیی ورد ورد دەکرد: زۆرانبازە دۆڕاوەکە بوو. ئەمن ناوبژیوانێکی بێ فیکە بە شۆڕتی خەتخەتەوە دەسووڕامەوە. کە کارەبا دەکوژایەوە، دنیا ڕەنگاوڕەنگ دەبوو. باوکم قاپی شووتیی بەرز دەکردەوە بە ڕاستی…
Read Moreشاعیران خوڵقێنەری جیهانێکی نوێن
لە ئەدەبیاتی هاوچەرخدا، گەلێک کەس هەبوون و هەن کە پێش ئەوەی سەرنجی بەرهەمەکانییان بدرێت، شێوازی ژیانیان دەبێتە بەرهەمێک -ـی چاک یان خراپ لە ڕوانگەی کۆمەڵگەوە- کە بەردەنگەکانی ئەدەبیات زیاتر هەوڵی خوێندنەوەی ئەو بەرهەمە دەدەن تا کۆی بەرهەمەکانی ئەو کەسە. ئەو بەرهەمەش، لە ڕێگەی هەڤپەیڤین و چاوپێکەوتنە میدیاییەکانەوە زیاتر ڕوون دەبێتەوە، ئەویش بە مەرجێک ئەو کەسایەتییە…
Read More
شەش نوشتە
تا مرۆڤ بیر خۆی بهێنینەوە
١ گەیشتینە دوڕگەی نەزانراوەکان و شوێنپێیەکمان دی شوێنپێیەک بەسەر لمی ئەو کەنارەوە کە دەستی شەپۆلەکانی یادەوەریمانی پێ ناگات؛ شوێنپێیەک کە شت بوو، نەک ناو … گەڕاین و گەڕاین و تەنیا لە کۆتایی سەفەرەکەدا زانیمان کە ئەوە شوێنپێی خۆمانە: ئێمە هەمیشە لێرەبووین. ٢ سێو گۆشتی درەختەکەیە مێش تێی نەدابێت سێو گۆشتی سرووشتە بە خۆیەوە؛ درەختەکە لەوێدا…
Read Moreسێ برادەر
سێ برادەری گچکە بووین تۆپە قوماش یەکێکمانی لوولدا و کردی بە بەرگدروو. ڕۆژانە بە عەلاگە خەون بەسەر ماڵەکەیانی دادەدا، ئەویش دەیکردنە کراس. ئەو ساڵەی برادەرەکەم بزر کرد، سی ھەزار و دوو سەت منداڵ کەوتنە کۆشی زەوییەوە. برادەرەکەم مامان بوو، ژنان لنگیان بۆ ھەڵدەبڕی ئەویش: مامۆستا، لەحیمچی، نەخۆشەکانی داھاتووی لێ دەردەھێنان. من چەند ھەفتە جارێک بۆ…
Read Moreسروودی تارماییەکان
سیسرکەکانی شەو بەدیار چرایەک دادەنیشن و میزی پاش خواردنەوە دەخەنە بوتڵی بەتاڵ. زیکەزیکیان لە شەودا زەمینلەرزەيه بۆ ئەو وڵاتانەی جانتا بەکۆڵان لە ڕەحمییەوە هاتوونەتە دەر: “مەرگستان“. بە چەک، لاسایی گیتارژەنان دەکەنەوە (دەنگ دەرناچێ. چەک ئامێری موزیکە، ئاوازی تێدا نێژراوە). گۆرانیی قەرەجیی فڕ دەکەن بە پۆستاڵ مرۆڤ دەپلیشێننەوە. تەقە لە خەونەکان دەکەن. خوێنی وشکەوەبووی پۆلێ ناولەپی…
Read More