“ئەمە بوو ژیان؟!”

ڕۆژانی ڕەش! ڕۆژانی تەڵخ و غەمناکم، بێ شومار دیتوون. وای لەو ڕۆژگارە تاریک و نسرمانەی کە بێ پەروا، قوتار دەبوون/دەبن.. بەڵام چوونکە غەمگینی، وەک هیچ دەردێکی دی نەبوو/نییە! ئێستاشی لە تەکدا بێت ژیان، هەر بە ڕیتمە نەشازەکەی خۆی تێ دەپەڕێت و ڕۆژەکانیشی وەک عادەتی هەمیشەییان، هەم تاریکن و هەم لێڵ! ڕۆژێک، لەو ڕۆژگارە نامورادانەی عومر.…

Read More

ڕمەکەی ئەخیل

ئەخیل هاتە خەوم بە خۆی و ڕمەکەی بێ هیچ جوڵەیەک ڕمێکی دا لەسەر دڵم. من نە خوێنم دی نە ئازار. ڕۆحم بەنێو مەرگدا تێپەڕی و بازی خۆی ئەدا و هەڵدەشاخا بە مێژوودا و بەدەم فڕینەوە گۆرانی خۆی ئەگوت. کە لەخەو هەستام، چاوەکانم کردەوە خەوەکە بووە ڕاستی و  ئەخیل بە خۆی و ڕمەکەی لە بەرامبەرم بوو.…

Read More

دایک

هەڵاتی لە هەیبەتی هەڵۆڵی هەوا لە مەلوولییەکانی خاک و مەرگەجاڕی زەوی لە ئۆکسیژنی کڵۆڵی ئامان و نەخۆشخانە لە بەربوونەوەی بیماری بارانی بێ جاران لە مێخەک و یاسی ناو باخچە و تەنیایی یاس بووی لە دڵتەنگییەکانی حەوشە و ئینتیزار لە هەنار و گوڵدانەکان بە شێوەزاری هەڵوەرین لە فریشتە غەمگینەکەی گیرفانی سوخمەکەت سەرپۆشە سپییەکەت خوازە لە ژیان…

Read More

کاریگەری گوتاری ئەدەبی لەسەر ڕای گشتی لە کۆمەڵگەی کوردیدا

blank

نامەیەکی دکتۆرایە (هیوا کەریم حسێن) ساڵی ٢٠٢٠ بە سەرپەرشتی (پ. د. محەمەد دلێر ئەمین) پێشکەشی کۆلێجی زمان- زانکۆی سلێمانی کردووە. نامەکە بەپێی میتۆدی سۆسیۆلۆجیای ئەدەب خوێندنەوەی بۆ کاریگەریی گوتاری ئەدەبی لەسەر کۆمەڵگەی کوردی کردووە. نامەکە لە چوار بەش پێکهاتووە: بەشی یەکەم: ئەم بەشە تیۆرییە، سەرەتا زاراوە و چەمکی گوتار و گوتاری ئەدەبی باسکردووە. دواتر پەیوەندیی…

Read More

پۆرترێت

blank

پێدەچێت وەرزەکە ڕوو لە سستی بێت، پاش ئەوەی ساڵەکە بە هێمنی و قەبارە زەبەلاحەکەیەوە درێژ دەکشێ و لەپشتی گەنجینەکەوە کاژەکەی خۆی فڕێدەدات. دەمەو عەسرێکی برین پەرستە، زێدنشینەکان بەهەر چوارلای دۆڵەکەدا، ئەوانەی قەتیس لەو ڕووناکییەی کە خول دەخوات و پاشان پەرش دەبێتەوە، نەبینراو وەک ئەوەی ژاوەژاوێک بن چەماوە بەسەر سەری خۆیاندا. لەوێ سیسرکەکان چەشنی تیر دەرچوو…

Read More

ھەڵەیەکی ماتماتیکی

blank

ئەو بەیانییە کاتێ ڕابوو، پرسیی چۆن خەو زەفەری پێ برد؟ ھەر ئەو بەیانییە بینی ژمارەکان خۆیان لە یادگەی ڕاپسکاندووە، ئیدی دەستی بە گریان کرد. ڕۆژی پێش درووستبوون ئەوی ھەمووشتزان لە قووڵاییەوە دەرپەڕی بەسەر پێستی ئاوەکاندا ھەنگاوی نا بۆیە تاھەتایە قوڕسایی ئاو قوڕسایی پێی خوایە. بە ژمارەکانی نێو توورەگەیەکی سەر کۆڵیەوە چەشنی “با” ئاراستەکانی تێکوپێک دا…

Read More

کاتژمێر هەشت

blank

تۆ دێیتەوە یادم و خەیاڵ ئەمباتەوە جیهان ئەیەوێ من بگۆڕێ ئەو گۆڕینە بە خۆرهەڵهاتن دەست پێ ئەکا خۆر دنیا بۆ خۆی ڕووناک ئەکاتەوە و عاشقی ئەبەدی خۆیەتی. دەست ئەخاتە نێو دەستم و سەری ئەخاتە سەر شانم و پێم ئەڵێ ئێستا کاتژمێر هەشتە. جیهان نوقمی بێدەنگییە و منیش بە دەنگی گرتنەوەی قاوەیەک خۆم بەخەبەر دێنم، وەنەوز…

Read More

نەمگوت چیم لە دڵە

blank

بەهار بوو، مۆمێکم لەسەر گۆڕەکەت هەڵکرد بەدەم فاتیحەوە هەزاران دوعایان کرد مەلایەک بەپەلە “یاسین”ی خوێندەوە، چەند دینارێکیان پێیدا. تا دەهات لە قەبرەکەت ونتر دەبووی من هەر هیچم نەگوت. ڕۆژێ پڕ بە باوەشی خوشکەکانم گریام هەزار و یەک قسەم کرد بە چوار زمان “بکەرەکانم” نیشاندان کە بێ وەڵام بوون، زانیم هیچم نەگوت. پێش کچەکەم بێتە دونیا،…

Read More

دەقی كراوە، بنەما و پراكتیك

blank

پێشەكی سەباح ڕەنجدەر: ١٨\١١\١٩٦٥هه‌ولێر- …..، شاعیرێكی دیاری قۆناغی نوێگەریی كوردییە، خاوەنی تایبەتمەندی شێوازی شیعریی خۆیەتی، زۆری لەبارەوە نووسراوە. دەقی زێوانی، لە تەمەنی هه‌ژده‌ ساڵیدا نووسیوە، شاعیر لە ساڵی ١٩٨٣ دەستی بە نووسینی زێوان كردووە و لە ١٩٨٧ تەواوی دەكات. تاقیكردنەوەیەكی نوێی شیعریی كۆتایی ساڵانی هەشتاكانە. ئەم دەقە لە لایەن چەند توێژەرێكەوە خوێندنەوەی بۆ كراوە. ئەوەی…

Read More

خودا

blank

ڕێبوارێكی خومار و بەختیارم لە شەقامی تۆدا خۆر لەسەر ناوچەوانم ماوەتەوە هەزار جیهانی تێدا درەوشاوەیە هەزاریش شاراوە هەموو خواستێكی خۆم لەبیر كردووە تەنیا بیر لە ئەستێرە گوێڕایەڵەكانی تۆ دەكەمەوە لە زاتتدا بوێر دەژیم و مۆسیقای تاسەم لێ دەتكێت مەیەكم ناسی و خواردمەوە واتای تاهەتایی دامێ تاهەتایی تەواوی هەقیقەتە نەناسراوم پێ دەناسێنێ و خۆم تێدا زیندوو…

Read More

بەخێربێن بۆ مۆدێرنیزم

blank

مێژوو کوێرە ڕەنگە شیعر دروستکردنی گۆچانێک بێت یان لە باشترین حاڵەتدا جەختکردنەوە بێت لە کوێری دونیا وەکوو ئەوەی من کردم. تەنها وەستاکانی وەهم بە دوای گێڕانەوەی بینایین بۆ جیهان، ئەندێشەکردن بریتییە لە هەڵە ڕەهاکە، جیهان جمەی دێت لە خەڵک، بەلایەنی کەمەوە لەوەدا گرنگم کە ئەتوانم خۆم وەک شیعرێکی نەنووسراو بژیم. من لە هەموو شتێک تێئەگەم…

Read More

ده‌نگ

blank

برین و بڕین برین ده‌ڵێی مانگی پڕه‌ به‌سه‌ر ڕێگای نیوه‌چۆڵ كراوه‌ته‌وه‌ ده‌ست به‌سه‌ر دژوارییه‌كان داده‌هێنێ و په‌نجه‌ی گه‌رم ده‌بن گه‌رمایی په‌نجه‌ گۆرانیی هێمنی و بیره‌وه‌ریی زه‌وییه‌ به‌ سوپای دۆڕاو شه‌ڕناكات *** بڕین به‌دوات دادێ بڕوای به‌ ڕۆیشتن نامێنێ و ده‌رگات له‌دوا داده‌خا چرای سێبووریت ده‌كوژێنێته‌وه‌  به‌ده‌نگێكی برووسكه‌دار ده‌تخاته‌ چاوه‌ڕوانییه‌كی سارده‌وه‌ بۆر و بۆڕ سۆفه‌ له‌ناو…

Read More