ده‌رباره‌ی «هه‌قیقه‌ت و سوبێكتیڤیته»
گفتوگۆیەکی کراوە و فراوان لەگەڵ میشێل فوکۆ
ئه‌مە گفتوگۆیەکی گشتی و کراوەیە به زمانی ئینگلیزی كه له بیست و سێیه‌می ئۆكتۆبه‌ری ١٩٨٠ له زانكۆی كالیفۆرنیا له بێركلی به‌ڕێوه چووە، كه تێیدا فوکۆ هه‌ندێك له تێگه باسكراوه‌كان دووباره ده‌كاته‌وه و وه‌ڵامی ئه‌و پرسیارانه ده‌داته‌وه كه سه‌باره‌ت به كاره‌كانی خۆی خراونه‌ته‌ڕوو.
پرسیاركه‌ری یه‌كه‌م: وا دێته به‌رچاوم كه لێره‌دا گریمانه‌یه‌كی ته‌واو جیاوازی دانپێدانان بوونی هه‌یه، واته ئه‌و پێكهاته دامه‌زراوه‌یه‌ی كه وه‌سفت كرد و ده‌مه‌وێت بزانم كتێبی دانپێدانانه‌كانی قه‌دیس ئۆگه‌ستین چۆن له چوارچێوه یا نه‌خشه‌كه‌ی تۆدا جێ ده‌گرێت؟ ئایا ئه‌م كتێبه جۆری سێیه‌می دانپێدانان پێناسه ده‌كات؟
فوكۆ: به‌ڵێ، ته‌واو هه‌ق به ئێوه‌یه. من شرۆڤه‌یه‌كی تا ڕاده‌یه‌ك تێروته‌سه‌لم ده‌رباره‌ی قه‌دیس ئۆگه‌ستین ئاماده كردبوو، به‌ڵام ئه‌ڵبه‌ته ده‌رفه‌تی خوێندنه‌وه‌یم نه‌بوو[1]. ئه‌گه‌ر له [فیكری] قه‌دیس ئۆگهستیندا زیاتر جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌و شته ده‌كه‌مه‌وه كه باوكانی یۆنانی به exomologesis و exagoreusis ناویان ده‌برد، [ئه‌وا] له‌به‌ر ئه‌م هۆكاره‌یه كه exomologesis و exagoreusis یه‌ك شێوازی دانپێدانانی بهدامهزراوهییكراون و، ته‌واوی تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی دامه‌زراوه‌كانیان هه‌بوو: exomologesis و exagoreusis كۆمه‌ڵێك پابه‌ندبوونیان ده‌سه‌پاند به‌سه‌ر خه‌ڵكیدا، و گۆڕانكارییه‌ك، چه‌شنی هه‌موو دامه‌زراوه‌كان، به درێژاییی مێژووی كڵێسا و به درێژاییی مێژووی مه‌سیحییه‌ت. له سه‌ده‌كانی ناوه‌ڕاستدا، دانپێدانان به گوناهه‌كاندا، تێكه‌ڵه‌یه‌كی سه‌یری exomologesis و exagoreusis؛ و هه‌ر له‌به‌ر ئه‌مه‌یه كه به‌ر له هه‌ر شتێك جه‌ختم له سه‌ر ئه‌م دوو تێگه‌یه كرده‌وه. مه‌به‌ستم بوو قسه له‌سه‌ر قه‌دیس ئۆگه‌ستین بكه‌م؛ و ئه‌وه‌ی كه پێویسته ده‌رباره‌ی قه‌دیس ئۆگه‌ستین بیڵێم ئه‌وه‌یه كه له دانپێدانانه‌كاندا خه‌سڵه‌تێك ده‌دۆزینه‌وه كه لێكنزیكی هه‌یه له‌گه‌ڵ ئه‌و شته‌دا كه باوكانی یۆنانی به exomologesis ناویان ده‌برد: قه‌دیس ئۆگه‌ستین ده‌یویست خۆی وه‌ك یه‌ك گوناهكار نیشان بدات، یا نیشانی بدات كه چۆن بووه به یه‌ك گوناهكار كاتێك كه لاو بووه و هتد؛ به گومانم ئه‌م ئاشكراكردنه‌ی بوونی وه‌ك یه‌ك گوناهكار له به‌رده‌م هه‌موواندا شتێكی ئێجگار گرنگه له نووسینی دانپێدانانه‌كاندا. ئه‌ڵبه‌ته خه‌سڵه‌تێكی exomologesisیش له‌و كتێبه‌دا بوونی هه‌یه، چون ویستوویه‌تی له‌و شته‌دا ورد و قووڵ ببێته‌وه كه له ئه‌ودا ڕوو دەدا، له شێوه‌ی بیركردنه‌وه‌یدا و له شێوازی ژیانكردنیدا ڕوو ده‌دات. به‌ڵام، به دڵنیایییه‌وه، دوو جیاوازیی گرنگ بوونی هه‌یه: یه‌كه‌مین جیاوازی، بێگومان، ئه‌مه‌یه كه دانپێدانانه‌كانی بۆ هاوڕێكانی نووسیبوو. قه‌دیس ئۆگه‌ستین په‌یوه‌ست بوو به یه‌ك ئه‌ڵقه‌ی بیرمه‌ندانی مه‌سیحییه‌وه، و له شاری میلان له‌گه‌ڵ ئه‌واندا ژیانی به‌سه‌ر ده‌برد، و له شاری هیپۆن، كه دانپێدانانه‌كانی تێدا نووسی، هه‌روه‌ها ئه‌ڵقه‌یه‌كی تری هاوڕێیانی هه‌بوو، و ئه‌م كتێبه شرۆڤه‌یه‌ك بوو بۆ هاوڕێیان ده‌رباره‌ی شێوازی تایبه‌تی ئه‌و له metanoia]ته‌وبه[دا. و ئه‌م كاره هاوشێوه‌ی ئه‌و شته‌یه كه له هه‌ندێك له قوتابخانه فه‌لسه‌فییه‌كانی یۆنانی كۆندا ئه‌زموون ده‌كرا، بۆ نموونه له‌نێوان ئهپیكۆرییهكاندا. ئه‌م خاڵه، واته شێوازی گوتنی ئه‌و شته‌ی كه له ئێوه‌دا ڕوو ده‌دات، ژیانتان چی بووه و هتد به هاوڕێكانتان، نه‌ریتێك بوو له قوتابخانه فه‌لسه‌فییه‌كاندا[2]. و دووه‌مین خاڵ ئه‌مه‌یه كه جیاوازییه‌كی زۆر گه‌وره بوونی هه‌یه له‌نێوان هه‌ڵكۆڵین یا تاقیكردنه‌وه‌ی ئه‌ندێشه‌كان له نه‌ریتی زوهدگه‌رایی ئیڤاگریوس پونتیكوس[3] كه كاسیانوس نوێنه‌رایه‌تی ده‌كرد و بابه‌تی دانپێدانانه‌كانی قه‌دیس ئۆگه‌ستین. نه‌ك ئه‌ندێشه‌كان یا logismoi یا cogitationes، به‌ڵكه cordis affectus]هه‌سته‌كان و جۆشی ده‌روونی[ جێی سه‌رنجی قه‌دیس ئۆگه‌ستین بوو، نه‌ك جووڵه‌كانی ئه‌ندێشه، به‌ڵكه جووڵه‌كانی دڵ[4]. و پێم وایه كه ئه‌مه شتێكه ته‌واو جیاوازه. به‌ڵام به گومانم یه‌ك نه‌ریتی ئه‌ده‌بی و فه‌لسه‌فی به دڵنیایییه‌وه زۆر گرنگ له مه‌سیحییه‌تدا بوونی هه‌یه كه هه‌رگیز، به لایه‌نی كه‌مه‌وه تا به‌ر له بزووتنه‌وه‌ی دژه-چاكسازیی ئایین[5]، به‌دامه‌زراوه‌یی نه‌كرا. و گه‌ڕانه‌وه بۆ قه‌دیس ئۆگه‌ستین له مه‌زهه‌بی كاسۆلیكی ڕۆژئاواییدا، له سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی هه‌ڤده‌یه‌مدا، گرنگیی cordis affectus به‌رجه‌سته ده‌كات. ئه‌ڵبه‌ته پێم وایه ئه‌مه چیرۆكێكی تره.
پ. یه‌كه‌م: مه‌به‌ستت ئه‌مه‌یه كه قه‌دیس ئۆگه‌ستین تێكه‌ڵه‌یه‌كه له‌نێوان نه‌ریتی فه‌لسه‌فی و نه‌ریتی باوكانی كڵێسادا؟
فوكۆ: به‌ڵێ. و بێگومان گرنگیی تیۆرتیكی و پڕاكتیكیی دۆكترینی قه‌دیس ئۆگه‌ستین له مه‌سیحییه‌تدا به‌رچاو و مه‌زنه، به‌ڵام پێم وایه كه باڵاده‌ستیی دانپێدانه‌كان له‌م لایه‌نه‌وه و خودی كتێبه‌كه وه‌ك یه‌ك نه‌ریتی تیۆرتیكی و ئه‌ده‌بی سنوورداره، و كاریگه‌رییه‌كی زۆری له‌سه‌ر دامه‌زراوه‌كان، كرداره‌كان و ئه‌م ته‌كنه‌لۆژیایه‌ی خود نه‌بووه. پێم وایه كه ئه‌م كاریگه‌ری و باڵاده‌ستییه تا سه‌ده‌ی هه‌ڤده‌یه‌م تا ڕاده‌یه‌ك گرنگییه‌كی ئه‌وتۆی نه‌بووه، و پاشان له سه‌ده‌ی هه‌ڤده‌یه‌م گرنگییه‌كی ئێجگار زۆری وه‌رگرتووه.
پ. یه‌كه‌م: وا ده‌رده‌كه‌وێت كه هه‌میشه قسه له‌سه‌ر نه‌ریتی كاسۆلیكی ده‌كه‌یت. به‌ڵام به باوه‌ڕی تۆ ئایا له‌نێوان قه‌دیس ئۆگه‌ستین و نه‌ریتی لۆسه‌ری[6]دا چ په‌یوه‌ندییه‌ك هه‌یه؟ ئایا ڕه‌گێكی پڕۆتستانتیش له دانپێدانان و خود-هه‌ڵكۆڵین یا تاقیكردنه‌وه‌ی خوددا هه‌یه؟
فوكۆ: به‌ڵێ. زۆر به كورتی ده‌بێت بڵێم كه یه‌كه‌م، یه‌كێك له گرفته سه‌ره‌كییه‌كانی بزووتنه‌وه‌ی چاكسازیی ئایین و بزووتنه‌وه‌ی لۆسه‌ریی چاكسازیی ئایین، بریتی بوو له ڕایه‌ڵی نێوان په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ هه‌قیقه‌ت و په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ خود. ئایا گه‌یشتن به ڕووناكی و هه‌ڵكۆڵینی قووڵاییه‌كانی ڕۆح وه‌كیه‌كن؟ له دیدی نه‌ریتی كاسۆلیكیدا، ئه‌مانه دوو شتی ته‌واو جیاوازن و تا ڕاده‌یه‌ك په‌یوه‌ندییان له‌گه‌ڵ یه‌كتردا نییه. گرفتی لۆسه‌ر كه‌شف یا دووباره كه‌شفكردنه‌وه‌ی پهیوهندییگهلێك بوو كه له مه‌سیحییه‌تی سه‌ده یه‌كه‌مینه‌كاندا به‌ڕاستی له‌نێوان دوو شێوازی ئیشراق[7]دا بوونی هه‌بوو، ئیشراقی خود و ئیشراق له‌گه‌ڵ ڕووناكیی خودایی. گرفتی خوێندنه‌وه‌ی كتێبی موقه‌ده‌س، خوێندنه‌وه‌ی ئه‌زموون و خوێندنه‌وه‌ی ئه‌زموونی ئایینی وه‌ك پێوه‌ری بنچینه‌یی هه‌قیقه‌ت نموونه‌یه‌كه له‌م په‌یوه‌ندییه تازانه یا نموونه‌یه‌كه له‌م په‌یوه‌ندییه تازهكراوانهی نێوان ئه‌م دوو شێوازه‌ی ئیشراق[8]. و به گومانم هه‌روه‌ها شتێكی زۆر گرنگ لای لۆسه‌ر بوونی هه‌یه، واته ئه‌و ده‌یویست له نه‌ریتی دادوه‌ریی چه‌سپاوی كڵێسا و له ئه‌زموونی كاسۆلیكیله سه‌ده‌ی سیازده‌یه‌م به‌دواوه[9] ڕزگاری ببێت، چون پێم وایه كه له مهزههیی كاسۆلیكی ڕۆژئاواییدا یان له مه‌سیحییه‌تی ڕۆژئاوایی له سه‌ده‌ی سیازده‌یه‌م به‌دواوه، فۆرمێكی دادوه‌ری سه‌ربار كرا بۆ سه‌ر ته‌واوی پێكهاته‌كانی ئه‌زموونی ئایینی كه یه‌ك فۆرمی سیاسی بوو. و، بۆ نموونه، دانپێدانان به گوناهه‌كاندا تێكه‌ڵه‌یه‌كه له exomologesisـی نه‌ریتیكه وه‌ك ڕێوڕه‌سمی ته‌وبه تا سه‌ده‌ی شانزه‌یه‌م پارێزرا، به‌ڵام له بڕگه‌یه‌كی زۆر كه‌مبایه‌خدا و له‌گه‌ڵ ڕۆڵێكی ئێجگار بچو‌وكدا؛ و exagoreusis كه دامه‌زراوه‌یه‌كی ڕه‌هبانی بوو؛ و هه‌روه‌ها شتێكی تر كه پێكهاته نوێیه‌كانی دادوه‌ری بوو، واته كۆمه‌ڵێك ڕێوشوێنی تازه‌ی دادوه‌ری له‌گه‌ڵ دانپێدانان به گوناهدا وه‌ك بڕگه‌ی بنچینه‌یی ئه‌م پێكهاته‌یه[10]. دانپێدانان به گوناهدا تێكه‌ڵه‌یه‌كه له‌م سێ توخمه[11]؛ و پشكنینی بیروباوه‌ڕ[12]ـی مه‌سیحی له نه‌ریتی كاسۆلیكیدا پنتی یه‌كتربڕینی ئه‌م ڕێوشوێنانه‌یه. بێگومان، لۆسه‌ر ده‌یوسیت ڕزگاری ببێت له هه‌موو ئه‌م شتانه. و ئه‌م ئایدیایه‌ی كه ده‌ڵێت په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان مرۆڤ و خواوه‌ند چییه‌تییه‌كی دادوه‌رانه‌ی هه‌یه، به گومانم نه‌یارێتیی مه‌زن و بنه‌ڕه‌تیی لۆسه‌ر بوو، و ئه‌و ده‌یویست له‌م ئایدیایه ڕزگاری ببێت. كه‌واته، به باوه‌ڕی من، ئه‌م دوو خاڵه ده‌توانن شوێنی لۆسه‌ر له‌م مێژووه‌دا ڕوون بكه‌نه‌وه.
پ. دووه‌م: ده‌كرێت كه‌مێك زیاتر له‌م باره‌وه قسه بكه‌یت؛ ده‌رباره‌ی دامه‌زراوه ڕه‌هبانییه مه‌سیحییه‌كان و ده‌رباره‌ی دانپێدانان و ده‌رباره‌ی هێرمنۆتیكی خود قسه‌ت كرد. به‌ڵام ئه‌مه چۆن به‌دی هات؟ ده‌زانم كه ئه‌مه گرێ ده‌ده‌یت به هۆكارێتیی فرۆیدی و به سه‌ركوتكردنی فرۆیدی. ده‌كرێت كه‌مێك زیاتر ڕوونكردنه‌وه بده‌یت. چ په‌یوه‌ندییه‌ك داده‌مه‌زرێنیت له‌نێوان دانپێدانان و هێرمنۆتیكی خود له دامه‌زراوه ڕه‌هبانییه‌كاندا له لایه‌ك و هۆكارێتیی فرۆیدی و سه‌ركوتكردنی فرۆیدی[13] له لایه‌كی تره‌وه؟
فوكۆ: په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان دامه‌زراوه ڕههبانییهكان و كرداری فرۆیدی[14]؟ ده‌تانه‌وێت له‌سه‌ر ئه‌مه قسه‌تان بۆ بكه‌م؟
پ. دووه‌م: به‌ڵێ.
فوكۆ: پێم خۆشه شتێك له‌م باره‌وه بڵێم (ده‌نگی پێكه‌نینی فوکۆ و ئاماده‌بووان)، به‌ڵام دڵنیا نیم كه بتوانم… . چون، وه‌ك ده‌زانن، به ڕاستی من مێژووی په‌یوه‌ست به ڕابردووم خۆش ناوێت، یا به لایه‌نی كه‌مه‌وه ئه‌مه گه‌مه‌ی من نییه كه بۆ نموونه بڵێم: «باشه، ده‌زانن كه هیرۆمینوس یا خروسوستۆم ئه‌مه‌یان وتووه، و ئێوه هه‌مان شت لای فرۆید یا یۆنگ یا لاكان و ئه‌وانی تر ده‌دۆزنه‌وه.» ئه‌مه گه‌مه‌ی من نییه؛ و له ڕاستیدا هیچ هۆگر نیم به‌م جۆره شتانه‌وه، به‌ڵام كاتێك كه دوو ساڵ له‌مه‌وبه‌ر كاسیانوسم ده‌خوێنده‌وه، به ڕاستی سه‌رم سوڕما له چه‌ند خاڵێك. یه‌كه‌م، ته‌كنیكه‌كانی كاسیانوس بۆ خود-هه‌ڵكۆڵین یا تاقیكردنه‌وه‌ی خود له نه‌ریتی ئیڤاگریوس پونتیكوسدا به ته‌واوه‌تی هه‌مه‌لایه‌ن و زۆر ئاسته‌م و زۆر ئاڵۆز بوون. دووه‌م، پێم وایه كه ئێوه ناتوانن خۆتان ببوێرن له‌م واقیعییه‌ته كه وه‌سفكردنی ئه‌و شته‌ی كه ڕاهیب ده‌بێت له‌گه‌ڵ ئه‌ندێشه‌كانیدا بیكات هه‌مان ئه‌و شته‌یه كه سانسۆری فرۆیدی ئه‌ڵبه‌ته به شێوه‌یه‌كی پێچه‌وانه ده‌یكات. ئه‌و وه‌سفكردنه‌ی كه فرۆید ده‌رباره‌ی سانسۆر پێشكه‌شی ده‌كات تا ڕاده‌یه‌ك وشه به وشه ئه‌و وهسفكردنهیه كه كاسیانوس له میتافۆری دراوگۆڕهوهدا پێشكه‌شی ده‌كات. باشه، له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌دا ده‌توانرێت چی بكرێت؟ ئایا ده‌توانین بڵێین ئه‌مه یه‌ك هاوده‌قیی مێژوویی یا یه‌ك هاوده‌قیی بان-مێژووییه[15]؟ ڕه‌نگه. یه‌ك ڕوونكردنه‌وه‌ی تریش هه‌یه، ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كی مێژوویی كه ده‌ڵێت: «باشه، ده‌زانن كه ته‌كنه‌لۆژیا مه‌سیحییه‌كانی جهذبه، خود-ههڵكۆڵێن، دانپێدانان و هتد ئه‌وه‌نده به‌هێز و قووڵ و ئه‌وه‌نده به قووڵی شوێنگرتوو و باو بوون له ژیان و ویژدان و كرداره‌كانی هه‌ر كه‌سێكدا له شارستانییه‌تی ڕۆژئاوایی كه ده‌توانن جێنیشانهكانیان یا پڕۆژه گشتییه‌كانیان له ده‌روونپزیشكی، ده‌روونپزیشكیی كلاسیكیی سه‌ده‌ی نۆزده‌یه‌مدا بدۆزنه‌وه، و له‌م دهروونپزیشكییهدایه كه فرۆید ئه‌مانه‌ی دۆزییه‌وه و ته‌كنیكه مه‌عنه‌وییه مه‌سیحییه‌كانی سه‌رله‌نوێ دۆزییه‌وه. به‌ڵام ئه‌م ڕوونكردنه‌وه من ڕازی ناكات، چون زۆر دژواره كه له ته‌كنیكه‌كانی ده‌روونپزیشكیی سه‌ده‌ی نۆزیدهمدا شتێك بدۆزینه‌وه كه په‌یوه‌ست بێت به ته‌كنیكه مهعنهوییهكانهوه. ئه‌ڵبه‌ته له سه‌ره‌تای وتاره‌كه‌مدا چیرۆكێكی دكتۆر فڕانسوا لۆرێم گواسته‌وه، كه ده‌یویست نه‌خۆشه‌كه‌ی ناچار بكات به دانپێدانان به یه‌ك شت: دانپێدانان به شێتبوونی خۆیدا. به‌ڵام ئێوه ناتوانن بڵێن كه ئه‌مه به‌وردی ته‌كنیكه مه‌سیحییه‌كانی exagoreusis]و خود-هه‌ڵكۆڵین و دانپێدانانه]. كه‌واته فرۆید بۆچی و چۆن ئه‌م شتانه‌ی سه‌رله‌نوێ دۆزییه‌وه؟ من هیچ نازانم. ئایا ده‌بێت بگه‌ڕێینه‌وه بۆ نه‌ریتی عیبری؟ پێم وانییه، چون تا ڕاده‌یه‌ك دڵنیام كه له نه‌ریتی عیبری[16]دا شتێكی وه‌ك exagoreusis یا exagoreusis بوونی نییه. كه‌واته ئه‌مه یه‌ك گرفته، و من تا به ئه‌مڕۆ ده‌كات هیچ وه‌ڵامێكم بۆ ئه‌م گرفته نییه. به‌ڵام ڕه‌نگه له‌به‌ر ئه‌وه وه‌ڵامێكم بۆ ئه‌و گرفته نییه كه ئه‌مه یه‌ك ته‌وه‌هومه، و ڕه‌نگه هیچ وه‌كیه‌كی و هاوشێوه‌ییه‌ك له‌نێوان كاسیانوس و فرۆیددا بوونی نه‌بێت. به‌ڵام گومانم هه‌یه كه هیچ هاوشێوه‌ییه‌ك بوونی نه‌بێت (ده‌نگی پێكه‌نینی ئاماده‌بووان). كه‌واته به كرده‌وه ئه‌مه بۆ من گرفتێكه تا ئه‌مڕۆ بێ وه‌ڵام.
پ. دووه‌م: له كتێبی چاودێری و سزادا ده‌رباره‌ی گۆڕان و په‌ڕینه‌وه‌یه‌ك قسه ده‌كه‌یت، گۆڕان له دادوهریكردنێك كه پشت به ئه‌شكه‌نجه ده‌به‌ستێت بۆ داوهریكردنێك كه هه‌ست، پاڵنه‌ر و ئاره‌زووی تاكه‌كان له‌به‌رچاو ده‌گرێت[17]. ئایا ئه‌م گۆڕانه هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی هه‌یه له‌گه‌ڵ گۆڕان له ته‌وبه‌وه بۆ دانپێدانان؟
فوکۆ: به‌ڵێ، پێم وایه به‌م چه‌شنه‌یه. كۆمه‌ڵگه ڕۆژئاواییه‌كان یه‌ك سه‌رده‌می دادوه‌ری و یاساییان تێپه‌ڕ كرد، قۆناغێكی دادوه‌ری كه له سه‌ده‌ی دوانزه‌یه‌م یا سیازده‌یه‌مدا ده‌ستی پێ كرد، و تا ده‌ستپێكی سه‌ده‌ی نۆزده‌یه‌م له‌گه‌ڵ یاسا بنچینه‌ییه گه‌وره سیاسییه‌كان و كۆمه‌ڵێك یاسای مه‌ده‌نی و سزایی سه‌ده‌ی نۆزده‌یه‌م به‌رده‌وامی هه‌بوو، و ئه‌م پێكهاته یاسایی و دادوه‌رییانه له ساتی ئێستادا له دۆخی داڕووخان و له‌ناوچووندان. له سه‌ده‌ی سیانزه‌یه‌مه‌وه تا ده‌ستپێكی سه‌ده‌ی نۆزده‌یه‌م، ته‌واوی كۆمه‌ڵگه ڕۆژئاواییه‌كان هیوادار بوون و چاوه‌ڕوانیان ده‌كرد كه حوكمڕانیكردن و به‌ڕێوه‌بردنی خه‌ڵكی له ڕێگه‌ی یاساكان، دادگاكان و دامه‌زراوه یاسایی/دادوه‌ری[18]یه‌كانه‌وه ڕه‌خساو بێت. و خه‌ونی ڕێگه‌ی یاسایی حکوومەت بریتی بوو له ئایدیای نووسینی یاسا بنچینهییهكان له‌گه‌ڵ مافی مرۆڤ و چی و چی، واته پڕۆژه‌ی نووسینی یاساگه‌لێك كه بتوانێت بۆ كۆمه‌ڵگه‌ی مرۆیی و مرۆڤایه‌تی یا، لایه‌نی كه‌مه‌وه له‌ناو یه‌ك نه‌ته‌وه‌دا، گشتی، گه‌ردوونی و هه‌مه‌لایه‌ن بێت. هاودهقبوونی نێوان هونه‌ری به‌ڕێوه‌بردن یا هونه‌ری حومكڕانیكردن و دامه‌زراوه یاساییه‌كان به باوه‌ڕی من یه‌كێك بووه له خواسته بنچینه‌ییه‌كانی ئه‌م قۆناغه درێژخایه‌نه، [واته] له سه‌ده‌ی سیازدهیهمهوه تا سه‌ده‌ی نۆزده‌یه‌م. و ئێستا ده‌زانین- ده‌زانین؟- و به ئێمه ده‌ڵێن كه به‌ڕێوه‌بردن و حوكمڕانیكردنی خه‌ڵكی ئیتر به‌م پێكهاته یاساییانه ڕه‌خساو نییه. دیارده‌ی تۆتالیتاریزم یه‌كه‌مین و ترسناكترین ئه‌نجامی ئه‌م كهشفهیه كه پێكهاته یاساییه‌كان بۆ حوكمڕانیكردن و به‌ڕێوه‌بردنی خه‌ڵكی به‌سنده و ته‌واو نییه. نازانم ئه‌م وته‌یه وه‌ڵامێكه بۆ پرسیاره‌كه‌ی ئێوه یا نا؟
پ. سێیه‌م: ئه‌گه‌ر به‌م چه‌شنه‌یه ئایا بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی دیارده‌ی تۆتالیتاریزم، نه‌ك ئه‌مه‌ی كه ڕابردوو ڕزگار بكه‌ین، به‌ڵكه بگه‌ڕێینه‌وه بۆ دواوه؛ و ڕێگه‌یه‌ك بدۆزینه‌وه كه تێیدا ئه‌م پێكهاته یاساییانه بتوانرێت له‌گه‌ڵ فۆرمێكی ژیاندا تێهه‌ڵكێش بكرێن، به شێوه‌یه‌ك كه له هه‌مان كاتدا دانپێدانان یا هێرمنۆتیكی خود له‌خۆ نه‌گرێت؛ به ده‌ربڕینێكی تر، ئایا دابڕانێك له‌نێوان ئه‌م دوو ئه‌گه‌ره‌دا ده‌بینیت؟ ئه‌گه‌ر كۆمه‌ڵه‌ی یاسا حقوقییه‌كان تا ئاستێك دیارده‌یه‌كی سه‌ر به ڕۆژگاری ڕابردوو بێت، به‌ڵام هێشتا تاكه له‌مپه‌ری به‌رده‌م ده‌ركه‌وتنی تۆتالیتاریزم بێت، كه‌واته ئایا ئه‌مه به‌م مانایه نییه كه ئه‌م كۆمه‌ڵه یاسایه ده‌بێت سه‌رده‌مێك زیندوو بكرێنه‌وه؟
فوکۆ: به‌ڵێ، به‌ڵام ده‌زانن كه به گومانم ئه‌مڕۆ یه‌كێك له گرفته بنچینه‌ییه‌كانمان، یه‌كێكه له گرفته بنچینه‌ییه سیاسییه‌كانمان. كاتێك كه ڕووبه‌ڕووی دیارده‌ی تۆتالیتاریزم ده‌بینه‌وه، یه‌كه‌م، هه‌ر كه‌سێك ده‌توانێت هاوڕا بێت له‌گه‌ڵ ئه‌م خاڵه‌دا كه په‌نابردن بۆ یاسا، په‌نابردن بۆ سیسته‌می یاسایی و گه‌ڕانه‌وه بۆ مافی مرۆڤ، پرسێكی زۆر گرنگه. به‌ڵام پێم وایه كه زۆرێك له‌گه‌ڵ ئه‌م خاڵه‌دا هاوڕا بن كه ئه‌مه له ساتی ئێستادا یه‌ك په‌نابردنی ته‌كتیكییه؛ ڕه‌نگه سوودمه‌ند بێت، ڕه‌نگه له ساتی ئێستادا ڕه‌خساو بێت، به‌ڵام پێم وانییه كه گه‌ڕانه‌وه بۆ پێكهاته‌ی یاسایی به‌ڕێوه‌بردن یا حوكمڕانیكردن له چركه‌ساتی ئێستادا ڕێگه‌چاره‌یه‌ك بێت بۆ گرفته‌كانمان. به‌ڵام چ گرفته گه‌وره‌كانی یاسای بنچینه‌یی- ده‌وڵه‌ت چییه؟ و …- یا كۆمه‌ڵێك گرفتی كهمبههاتری وه‌ك، بۆ نموونه، دامه‌زراوه سزاییه‌كان یا سوودوه‌رگرتن له پزیشكی و ده‌روونپزیشكی له‌ناو دامه‌زراوه‌ی دادوه‌ریدا له‌به‌رچاو بگرین یا نه‌گرین، [هه‌ر چۆنێك بێت] ڕوونه كه به‌ڕێوه‌بردن و حوكمڕانیكردنی خه‌ڵك ته‌نها له‌گه‌ڵ یاسا حقوقییه‌كان و پێكهاته حقوقییه‌كان ڕه‌خساو نییه. و له ڕاستیدا هه‌میشه له شتێكی تر و شتێكی زیاتر له پێكهاته حقوقی و یاساییه‌كان سوود وه‌رده‌گیرێت[19]. بۆ نموونه، زۆر ئاشكرایه كه دامه‌زراوه سزاییه‌كان [جگه له پێكهاته یاساییه‌كان] هیچ شتێكی تر به گریمانه وه‌رناگرن، و خه‌ونی سه‌ده‌ی هه‌ژده‌یه‌م به‌رهه‌مهێنان و پێكهێنانی كۆمه‌ڵێك دامه‌زراوه‌ی سزایی و كۆمه‌ڵێك یاسای سزایی بوو، دامه‌زراوه‌گه‌لێكی سزایی كه ده‌بێت ته‌نها یاسا و جێبه‌جێكردنی یاسا بن. هه‌ر كه ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئه‌م خه‌ونه له‌گه‌ڵ واقیعییه‌تدا ده‌بینین، ئه‌ڵبه‌ته ده‌زانین كه سیسته‌مه سزاییه‌كان له سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی نۆزده‌یه‌مه‌وه تا ئێستا به دڵنیایییه‌وه له‌گه‌ڵ زۆرێك شتی زیاتر و زیاتر جیاواز له یاسا و سیسته‌می یاسایی و هتد كاری كردووه. و ئاشناكردن و لكاندنی ده‌روونپزیشكی، ده‌روونناسی، زانسته مرۆییه‌كان، كۆمه‌ڵناسی و هتد به دامه‌زراوه‌ی سزاییه‌وه نیشانه و شایه‌تی ئه‌م واقیعییه‌ته‌یه[20].
پ. سێیه‌م: ئه‌گه‌ر كتێبه‌كانت بخوێنینه‌وه ده‌توانین له‌گه‌ڵ ئه‌م قسانه‌دا هاوڕا بین، به‌ڵام ئایا ئه‌م قسانه هه‌روه‌ها گرفتی تاكتیك به‌خودی خود ناگوازێته‌وه بۆ ئێمه، گرفتی ئه‌مه‌ی كه چۆن ده‌توانرێت پێكهاته‌ی یاسایی/دادوه‌ری وه‌ك تاكتیك و نه‌ك وه‌ك ستراتیژی گه‌وره دووباره به‌كار بخرێته‌وه؟ ئایا په‌نابردنی ته‌نها تاكتیكی به پێكهاته یاسایی/دادوه‌رییه‌كان، ئێمه پاڵ نانێت بۆ سه‌رترچوون له ڕیزبه‌ندی یاسایی و بۆ پێویستیی جیاكردنه‌وه‌ی ئه‌و شته‌ی كه ڕیزبه‌ندی یاسایی/دادوه‌رییه له‌و شته‌ی كه ڕیزبه‌ندی دیسپلینی[21]یه؟
فوکۆ: هاوڕام له‌گه‌ڵ شێوازی خستنه‌ڕووی گرفته‌كه، و ده‌بێت به‌ر له هه‌ر شتێك بڵێم كه نازانم. هه‌روه‌ها ده‌بێت دان به‌وه‌دا بنێم كه چه‌ندین ساڵ له‌مه‌وبه‌ر، بۆ نموونه، له سه‌ره‌تای ده‌یه‌ی هه‌فتا، پێم وابوو كه خستنه‌ڕوو و ڕۆشنكردنه‌وه‌ی ئه‌م گرفته، ئه‌م گرفته واقیعی و به‌رهه‌ست و كرده‌كییه، شتێكی ڕه‌خساوه، و پاشان بزووتنه‌وه‌یه‌كی سیاسی ده‌توانێت ئه‌م گرفته له‌به‌رچاو بگرێت و به ده‌ستپێكردن له دراوه‌كانی ئه‌م گرفته‌وه له‌سه‌ر شتێكی تر كار بكات. به‌ڵام پێم وایه كه من هه‌ڵه بووم. و ئه‌گه‌ر ئێستاكه كه‌مێك نائومێدم، له‌به‌ر ئه‌وه‌یه كه پێم وایه نه‌ك هه‌مووان به‌ڵكه زۆرێك كه‌س قه‌ناعه‌تیان به‌وه كردووه كه ئه‌م گرفته بوونی هه‌یه، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر […] نه‌یار بن، به‌ڵام هیچ كه‌سێك نازانێت چۆن ئه‌م گرفته چاره‌سه‌ر بكات، و بزووتنه‌وه‌ی سیاسی، بزووتنه‌وه‌یه‌كی سیاسیی خودبزواو كه من زۆر ساویلكانه ئومێدم پێی هه‌بوو، سه‌رنه‌كه‌وت[22]. به‌ڵام ئه‌مه ساویلكه‌یی منه.
پ. چواره‌م: ده‌مه‌وێت پرسیارێكی كه‌م تا زۆر ناشیانه له تۆ بپرسم كه ده‌شێت هه‌ڵگری كۆمه‌ڵێك زانیاریی هه‌ڵه بێت. ده‌رباره‌ی كێشه‌ی ده‌ستدرێژی به وته‌ی تۆ مافمان نییه یا نابێت ده‌ستدرێژیكه‌ر سزا بده‌ین، چون سێكسواڵیته پرسێكی تایبه‌تییه (ده‌نگی پێكه‌نین). تكا ده‌كه‌م ڕوونكردنه‌وه بده به‌م چه‌شنه‌یه؟
فوکۆ: پرسیارێكی باشه. پێم وایه كه ده‌زانم كاتێك كه ئه‌مه ده‌ڵێن ئاماژه به چ گۆڤارێك ده‌كه‌ن. هاوڕێیه‌ك ڕه‌شنووسی وتارێكی چاپكراوی له گۆڤارێكی به‌ناوبانگدا بۆ ناردم له ئینگلیزه‌وه كه به گومانم ئه‌و شته‌ی كه وتبووم به توندی ڕه‌خنه‌ی ده‌كرد. ئه‌مه له ڕه‌وتی یه‌ك گفتوگۆدا بوو له‌گه‌ڵ داڤید كوپه‌ر[23] كه دژه-دهروونپزیشكییه؛ گفتوگۆیه‌كی واقیعی و نه‌ك ساخته له‌گه‌ڵ داڤید كۆپه‌ر كه به وردیی نازانم بۆچی چاپ كرا[24]. ڕه‌نگه له‌مڕۆدا به ته‌واوه‌تی هاوڕا نه‌بم له‌گه‌ڵ ئه‌و زاراوه و وشانه‌ی كه له‌م گفتوگۆیه‌دا به‌كارم هێنا، به‌ڵام ئه‌مه هێنده گرنگی نییه. ئه‌وه‌ی كه وتم ئه‌مه‌یه: یه‌كه‌م، پێم وایه كه گریمانه‌یه‌كی باش بۆ شیكاركردنی گرفته‌كان و بۆ شیكاركردنی پرسیاره جیاوازه‌كان ده‌رباره‌ی په‌یوه‌ندیی یاسا و سێكس ده‌توانێت ئه‌مه بێت كه یاسا هیچ پێوه‌ندییه‌كی به سێكسه‌وه نییه. سێكس شتێكه كه هیچ پێوه‌ندییه‌كی به یاساوه نییه، و به پێچه‌وانه‌وه. ئه‌م فاكته‌ی كه جیاكاریی سێكسی، سه‌رتری سێكسی و چالاكیی سێكسی بتوانرێت بكرێته بابه‌تی یاسادانان، به باوه‌ڕی من شتێكی قه‌بووڵنه‌كراوه. به هه‌ر حاڵ، ده‌مویست بزانم كه ئایا ده‌شێت ئه‌م پره‌نسیپه بكرێته بنه‌ڕه‌تی كۆمه‌ڵێك یاسای تازه‌ی سزایی. ئه‌م ئایدیایه‌م كاتێك خسته ڕوو كه كه‌سێك له ساتی گفتوگۆكه‌دا… كه باش نازانم له چ ساتێكی گفتوگۆكه‌دا بوو و گرنگییه‌كی ئه‌وتۆشی نییه. به‌ڵام هه‌ر كه ئه‌مه‌م وت باش به‌ئاگا بووم كه گرفتێك بوونی هه‌یه كه گرفتی ده‌ستدرێژییه[25]. مه‌حاڵه كه بتوانرێت بگوترێت كه ده‌ستدرێژی[26]، په‌لاماری سێكسی[27] نییه؛ و به‌هه‌رحاڵ پێم وانییه بتوانرێت بگوترێت كه ده‌ستدرێژی ده‌توانرێت وه‌ك په‌لامار مه‌حكووم بكرێت به‌بێ له‌به‌رچاوگرتنی ئه‌مه‌ی كه ده‌ستدرێژی په‌لاماری سێكسییه. من پێم وایه كه له پێناسه‌ی یاسایی/دادوه‌ریی ده‌ستدرێژیدا ناتوانرێت سێكسواڵیته نادیده بگیرێت. و پاشان به لایه‌نی كه‌مه‌وه له حاڵه‌تی ده‌ستدرێژیدا، ده‌بێت گریمانه‌ی سێكسواڵیته[28] بهێنینه ناوه‌وه؛ و كه‌واته سێكس ده‌بێت له سیسته‌می یاساییدا له‌به‌رچاو بگیرێت. ئه‌وه‌ی كه ده‌مویست بیڵێم ئه‌مه‌یه كه گرفتێك بوونی هه‌یه: به گومانم یاسا هیچ پێوه‌ندییه‌كی به سێكسه‌وه نییه، به‌ڵام له لایه‌كی تره‌وه پێم وایه كه ده‌بێت ده‌ستدرێژی مه‌حكووم بكرێت و ناتوانرێت له پرسی ده‌ستدرێژیدا سێكسواڵیته نادیده بگیرێت. گرفت ئه‌مه‌یه و چۆن ده‌توانرێت ئه‌م گرفته چاره‌سه‌ر بكرێت؟
پ. چواره‌م: له ڕه‌وتی به‌دواداچوون بۆ زۆرێك له كوشتنه‌كان، ئازار و ناڕه‌حه‌تیی سێكسی ده‌بینرێت، واته پهلامارگهلێكی زۆر بوونی هه‌یه كه ڕووداوی سێكسی له‌گه‌ڵدایه. بۆ نموونه، كاتێك كه له ڕه‌وتی دزینی بانكدا، خه‌زنه‌دار به چه‌ك په‌لاماری سێكسیی جه‌سته‌ی ده‌درێت. ئه‌گه‌ر پره‌نسیپی تۆ په‌سه‌ند بكه‌ین، له‌م حاڵه‌ته‌دا چۆن ده‌توانین جیاكاری بكه‌ین له نێوان ئه‌و شته‌ی كه له یه‌ك په‌لاماردا، سێكسییه و ئه‌و شته‌ی كه سێكسی نییه، و چۆن مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ تاوانباردا بكه‌ین؟
فوکۆ: به‌ڵێ تێده‌گه‌م. له‌م باره‌وه ده‌بێت بڵێم كه به باوه‌ڕی من ده‌توانین له یه‌كه‌مین پرهنسیپێكهوه كه ڕوونم كرده‌وه سوود وه‌ربگرین، چون بۆ من ڕوون نییه كه بۆچی له حاڵه‌تی دۆزینه‌وه‌ی خه‌سڵه‌تی سێكسی له یه‌ك ڕه‌فتاری تاوانبارانه‌دا، دادوه‌ر و دادگاكان ده‌بێت ئه‌م خه‌سڵه‌ته له‌به‌رچاو بگرن. ڕه‌نگه پاڵنه‌رێكی سێكسی، بۆ نموونه، له كوشتن یا دزین یا نازانم له چیدا بوونی هه‌بێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر یاسایه‌كی سزایی هه‌یه كه ئه‌م جۆره كردانه به هۆكاری ئه‌وه‌ی كه كوشتن یا دزینه مه‌حكووم ده‌كات، ئیتر چ گرنگییه‌كی هه‌یه كه پاڵنه‌ره‌كه‌ی سێكسییه یا نا. و من زۆر باش له‌وه تێگه‌یشتووم كه به لایه‌نی كه‌مه‌وه له كرداری سزایی و دادوه‌ریی فه‌ڕه‌نسادا ئه‌مه‌ی كه بریكاره‌كان، دادوه‌ره‌كان، دادگاكان و هتد پاڵنه‌رێكی سێكسی بدۆزنه‌وه، هه‌میشه كۆمه‌ڵێك ئهنجامیتهواو كۆنترۆڵنهكراوی هه‌یه. هه‌ندێكجار مهحكوومییهتێكی زۆر قورس به‌سه‌ر كه‌سێكدا پیاده ده‌كه‌ن، چون دادوه‌ره‌كان پێیان وابووه كه تاوانبار پاڵنه‌رێكی سێكسی هه‌بووه، یا له هه‌ندێك حاڵه‌تدا [ده‌ڵێن كه] ئه‌مه ته‌نها گرفتێكی سێكسییه یا گرنگییه‌كی ئه‌وتۆی نییه و هتد. به باوه‌ڕی من، یه‌كێك له ئه‌نجامه هه‌ره خراپه‌كانی هاتنی سێكسواڵیته، هاتنی گرفتی سێكسواڵیته بۆ ناو دامه‌زراوه سزاییه‌كان، هه‌ر ئه‌مه‌یه. و دژی ئه‌م جۆره هاتنه‌ی سێكسواڵیته، پێم وایه ده‌بێت بگوترێت كه سێكس هیچ پێوه‌ندییه‌كی به یاساوه نییه و یاسا هیچ پێوه‌ندییه‌كی به سێكسه‌وه نییه. به‌ڵام جه‌خت ده‌كه‌م كه ده‌ستدرێژی په‌لاماری سێكسییه و خۆ هه‌ڵهاتن له‌م واقیعییه‌ته مه‌حاڵه، و ئێمه ده‌بێت گرفتی سێكسواڵیته به لایه‌نی كه‌مه‌وه له پرسی ده‌ستدرێژیدا بهێنینه ناوه‌وه. نازانم هاوڕان له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا كه ده‌یڵێم یا نا. به هه‌ر حاڵ، له‌م گۆڤاره ئینگلیزییه‌دا خراپ له‌و شته تێگه‌یشتن كه وتم، چون ئه‌وه‌ی كه وتم ئه‌مه نه‌بوو: ده‌بێت ده‌ستدرێژی وه‌ك په‌لاماری ناسێكسی وێنا بكرێت. به پێچه‌وانه‌وه، من وتم كه ده‌بێت ده‌ستدرێژی وه‌ك په‌لاماری سێكسی وێنا بكرێت، و ده‌زانم كه ئه‌مه نامۆیه به‌م پره‌نسیپه‌ی كه یاسا هیچ پێوه‌ندییه‌كی به سێكسه‌وه نییه.
پ. پێنجه‌م: ئایا پێت وایه كه كرده‌ی سێكسی نه‌ك به‌پێی پێویست په‌لامارده‌رانه[29]، به‌ڵكه سیاسییه؟
فوکۆ: (ده‌نگی پێكه‌نین له‌ناو ئاماده‌بووان) باشه… (ده‌نگی پێكه‌نین) ئه‌ڵبه‌ته هه‌موو ئه‌مانه وابه‌سته‌ن به پێناسه‌ی سیاسه‌ته‌وه (ده‌نگی پێكه‌نین). ئه‌گه‌ر سیاسه‌ت له مانایه‌كی زۆر به‌ربڵاودا له‌به‌رچاو بگرین، و ئه‌گه‌ر سیاسه‌ت به سیسته‌می په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌سه‌ڵات تێبگه‌ین، ئه‌وا له‌م حاڵه‌ته‌دا به دڵنیایییه‌وه كرده‌ی سێكسی شتێكه كه پێوه‌ندی به سیاسه‌ته‌وه هه‌یه. به‌ڵام ده‌بێت بڵێم كه یه‌ك كرده‌ی سێكسی له‌م مانایه‌دا پێوه‌ندی هه‌یه به، بۆ نموونه، سیسته‌مه نیشانه‌ناسییه‌كان و په‌یوه‌ندییه نیشانه‌ناسییه‌كان[30]. ته‌واوی سیسته‌می په‌یوه‌ندییه‌كان كه له یه‌ك په‌یوه‌ندیی سێكسی یا له یه‌ك كرده‌ی سێكسی‌دا هه‌ن، ده‌بێت له كاتی توێژینه‌وه‌ی ئه‌م كرده‌یه‌دا له‌به‌رچاو بگیرێن. كه‌واته، په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌سه‌ڵات بوونی هه‌یه، په‌یوه‌ندییه نیشانه‌ناسییه‌كان بوونی هه‌یه و هه‌ندێكجار په‌یوه‌ندییه‌كانی به‌رهه‌مهێنان.
پ. شه‌شه‌م: تا ئێستاكه جینالۆژیای كرداره‌كان و دامه‌زراوه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانت له چێوه‌ی وردهفیزیك[31] و یه‌ك لۆجیكی ده‌سه‌ڵاتدا وه‌سف كردووه. ئایا ئێستا ده‌توانیت بڵێیت له ساتی وه‌سفكردنی «جینالۆژیای خود»یت له چێوه‌ی درشته‌فیزیك[32]ـی هێزه‌كاندا…
فوکۆ: ورده‌فیزیكی هێزه‌كان…
پ. شه‌شه‌م: درشته‌فیزیك، به هۆی په‌یوه‌ندیی خود له‌گه‌ڵ هێزدا…
فوکۆ: درشته‌فیزیك؟ بۆچی درشتهفیزیكی هێز؟ دروست تێنه‌گه‌یشتم، ده‌كرێت كه‌مێك ڕوونكردنه‌وه بده‌ن؟
پ. شه‌شه‌م: ئه‌مه پرسیاری منه له تۆ، ئایا گونجاوه كه…
فوکۆ: به هه‌قیقه‌ت نازانم بۆچی سوود له‌م دوو وشه‌یه‌ی درشته‌فیزیك و هێزه‌كان وه‌رده‌گرن ده‌رباره‌ی…
پ. شه‌شه‌م: باشه هه‌وڵ ده‌ده‌م له ئاڕاسته‌گیریی كاری نوێت تێبگه‌م و ئاڕاسته‌گیریی پێشووی كاره‌كه‌ت له چێوه‌ی وردهفیزیكدا بوو.
فوکۆ: ئه‌ها.
پ. شه‌شه‌م: زۆر باشه. ئایا ئێستا ده‌توانیت بڵێیت كه قسه له‌سه‌ر ئاخێزگه له مانایه‌كی جیاوازدا ده‌كه‌یت؟ ده‌رباره‌ی هێزه‌كانی په‌یوه‌ست به خود؟ تكا له تۆ ده‌كه‌م كه‌مێك ئه‌م گرفته شرۆڤه بكه.
فوکۆ: له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئاگادارن كه…، پێم خۆشه ئه‌م گرفته شرۆڤه بكه‌م، به‌ڵام ئه‌و كه‌ره‌ستانه‌ی كه بۆ ئه‌م كاره خستتانه به‌رده‌مم.
پ. شه‌شه‌م: ناكافییه.
فوکۆ: نا، نا، ناكافی. به‌ڵام پێم وانییه به وردیی گونجاو بێت له‌گه‌ڵ ئه‌و شته‌دا كه وتم.
بەڕێوەبەری كۆڕ: ده‌توانم قسه‌یه‌ك بكه‌م؟ پێشگریمانه‌یه‌ك له‌و شته‌دا بوونی هه‌یه كه ئه‌م خانمه وتی كه هه‌ڵه‌یه و ده‌بێته گرفتساز، به ده‌ربڕینێك وه‌ك بڵێی كه به‌ڕێز فوکۆ تۆ ڕوانگه‌ی خۆتت گۆڕی، چون پێشتر ده‌رباره‌ی ورده‌فیزیكی ده‌سه‌ڵات نووسیت…
پ. شه‌شه‌م: نه‌خێر من ئه‌مه ناڵێم چون ده‌بینم ئه‌و شته‌ی كه ئێستا لێره‌دا ئه‌نجامی ده‌ده‌یت به ڕوونی په‌یوه‌سته به‌و شته‌وه كه پێشتر ئه‌نجامت دابوو، و هیچ گۆڕانێك له ئاڕستهگیری یا گۆڕانێك له تاكتیكدا نابینم…
ب. كۆڕ: باشه، ئێوه ئه‌م جۆره قسه‌یه‌تان كرد: «ئه‌و شته‌ی كه له ساتی ئه‌نجام دانیت تازه‌یه» و ده‌ته‌وێت به شێوه‌یه‌كی جیاواز شرۆڤه‌ی بكه‌یت، به‌ڵام من دڵنیا نیم كه ئه‌م پێشگریمانه‌یه‌ی كه شتێكی جیاواز و تازه له ئارادایه پێویستی به شرۆڤه‌یه‌كی تازه هه‌بێت.
پ. شه‌شه‌م: باشه، تێگه‌یشتنی من بۆ یه‌كه‌مین وتار ئه‌مه بوو كه ئه‌و [فوکۆ] ئێستا له ساتی خستنه‌ڕووی شتێكی تازه‌یه.
فوکۆ: باشه، ڕه‌نگه تا ئاستێك هاوڕا بم، و ڕه‌نگه ئه‌مه وه‌ڵامێك بێت بۆ پرسیاره‌كه‌تان. تكا له ئێوه ده‌كه‌م كه به من بڵێن ئایا وه‌ڵامێكه بۆ پرسیاره‌كه‌تان یا نا. كاتێك كه له‌گه‌ڵ ئه‌م گرفته‌ی ده‌سه‌ڵات ده‌ستم پێ كرد، دڵنیام كه یه‌ك پێڕ قسه‌ی گه‌مژانه‌م ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته وتووه، به‌ڵام پێم وایه كه قسه‌گه‌لێكی زۆر سه‌یرتریان له‌وه‌ی كه وتوومه داوه‌ته پاڵ من. (ده‌نگی پێكه‌نین) ئه‌ڵبه‌ته [یه‌كه‌م] ده‌سه‌ڵات بۆ من- پێم وایه كه ئه‌مه زۆر ڕوون بێت- یه‌ك جه‌وهه‌ر، ماكی ڕه‌وان، یه‌ك مه‌رجه‌عی میتافیزیكی یا شتێكی وه‌ك ئه‌مه نییه. به باوه‌ڕی من ده‌سه‌ڵات بریتییه له په‌یوه‌ندییه‌كان، په‌یوه‌ندیی هێزه‌كان له‌نێوان خه‌ڵكدا. به‌ڵام خاڵی دووه‌م ئه‌مه‌یه كه ئه‌م په‌یوه‌ندییانه ته‌نها په‌یوه‌ندییه ڕووت و پهتییهكانی هێزه‌كان نییه؛ ئه‌م په‌یوه‌ندییانه به‌پێی هه‌ندێك پره‌نسیپ، و هاوڕێژه له‌گه‌ڵ هه‌ندێك ته‌كنیك، هه‌ندێك ئامانج، هه‌ندێك تاكتیك و هتد ڕێك ده‌خرێن. سێیه‌م، ده‌توانرێت بگوترێت كه ئه‌م په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌سه‌ڵات له یه‌ك كۆمه‌ڵگه‌ی دیاریكراودا به ته‌واوه‌تی به یه‌كسانی یا به ڕێككه‌وت دابه‌ش نه‌كراون، به‌ڵكه جۆرێك ناهاوسه‌نگی[33] ئه‌م په‌یوه‌ندییانه ئاڕاسته ده‌كات و ڕێك ده‌خات، ناهاوسه‌نگییه‌ك كه به هه‌ندێك كه‌س ئه‌گه‌ری كاریگه‌ریدانان یا كردهنواندن به‌سه‌ر هه‌ندێك كه‌سی تردا ده‌دات، و ئه‌وانی تر خاوه‌نی ئه‌م ئه‌گه‌ره نین وه‌ك گرووپی یه‌كه‌م یا ئه‌م جۆره ئه‌گه‌رانه به‌م كه‌سانه‌ی دوایی نادات. ئه‌م ناهاوسه‌نگییه له‌به‌ر ئه‌م ڕاستییه‌یه كه هه‌ڵوێست و شوێنگه‌ی تاكتیكی یا ستراتیژیكی گرووپی یه‌كه‌م هه‌مان هه‌ڵوێست و شوێنگه‌ی گرووپی تر نییه، و هه‌مان تاكتیك و هتد به‌كار ناخات. ئه‌م ناهاوسه‌نگییه ئه‌و شته‌یه كه ده‌توانم ناوی بنێم «حكوومه‌ت». له كۆمه‌ڵگه‌كاندا، پنتهكان یا پانتایییهكان یا به ده‌ربڕینێك داوێنهكان و هێڵه‌كانی حكوومه‌ت بوونی هه‌یه. پیاوان ژنان به‌ڕێوه ده‌به‌ن یا حوكمڕانی به‌سه‌ر ژناندا ده‌كه‌ن، باوك و دایك به‌سه‌ر منداڵدا، مامۆستایان به‌سه‌ر قوتابیان و هتد. و حکوومەت میله‌ت به‌ڕێوه ده‌بات یا به مانایه‌ك، حکوومەت حوكمڕانی به‌سه‌ر میله‌تدا ده‌كات. به‌ڵام حکوومەتی سیاسی ته‌نها یه‌كێك له‌م نموونه بێ هه‌ژمارانه‌ی حکوومەته، یه‌كێك له‌م ته‌كنیكانه‌ی حکوومەت و یه‌كێك له‌م دامه‌زراوانه‌ی حکوومەته كه له كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی دیاریكراودا ده‌یبینین. و له ساتی ئێستادا، گرفتی من شیكاركردنی چییه‌تی یا سرووشتی حکوومەته، حکوومەت وه‌ك ته‌كنیكێك كه ئه‌گه‌ر ده‌داته هه‌ندێك كه‌س كه ژیانی هه‌ندێك كه‌سی تر به هۆی بوونی ئه‌م واقیعییه‌ته‌وه به‌ڕێوه ببه‌ن كه: هه‌میشه له یه‌ك كۆمه‌ڵگه‌ی دیاریكراودا له نێوان تاكه‌كاندا په‌یوه‌ندییه‌كانی هێز بوونی هه‌یه. ناهاوكاتی په‌یوه‌ندیی هێزه‌كان ئه‌و شته‌یه كه به باوه‌ڕی من ده‌توانرێت ناو بنرێت حکوومەت یا [ده‌توانرێت بگوترێت كه] ناهاوسه‌نگیی هێزه‌كان حکوومەت ده‌ڕه‌خسێنێت. ڕوونه؟ كه‌واته،له‌م ساته‌دا گرفتی من شیكاركردنی نه‌ك په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌سه‌ڵات، به‌ڵكه حکوومەته[34]. حکوومەت په‌یوه‌ندیی په‌تیی هێز، یا باڵاده‌ستیی په‌تی یا توندوتیژیی په‌تی نییه. و پێم وانییه كه ئایدیای باڵاده‌ستی به خودی خود یا له خۆیدا بۆ ڕوونكردنه‌وه‌ی ئه‌م دیاردانه یا له‌خۆگرتنی ته‌واوی ئه‌م دیاردانه به‌سنده و گونجاو بێت. و یه‌كێك له هۆكاره‌كانی ئه‌م نابهسهندهیی و ئه‌م نهگونجاوبوونه ئه‌وه‌یه كه له حکوومەت و له كرده‌ی حوكمڕانیكردندا به‌م جۆره نییه كه له یه‌ك لاوه به به‌راورد به لایه‌كی تر ته‌نها هێزه‌كان یا هێزی زیاتر بوونی هه‌یه؛ به‌ڵكه هه‌میشه له‌و كه‌سانه‌دا كه حوكمڕانیان به‌سه‌ردا ده‌كرێت پێكهاته‌یه‌ك بوونی هه‌یه كه ئه‌وان له ناوه‌وه ده‌كاته حوكمڕانیكراو[35]ـی]حکوومەتی] ئه‌وانی تر[36]. گرفت بریتییه له شیكاركردنی ئه‌م په‌یوه‌ندییه‌ی نێوان كه‌سانێك كه حوكمڕانیان به‌سه‌ردا ده‌كرێت و كه‌سانێك كه له ڕێگه‌ی ئه‌و شته‌وه كه ده‌توانین ناوی بنێین پێكهاته‌كانی باڵاده‌ستی و پێكهاته‌كانی خود یا ته‌كنیكه‌كانی خود حوكمڕانی ده‌كه‌ن[37]. تێده‌گه‌ن؟ ئایا ئه‌مه وه‌ڵامێكه بۆ پرسیاره‌كه‌تان؟
پ. شه‌شه‌م: به‌ڵێ، سوپاسگوزارم.
پ. حه‌وته‌م: تۆ ده‌ركه‌وتنی تۆتالیتاریزمت به هۆكاری شكستی حکوومەتی یاسای بنچینه‌یی زانی. ئایا ناتوانرێت به پێچه‌وانه‌وه بگوترێت كه به‌وردی به‌پێی ئه‌و هۆكارانه‌ی كه ئێستا نیشانت دان و وتت، هێزگه‌لێكی فره‌چه‌شن بوونیان هه‌یه كه پێوه‌ندییان به ته‌واوێتیی ئه‌و شته‌وه هه‌یه كه به حکوومەت ناوت برد؛ و به‌رمه‌بنای ئه‌مه، به‌رده‌وامیی تۆتالیتاریزم ئه‌م جۆره حکوومەتهی مه‌حكووم به شكست كرد؟ سه‌قامگیریی حکوومەتی یاسای بنچینه‌یی به سوودوه‌رگرتن له فه‌زای زۆر به‌ربڵاوی زانست/مه‌عریفه‌ت و ئه‌زموونی سه‌رله‌به‌ری خه‌ڵك ڕه‌خساوه، خه‌ڵكانێك كه تێگه‌یشتێكی ده‌سته‌جه‌معیان هه‌یه له‌مه‌ی كه چۆن حوكمڕانیان به‌سه‌ردا بكرێت یا چۆن به‌ڕێوه ببردرێن. به‌ڵام ئه‌مه به ته‌واوه‌تی نامۆیه به به‌رده‌وامیی ناوهكیكردنی هه‌موو ئه‌و ته‌كنیكانه‌ی كه چه‌ندین سه‌ده‌یه په‌یوه‌ستن به پره‌نسیپێكی چه‌قگیر و تۆكمه‌وه. كه‌واته شكستی حکوومەتی یاسای بنچینه‌یی به هۆی هێزێكی هه‌ڵوه‌شێنه‌ره‌وه‌یه، هێزێك كه هه‌میشه هه‌وڵ ده‌دات یه‌ك پێكهاته‌ی نه‌گۆڕاو له‌و هاووڵاتییانه‌دا پێك بهێنێت كه گوێڕایه‌ڵی له یه‌ك پره‌نسیپی چه‌قگیر و تۆكمه ده‌كه‌ن. كه‌واته، ئایا دروست نییه كه بڵێین شكستی حکوومەتی یاسای بنچینه‌یی به هۆی ههوڵدانهوهیه بۆ پاراستنی ته‌كنیكه‌كانی ناوهكیكردنی گوێڕایه‌ڵی له پره‌نسیپێكی چه‌قگیر؛ و له‌م مانایه‌دا ئایا داڕووخانی سه‌رده‌می یاسایی و حقوقی نه‌ك سه‌رچاوه‌گرتوو له ده‌ركه‌وتنی تۆتالیتاریزم به‌ڵكه سه‌رچاوه‌گرتوو له به‌رده‌وامیی تۆتالیتاریزمه؟
فوکۆ: به‌رده‌وامیی تۆتالیتاریزم؟ دڵنیا نیم به‌وردی له‌و شته تێگه‌یشتبم كه وتتان، یا دڵنیا نیم كه بتوانم هاوڕا بم له‌گه‌ڵ هۆكار یا شیكارییه‌ك كه خستتانه ڕوو. به‌ڵام به هه‌ر حاڵ داڕووخان و له‌ناوچوونی پێكهاته حقوقی و یاساییه‌كان له ژماره‌یه‌ك هۆكاری شایان به سهنجدانهوه سه‌رچاوه ده‌گرێت. و به دڵنیایییە‌وه سه‌رهه‌ڵدانی تۆتالیتاریزم نییه كه هۆكاری داڕووخانی پێكهاته یاساییه‌كانه؛ تۆتالیتاریزم ته‌نها ئه‌نجامی ئه‌م هه‌وڵدانه‌ی پێكهاته یاساییه‌كانه له شێوازی به‌ڕێوه‌بردن و حوكمڕانیكردن به‌سه‌ر خه‌ڵكدا.
پ. حه‌وته‌م: به‌ڵام ئه‌م هه‌وڵه ته‌نها له‌م دواییانه‌دا بووه.
فوکۆ: به‌ڵام تۆتالیتاریزم ته‌نها به‌رده‌وامیی پێكهاته حقوقی و یاساییه‌كان نییه.
پ. حه‌وته‌م: ئایا ئه‌مه یه‌كێك له‌و شتانه نییه كه ئێمه له ته‌واوی ئه‌م به‌راوردانه‌دا له هه‌موو مێژووی سیسته‌مه‌كان و ته‌كنه‌لۆژیا جۆراوجۆره‌كانی خوددا ده‌ركی ده‌كه‌ین، پێكهاته‌گه‌لێك و تهكنهلۆژیاگهلێك كه دواجار به مه‌به‌ستی ئۆتۆریته‌یه‌كی ڕه‌ها ڕێك ده‌خرێن. و ئه‌مه یه‌كێكه له گرفته‌كان، و تۆ ده‌رباره‌ی پێكهاته‌یه‌كی نه‌گۆڕاو قسه‌ت كرد كه جه‌وهه‌ری تاكه و به باوه‌ڕی من مادام كه ئه‌م ئۆتۆریته چهقگیره له كۆمه‌ڵگه‌دا بوونی هه‌یه، به‌دیهاتنی چه‌مكی حقوقی و یاسایی له حکوومەتی یاسای بنچینه‌ییدا ئه‌وه‌نده ڕه‌خساو نییه.
پ. هه‌شته‌م: پێم وایه زۆر سه‌رنجڕاكێشه كه نزیك بكه‌وینه‌وه له كاری تۆ له ڕێگه‌ی چه‌مكی حکوومەته‌وه، هه‌رچه‌نده من وه‌ك یه‌ك مێژوونووس هه‌میشه به زۆری ئیلهامم له پێداگیریت له‌سه‌ر ناپه‌یوه‌سته‌گی و دابڕانه‌كان[38] وه‌رگرتووه. كاتێك كه قوتابی بووم مێژوو، هه‌میشه مێژووی به‌رده‌وامی و پهیوهستهگییهكان[39] بوو و ده‌توانم بڵێم كه مۆدێلی یاسایی نموونه‌یه‌ك بوو له‌م په‌یوه‌سته‌گییه. به باوه‌ڕی من، یه‌كێك له‌و شتانه‌ی كه ده‌بێت سه‌رنجی بده‌یت گرفتێكه كه له سه‌ده‌ی شانزه‌یه‌م و هه‌ڤده‌یه‌مدا ده‌ركه‌وت. یاسا گوته‌ی كه‌سێكه، گوته‌ی پادشایان یا گوته‌ی كه‌سانێكی وه‌ك پادشایان كه ڕێك ده‌خرێت و له هه‌ندێك دامه‌زراوه‌دا و دواجار له حاڵه‌تی پێویستدا به توندوتیژی جێبه‌جێ ده‌كرێت. ئێستا با چینه سه‌ر ئاماژه‌كردن به‌و شته‌ی كه پێشتر له‌گه‌ڵ تۆدا گفتوگۆم له‌سه‌ر كرد، واته گرفتێك كه من ناوی ده‌نێم تایبه‌تێتیی دیكارت، كه‌سێك كه زۆر به‌دتێگه‌یشتن له‌باره‌ی فه‌لسه‌فه‌كه‌یه‌وه هه‌یه. له سه‌ده‌ی شانزه‌یه‌مدا كه‌سێك به ناوی پیته‌ر ڕامۆس […] هه‌بوو كه ته‌واوی ئه‌م هونه‌ره‌كانی ڕه‌وانبێژی داهێنا، واته هونهرگهلێك كه به یارمه‌تیان ده‌توانرێت ئه‌زموونی خود نیشان بدرێت. به ده‌ربڕینێكی تر، شتێك به یادگه ده‌سپێرین چه‌شنی ئه‌و كاره‌ی كه هه‌ندێك قوتابی كڵێسا ئه‌نجامیان ده‌دا، شتێك كه ده‌توانێت جه‌وهه‌ری فه‌زیله‌ت و كردار بێت، و ئه‌م هونه‌ره دواتر ڕێك‌وپێك كرا و بووه جێی سه‌نجی زۆر كه‌س. به‌ڵام په‌رچه‌كرداری دیكارت بۆ ئه‌م جۆره گوتاره ئه‌مه‌یه كه شیاو نییه پاوانكاریی گوتاری له هه‌ر مانایه‌كی ئۆنتۆلۆجییانهدا هه‌بێت و ئاگایی تاكێتی له كاردایه.
ب. كۆڕ: پرسیاره‌كه‌ت ناخەیته ڕوو؟
پ. هه‌شته‌م: هه‌ر ئێستا ده‌یخه‌مه ڕوو.
ب. كۆڕ: باشه.
پ. هه‌شته‌م: و ئه‌ڵبه‌ته هه‌میشه تاكێتییهكی دیاریكراو بوونی هه‌یه. ئێستا خاڵی تایبه‌ت له‌م باره‌وه ئه‌مه‌یه كه ئایا به ڕاستی دیكارتم به دروستی ده‌رك كردووه؟ ئاسایی هه‌موو شتێك به cogito ergo sum[بیر ده‌كه‌مه‌وه، كه‌واته هه‌م] كۆتایی دێت كه ده‌ربڕینێكه به زمانی لاتینی و ئه‌ڵبه‌ته ده‌زانین كه دیكارت به زمانی فه‌ڕه‌نسی ده‌ینووسی، یه‌ك شێوازی دووزمانه‌ی گه‌ڵاڵه‌كردنی گرفت و شایه‌تیدان له‌سه‌ر بوونی گرفت. به‌ڵام پێم وایه كه شتێك كه له كاری تۆدا ده‌یبینم دواجار جۆرێك ڕاڤه‌ی نۆمیناڵیستیی چییه‌تیی ئه‌ندێشه‌یه. به‌ڵام هه‌میشه بیر ده‌كه‌مه‌وه‌و له خۆم ده‌پرسم دیدگای تۆ له‌م باره‌وه چییه كه دیكارت به ڕاستی جۆرێك ته‌ڕده‌ستی ئه‌نجام دا، چون ئه‌وه‌ی كه به ڕاستی هه‌وڵی ده‌دا ئه‌نجامی بدات ئه‌مه بوو كه ئه‌ركی سێ شت به ته‌واوه‌تی ڕوون بكاته‌وه: وشه‌گه‌لێك كه كۆمه‌ڵگه به‌كاریان ده‌هێنێت، ڕوانینی خۆی و گه‌ڕانه‌وه بۆ ئه‌زموون. پێم وایه كه ڕێگه‌چاره‌ی دیكارت بۆ ئه‌م ته‌نگژه دووجهمسهرهیهی كه بوونه‌وه‌ر چییه و به‌شه‌كانی بوون چییه بریتییه له به پره‌نسیپ وه‌رگرتنی ئه‌ندازیاریی شیكاری كه به ساده‌یی دۆخی مێش نه‌خشه ده‌كێشێت. تۆ ده‌زانیت كه…
ب. كۆڕ: پرسیاره‌كه‌ت؟ ده چركه زیاتر كاتت نییه.
پ. هه‌شته‌م: باشه، ده‌مه‌وێت بزانم ئه‌گه‌ر بۆچوونێكت هه‌یه بۆچوونه‌كه‌ت له‌م باره‌وه چییه (ده‌نگی پێكه‌نین و هاندان). من له‌م دڵه‌ڕاوكێیه‌ی تۆ بۆ پرسینی پرسیار تێناگه‌م[40].
ب. كۆڕ: كه‌سانێكی تریش هه‌ن كه ده‌یانه‌وێت پرسیار بكه‌ن.
پ. هه‌شته‌م: باشه پرسیاریان هه‌یه و ده‌پرسن. من كه قسه‌ی تۆم نه‌بڕی و له‌م دڵه‌ڕاوكێیه تێناگه‌م.
فوکۆ: باشه، وه‌ڵامی من زۆر ساده‌یه. بۆچوونی من ده‌رباره‌ی ئه‌م پرسیاره ڕاستتر نییه له بۆچوونی ئه‌وانی تر له‌م هۆڵه‌دا. به‌رمه‌بنای ئه‌مه، پێم وایه كه هه‌موو كه‌سێك ده‌توانێت وه‌ڵامی پرسیاره‌كه‌تان بداته‌وه و بۆچوونی خۆی بڵێت كه ئایا هاوڕایه یا نا. بۆچوون و ڕای من له‌م باره‌وه هیچ گرنگییه‌كی نییه.
پ. نۆیه‌م[باری ستراود][41]: ده‌توانم پرسیارێك ده‌رباره‌ی كانت بكه‌م؟ (قاڵمهقاڵی پێكه‌نین له‌ناو ئاماده‌بووان) تۆ له پێشهكییهكهتدا وتت كه كاری تۆ كارێكه دژ به فه‌لسه‌فه‌ی مۆدێرنی سوژه كه له‌گه‌ڵ دیكارتدا له‌دایك بوو. بۆچی پێت وایه بۆ ڕزگاربوون له چه‌مكی سوژه، چه‌مكێكی به‌میراتبراو له دیكارت، ده‌بێت له هێرمنۆتیكی خودیش ڕزگار ببین؟
فوکۆ: نه‌خێر، من ئه‌مه ناڵێم. به‌ڵێ ئه‌مه ڕاستییه كه گرفتی من و پێم وایه گرفتی زیاتری مرۆڤه‌كان له ساڵه‌كانی پاش جه‌نگ[ـی جیهانیی دووه‌م]، ڕزگاربوون بوو له فه‌لسه‌فه‌ی سوژه. ئه‌و ڕێگه‌یه‌ی كه هه‌ڵمبژارد، به دڵنیایییە‌وه، داهێنانی من نییه. به لایه‌نی كه‌مه‌وه له نیچه به‌دواوه، و ڕه‌نگه له هیگڵ به‌دواوه- [كه ئه‌ڵبه‌ته] ئه‌مه گرفتێكی جیاوازه- ئه‌مه یه‌ك نه‌ریته. دیكارت، له‌م مێژووه‌دا، به دڵنیایییە‌وه ساتێكی زۆر گرنگه. پێم وایه كه دیكارت یه‌كه‌مین فه‌یله‌سوفێكه كه ته‌كنیكه مه‌عنه‌وییه‌كانی مه‌سیحییه‌تی بۆ ئه‌نجامدانی كارێكی له بنچینه‌دا جیاواز له‌و شته‌ی كه ئه‌م تهكنیكانه ده‌یان كرد، به‌كار هێناوه. مه‌به‌ستم ئه‌مه‌یه كه دیكارتیهك گوتاری فه‌لسه‌فی به‌م تهكنیكانه دامه‌زراند. به ده‌ربڕینێكی تر، ده‌توانم بڵێم كه فه‌لسه‌فه له نه‌ریتی سه‌ده‌كانی ناوه‌ڕاستدا، به دڵنیایییە‌وه فه‌لسه‌فه‌یه‌كی مه‌سیحی یا فه‌لسه‌فه‌یه‌كی كاسۆلیكی بوو، به‌ڵام ده‌توانین تێبینیی ئه‌وه بكه‌ین كه فه‌لسه‌فه‌ی سه‌ده‌كانی ناوه‌ڕاست هه‌رگیز فۆرمی یه‌ك تێڕامان له‌سه‌ر خود یا فۆرمی یه‌ك خود-هه‌ڵكۆڵین و خود-تاقیكردنه‌وه‌ی به‌خۆوه نه‌گرت، ئه‌م فه‌لسه‌فه‌یه هه‌رگیز فۆرمی ئه‌و ڕاهێنانه مه‌عنه‌وییانه‌ی به خۆوه نه‌گرت كه له نه‌ریتی مه‌سیحی یا كاسۆلیكدا بوونی هه‌بوو. گوتاری فه‌لسه‌فی، ته‌نانه‌ت له‌و شوێنه‌دا كه نه‌ریتی مه‌سیحی جێی مه‌به‌ست بوو، فۆرمێكی تری هه‌بوو. له‌گه‌ڵ دیكارتدا- و هه‌روه‌ها، له‌گه‌ڵ سپینۆزادا، به‌ڵام ئه‌مه گرفتێكی تره- بۆ یه‌كه‌مین جار یه‌ك تێڕامانی فه‌لسه‌فی[42] ده‌دۆزنه‌وه، كه پڕۆژه‌ی سوودوه‌رگرتنه له ته‌كنیكگه‌لێكی مه‌عنه‌وی بۆ دامه‌زراندنی گوتارێكی فه‌لسه‌فی و مه‌عریفه‌یه‌كی فه‌لسه‌فی. هۆكاری كولتوری و هۆكاری مێژوویی ئه‌م كاره‌ش ئه‌ڵبه‌ته تا ڕاده‌یه‌ك ڕوونه. بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌م ته‌كنیكه مه‌عنه‌وییه‌كان، پاش بزووتنه‌وه‌ی چاكسازیی ئایین و له وڵاته كاسۆلیكه‌كاندا پاش بزووتنه‌وه‌ی دژه-چاكسازیی ئایین، زۆر گرنگه؛ و سه‌رده‌می زێڕینی ته‌كنیكه مه‌عنه‌وییه‌كان نه‌ك سه‌ده‌كانی ناوه‌ڕاست له ئه‌وروپادا، به‌ڵكه سه‌ده‌ی ههڤدهیهمه.و به‌م شێوه‌یه، دیكارت ئه‌م میتۆده‌ی به‌كار هێنا، و پێم وایه كه- ئه‌م خاڵه گرنگه- به‌م ڕێگه‌یه‌ی ده‌ستپێكردن، دیكارت به دڵنیایییە‌وه له‌گه‌ڵ گرفتی ته‌وه‌هومی خودی خۆی ڕووبه‌ڕوو بووه‌وه: كاتێك پێم وایه كه ئه‌و شته‌ی كه بیری لێ ده‌كه‌مه‌وه ڕاسته‌قینه‌یه، ئایا خۆم خۆم فریو ناده‌م یا كه‌سێك له مندا فریوم نادات؟ ئه‌م گرفته نه یه‌ك داهێنانی دیكارته، نه یه‌ك گریمانه‌ی فه‌لسه‌فی؛ ئه‌مه نه‌ك ڕادیكاڵبوونی فه‌لسه‌فه، به‌ڵكه كۆنترین نه‌ریتی مه‌عنه‌وییه‌تی مه‌سیحییه كه ئه‌م جۆره گومانه لای دیكارت به‌رهه‌م ده‌هێنێت. له مه‌عنه‌وییه‌تی مه‌سیحیدا، یه‌كه‌مین گومان[43] ده‌رباره‌ی هه‌موو ئه‌و شته‌ی كه به زه‌ییندا دێت ئه‌مه‌یه: «ئایا له مندا كه‌سێك بوونی نییه، كه‌سێك كه ده‌یناسم و نایناسم، له ئه‌و بێئاگام به‌ڵام له ته‌واوی بوونی زۆر به‌ئاگام، ئایا كه‌سێك بوونی هه‌یه، واته شه‌یتان، كه ئه‌م ئایدیایه له مندا بچێنێت و وام لێ ده‌كات كه پێم وابێت ئه‌م ئایدیایه ڕاسته‌قینه‌یه یا ڕوون، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر به‌م چه‌شنه نه‌بێت؟» و دیكارت، بۆ یه‌كه‌مین جار له مێژوودا، ته‌كنیكی مه‌عنه‌ویی هه‌قیقه‌ت و بنه‌ڕه‌تی فه‌لسه‌فیی هه‌قیقه‌تی له یه‌كتر جیا كرده‌وه. له‌به‌ر ئه‌مه‌یه كه ئه‌و قسه له‌سه‌ر شه‌یتانی چه‌په‌ڵ ده‌كات، كه دووباره هه‌رگیز گریمانه‌یه‌كی فه‌لسه‌فی نییه، [به‌ڵكه] گرفتێكی نه‌ریتی و مه‌عنه‌وییه، و دیكارت ده‌ڵێت كه له دیدگای فه‌لسه‌فییه‌وه، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر شه‌یتان له مندا هه‌بێت و من فریو بدات، ڕوونی هه‌ر لێره‌دایه و هتد[44]. و دیكارت، له‌گه‌ڵ ڕێسای ڕوونیدا، ئه‌و تواناییه به ده‌ست ده‌هێنێت كه بتوانێت ڕێگه‌ی خود-هه‌ڵكۆڵینی مه‌عنه‌وی یا تاقیكردنه‌وه‌ی مه‌عنه‌ویی خود به‌كار بهێنێت: ڕێگه‌م بده‌ن كه ببینم له ڕۆحی مندا چی ده‌گوزه‌رێت و ڕوو ده‌دات، ڕێگه‌م بده‌ن كه ببینم، موشاهه‌ده بكه‌م و كونجكۆڵی بكه‌م كه له ئه‌ندێشه‌مدا چی ده‌گوزه‌رێت، و ئه‌وكات ده‌توانم نه‌ك خۆم یا وه‌سوه‌سه یا فریوده‌ر یا چی و چی بدۆزمه‌وه، به‌ڵكه ده‌توانم ڕوونی و هه‌قیقه‌ت، یه‌ك هه‌قیقه‌تی به‌هادار ته‌نانه‌ت بۆ دنیای ده‌ره‌وه بدۆزمه‌وه. و به‌م شێوه‌یه، دیكارت شۆڕشێكی له ته‌كنیكه مه‌عنه‌وییه‌كاندا هێنایه كایه‌وه: هه‌موو ئه‌م تهكنیكانه به ئاڕاسته‌ی ئه‌م گرفته‌دا كار ده‌كه‌ن كه چی له قووڵاییه‌كانی ڕۆح‌دا ده‌گوزه‌رێت، [له كاتێكدا كه] دیكارت بۆ دۆزینه‌وه‌ی بنه‌ڕه‌تی مه‌عریفه‌ی زانستی سوود له‌م تهكنیكانه وه‌رده‌گرێت، بنه‌ڕه‌تی مه‌عریفه‌یه‌كی زانستی كه ته‌نانه‌ت بۆ دنیای ده‌ره‌وه به‌هاداره، و ئه‌و ئه‌م كاره له كۆتایی تێڕامانه‌كان و له شه‌شه‌مین تێڕاماندا ده‌دۆزێته‌وه[45]. به‌وردی نازانم بۆچی ئه‌مه‌م بۆ ئێوه ڕوون كرده‌وه (ده‌نگی پێكه‌نین). ئایا ئه‌وه‌ی كه وتم وه‌ڵامی پرسیاره‌كه‌تان بوو؟ نا، نا به‌وردی؟ ئه‌رێ باشه، ئه‌مه ده‌رباره‌ی دیكارت بوو.
ب. كۆڕ: ده‌توانم پرسیارێك بكه‌م كه به جۆرێك له جۆره‌كان ڕوونی به‌م پرسیاره ببه‌خشێت؟ تۆ ده‌توانیت ده‌ستنیشانی بكه‌یت كه كام یه‌ك له ئێمه پرسیاری دروستی خستووه‌ته ڕوو، چون بانگه‌شه‌ی باری ستراود ئه‌مه‌یه كه…
فوکۆ: پرسیاری ئه‌و كه‌سه درووسته كه ئه‌گه‌ر به من بدات وه‌ڵامێكی باش بده‌مه‌وه…
ب. كۆڕ: دروست به‌م چه‌شنه‌یه. باری ستراود پێی وایه كه تۆ ده‌ته‌وێت زاڵ ببیت به‌سه‌ر كه‌ڵكه‌ڵه‌ی فه‌لسه‌فیی خودی دیكارتی و cogitations[بیركردنه‌وه]ـی[46] دیكارتدا، و ده‌پرسێت بۆچی بۆ ئه‌نجامدانی ئه‌م كاره ده‌بێت سوژه له پێگه بخه‌یت و وێرانی بكه‌یت.
فوکۆ: به‌ڵێ، به‌ڵێ.
ب. كۆڕ: و تۆ به ڕاستی وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره‌ت نه‌دایه‌وه. به‌ڵام پێم وانییه كه به ڕاستی ده‌تویست ئه‌م كاره بكه‌یت.
فوکۆ: به‌ڵێ، به‌ڵێ، به‌ڵێ.
ب. كۆڕ: پێم وایه كه ده‌تویست سوژه له پێگه بخه‌یت.
فوکۆ: به‌ڵێ، به‌ڵێ، به‌ڵێ. و ده‌بینن گرفت ئه‌مه بوو كه له فه‌لسه‌فه‌ی سوژه ڕزگار ببین، فه‌لسه‌فه‌یه‌ك كه له‌گه‌ڵ دیكارت ده‌ستی پێ كرد، و هه‌روه‌ها هه‌وڵی یه‌ك جینالۆژیای سوژه بده‌ین له دیدگای«ته‌كنه‌لۆژیاكانی خود»ـه‌وه. دیكارت گرنگه چون ئه‌و سوودی له‌م ته‌كنه‌لۆژیاكانی خود وه‌رگرت به مه‌به‌ستی دامه‌زراندنی گوتاری فه‌لسه‌فی. به‌ڵام، له‌گه‌ڵ دیكارتدا، ئێمه ته‌نها له‌گه‌ڵ یه‌ك به‌كارخستنی ئه‌م هێرمنۆتیكی خود به‌ره‌وڕووین. و گرفتی هێرمنۆتیكی خود به باوه‌ڕی من به‌ربڵاوتره له گرفتی دیكارتی. به‌م چه‌شنه نییه؟
پ. نۆیه‌م[باری ستراود]: هاوڕام. به‌ڵام بۆچی پێت وایه بۆ ئه‌م ئامانجه سنوورداره كه بریتییه له ڕزگاربوون له چه‌مكسازیی دیكارتیی خود و هه‌ڵكۆڵینی فه‌لسه‌فیی خود، ده‌بێت ههروههاڕزگار ببین له‌و شته‌ی كه خۆت ناوی ده‌نێیت هێرمنۆتیكی خود به شێوه‌یه‌كی گشتی…
فوکۆ: ده‌زانم كه ئه‌و شته‌ی جاری پێشوو وتم ڕوون نه‌بوو. ده‌بێت بڵێم كه به گومانم هێرمنۆتیكی خود له ده‌ستپێكی مه‌سیحییه‌تدا و به درێژایی پڕۆسه‌یه‌كی ئاڵۆز داهێنرا و بونیات نرا و هێرمنۆتیكی خود له‌م پڕۆسه‌یه‌دا په‌یوه‌ست بوو به ئه‌ركی چاوپۆشیكردن له خود یا خود-قوربانیكردن[47]. و من پێم وایه كه یه‌كێك له هه‌وڵه گه‌وره‌كانی كولتوری ڕۆژئاوایی ئه‌مه بووه كه هێرمنۆتیكی خود به‌بێ ئه‌ركی چاوپۆشیكردنی له خود یا یه‌بێ خود-قوربانیكردن بپارێزێت و به‌كار بخات و درێژه‌ی پێ بدات و په‌یجۆری بكات. به‌م پێیه، ئێستا گرفت ئه‌مه‌یه كه: ئایا ئێمه له‌جیاتیی چاوپۆشیكردن له خود بنه‌ڕه‌تێكی ئه‌رێنیمان بۆ هێرمنۆتیكی خود دۆزیوه‌ته‌وه؟ به گومانم ده‌توانین وه‌ڵام بده‌ینه‌وه كه نه‌خێر. ئێمه به لایه‌نی كه‌مه‌وه له سه‌رده‌می مرۆڤگه‌رایی ڕێنیسانسه‌وه تا ساتی ئێستا هه‌وڵمان داوه، به‌ڵام ئه‌م بنه‌ڕه‌ته‌مان نه‌دۆزیوه‌ته‌وه. كه‌واته ده‌توانین چی بكه‌ین؟ گه‌ڕانه‌وه بۆ چاوپۆشیكردن له خود وه‌ك بنه‌ڕه‌تی واقیعی و مێژوویی هێرمنۆتیكی خود؟ دڵنیا نیم كه ئه‌م گه‌ڕانه‌وه‌یه ڕه‌خساو بێت و دڵنیا نیم كه ئه‌م كاره خوازراو[48] بێت. ڕه‌نگه گرفت ئه‌مه‌یه كه هێرمنۆتیكی خود [[49]…] بێگومان پێویسته بۆ شێوازی حوكمڕانیكردن و بهڕێوهبردرانی مرۆڤه‌كان یا بۆ شێوازێك كه خۆیان به‌ڕێوه ببه‌ن و حوكمڕانی به‌سه‌ر خۆیاندا بكه‌ن[50]. كه‌واته ئێستا گرفت ئه‌مه‌یه كه: ئایا هێرمنۆتیكی خود، كه په‌یوه‌سته به شێوازی به‌ڕێوه‌بردران و حوكمڕانیكردن به‌سه‌ر ئێمه‌دا، به ڕاستی زه‌روورییه؟ و هه‌ست ده‌كه‌م كه پشتپێبه‌ستنێكی هاوبه‌رابه‌ر هه‌یه، جۆرێك یارمه‌تیی دوولایه‌نه: [له لایه‌كه‌وه] شێوازی به‌ڕێوه‌بردران و حوكمڕانیكردن به‌سه‌ر ئێمه‌دا هه‌وڵ ده‌دات به گه‌ڕانه‌وه بۆ هێرمنۆتیكی خود و زانسته مرۆییه‌كان و هتد، پاساو بدرێته‌وه؛ و [له لایه‌كی تره‌وه]، هه‌موو ئه‌م هێرمنۆتیكهكانی خود دواجار ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ كاركردی سیاسیی باش و دامه‌زراوه باشه‌كان و هتد. ئێوه ده‌توانن ببینن كه هه‌موو ئه‌مانه چه‌نده ده‌رهه‌ست و گشتی و ڕه‌نگه ناڕوونن، به‌ڵام كاتێك، بۆ نموونه، كاركردی دامه‌زراوه په‌روه‌رده‌ییه‌كان[51] له‌به‌رچاو ده‌گرین، ئێوه زۆر باش ده‌بینن كه چۆن شێوازی په‌روه‌رده و خوێندن له‌لایه‌ن ده‌روونناسی، دهروونناسیی مندااڵ، ده‌روونشیكارییه‌وه، به‌دامه‌زراوه‌یی ده‌كرێت و پاساو ده‌درێته‌وه، و ده‌روونناسی، دهروونناسیی منداڵ، ده‌روونشیكاری و هتد به هۆی ئه‌م واقیعییه‌ته‌وه قه‌بووڵ ده‌كرێن و پاساو ده‌درێنه‌وه كه ئه‌گه‌ر سه‌ركه‌وتوون، ئه‌وا له‌به‌ر ئه‌وه‌یه كه كارایی شێوازێكی به‌ڕێوه‌بردنی منداڵه‌كان ده‌ڕه‌خسێنن. ڕوونه؟
پ. نۆیه‌م[باری ستراود]: نه‌خێر. له‌وه تێده‌گه‌م كه چ هێڵێكی فیكری تهی ده‌كه‌یت، به‌ڵام پرسیاره‌كه‌ی من ده‌رباره‌ی ئاخێزگه‌یه كه تۆ له سه‌ره‌تادا ده‌تویست شتێكی له‌باره‌وه بڵێیت، مه‌به‌ستم ئاخێزگه‌ی ڕه‌شبینیی تۆیه سه‌باره‌ت به په‌سه‌ندكردنی گریمانه‌ی بوونی هه‌قیقه‌ته‌كان ده‌رباره‌ی خود یا بوونی ههقیقهتگهلێك كه ده‌كرێت كه‌شف بكرێن ده‌رباره‌ی خود، به‌بێ په‌سه‌ندكردنی گریمانه‌ی چاوپۆشیكردن له خود وه‌ك په‌راوێزێكی زه‌رووری بۆ ئه‌و گریمانه‌یه. ده‌ستت كرد به گوتنی ئه‌مه‌ی كه بۆچی له ئاست پاراستنی گریمانه‌یه‌ك هاوكات به پشتگوێخستنی گریمانه‌یه‌كی تر ڕه‌شبینیت. به‌ڵام وا دێته به‌رچاوم كه ئه‌م گریمانه‌یه جیایه له باوه‌ڕێكی زۆر بنه‌ڕه‌تی یا په‌یوه‌سته به‌م باوه‌ڕه زۆر بنه‌ڕه‌تییه‌وه كه ده‌شێت به‌شێك بێت له سیسته‌می حکوومەت و ئاماژه‌ت پێ كرد، باوه‌ڕێكی سرووشتی به‌مه‌ی كه شێوازی ڕێكخستنی دامه‌زراوه په‌روه‌رده‌ییه‌كانی ئێمه سه‌قامگیره له‌سه‌ر هه‌موو ئه‌و شته‌ی كه ده‌توانین ده‌رباره‌ی جیهان و خه‌ڵكی جیهان ده‌ركی بكه‌ین؛ به ده‌ربڕینێكی تر، باوه‌ڕ به‌مه‌ی كه ئێمه ده‌بێت ئه‌نجامگیرییه‌كانمان سه‌قامگیر بكه‌ین له‌سه‌ر ئه‌و شته‌ی كه ده‌یزانین یا ده‌توانین تێبگه‌ین و ده‌ركی بكه‌ین. به‌ڵام ئه‌وه‌ی كه پێشنیاری ده‌كه‌یت له لایه‌نی میژووییه‌وه تا ئاستێك یه‌ك خه‌بات و ململانێیه: ئه‌گه‌ر دامه‌زراوه‌ی ده‌روونناسی سه‌قامگیر بكه‌م له‌سه‌ر هه‌قیقه‌تێك كه پێم وایه ده‌رباره‌ی ده‌روونناسی ده‌یزانم، كه‌واته ده‌توانرێت ئه‌م هه‌قیقه‌تانه بسه‌لمێنرێن یا هه‌قیقه‌ته‌كان به شێوه‌یه‌ك ئاڕاسته بكرێن به‌ره‌و دامه‌زراوه‌گه‌لێك كه به حه‌تمی و به‌رپێنه‌گیراو ده‌كه‌ونه به‌رچاو، و پاشان ئه‌م دامه‌زراوانه بگۆڕین…
فوکۆ: من به وردیی له پرسیاره‌كه‌تان تێنه‌گه‌یشتم.
ب. كۆڕ: به گومانم بتوانم ئه‌م پرسیاره به شێوه‌یه‌كی تر بڵێمه‌وه. ئێمه ده‌بێت دامه‌زراوه په‌روه‌رده‌ییه‌كانمان جێگیر بكه‌ین، و وه‌ك چاوه‌ڕوان ده‌كرێت جێگیریان ده‌كه‌ین له‌سه‌ر ئه‌و شته‌ی كه ده‌توانین ده‌رباره‌ی جیهان و ده‌رباره‌ی خۆمان ده‌ركی ده‌كه‌ین. و پێم وایه كه مه‌به‌ستی باری ئه‌مه‌یه كه، به باوه‌ڕی ئه‌و، تۆ ئه‌م خاڵه ده‌خه‌یته ژێر پرسیاره‌وه: ئایا ده‌ته‌وێت ته‌واوی هه‌وڵه‌كان بۆ ناسینی مرۆڤ بخه‌یته ژێر پرسیاره‌وه، یا ته‌نها ڕێگه‌ی ده‌روونناسی كه هه‌وڵ ده‌دات له مرۆڤ تێبگات، ئه‌و شته‌ی كه تۆ به هێرمنۆتیكی خود ناوی ده‌به‌یت؟ پێم وایه ئه‌مه به‌شێكه له پرسیاره‌كه.
فوکۆ: به‌ڵێ، من هه‌وڵ ده‌ده‌م ئه‌م واقیعییه‌ته بخه‌مه ژێر پرسیاره‌وه كه ئێمه ناچارین یا پێم وایه ئه‌ركدار و ناچارین كه مه‌عریفه‌یه‌كی زانستی ده‌رباره‌ی مناڵه‌كانمان پێك بهێنین تا شێوازی به‌ڕێوه‌بردن و حوكمڕانیمان به‌سه‌ر منداڵه‌كاندا پاساو بده‌ینه‌وه. ئه‌مه هه‌مان ئه‌و واقیعییه‌ته‌یه كه ده‌یخه‌مه ژێر پرسیاره‌وه، نه‌ك ناوه‌ڕۆكی ئه‌م مه‌عریفه‌یه.
ب. كۆڕ: مه‌به‌ستت ئه‌مه‌یه كه ده‌ستگه‌یشتن به مه‌عریفه گونجاوه‌كان بۆ به‌ڕێوه‌بردن[52]ـی منداڵه‌كان شیاو نییه؛ و شتێك ده‌رباره‌ی منداڵه‌كان، شتێكی گونجاو بۆ به‌ڕێوه‌بردنی منداڵه‌كان بوونی نییه كه بتوانین په‌ی پێ ببه‌ین یاخود ته‌نها ڕێگه‌ی زانسته مرۆییه‌كان له ئه‌نجامدانی ئه‌م كاره‌دا ده‌به‌یته ژێر پرسیاره‌وه؟
فوکۆ: پێم وایه كه به هه‌ر حاڵ ئه‌وه‌ی كه ده‌رباره‌ی دهروونناسیی منداڵه‌كان وه‌رمان گرتووه به‌پێی پێویست گونجاوه بۆ شێوازێك كه ده‌مانه‌وێت تێیدا منداڵه‌كان به‌ڕێوه ببه‌ین، چون به مه‌به‌ستی به‌ڕێوه‌بردنی مناڵه‌كان پێویستمان به‌وه‌یه كه ده‌رباره‌ی دهروونناسیی منداڵ كۆمه‌ڵێك مه‌عریفه به ده‌ست بهێنین. و په‌یوه‌ندییه‌كی پێكهێنه‌ر و بنه‌ڕه‌تی بوونی هه‌یه له‌نێوان ویستی حوكمڕانیكردن یا به‌ڕێوه‌بردن و ویستی زانین، و ته‌واوی ئه‌م په‌یوه‌ندییانه كه زۆر ئاڵۆزن یه‌ك تۆڕی ته‌كنیكه‌كانی به‌ڕێوه‌بردن و ڕێوشوێنه‌كانی زانین پێك ده‌هێنن؛ ئه‌ڵبه‌ته ئه‌وه‌ی كه ده‌یڵێم زۆر نه‌خشه‌یی و كورته.
پ. ده‌یه‌م: ئه‌و مه‌عریفه‌یه‌ی كه پیاژه[53] ده‌رباره‌ی منداڵه‌كان گه‌شه‌ی پێ دا چ پێگه‌یه‌كی هه‌یه؟ ده‌زانم كه ئه‌م پرسیاره زۆر ئاڵۆزه، به‌ڵام ئه‌م پرسیاره به وردیی له بڕگه‌ی هاوبه‌شی ئه‌م جۆره گرفته‌دا جێ ده‌گرێت، چون تیۆریی پیاژه به ئاشكرا تیۆرییه‌كی زانستییه ده‌رباره‌ی دۆخه‌كانی گه‌شه‌ی مه‌عریفه‌تێك یا به لایه‌نی كه‌مه‌وه بانگه‌شه‌ی ئه‌و به‌م جۆره‌یه، له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا تۆ باوه‌ڕت وایه كه ئه‌م تیۆرییه هه‌روه‌ها مه‌عریفه‌یه‌كی زانستییه ده‌رباره‌ی دیسپلینی منداڵه‌كان یا به لایه‌نی كه‌مه‌وه ده‌توانێت یه‌كێك بێت له مانا به‌رهه‌سته‌كانی. ئێستا پرسیار ئه‌مه‌یه كه ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر ئه‌م تیۆرییه وه‌ك مه‌عریفه‌یه‌كی زانستی بۆ ئامانجه دیسپلینییه‌كان به‌كار بهێنرێت، ئایا دووباره ده‌توانین به مه‌عریفه‌یه‌كی زانستی هه‌ژماری بكه‌ین؟ یه‌كه‌م، ئایا ئه‌م تیۆرییه یه‌ك وه‌سفكردنی شێوازی گه‌شه‌ی منداڵه‌كانه و دووه‌م،ئایا قسه‌ی تۆ ئه‌مه‌یه كه زه‌رووره‌تی هه‌وڵدان بۆ دۆزینه‌وه‌ی ئه‌م جۆره وه‌سفكردنه‌ی گه‌شه‌ی منداڵ ده‌توانێت له پێوه‌ندییه‌كی جیانه‌كراوه‌دا بێت له‌گه‌ڵ فۆرمێكی دیسپلیندا؟
فوکۆ: پرسیاره‌كه‌تان ئه‌مه‌یه كه چ جۆره ئایدیایه‌كم ده‌رباره‌ی ئۆبێكتیڤیته[54]ـی ئه‌م جۆره مه‌عریفه‌یه هه‌یه؟ باشه، به گومانم ئه‌مه‌ی كه مه‌عریفه له بوونه‌كه‌یدا و له ئاخێزگه مێژووییه‌كه‌یدا و له بوونه كۆمه‌ڵایه‌تی و كولتوورییه‌كه‌یدا به قووڵی و له بنچینه‌دا په‌یوه‌سته به ته‌كنیكێكی حکوومەته‌وه، هیچ بێگانهییهكی له‌پێشتری نییه له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌دا كه ئه‌م مه‌عریفه‌یه ئۆبێكتیڤه[55]. و نازانم بۆچی ده‌بێت ئه‌م جۆره بێگانه‌ییه بوونی هه‌بێت. ئه‌م جۆره بێگانه‌ییه له حاڵه‌تێكدا دێته پێش كه ئه‌وه قه‌بووڵ بكه‌ین كه ئێستا په‌یوه‌ندییه‌ك له‌گه‌ڵ مه‌عریفه‌دا جێی مه‌به‌سته ئیتر ته‌واوی جۆره‌كانی تری په‌یوه‌ندییه‌كان له‌ناو ده‌چێت و ده‌بێت له‌ناو بچێت؛ له حاڵه‌تێكدا كه ئه‌وه قبووڵ بكه‌ین كه په‌یوه‌ندیی له‌گه‌ڵ مه‌عریفه و مه‌عریفه‌تدا ته‌نها كاتێك بوونی هه‌یه كه به ڕه‌هایی په‌تی و بێخه‌وش بێت؛ و ئه‌ڵبه‌ته پێم وایه كه تێزی ته‌واوی جۆره‌كانی فه‌لسه‌فه‌ی مه‌عریفه هه‌ر ئه‌مه‌یه؛ و ئه‌م جۆره فه‌لسه‌فه‌ی مه‌عریفه به باوه‌ڕم ده‌بێت بیخه‌ینه ژێر پرسیاره‌وه. بۆچی مه‌عریفه به هۆی هه‌بوونی په‌یوه‌ندییه‌كی مێژوویی له‌گه‌ڵ په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌سه‌ڵاتدا و له‌گه‌ڵ ته‌كنیكه‌كانی حکوومەتدا شیاو نییه ئۆبێكتیڤ بێت؟ به ڕاستی، له هۆكاره‌كه‌ی تێناگه‌م. و هۆكاری ئه‌مه له جۆرێك فه‌لسه‌فه‌دا ده‌بینم، جۆرێك فه‌لسه‌فه‌ی «مێژوونواڕانه[56]» و فه‌لسه‌فه‌ی مه‌عریفه.
پ. یازده‌یه‌م: ئایا كاری پیاژه جۆرێك هێرمنۆتیكی خود هه‌ژمار ده‌كه‌یت؟
فوکۆ: به‌ڵێ، ئه‌ڵبه‌ته ئه‌گه‌ر یه‌ك پانتایی به‌ربڵاوی مێژوویی ببه‌خشین به ده‌ربڕینی «هێرمنۆتیكی خود».
پ. یازده‌یه‌م: ئایا كاری كه‌سێكی تر هه‌یه كه به ڕای تۆ نموونه‌یه‌كی باشتر بێت؟
فوکۆ: كاتێك ده‌رباره‌ی هێرمنۆتیكی خود قسه ده‌كه‌م، مه‌به‌ستم جۆرێكی خراپی زانسته مرۆییه‌كان نییه كه بكه‌وێته جه‌مسه‌ری به‌رامبه‌ری جۆری باشه‌وه. به‌ڵكه مه‌به‌ستم ئه‌مه‌یه كه پڕۆژه‌ی هێرمنۆتیكی خود چوارچێوه‌ی مێژوویی هه‌موو زانسته مرۆییه‌كان بووه. بۆ نموونه، بۆچی له فه‌لسه‌فه‌ی یۆنان‌دا فه‌یله‌سوفه‌كان به درێژایی چه‌ندین سه‌ده‌ی دوورودرێژ به خه‌ڵكیان ده‌وت، خه‌ڵكانێك كه زۆر سه‌رقاڵی ڕێساكانی ژیان و شێوازی ژیانكردن بوون، چۆن ڕه‌فتار بكه‌ن و بۆچی هه‌رگیز بیریان له‌و ئایدیایه نه‌ده‌كرده‌وه كه خه‌ڵك پێویستیان به شتێكی وه‌ك زانسته مرۆییه‌كان هه‌یه؟ به باوه‌ڕی من، ئه‌م ئایدیایه له‌گه‌ڵ مه‌سیحییه‌تدا ده‌ستی پێ كرد، ئه‌و كاته‌ی كه نه‌ك ته‌نها كتێبی موقه‌ده‌س به‌ڵكه «خود»یش گۆڕا بۆ یه‌ك ئۆبژه‌ی ڕاڤه‌كردن.
پ. دوازده‌یه‌م: ئایا ئه‌وه‌ی كه له ئه‌ده‌بیاتی مۆدێرندا ڕوو ده‌دات (شێواوی له گوتاری گێڕانه‌وه‌یی، هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی ڕوو له زیادی سوژه) ده‌توانرێت به ڕه‌نگدانه‌وه‌ی ئه‌م هه‌وڵه بۆ ڕزگاربوون له هێرمنۆتیكی خود هه‌ژمار بكرێت؟
فوکۆ: ئه‌وه پرسیارێكی زۆر باش و زۆر گرنگ و زۆر دژواره. ده‌توانرێت بگوترێت كه ئه‌ده‌بیاتی مۆدێرن، به باوه‌ڕی من، یه‌كه‌م كاتێك ده‌ستی پێ كرد كه هێرمنۆتیكی خود جۆرێك نووسراو[57]ـی ڕه‌خساند، نووسراوێك كه، بۆ نموونه، به مۆنتینی ده‌ستی پێ كرد. له‌ناوچوونی حه‌ماسه[58]، شانۆ و ده‌ستپێكی جۆرێك ئه‌ده‌بیات كه مۆنتینی و چه‌ند كه‌سێكی تر نوێنه‌رایه‌تیان ده‌كرد، سات و پنتی كرانه‌وه‌ی هێرمنۆتیكی خود بوو به‌ڕووی هه‌موو كه‌سێكدا كه تا ئه‌و كاته كردارێكی ته‌واو تایبه‌تی ئایینی بوو. و ئه‌مه به هیچ شێوه‌یه‌ك ئه‌نجامی داڕووخانی ئه‌زموونی ئایینی نه‌بوو، به‌ڵكه ئه‌نجامی گه‌شه‌كردنی ئه‌زموونی ئایینی بوو. لۆسه‌ر و بزووتنه‌وه‌ی دژه-چاكسازیی ئایین سه‌رچاوه و ڕه‌گی ئه‌ده‌بیاتی مۆدێرنن، چون ئه‌ده‌بیاتی مۆدێرن هیچ نییه جگه له گه‌شه‌ی هێرمنۆتیكی خود.
پ. دوازده‌یه‌م: پرسیاری من زیاتر ده‌رباره‌ی ئه‌ده‌بیاتی هاوچه‌رخ بوو…
فوکۆ: پێم وایه كه گرفتێكیش له ئه‌ده‌بیاتدا بوونی هه‌یه. به باوه‌ڕی من له ئه‌ده‌بیاتی مۆدێرندا شتێك هه‌یه كه په‌یوه‌سته به یه‌كێك له گرنگترین تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی هێرمنۆتیكی خود: ئه‌م شته پهیوهندیینێوان هێرمنۆتیكی خود و «چاوپۆشیكردن له خود»ـه، چون ئه‌ده‌بیات]ـی مۆدێرن[ به شێوه‌یه‌ك یه‌ك چاوپۆشیكردن له خوده، یا هه‌م چاوپۆشیكردن له خوده هه‌م گواستنه‌وه‌ی خود بۆ ڕیزبه‌ندییه‌كی تری شته‌كان، بۆ كاتێكی تر، بۆ ژێر تیشكی ڕووناكییه‌كی تر و هتد. كه‌واته، نووسه‌ری مۆدێرن به یه‌ك مانا په‌یوه‌ست، خزم، هاوبه‌سته و هاوشێوه‌ی یه‌كه‌مین زاهید[59]ی مه‌سیحی یا یه‌كه‌مین شه‌هیدی مه‌سیحییه. ئه‌م وته‌یه‌ی من به دڵنیایییە‌وه یه‌ك ته‌شه‌ر و تانه[60]ی له‌گه‌ڵدایه. به‌ڵام به باوه‌ڕم ئه‌م گرفته‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هێرمنۆتیكی خود [له لایه‌ك] و له‌ناوچوونی خود، چاوپۆشیكردن له خود، خود-قوربانیكردن و ڕه‌تدانه‌وه‌ی خود [له لایه‌كی تره‌وه]، ناوكی بنه‌ڕه‌تیی ئه‌زموونی ئه‌ده‌بیی جیهانی مۆدێرنه.
پ. سیازده‌یه‌م: بۆچی ئاخێزگه‌ی هێرمنۆتیكی خود له‌جیاتیی مه‌سیحییه‌ت تا ئه‌فڵاتون بۆ دواوه نابه‌یت؟
فوکۆ: پێم وایه كه ناتوانرێت هێرمنۆتیكی خود له [فه‌لسه‌فه‌ی] ئه‌فڵاتوندا بدۆزرێته‌وه. دهتوانرێتتیۆرییهك ده‌رباره‌ی ڕۆح بدۆزرێته‌وه، به‌ڵام هێرمنۆتیكی خود نه‌خێر. له [فه‌لسه‌فه‌ی] ئه‌فڵاتوندا هه‌رگیز شتێكی وه‌ك تاقیكردنه‌وه‌ی خود[61] و تاقیكردنه‌وه‌ی ڕه‌گی ئه‌ندێشه‌كان و هتد نادۆزینه‌وه. گرفتی ئه‌فڵاتون بڵندیی ڕۆح[62]ـه به ئاڕاسته‌ی هه‌قیقه‌ت؛ نه‌ك دۆزینه‌وه‌ی هه‌قیقه‌ت له قووڵاییه‌كانی ڕۆح‌دا[63]. و به ڕێگه‌یه‌كی زۆر كورت و نه‌خشه‌یی، ده‌توانم بڵێم كه په‌یڕه‌وكاری ئه‌م شیكارییه، بۆ نموونه gnôthi seauton، هیچ پێوه‌ندییه‌كی به هێرمنۆتیكی خوده‌وه نییه. به باوه‌ڕی من، مێژووی فه‌لسه‌فی و نه‌ریتیی ویژدان له gnôthi seautonـه‌وه تا دیكارت،یه‌ك ڕاڤه‌كردنی هه‌ڵه‌یه[64]، و داهێنانه تایبه‌ته‌كان، كه به مه‌سیحییه‌ت و مه‌عنه‌وییه‌تی مه‌سیحی ده‌ركه‌وتن، له‌به‌رچاو ناگرێت[65]. ئه‌ڵبه‌ته مه‌عنه‌وییه‌تی مه‌سیحی و مه‌سیحییه‌ت یه‌ك شت نین: مه‌سیحییه‌ت به مه‌سیح ده‌ست پێ ده‌كات، [له كاتێكدا كه] مه‌عنه‌وییه‌تی مه‌سیحی به قه‌دیس پاخۆمیوس[66]، قه‌دیس ئانتۆنیونوس[67]، قه‌دیس هیرومینوس، قه‌دیس ئاتاناسیوس[68]، قه‌دیس ئۆگهستینوس، واته له سه‌ده‌ی چواره‌م و پێنجه‌مدا ده‌ستی پێ كرد.
پ. چوارده‌یه‌م: به‌ڵام ئه‌گه‌ر نه‌ك ئه‌فڵاتون، بۆچی هیراكلیتس نا؟ چون هه‌رچه‌نده ئه‌م بوونناسیی خود لای هیراكلیتس نییه، به‌ڵام وا دهردهكهوێتكه تێگه‌ی تاقیكردنه‌وه‌ی خود پێشتر لای هیراكلیتوس بوونی هه‌یه؛ و ئه‌و له یه‌كێك له بڕگه‌كان[69]ی‌دا ده‌ڵێت: «به شوێن خۆمدا ده‌گه‌ڕێم»[70]. ئایا ئه‌مه به وردیی هێرمنۆتیكی خود نییه؟ (وه‌ستان، ده‌نگی پێكه‌نین) پرسیاره‌كه‌م ئه‌مه‌یه كه بۆچی بۆ مه‌سیحییه‌ت ئه‌م هه‌موو گرنگییه داده‌نێیت، به‌ڵام تا ڕاده‌یه‌ك هیچ گرنگییه‌ك به نه‌ریتی یۆنانی ناده‌یت؟
فوکۆ: پێم وایه كه له نه‌ریتی یۆنانیدا، گرفتی خود وه‌ك یه‌ك بوونه‌وه‌ر به ڕاستی گرنگه، به‌ڵام گرفتی خود وه‌ك یه‌ك ئۆبژه گرنگ نییه. ئه‌و ته‌كنیكانه‌ی كه له‌به‌رچاوگرتنی خود وه‌ك یه‌ك ئۆبژه‌ی مه‌عریفه ده‌ڕه‌خسێنن، به هه‌مان ئه‌ندازه گرنگ نین كه كاری ناسین[71] یا نیشاندانی خود وه‌ك یه‌ك بوونه‌وه‌ر گرنگه. بۆ نموونه، ئه‌و شته‌ی كه من له یه‌كه‌مین ڕێوڕه‌سمه مه‌سیحییه‌كانی ته‌وبه‌دا سه‌راسیمه ده‌كات هه‌ر ئه‌مه‌یه: exomologesis، كه له‌م ڕێوڕه‌سمانه‌دا بۆ گوناهكار به هیچ شێوه‌یه‌ك زانینی سرووشتی گوناهه‌كان له ئارادا نییه یا زانینی ڕیشه‌ی گوناهه‌كان یا ڕوونكردنه‌وه‌ی گوناهه‌كان بۆ ئه‌وانیتر؛ به‌ڵكه گرفت ته‌نها نیشاندانی بوونه‌كه‌یه‌تی وه‌ك یه‌ك گوناهكار. و پێم وایه كه له نه‌ریتی یۆنانیدا، بۆ نموونه له كۆمه‌ڵگه یۆنانییه‌كاندا، تاكی داواكار[72] بوونه‌كه‌ی وه‌ك داواكار نیشان ده‌دات؛ ئه‌و ته‌ریك خراوه و ئومێده‌واره… یا بۆنموونه ئۆدیپۆس، له كۆتایی تراژیادا ده‌گات، ده‌رگاكانی كۆشك ده‌كرێنه‌وه، و هه‌مووان ده‌توانن ئه‌و ببینن؛ ئۆدیپۆس ڕووبه‌ڕووی كۆشك ده‌بێته‌وه و خۆی وه‌ك بكوژی باوك، وه‌ك مێردی دایك نیشان ده‌دات. ئه‌گه‌ر ئێوه پێتان خۆشه، ئه‌مه یه‌ك جۆری exomologesisـه؛ به‌ڵام هیچ هاوشێوه‌ییه‌كی له‌گه‌ڵ پێكهێنانی خود وه‌ك یه‌ك ئۆبژه نییه[73]. و پێم وایه نه لای ئه‌فڵاتون نه لای هیراكلیتس ناتوانین شتێكی وه‌ك پێكهێنانی خود[74] وه‌ك یه‌ك ئۆبژه بدۆزینه‌وه. به‌ڵام ئه‌مه به‌م مانایه نییه كه گرفتی بوونی خود گرنگ نییه. ئایا ڕوونه؟ دڵنیا نیم، به‌ڵام ڕه‌نگه بتوانن ڕاڕه‌وی جووڵه‌ی من ببینن.
پ. پازده‌یه‌م: پرسیاره‌كه‌ی من له جۆری پرسیاری میتۆدۆلۆژیكی[75]یه. له كاره‌كانی پێشووتدا وا ده‌رده‌كه‌وێت كه جه‌ختی زۆر له‌سه‌ر ناپه‌یوه‌سته‌گی و دابڕانه مێژووییه‌كان ده‌كه‌یته‌وه، له كاتێكدا كه ئێستا وا ده‌رده‌كه‌وێت جه‌خت له‌سه‌ر په‌یوه‌سته‌گی و به‌رده‌وامی له سه‌ره‌تای مه‌سیحییه‌ت به‌دواوه ده‌كه‌یته‌وه. ئایا ئه‌مه له‌به‌ر ئه‌وه‌یه كه تێگه‌یشتن، ئایدیا و چه‌مكسازیی تۆ ده‌رباره‌ی په‌یوه‌سته‌گی یا دابڕانی كرداره مێژووییه‌كان گۆڕاوه، یا له‌به‌ر ئه‌وه‌یه كه بابه‌تێكی جیاواز توێژینه‌وه ده‌كه‌یت و سهروكاریت له‌گه‌ڵ تێگه‌یه‌كی تردا هه‌یه؟
فوکۆ: ڕه‌نگه به هۆی هۆكاری سێیه‌م. ده‌زانن پێم وایه یه‌كێك له پرسیاره بنه‌ڕه‌تییه‌كانی فه‌لسه‌فه‌ی ڕۆژئاوا له سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی نۆزده‌یه‌مدا ئه‌مه‌یه: «ڕۆشنگه‌ری چییه؟»[76] ئه‌م گرفته‌ی كه له سه‌ده‌ی شانزه‌یه‌مه‌وه تا سه‌ده‌ی هه‌ژده‌یه‌م چی ڕوویدا، و گرفتی پێكهێنانی جۆرێك عه‌قڵانییه‌ت و جۆرێك مه‌عریفه‌ت، یا پێكهێنانی په‌یوه‌ندییه‌ك له‌نێوان كۆمه‌ڵگه و عه‌قڵانییه‌ت و هتد، هه‌موو ئه‌مانه به باوه‌ڕی من گرفتێكی گرنگ بوون، یا یه‌كێك بوون له گرفته گه‌وره‌كانی فه‌لسه‌فه. پێم وایه كه له سه‌ده‌ی نۆزده‌یه‌م به دواوه به ڕاستی دوو ڕێگهیبوون به فه‌یله‌سوف بوونی هه‌بووه: یا خستنه‌ڕووی پرسیاری دێرینی «هه‌قیقه‌ت چییه؟» یا خستنه‌ڕووی پرسیارێكی تازه‌تر «ڕۆشنگه‌ری چییه؟»؛ و له نێوان ئه‌م دوو پرسیاره‌دا نه‌ك ته‌نها كۆمه‌ڵێك جیاوازی هه‌یه، به‌ڵكه هه‌روه‌ها كۆمه‌ڵێك په‌یوه‌ندیی قووڵ بوونی هه‌یه، چون ڕه‌نگه شیاو نییه بپرسین «هه‌قیقه‌ت چییه؟» به‌بێ ئه‌وه‌ی كه بپرسین «ئه‌م جۆری عه‌قڵانییه‌ته چییه كه ئێستا به‌كاری ده‌خه‌ین تا وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره بده‌ینه‌وه؟» و به دڵنیایییە‌وه ناتوانرێت وه‌ڵامی پرسیاری «ڕۆشنگه‌ری چییه؟» بدرێته‌وه به‌بێ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیاری «ئه‌م هه‌قیقه‌ته چییه، مێژوومه‌ندیی ئه‌م هه‌قیقه‌ته چییه به چه‌شنێك كه شتێكی وه‌ك ڕۆشنگه‌ری ڕه‌خسا؟» له دوای یه‌كه‌مین یا دووه‌مین وتارم، كه‌سێك له منی پرسی «ئایا تۆ یه‌ك فه‌یله‌سوفیت؟»- نازانم به گومان و به‌دگومانی پرسی یا نا، به‌ڵام گرنگییه‌كی ئه‌وتۆی نییه. به‌ڵام ده‌رباره‌ی ئه‌م پرسیاره هیچ نازانم، ڕه‌نگه یه‌ك فه‌یله‌سوف نیم. به هه‌ر حاڵ، پێم وایه پرسیارێك كه به به‌رده‌وامی گرنگیم پێ دا پرسیارێكی فه‌لسه‌فییه؛ ئه‌م پرسیاره ئه‌مه‌یه: «ڕۆشنگه‌ری چییه؟» هه‌وڵم دا ئه‌م پرسیاره له ڕێگه‌ی گرفته مێژووییه ته‌واو به‌رهه‌سته‌كانه‌وه شیكار بكه‌م، و هه‌ر له‌به‌ر ئه‌مه‌یه كه هه‌میشه ئه‌م قۆناغه‌م له سه‌ده‌ی شازده‌یه‌مه‌وه تا سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی نۆزده‌یه‌م توێژینه‌وه كردووه. هه‌موو كتێبه‌كانم هه‌وڵێكه بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئه‌م پرسیاره[77]. و به تایبه‌ت به لایه‌نی كه‌مه‌وه ده‌رباره‌ی سێكسواڵیته ده‌بوو بگه‌ڕێمه‌وه بۆ دواوه. هه‌روه‌ها ڕه‌نگه بتوانین بڵێین كه دوو ساتی گرنگی فه‌لسه‌فی بوونی هه‌یه: ساتی پێش-سوكراتی[78] و ساتی ڕۆشنگه‌ری. و زۆر سه‌رنجڕاكێشه ئه‌گه‌ر به‌راورد بكه‌ین له‌نێوان ڕێگه‌ی هایدیگهرییهكان كه ساتی پێش-سوكراتیان توێژینه‌وه كرد و ڕێگه‌ی ڤێبهرییهكان كه ساتی ڕۆشنگه‌ریان شیكار كرد. و من ئێستا كونجكاوم و له خۆم ده‌پرسم كه ئایا ساتێكی نه هێنده سه‌رنجڕاكێش و به‌رچاو بوونی نییه كه له نێوانی ئه‌م دوو ساته‌ی تردا جێ بگرێت، و ده‌توانێت ساتی باوكانه[79] بێت له سه‌ده‌ی چواره‌م و پێنجه‌م[ـی زایین‌دا]، و له‌م ساته‌دا شتێك ده‌ركه‌وت كه له ساتی پێش-سوكراتیدا بوونی نییه، و به‌ر له‌وه‌ی كه پێشوه‌خت ڕۆشنگه‌ری ده‌ست پێ بكات، شكڵی گرتبوو. ئه‌م ساته و ئه‌م شته پێكهێنانی ئه‌و شته‌یه كه من ناوی ده‌نێم هێرمنۆتیكی خود، ده‌ستپێك یا ئاخێزگه‌ی خودی ڕۆژئاوایی كه شتێكه به‌ده‌ر له له‌ناوچوونی بوون و به‌ده‌ر له ده‌ستپێكی عه‌قڵانییه‌تی مۆدێرن[80]. ئایا ڕوونه؟
پ. شازده‌یه‌م: ئایا له‌نێوان حکوومەتی شوانیی كاسۆلیك و سه‌رهه‌ڵدانی ده‌وڵه‌تی مۆدێرن، كه ساڵی ڕابردوو له ستانفۆرد قسه‌ت له‌باره‌وه كرد[81]، و ئه‌م ته‌كنه‌لۆژیاكانی خود هیچ په‌یوه‌ندییه‌ك بوونی هه‌یه؛ و ئه‌گه‌ر به‌ڵێ چ په‌یوه‌ندییه‌ك؟
فوکۆ: ئێوه له‌م وتارانه‌دا ئاماده بوون؟ ئه‌م پرسیاره ته‌نها له‌به‌ر ئه‌وه ده‌كه‌م كه وه‌ڵامه‌كه‌م ڕێك بخه‌م. پێم وایه كه ئه‌م په‌یوه‌ندییه به ڕاستی ڕوونه، چون له وتاره‌كانی ستانفۆردا هه‌وڵم دا ئه‌و شته شیكار بكه‌م كه ده‌توانم ناوی بنێم حکوومەت و ئه‌م جۆره ته‌واو تایبه‌ته‌ی حکوومەت كه نه‌ك ته‌نها حوكمڕانییه به‌سه‌ر گرووپگه‌لێكی وه‌ك شاره‌كان و ده‌وڵه‌ته‌كان و هتد، به‌ڵكه به‌ڕێوه‌بردن و حوكمڕانییه به‌سه‌ر تاكه‌كاندا؛ و بۆچی و چۆن له كۆمه‌ڵگه‌كانماندا هه‌م حوكمڕانیی ده‌وڵه‌ت به‌سه‌ر جه‌ماوه‌ره مه‌زنه‌كانی خهڵكدابوونی هه‌یه و هه‌م حوكمڕانی به‌سه‌ر تاكه‌كاندا له تایبه‌تترین تاكێتییاندا[82]. و لایه‌نێكی تری ئه‌م جۆره حکوومەته بریتییه له گرفتی ته‌كنه‌لۆژیاكانی خود كه به باوه‌ڕی من مه‌رجه بۆ ئه‌م حکوومەتی شوانی[83]یه، مه‌رجی بوون و كاركردنی حکوومەتی شوانی. له ڕاستیدا، به‌بێ ته‌كنه‌لۆژیاكانی خود، حکوومەتی شوانی ناتوانێت كار بكات. و له به‌رامبه‌ردا، زۆر باش ده‌زانین كه په‌ناگه‌ی ته‌كنه‌لۆژیاكانی خود حکوومەتی جۆری شوانییه كه به دڵنیایییە‌وه، بۆ نموونه، له كڵێسادا و هه‌روه‌ها له دامه‌زراوه‌كاندا، چه‌شنی دامه‌زراوه‌ی په‌روه‌رده و فێركردن، چه‌شنی دامه‌زراوه سیاسییه‌كان و هتد ده‌یبینین.
پ. شازده‌یه‌م: كه‌واته ئه‌مه په‌یوه‌سته به‌و شته‌وه كه له سه‌ره‌تای ئه‌م گفتوگۆیه‌دا وتت، واته ده‌رباره‌ی شكستی دیدگای یاسایی له به‌ڕێوه‌بردن یا حوكمڕانیكردن له ڕێگه‌ی یاسای بنچینه‌ییه‌وه.
فوکۆ: به‌ڵێ، به‌م جۆره‌یه.
پ. هه‌ڤده‌یه‌م: ئایا جیاكاری ده‌كه‌یت له نێوان ده‌سه‌ڵات و باڵاده‌ستی؟
فوکۆ: به‌ڵێ.
پ. هه‌ڤده‌یه‌م: چ جیاكارییه‌ك؟
فوکۆ: پێم وایه كه له‌م باره‌وه ڕوونكردنه‌وه‌م داوه. حکوومەت یه‌ك په‌یوه‌ندیی په‌تیی باڵاده‌ستی نییه، واته حکوومەت ته‌نها ڕێگه و میتۆدێك نییه بۆ سه‌پاندنی ویستی یه‌ك كه‌س به‌سه‌ر كه‌سانی تردا. حکوومەت ته‌كنیكێكه كه سوودوه‌رگرتن له خودی خه‌ڵكی و ڕێنمایی خودی خه‌ڵكی به مه‌به‌ستی باڵاده‌ستی ده‌ڕه‌خسێنێت[84]. ڕوونه؟
پ. هه‌ڤده‌یه‌م: به‌ڵێ، به‌ڵام پرسیاره‌كه‌ی من ده‌رباره‌ی حکوومەت نه‌بوو، به‌ڵكه ده‌رباره‌ی جیاوازیی نێوان ده‌سه‌ڵات و باڵاده‌ستی بوو. له‌به‌ر ئه‌وه ئه‌م پرسیاره‌م خسته ڕوو كه له چاودێری و سزا و هه‌روه‌ها له مێژووی سێكسواڵیته‌دا [ویستی مه‌عریفه‌ت] وا ده‌رناكه‌وێت كه جیاكردنه‌وه‌یه‌كی ڕوون دابنێیت له نێوان شێوازه‌كانی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌سه‌ڵات كه زیاتر ڕووی له ئاڕاسته‌ی باڵاده‌ستییه و شێوازه‌كانی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌سه‌ڵات كه زیاتر ڕووی له ئاڕاسته‌ی ڕزگاربوونه، یا ئه‌گه‌ر بمانه‌وێت مێژوویی تر قسه بكه‌ین، جیاوازیی نێوان فاشیزم و سۆسیالیزم…
فوکۆ: باشه، ده‌توانم بڵێم كه، له دیدی مندا، كاتیگۆریی ده‌سه‌ڵات هه‌مه‌لایه‌نتره، و له‌م كاتیگۆرییهدا ده‌توانن په‌یوه‌ندییه‌كانی باڵاده‌ستی بدۆزنه‌وه، كه ساده‌ترین و توند‌وتیژترین په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌سه‌ڵاته. هه‌روه‌ها ده‌توانن ته‌كنیكگه‌لێكی حکوومەت بدۆزنه‌وه كه ڕێگه و میتۆد و تهكنیكگهلێكن كه ڕێگه به ئێوه ده‌ده‌ن ده‌سه‌ڵات پیاده بكه‌ن، به‌بێ سوودوه‌رگرتن له توندوتیژی و هتد. ڕوونه؟ كه‌واته ده‌توانم بڵێم كه باڵاده‌ستی ته‌نها یه‌ك ڕێگه‌یه بۆ پیاده‌كردنی ده‌سه‌ڵات، نه‌ك باشترین یا دڵنیاترین ڕێگه. به‌ڕێوه‌بردن یا حوكمڕانیكردن ئێجگار كاراتره. ده‌توانم بڵێم كه باڵاده‌ستی ته‌نها یه‌ك قه‌یرانی په‌یوه‌ندیی ده‌سه‌ڵاته[85]، كاتێك كه ئێوه جگه له پیاده‌كردنی باڵاده‌ستی ناتوانن هیچ كارێكی تر بكه‌ن. به‌ڵام هه‌ر كه بتوانن، ئه‌گه‌ر ئیمكان وتهكنیك و ڕێگه‌تان هه‌بێت، ئهواحوكمڕانی ده‌كه‌ن نه‌ك باڵاده‌ستی….
پ. هه‌ڤده‌یه‌م: مانایه‌ك به حکوومەت ده‌ده‌یت كه حکوومەت له بنچینه‌دا بۆ مرۆڤه‌كان به‌سوود نییه، واته قسه لهسهرتهكنیكهكانی خود وه‌ك ته‌كنیكگه‌لێكی زه‌رووری بۆ به‌ڕێوه‌بردن یا حوكمڕانیكردن ده‌كه‌یت. كه‌واته ئایا «حکوومەت» له ڕوانگه‌ی تۆدا هه‌میشه مانایه‌كی سووكایه‌تی ئامێز[86] یا نه‌رێنی هه‌یه؟
فوکۆ: ئێوه باش ده‌زانن كه هه‌وڵ ده‌ده‌م وه‌سفكردنێكی له‌ڕاده‌به‌ده‌ر نه‌رێنی یا سووكایه‌تی ئامێز پێشكه‌ش نه‌كه‌م. ئه‌وه‌ی كه ده‌توانم بیڵێم ئه‌مه‌یه كه نامه‌وێت مانایه‌كی ئه‌رێنی و ستایش ئامێز[87] بده‌م به ته‌كنه‌لۆژیاكانی خود و مانایه‌كی نه‌رێنی و سووكایه‌تی ئامێز به ته‌كنه‌لۆژیاكانی باڵاده‌ستی. ته‌كنه‌لۆژیاكانی خود، لانیكه‌م له شیكارییه‌كانی مندا، باشتر یا خراپتر نین له ته‌كنه‌لۆژیاكانی تر.
پ. هه‌ژده‌یه‌م: به‌كارخستنی وشه‌ی «خود» من تووشی سه‌رلێشێواوی ده‌كات، چون تا هه‌نووكه پێم وابوو كه وشه‌ی «خود» كه‌م تا زۆر وه‌ك هاومانای «ڕۆح» به‌كار ده‌هێنیت،ئه‌ڵبه‌ته له‌و مانایه‌دا كه له چاودێری و سزادا ده‌ڵێیت ڕۆح زیندانی جه‌سته‌یه[88]. ئایا مانایه‌كی تری «خود»ت مه‌به‌سته، «خود»ێك كه دژبه‌ره له‌گه‌ڵ ئابووریی جه‌سته‌كان و چێژه‌كان كه به باوه‌ڕی من به‌م شێوه‌یه «خود» ده‌سڕێته‌وه. ده‌توانیت مه‌به‌ستت له «خود» ڕوون بكه‌یته‌وه، یا ڕوونی بكه‌ره‌وه چی له «خود» تێده‌گه‌یت؟
فوکۆ: پرسیارێكی گرنگ و دژواره. وه‌ك ده‌زانن، ئێمه له زمانی فه‌ڕه‌نسیدا هاوتای وشه‌ی «self]خود[»مان نییه و ئه‌مه مایه‌ی داخه، چون پێم وایه وشه‌یه‌كی باشه. له زمانی فه‌ڕه‌نسیدا، دوو وشه‌ی «sujet» و «subjectivité»مان هه‌یه و نازانم زۆربه‌ی كات سوود له «subjectivité» وه‌رده‌گرن یا، نا به‌ڵام پێم وانییه. مه‌به‌ستی من له «soi]خود[»جۆری په‌یوه‌ندییه‌كه كه مرۆڤ وه‌ك یه‌ك سوژه ده‌توانێت له‌گه‌ڵ خۆیدا هه‌یبێت و بیپارێزێت[89]. بۆ نموونه، مرۆڤ ده‌توانێت، له شاردا، یه‌ك سوژه‌ی سیاسی بێت. مه‌به‌ست له سوژه‌یه‌كی سیاسی ئه‌مه‌یه كه ئه‌و ده‌توانێت ده‌نگ بدات، یا ئه‌وانی تر بیچه‌وسێننه‌وه و هتد. «soi» ئه‌و جۆری په‌یوه‌ندییه‌یه كه ئه‌م مرۆڤه وه‌ك سوژه له په‌یوه‌ندییه‌كی سیاسی‌دا له‌گه‌ڵ خۆیدا هه‌یه‌تی. ده‌توانرێت ئه‌مه له زمانی فه‌ڕه‌نسیدا به «subjectivité» بخوێنرێته‌وه، به‌ڵام ئه‌مه باش و دڵخۆشكه‌ر نییه، و پێم وایه كه «soi» باشتره. ئه‌م جۆری په‌یوه‌ندیی سوژه له‌گه‌ڵ خۆیدا، ئامانج و نیشانگه[90]ی ته‌كنیكه‌كانه… و كاتێك كه وتم ڕۆح زیندانی جه‌سته‌یه، به دڵنیایییە‌وه نوكته بووه، به‌ڵام ئایدیا ئه‌مه بووه كه جه‌سته له‌م جۆره دیسپلینه‌دا، له ڕێگه‌ی جۆرێك په‌یوه‌ندیی تاك له‌گه‌ڵ خۆیدا، پێناسه ده‌كرێت و سنووردار ده‌كرێت. ئه‌م جۆره ]په‌یوه‌ندییه‌یه[ كه دیسپلین ده‌سه‌پێنێت و شوێنێكی دیاریكراو و پێناسه‌یه‌كی دیاریكراو و گرنگییه‌كی دیاریكراو و به‌هایه‌كی دیاریكراو و هتد به جه‌سته ده‌دات. ڕوونه، نا؟ كاتێك كه پرسیار دژواره ئینگلیزییه‌كه‌ی من به ڕاستی لاوازه.
پ. نۆزده‌یه‌م: ئایا نوكتهگهلێكی تریش له كاری تۆدا هه‌یه كه ئێمه ده‌بێت بیانزانین (ده‌نگی پێكه‌نینی به‌رز).
فوکۆ: باشه، دڵنیام كه ئێوه ئه‌و نوكتانه شك ده‌به‌ن (به‌رده‌وامیی ده‌نگی پێكه‌نین).
پ. بیسته‌م: كاتێك ده‌ڵێیت دۆزینه‌وه‌ی بنه‌ڕه‌تێك بۆ هێرمنۆتیكی خود سه‌ركه‌وتوو نه‌بووه یا به وته‌ی تۆ شكستی هێناوه، دڵنیا نیم له چه‌مكسازیی تۆ ده‌رباره‌ی خود تێبگه‌م. و باش تێناگه‌م كه مه‌به‌ستت له خود چییه، واته خودێك كه له‌سه‌ر په‌یوه‌ندیی خود له‌گه‌ڵ خود دامه‌زراوه: ئایا مه‌به‌ستت له‌و شته‌یه كه لۆجیكزانان ناوی ده‌نێن په‌یوه‌ندیی هاوشوناسی[91] یا مه‌به‌ستت له شتێكی تره؟ ڕێوشوێنگه‌لێكی زانستیی زۆر هه‌یه كه به‌دواداچوونیان بۆ ده‌كه‌ین هه‌رچه‌نده شكستمان هێناوه له دۆزینه‌وه‌ی بنه‌ڕه‌تێك بۆیان، و هه‌ندێكجار ده‌زانین كه هه‌رگیز هیچ بنه‌ڕه‌تێكیان بۆ په‌یدا ناكه‌ین وه‌ك له حاڵه‌تی ماتماتیكدا ده‌یبینین. مه‌به‌ستت ئه‌مه‌یه كه ئێمه سه‌ركه‌وتوو نابین له‌وه‌دا كه بنه‌ڕه‌تێك بۆ هه‌ندێك له جۆره‌كانی مه‌عریفه، بۆ نموونه زانسته مرۆییه‌كان، بدۆزینه‌وه، یا مه‌به‌ستت ئه‌مه‌یه كه ناتوانین ده‌ستمان بگاته مه‌عریفه و ناسینی خۆمان؟
فوکۆ: با ته‌نها خاڵێك له ده‌ستپێكدا بڵێم: په‌یوه‌ندیی خود له‌گه‌ڵ خود، به باوه‌ڕی من، په‌یوه‌ندیی هاوشوناسی نییه[92]. به‌ڵام، ئێستا خاڵی دووه‌م و پرسیاری بنه‌ڕه‌ت و شكست. له هه‌زاران ساڵ له‌مه‌وبه‌ره‌وه، ته‌كنیكگه‌لێكی زۆر ده‌رباره‌ی ڕه‌فتاری مرۆیی پێك هێنراون؛ بۆ نموونه، ته‌كنیكه‌كانی بهیادگهسپاردن[93]، یا ته‌كنیكه په‌روه‌رده‌ییه‌كان، یا خود-هه‌ڵكۆڵین و خود-تاقیكردنه‌وه و دانپێدانان و هتد. به درێژاییی چه‌ندین سه‌ده، به باوه‌ڕی من كه‌سانێك پهرهبان به‌م تهكنیكانه دا كه هیچ سهروكاریهكیان نه‌بوو له‌گه‌ڵ گرفتی مرۆڤ، یا زانستی مرۆڤ، یا فه‌لسه‌فه‌ی مرۆڤ، و گرفتی بوونی جۆرێك مرۆڤ كه بتوانێت هه‌م بنه‌ڕه‌ت هه‌م پاساوی تیۆرتیكیی ئه‌م تهكنیكانه بێت، و بتوانێت ڕه‌گی عه‌قڵانی و پێوه‌ر و نۆرمی عه‌قڵانی به‌م تهكنیكانه بدات. و به باوه‌ڕی من له سه‌ده‌ی شازده‌یه‌م یا هه‌ڤده‌یه‌م به‌دواوه ڕسكان و گه‌شه‌ی ئه‌م تهكنیكانه ئیتر به‌بێ گه‌ڕان به‌دوای بنه‌ڕه‌تی تیۆرتیكیی ته‌كنیكه‌كان شتێكی ڕه‌خساو نه‌بوو. و ده‌توانین زانسته مرۆییه‌كان به‌م هه‌وڵ و گه‌ڕانه هه‌ژمار بكه‌ین. و باشه، ئه‌م پرسیاره له ئێوه ده‌پرسم: ئایا به ڕاستی پێتان وایه كه یه‌كه‌م، ئه‌م ده‌روونناسی و ئه‌م مرۆڤناسی و ئه‌م ده‌روونپزیشكی و هتد توانیویانه وه‌ڵامی پێویستییه زانستیییه‌كان بده‌نه‌وه كه له زانسته‌كانی تردا به‌دی هاتووه؟ و پاشان، پێتان وایه كه یه‌ك زانستی مرۆڤ، یه‌ك زانستی بوونیجۆرێك مرۆڤمان دامه‌زراندووه، كه بتوانێت بنه‌ڕه‌تی گشتیی ته‌واویئه‌م ته‌كنیكه‌كانی مرۆڤ بێت؟
پرسیاری بیسته‌م: وا دابنێ كه كه‌سێك بڵێت كه ئه‌م كێشه‌یه‌ت واز لێ هێناوه به‌ر له گه‌یشتنی و بۆ نموونه، بایۆلۆجی بۆ ماوه‌یه‌كی درێژخایه‌ن بنه‌ڕه‌تێك بوو بۆ زانستی پزیشكی، و ده‌كرێت بگوترێت كه به‌راوردكردنی بایۆلۆجی وه‌ك بنه‌ڕه‌تێك بۆ زانستی پزیشكی له‌گه‌ڵ فیزیكدا وه‌ك بنه‌ڕه‌تێك بۆ ئه‌ندازیاری به‌راوردكردنێكی به‌جێ نییه. وتویانه كه «با پزیشكی له‌بیر بكه‌ین، چون هێشتا ده‌رباره‌ی پزیشكی ده‌ستمان نه‌گه‌یشتووه به ئه‌و جۆره فیزیكه كه ده‌رباره‌ی ئه‌ندازیاری ده‌ستمان پێ گه‌یشتووه.» و ڕه‌نگه كه‌سێك بڵێت كه هێشتا زۆر زووه. ئێمه هێشتا ئه‌وه‌نده له بایۆلۆجیدا پێش نه‌كه‌وتووین كه بتوانین به‌رمه‌بنای بایۆلۆجی زۆرێك له كاره‌كانمان پاساو بده‌ینه‌وه؛ و وا دابنێكه كه‌سێك بڵێت «ببینن هه‌موو ئه‌مانه نیشانی ده‌دات كه هێشتا كارگه‌لێكی زۆرمان ماوه كه بیكه‌ین.» له ڕاستیدا، ڕێكارگهلێكی ته‌واو نوێ هه‌یه، جۆره تازه‌كانی تیۆرییه‌كان له ده‌روونناسی یا له زانسته مه‌عریفییه‌كاندا و هتد. ئایا پێت وایه وه‌ڵامی گونجاو ئه‌مه نییه كه ده‌بێت جه‌خت بكه‌ین له‌م باره‌وه ئێمه له دۆخێكی جیاوازی په‌یوه‌ندیی فیزیك و ئه‌ندازیاری یا پزیشكی و بایۆلۆجی جێ‌مان گرتووه؟
فوکۆ: پێم وایه ئه‌مه نموونه‌یه‌كی باشه. به سه‌رنجدان له په‌یوه‌ندییه‌كانی بایۆلۆجی و پزیشكی، زۆر باش ده‌بینین كه بنه‌ڕه‌تی ته‌كنیكه‌كانی پزیشكی نه‌ك به‌پێی پزیشكی، به‌ڵكه له بایۆلۆجیدا ده‌یدۆزینه‌وه. و به هه‌مان شێوه، ده‌توانم بڵێم ڕێگه‌یه‌ك كه تێیدا گرفتی بوونی جۆرێك مرۆڤ له چه‌ندین سه‌ده له‌مه‌وبه‌ر به‌دواوه له ڕێگه‌ی ئه‌م هێرمنۆتیكی خوده‌وه بیچمبه‌ندی و فۆرمیوله كرا ناتوانێت بنه‌ڕه‌تی ئه‌م جۆره تهكنیكانه بێت، به‌ڵام ڕه‌نگه بتوانین بنه‌ڕه‌تێكی زانستی بۆ ئه‌م تهكنیكانه له بایۆلۆجی و ئه‌ندازیاری و هتدا بدۆزینه‌وه، به‌ڵام له چوارچێوه و له فه‌رهه‌نگێكی به‌ده‌ر له هێرمنۆتیكی خود. به ده‌ربڕینێكی تر، گریمانه‌ی بنه‌ڕه‌تیی هێرمنۆتیكی خود ئه‌مه‌یه كه ئێمه ده‌بێت له خودماندا هه‌قیقه‌تێكی قووڵ بدۆزینه‌وه كه په‌نهان كراوه و ده‌بێت ڕه‌مزشكێنی[94] بكرێت وه‌ك چۆن كه یه‌ك كتێب، كتێبێكی ناڕوون، كتێبێكی په‌یامبه‌رانه، كتێبێكی خودایی ده‌بێت ڕه‌مزشكێنی بكرێت؛ و پێم وایه كه ئه‌مه هه‌مان ئه‌و شته‌یه كه ده‌بێت لێی ڕزگار بین. و ڕه‌نگه ئێمه ڕۆژێك بتوانین، بۆ نموونه، ڕێگه‌یه‌ك بدۆزینه‌وه بۆ گه‌شه‌ی ته‌كنیكه په‌روه‌رده‌ییه‌كان، ئه‌ویش به سوودوه‌رگرتن له بایۆلۆجی و ئینفۆرماتیكو هتد؛ به‌ڵام نه‌ك له فه‌رهه‌نگێكدا كه له لایه‌نی مێژووییه‌وه هێرمنۆتیكی خودشكڵگیر و بیچمبه‌ندی كردووه. ئه‌مه به هیچ شێوه‌یه‌ك ڕه‌خنه‌یه‌ك نییه دژ به ته‌كنیكه‌كان و زانست و هتد.
ب. كۆڕ: پێم وابوو كه له دیدگای تۆدا كاره‌كانی پیاژه خه‌سڵه‌تی ئۆبێكتیڤیان هه‌یه. و پیاژه له دامه‌زراندنی یه‌ك زانستی ئۆبێكتیڤی خود ڕۆڵی هه‌بووه. به‌ڵام وا ده‌رده‌كه‌وێت كه ئێستا پێچه‌وانه‌ی ئه‌وه ده‌ڵێیت، چون ئه‌م كارانه به‌شێكه له ڕێكاری زانسته مرۆییه‌كان. ئایا لێره‌دا جۆرێك لێكدژی بوونی نییه؟
فوکۆ: نه‌خێر، پێم وانییه كه هیچ لێكدژییه‌ك بوونی هه‌بێت. ده‌بێت بڵێم كه پیاژه ده‌توانێت ئۆبێكتیڤ بێت، چون ئه‌وه‌ی كه پیاژه ده‌یه‌وێت بیكات- یا به لایه‌نی كه‌مه‌وه ئه‌وه‌ی كه ده‌توانین ده‌رباره‌ی كاری ئه‌و بیڵێین- به‌ده‌سته‌وه‌دانی یه‌ك وه‌سفكردنی ئۆبێكتیڤی ئه‌و شته‌یه كه گۆڕان و په‌ره‌سه‌ندنی منداڵه‌كانه له كۆمه‌ڵگه‌كانی ئێمه‌دا و هتد. و ئه‌مه ئۆبێكتیڤه. ئایا پیاژه به ڕێگه‌ی خۆی ده‌توانێت ئێمه بگه‌یێنێت به به‌شێك یا یه‌ك تهواوێتییزانستی جۆری مرۆڤ؟ باشه ده‌توانم بڵێم نه‌خێر.
ب. كۆڕ: كه‌واته تا ئه‌و شوێنه‌ی كه ئێمه به ڕێگه‌یه‌ك له ڕێگه‌كان بووینه‌ته ئۆبژه، ئه‌و به‌هره‌مه‌ند بووه له زانسته ئۆبێكتیڤه‌كان….
فوکۆ: نه‌خێر. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه یه‌ك زنجیره، یه‌ك كۆمه‌ڵه‌ی كردار- كرداری مێژوویی و كۆمه‌ڵایه‌تی و هتد- بوونی هه‌یه كه یه‌ك پانتایی ئۆبێكتیڤیته‌ی ڕه‌خساو، یه‌ك پانتاییی ئۆبژه ڕه‌خساوه‌كان پێناسه ده‌كه‌ن، كه‌واته پیاژه به ته‌واوه‌تی ده‌توانێت وه‌سفكردنێكی ئۆبێكتیڤی ئه‌م ئۆبژانه به‌ده‌سته‌وه بدات. به‌ڵام گرفت ئه‌مه‌یه كه له‌گه‌ڵ ئه‌م وه‌سفكردنه‌دا ئایا بڕگه‌یه‌ك یا به‌شێك یا توخمێكی زانستی جۆری مرۆڤمان له‌به‌ر ده‌ستدایه؟ ڕوونه؟
ب. كۆڕ: به‌ڵێ زۆر ڕوون، مه‌منون.
پ. بیست و یه‌كه‌م: تۆ وتت كه ده‌سه‌ڵات یه‌ك په‌یوه‌ندیی نێوان مرۆڤه‌كانه، و مرۆڤه‌كان ده‌توانن تاكه‌كان بن یا نه‌بن؛ و له دیدی تۆدا، ده‌سه‌ڵات به دڵنیایییە‌وه فۆرمگه‌لێكی زۆری هه‌یه. له خۆم ده‌پرسم كه له نێوان ئه‌م فۆرمانه‌ی ده‌سه‌ڵاتدا، ئایا ده‌شێت په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان مرۆڤه‌كان و شتگه‌لێكی به‌ده‌ر له مرۆڤه‌كان بۆ نموونه دامه‌زراوه‌كان، یا ئایدیاكان، یا ڕه‌نگه شته مادییه‌كان[95] بوونی هه‌بێت كه هه‌مان ئه‌و كاریگه‌رییانه دابنێت كه په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان مرۆڤه‌كان دایده‌نێت. ئه‌م جۆره په‌یوه‌ندییانه ڕه‌نگه له‌و جۆره په‌یوه‌ندییانه بن كه سه‌روه‌رییه‌كی كه‌مترمان به‌سه‌ریاندا هه‌یه و توانایییهكی كه‌مترمان هه‌یه بۆ گۆڕینیان.
فوکۆ: به گومانم ده‌بێت جیاكارییه‌ك بكه‌ین… نامه‌وێت سه‌باره‌ت به شته مادییه‌كان قسه بكه‌م، و پێم وایه ئه‌م گرفته به ته‌واوه‌تی جیاوازه. به‌ڵام بۆ نموونه با ئایدیاكان له‌به‌رچاو بگرین. كاتێك كه ئێوه ده‌ڵێن ئایدیاكان ده‌سه‌ڵاتێك پیاده ده‌كه‌ن، به باوه‌ڕی من ئه‌م وته‌یه ته‌نها میتافۆرییه. ئێوه ده‌توانن بڵێن كه ئایدیاكان كارتێكه‌رن یا كاریگه‌ری داده‌نێن، به‌ڵام ئه‌مه به چ مانایه‌كه؟ به‌م مانایه‌یه كه كاتێك كه‌سێك سوود له‌م ئایدیایانه وه‌رده‌گرێت، یا ئه‌م ئایدیایانه ده‌رده‌بڕێت- له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه ئایدیاكان په‌سه‌ندكراون یا له‌نێوان كۆمه‌ڵێك مرۆڤی دیاریكراودا هاوبه‌شن-كه‌واته ئه‌و ده‌توانێت سوود له‌م ئایدیایانه وه‌ربگرێت بۆ ئامانجێكی دیاریكراو؛ و به‌م پێیه، په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌سه‌ڵات بوونی هه‌یه. به‌ڵام ته‌نها كاتێك ده‌توانرێت قسه له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵات بكرێت كه مرۆڤه‌كان ئه‌م په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌سه‌ڵات پیاده بكه‌ن. به باوه‌ڕی من ئایدیاكان به‌خودی خود هیچ ده‌سه‌ڵاتێكیان نییه. دامه‌زراوه‌كانیش به خودی خود هیچ ده‌سه‌ڵاتێكیان نییه. و ئه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵاتێكیان هه‌یه، ئه‌وا له‌به‌ر ئه‌وه‌یه كه كۆمه‌ڵێك مرۆڤ حوكم به‌سه‌ر ئه‌م دامه‌زراوانه‌دا ده‌كه‌ن. ڕوونه، نا؟
پ. بیست و یه‌كه‌م: كه‌واته پێت وایه كه ده‌شێت ئایدیاكان و دامه‌زراوه‌كان، به چه‌ند ڕێگه‌یه‌ك كه بۆ ئێمه شیاوی ده‌رككردن نین، بێنه ناو په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌سه‌ڵاتی نێوان مرۆڤه‌كانه‌وه؟ واته ته‌نها به‌م جۆره نییه كه تاكه‌كان سوود له ئایدیایه‌ك یا دامه‌زراوه‌یه‌ك وه‌رده‌گرن بۆ پیاده‌كردنی ده‌سه‌ڵات، به‌ڵكه ئایدیا یا دامه‌زراوه دێته ناو ئه‌م په‌یوه‌ندییه‌وه، و ئه‌مه شتێكه كه ده‌كه‌وێته ده‌ره‌وه‌ی باڵاده‌ستبوون و وێناكردنی ئێمه‌وه…
پ. بیست و دووه‌م: له‌م حاڵه‌ته‌دا، ئایا ئه‌م ئایدیا یا دامه‌زراوه‌یه توانایه‌كی تایبه‌تی خۆی هه‌یه؟
پ. بیست و یه‌كه‌م: به یه‌ك مانا به‌ڵێ.
پ. بیست و دووه‌م: ئایدیاكان و زمانه‌كان چ جۆر؟
پ. بیست و سێیه‌م: كاتێك كه قسه له‌سه‌ر مه‌سیحییه‌ت و ڕۆڵی دانپێدانان ده‌كه‌یت،
ب. كۆڕ: ئه‌مه دواهه‌مین پرسیاره، به‌رده‌وام بن.
پ. بیست و سێیه‌م: به‌ڵێ، كاتێك كه قسه له‌سه‌ر مه‌سیحییه‌ت و ڕۆڵی دانپێدانان ده‌كه‌یت، ئایدیای ڕزگاری[96] هێزێكی پاڵنهرئاسا و جووڵێنه‌ره. كه‌واته ئایا ناتوانین بڵێین كه ئایدیای ڕزگاری كه‌له مه‌سیحییه‌تدا پاڵنه‌ری دانپێدانان و پاساودانه‌وه‌ی «چاوپۆشیكردن له خود یا خود-قوربانیكردن»ـه، هێز و ژیانێكی تایبه‌ت به خۆی هه‌یه؟
فوکۆ: ئایا پێتان وانییه ئه‌مه‌ی كه یه‌ك ئایدیا به‌خودی خود هیچ ده‌سه‌ڵاتێكی نییه شتێكی ڕوونه؟ ده‌شێت ئه‌م ئایدیایه په‌سه‌ند بكرێت… به‌ڵێ، تێگه‌یشتن له‌م خاڵه ئاسانه، ده‌شێت فریوده‌ر بێت، ده‌شێت په‌سه‌ندكردنی ئه‌م ئایدیایه سوودێكی ده‌روونناسانه‌ی هه‌بێت و چی و چی[97]. هه‌موو ئه‌مانه ده‌توانرێت بگوترێن. به‌ڵام ئه‌مه‌ی كه ئایدیا بتوانێت یه‌ك ده‌سه‌ڵات پیاده بكات، نه‌خێر. ده‌بینن، وشه‌ی «ده‌سه‌ڵات» وشه‌یه‌كی سه‌یر و ترسناكه- و ئه‌ڵبه‌ته من یه‌كێك بووم له قوربانییه زۆره‌كانی وشه‌ی «ده‌سه‌ڵات» (ده‌نگی پێكه‌نین)- به‌ڵام ئه‌گه‌ر ده‌مانه‌وێت ئه‌م هه‌رێمه، ئه‌م هه‌رێمه تایبه‌ته‌ی كرداره هاوسه‌نگه‌كان[98]ـی تاكه‌كان شیكار بكه‌ین، كرداره هاوسه‌نگه‌كان له‌م لایه‌نه‌وه كه كه‌سێك ده‌توانێت به مه‌به‌ستی یه‌ك ئامانجی دیاریكراو كاریگه‌ری بخاته سه‌ر كه‌سێكی تر یا كرده به‌سه‌ر كه‌سێكی تردا پیاده بكات و هتد، ئه‌گه‌ر ده‌مانه‌وێت ئه‌م هه‌رێمه جیا بكه‌ینه‌وه، ئه‌ڵبه‌ته ئه‌م هه‌رێمه په‌یوه‌سته به هه‌رێمه‌كانی تره‌وه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ده‌مانه‌ویت ئه‌م هه‌رێمه شیكار بكه‌ین، ئه‌وا ناچارین وه‌ك یه‌ك گرفت جیای بكه‌ینه‌وه، كه‌واته له‌م حاڵه‌ته‌دا پێویسته پێناسه‌یه‌كی تا ڕاده‌یه‌ك سنوورداری وشه‌ی «ده‌سه‌ڵات» پێشكه‌ش بكه‌ین و ناچارین ڕزگار ببین له ته‌واوی به‌كارهێنه میتافۆرییهكانی ئه‌م وشه‌یه. و ئه‌مه‌ی كه ئایدیاكان به‌خودی خود خاوه‌نی ده‌سه‌ڵاتن، به باوه‌ڕی من ته‌نها به‌كارهێنانی میتافۆرییه.
ب. كۆڕ: كاتژمێر شه‌شه؛ قسه‌كردن به زمانی بێگانه زۆر سه‌خته؛ و من دڵنیام كه تۆ ماندوویت و زۆر سوپاست ده‌كه‌م.
پەراوێزەکان؛
[1]. فوكۆ چه‌ند ڕۆژێك دواتر له سه‌ره‌تای مانگی نۆڤه‌مبه‌ری ١٩٨٠ له سیمینارێكدا به زمانی ئینگیلیزی كه له‌گه‌ڵ ڕیچارد سینیت [Richard Sennett] له گرووپی توێژینه‌وه‌كانی ئه‌ده‌بیات و زمانی یۆنانی و لاتینی زانكۆی نیۆیورك به‌ڕێوه‌ی برد، به تێروته‌سه‌لییه‌كی زیاتره‌وه ده‌رباره‌ی قه‌دیس ئۆگه‌ستین قسه‌ی كرد. به‌شێك له‌م سیمیناره له ١٩٨١ به ناونیشانی «سێكسواڵیته و ته‌نیایی» چاپ كرا. بگه‌ڕێنه‌وه بۆ:
M. Foucault, »Sexualité et solitude«, conférence, cit., p. 987-997.
له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا، له‌م سیمیناره‌دا فوکۆ نه‌گ گرنگی به دانپێدانان، به‌ڵكه گرنگی به «لیبیدۆییكردنی سێكس» و «شێوازێكی تازه‌ی تێگه‌یشتن له خود [soi] وه‌ك بوونه‌وه‌رێكی سێكسی» ده‌دات كه مه‌سیحییه‌ت و به تایبه‌ت قه‌دیس ئۆگه‌ستین له La Cité de Dieu]شاری خودا[ و Contra Julianum]دژ به جولیان[ پێشنیاریان كردبوو. بگه‌ڕێنه‌وه بۆ: ibid., p. 993-996.
[2]. بگه‌ڕێنه‌وه بۆ: HS, p. 347 et 372-374 كه تێیدا فوکۆ به تایبه‌ت ده‌رباره‌ی ئه‌پیكۆرییه‌كان قسه له‌سه‌ر «ئه‌ركی بێ ڕووده‌ربایسی یا ڕاشكاوبوون له‌گه‌ڵ هاوڕێیان و گوتنی هه‌موو ئه‌و شته‌ی كه له دڵتدایه» ده‌كات.
[3]. Evagrian ponticus
[4]. بۆ ڕوونكردنه‌وه‌ی زیاتر ده‌رباره‌ی «cordis affectus» لهدانپێدانانهكاندا، بگه‌ڕێنه‌وه بۆ:
P. Brown, La vie de Saint Augustin, paris, Seuil, 2001, p. 219-221.
[5]. Counter-Reformation
[6]. Lutheran tradition
[7]. illumination
[8]. فوکۆ له ماوه‌ی وانه‌ی 30ـی ژانویه‌ی 1980 له وانه‌وتاری ده‌رباره‌ی به‌ڕێوه‌بردنی زیندووه‌كاندا، گرنگی به‌م گرفته ده‌دات و تێیدا مه‌زهه‌بی پڕۆتستانت وه‌ك «شێوازێكی گرێدانی سیسته‌می دانپێدانان به سیسته‌می هه‌قیقه‌ت» پێناسه ده‌كات كه وا ده‌كات كه په‌یڕه‌ویكردن له ناوه‌ڕۆكی ئیمانی دۆگماتیك و چه‌قگیر «هه‌مان فۆرمێك وه‌ربگرێت كه په‌یوه‌ندیی خود له‌گه‌ڵ خود له سوبێكتیڤیته‌ی هه‌ڵكۆڵه‌ری خۆی» هه‌یه‌تی. بگه‌ڕێنه‌وه بۆ: GV, p. 83-84. له وانه‌ی 29ـی نیسانی 1981 له وانه‌وتاری لۆوڤه‌یندا، فوکۆ به ڕوونییه‌كی زۆر زیاتره‌وه ڕوونی ده‌كاته‌وه كه مه‌زهه‌بی پڕۆتستانت «هه‌نگاوێكی گه‌وره بوو كه كولتوری ڕۆژئاوایی، كولتووری ئه‌وروپایی یا مه‌سیحییه‌تی ڕۆژئاوایی به‌م هه‌نگاوه هه‌وڵی دا […] په‌یوه‌ندیی نێوان ئه‌ركی ئیمان به هه‌قیقه‌ت و ئه‌ركی كه‌شفكردنی شتێك له خوددا كه یه‌ك هه‌قیقه‌ته و ده‌توانێت هه‌قیقه‌تی ده‌ق و له هه‌مان كاتدا هه‌قیقه‌تی خود بێت دووباره له‌نوێ و له چێوه‌ی زاراوه‌گه‌لێكی تازه‌دا بخاته ڕوو». بگه‌ڕێنه‌وه بۆ: MFDV, p. 90.
[9]. فوکۆ له وانه‌ی 13ـی مایسی 1981 له وانه‌وتاری لۆوڤه‌یندا جه‌خت ده‌كاته‌وه كه له سه‌ده‌ی دوازده‌یه‌م-سیازده‌یه‌م به‌دواوه كڵێسا گۆڕا بۆ «دامه‌زراوه‌یه‌ك كه له ناویدا په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان خودا و مرۆڤ له بنچینه‌دا چێوه‌ی قه‌زایی و دادوه‌ریی وه‌رگرت» و «بزووتنه‌وه‌ی چاكسازیی ئایین- لۆسه‌ر و كالڤن- هه‌وڵێكی مه‌زنه بۆ سڕینه‌وه‌ی چێوه‌ی دادوه‌ریی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان مرۆڤ و خودا». بگه‌ڕێنه‌وه بۆ: MFDV, p. 185.
[10]. فوکۆ له وانه‌ی ١٣ و ٢٠ـی مایسی ١٩٨٠ له وانه‌وتاری لۆوڤه‌یندا، مێژووی «دادوه‌ری بوون»ـی قۆناغ به قۆناغی ته‌وبه و دانپێدانان ڕوون ده‌كاته‌وه و گرێی ده‌دات به مێژووی شوێنگه‌ی ئێجگار گرنگی دانپێدانان له دامه‌زراوه‌كان و ڕێوشوێنه دادوه‌رییه‌كانی سه‌ده‌كانی ناوه‌ڕاست تا سه‌ده‌ی بیسته‌م. بگه‌ڕێنه‌وه بۆ: MFDV, p. 161-233.
[11]. فوکۆ ئاماژه به‌وه ده‌كات كه دانپێدانان به گوناهدا له سێ توخم پێكهاتووه: یه‌كه‌م، exomologesisـی سونه‌تی كه وه‌ك ڕێوڕه‌سم و ڕیتواڵی ته‌وبه تا سه‌ده‌ی شانزه‌یه‌م مایه‌وه، به‌ڵام له پێوه‌رێكی ئێجگار بێنرخدا و له ڕۆڵێكی ئێجگار كه‌مدا؛ دووه‌م، exagoreusis كه یه‌ك دامه‌زراوه‌ی ڕه‌هبانی بوو؛ و سێیه‌م، شتێكی تر كه بونیاده نوێیه‌كانی سیسته‌می قه‌زایی/دادوه‌ری بوو، واته ڕێوشوێن و ته‌كنیكه تازه دادوه‌رییه‌كان له‌گه‌ڵ دانپێدانان به گوناهدا وه‌ك یه‌ك بڕگه‌ی بنه‌ڕه‌تیی بونیادی سیسته‌می قه‌زایی/دادوه‌ری.
[12]. مه‌به‌ستی فوکۆ دادگاكانی پشكنینه له سه‌ده‌كانی ناوه‌ڕاستدا.
[13]. Freudian repression
[14]. Freudian practice
[15]. metahistorical
[16]. Hybraic tradition
[17]. میشل فوكو، مراقبت و تنبیه: تولد زندان، ترجومه‌ی نیكو سرخوش و افشین جهاندیده، تهران، نشر نی 1378، ص 27-30.
[18]. Juridique/juridical
[19]. فوکۆ له وانه‌ی یه‌كه‌می فێبرایه‌ری ١٩٧٨ له وانه‌وتاری ئاسایش، قه‌ڵه‌مڕه‌و، جه‌ماوه‌ردا، به به‌راوردكردنی دیدگای حكومه‌ت له‌گه‌ڵ «چوارچێوه‌ی یاسایی حاكمییه‌ت»، ئه‌م خاڵه به ڕۆشنی ڕوون ده‌كاته‌وه: ئه‌گه‌ر ئامانجی حاكمییه‌ت گوێڕایه‌ڵییه له یاسا، به پێچه‌وانه‌وه، له ڕوانگه‌ی حكومه‌ته‌وه، چنین و ڕێكخستنی شته‌كان ئامانجه، واته«زیاتر سوودوه‌رگرتن له تاكتیكهكان تا له یاساكان» بۆ ئه‌وه‌ی «به چه‌شنێك كار بكه‌یت كه له ڕێگه‌ی ژماره‌یه‌ك كه‌ره‌سته‌وه، ده‌ستگه‌یشتن به ئه‌م یا ئه‌و ئامانجه ڕه‌خساو بێت». بگه‌ڕێنه‌وه بۆ: STP, p. 101-107.
[20]. له‌م باره‌وه بگه‌ڕێنه‌وه بۆ كتێبی چاودێری و سزا، به تایبه‌تی بۆ كۆتایی پاژی «دامه‌زراوه كامڵه‌كان»، كه فوکۆ سه‌رباركردن یا زنجیره‌یه‌ك سه‌رباركردنی «گرتووخانه» بۆ سه‌ر ده‌ستگیركردن وه‌ك شتێكی «یاسایی» وه‌سف ده‌كات- [سه‌رباركردنی] شكڵگیریی «مه‌عریفه‌تی دهرمانگهیی ده‌رباره‌ی مه‌حكوومان» بۆ سه‌ر ڕێكخستنی گریمانه‌ی تاكی «ترسناك» كه زانسته نوێیه مرۆییه‌كان هه‌میشه ئه‌م سه‌رباركردنه پشتڕاست ده‌كه‌نه‌وه. هه‌روه‌ها بڕوانن بۆ: م. فوکۆ، «گۆڕانی گریمانه‌ی “تاكی ترسناك” له ده‌روونپزیشكیی یاسایی سه‌ده‌ی نۆزده‌یه‌مدا» له: DE II, n220, p. 443-464.
[21]. disciplinary
[22]. ڕه‌نگه فوکۆ لێره‌دا ئاماژه بكات به بهخۆداشكاوی و نائومێدیی سه‌رچاوه‌گرتوو له خوێندنه‌وه‌ی كتێبی ده‌سته‌جه‌معیی ئازادی، ئازادی، تێرامانه‌كانی كۆمیته بۆ به‌یاننامه‌ی ئازادییه‌كان كه له 1976 له‌ژێر سه‌رپه‌رشتیی ڕۆبێرت بهدینته [Robert Badinter] بۆ په‌روه‌رده‌كردنی تێڕامانه‌كانی حیزبی سۆسیالیست چاپ كرا. (بگه‌ڕێنه‌وه بۆ: Liberté, Liberté. Réflexions du Comitépour une charte des libertés, paris, Gallimard, 1976).
فوکۆ له ١٩٧٧ له وتارێكدا ده‌رباره‌ی گۆڕانی كاركردی پرسی دادوه‌ری له كۆڕی سه‌ندیكای خاوه‌ن پله‌وپایه دادوه‌رییه‌كان، ده‌په‌رژێته سه‌ر ئه‌م ده‌قه و له‌م ده‌قه‌دا ڕه‌خنه له شتێك ده‌گرێت كه وه‌ك بڵاوبوونه‌وه‌ی كاركرده دادوه‌رییه‌كان له سه‌رتاسه‌ری په‌یكه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی وه‌سفی ده‌كات. بگه‌ڕێنه‌وه بۆ:
»Michel Foucault à Goutelats: la redéfinition du “judiciable«”, Justice, n115, juin 1978, p. 36-39.
هه‌روه‌ها بگه‌ڕێنه‌وه بۆ: D. Defert, Chronologie, art. Cit., p. 70.
[23]. David Cooper
[24]. بگه‌ڕێنه‌وه بۆ:
M. Foucault, »Enfermement, psychiatrie, prison«, entretien avec D. Cooper, J.-P. Faye, M.-O. Faye et M. Zecca, dans DE II, n209, p. 332-360.
[25]. Cf. ibid., p. 351-355.
[26]. rape
[27]. sexual aggression
[28]. notion of sexuality
[29]. aggressive
[30]. semiotic relationships
[31]. microphysic
[32]. macrophysic
[33]. disequilibbrium
[34]. بگه‌ڕێنه‌وه بۆ: GV, p. 13-14. «له وانه‌وتاره‌كانی دوو ساڵی دواییندا، […] هه‌وڵم داوه كه‌مێك تێزی گشتیی گریمانه‌ی حكوومه‌ت پێشكه‌ش بكه‌م، گریمانه‌یه‌ك كه به باوه‌ڕی من ئێجگار بهكارهێنراوتره له گریمانه‌ی ده‌سه‌ڵات، ئه‌ڵبه‌ته “حكوومه‌ت” نه‌ك له مانای كورتبینانه و كرده‌ییدا، واته مه‌رجه‌عی سه‌رتری بڕیاردانه ئیجرایی و كارگێڕییه‌كان له سیسته‌مه دهوڵهتییهكاندا، به‌ڵكه له مانایه‌كی به‌ربڵاوتردا و به تایبه‌ت مانایه‌كی كۆن، واته میكانیزمه‌كان و ڕێوشوێنگهلێك به مه‌به‌ستی ڕێنمایی كردنی مرۆڤه‌كان، به‌ڕێوه‌بردن و ڕێنمایی كردنی ڕه‌فتاری مرۆڤه‌كان.»
[35]. governable
[36]. به ڕه‌چاوكردنی چه‌مكی ئاڵۆزی حكوومه‌ت و حوكمڕانیكردن یا به‌ڕێوه‌بردن، ده‌توانرێت ئه‌م ڕسته‌یه به‌م شێوه‌یه‌ش دابنرێت: له‌و كه‌سانه‌دا كه به‌ڕێوه دهبردرێنبونیادێك بوونی هه‌یه كه ئه‌وان ده‌كاته كه‌سانی به‌ڕێوه‌بردراوی ]ـی حكوومه‌تی[ ئه‌وانیتر. و گرفت بریتییه له شیكاری ئه‌م په‌یوه‌ندییه‌ی نێوان كه‌سانێك كه به‌ڕێوه‌ده‌بردرێن و كه‌سانێك كه له ڕێگه‌ی ئه‌و شته‌وه كه ده‌توانین به پێكهاته‌كانی باڵاده‌ستی و پێكهاته‌كانی خود یا ته‌كنیكه‌كانی خود ناوی بنێین به‌ڕێوه ده‌به‌ن.
[37]. بۆ جیاكردنه‌وه‌ی «په‌یوه‌ندییه ستراتیژیكییهكان» و «ته‌كنیكه‌كانی حكومه‌ت» و «دۆخه‌كانی باڵاده‌ستی»، و بۆ ڕوونكردنه‌وه‌ی ئه‌و شوێنه‌ی كه«په‌یوه‌ندیی خود له‌گه‌ڵ خود» له‌م چوارچێوه‌یه‌دا وه‌ریده‌گرێت، بگه‌ڕێنه‌وه بۆ:
M. Foucault, »L’éthique du souci de soi comme pratique de la liberté«, entretien cit. p. 1547-1548.
[38]. discontinuity
[39]. continuity
[40]. پرسیاركه‌ری هه‌شته‌م ئه‌مه به به‌ڕێوه‌به‌ری كۆڕ ده‌ڵێت.
[41]. Barry Strroud؛ فه‌یله‌سوفی كه‌نه‌دایی (1935-؟) كه یه‌كێكه له ئه‌ندامه‌كانی گرووپی فه‌لسه‌فه له زانكۆی كالیفۆرنیا له بێركلی.
[42]. Méditation philosophique/philosophical meditation
[43]. suspicion
[44]. بۆ ڕوونكردنه‌وه‌ی زیاتری ئه‌م پنته، بڕوانن بۆ: GV, p. 297-298 et MFDV, p. 167-168.
[45]. فوکۆ له یه‌كه‌مین وانه‌ی وانه‌وتاری 1981-1982 له كۆلێژ دو فڕانس، ئه‌م خوێندنه‌وه‌یه ده‌رباره‌ی دیكارت دووباره ده‌كاته‌وه و سه‌رله‌نوێ ڕه‌نگڕێژی ده‌كاته‌وه، و جیاكاریی نێوان «فه‌لسه‌فه» و «مه‌عنه‌وییه‌ت» نه‌خشه ده‌كێشێت، و «ساتی دیكارتی» وه‌ك ڕووداوێكی زۆر ئاڵۆز پێناسه ده‌كات كه به هێنانه ناوه‌وه‌ی مێژووی هه‌قیقه‌ت له«سه‌رده‌می مۆدێرن»ـه‌كه‌ی، نیشانده‌ری دابڕانێكه له مێژووی هه‌قیقه‌تدا: له‌م ساته به‌دواوه«ئه‌و شته‌ی كه ده‌ستگه‌یشتن به هه‌قیقه‌ت ده‌ڕه‌خسێنێت، مه‌عریفه‌یه و به‌س». بگه‌ڕێنه‌وه بۆ: HS, p. 15-20. له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا، ده‌بێت له‌بیرمان بێت كه له‌م به‌ستێن و زه‌مینه‌یه‌دا، وشه‌ی «مه‌عنه‌وییه‌ت» ئیتر ده‌لاله‌ت نییه له ته‌كنیكه«مه‌عنه‌وی»یه‌كانی مه‌سیحییه‌ت، به‌ڵكه ده‌لاله‌ته له«ڕاهێنانه مه‌عنه‌وییه‌كان»، به‌و جۆره‌ی كه پییه‌ر ئادۆ پێناسه‌ی كردبوو (بگه‌ڕێنه‌وه بۆ: P. Hadot, Exercices spritules, art. Cit.). دوو ساڵ دواتر فوکۆ هه‌ڵوێسته‌كه‌ی له به‌رامبه‌ر دیكارتدا كه‌مێك ده‌گۆڕێت و وردبینی ده‌كات، ئه‌و ده‌ڵێت كه تێڕامانه‌كان هه‌نگاوێكی «مه‌عنه‌وی»یه (به‌م مانایه‌ی كه تێڕامانه‌كان یه‌ك «كرداری خود»ـه)، چون ئه‌گه‌ری ده‌ستگه‌یشتن به شێوازێكی تایبه‌تی بوون به فه‌لسه‌فه ده‌دات له‌گه‌ڵ ئه‌م جیاوازییه كه‌مه‌دا كه ئه‌م شێوازی بوون «به ته‌واوه‌تی به مه‌عریفه پێناسه ده‌كرێت». تێڕامانه‌كانی دیكارت به‌م شێوه‌یه ده‌قبوونی بێ پێشینه‌ی «كاركرده مه‌عنه‌وییه‌كان به‌سه‌ر ئایدیاڵ و ئامانجی یه‌ك بنه‌ڕه‌تی زانستێتی»دا به‌دی ده‌هێنێت. بگه‌ڕێنه‌وه بۆ:
M. Foucault, »L’éthique du souci de soi comme pratique de la libérté«, entretien cit. p. 1547-1548.
]هه‌روه‌ها بگه‌ڕێنه‌وه بۆ چاوپێكه‌وتنی فوکۆ له‌گه‌ڵ درایفۆس و ڕابینۆ به ناونیشانی «ده‌رباره‌ی ڕه‌چه‌ڵه‌كناسیی ئه‌خلاق»، له: م. فوکۆ، شانۆی فه‌لسه‌فه، ل. 651-654[.
[46]. cogitationes؛ “من بیر ده‌كه‌مه‌وه، كه‌واته هه‌م”.
[47]. self-sacrifice
[48]. souhaitable/desirable
[49]. وه‌ستان له تۆماره ده‌نگییه‌كه‌دا هه‌یه؛ لێره‌دا به‌شی یه‌كه‌می كۆبوونه‌وه‌كه ته‌واو ده‌بێت و به‌شی دووه‌م ده‌ست پێ ده‌كات.
[50]. بگه‌ڕێنه‌وه بۆ: GV, p. 73-74: «ئه‌و پرسیاره‌ی كه ده‌مه‌وێت جارێكی تر بیخه‌مه ڕوو ئه‌مه‌یه: له كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی وه‌ك كۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه‌دا چی ڕوو ده‌دات كه پیاده‌كردنی ده‌سه‌ڵات ڕه‌خساو نییه به‌بێ ئه‌وه‌ی كه هه‌قیقه‌ت به‌پێی پێوست ئاشكرا ببێت و به‌بێ ئه‌وه‌ی كه به‌پێی پێویست هه‌قیقه‌ت له فۆرمی سوبێكتیڤیته‌دا ئاشكرا ببێت و به‌بێ ئه‌وه‌ی كه له لایه‌كی تره‌وه له‌م ئاشكرابوونه‌ی هه‌قیقه‌ت له فۆرمی سوبێكتیڤیته‌دا چاوه‌ڕوانیی كۆمه‌ڵێك كاریگه‌ری بكرێت كه ئه‌ودیوی مه‌عریفه‌یه، كاریگهریگهلێك كه له پێڕی ڕزگاری و دهربازبوونن بۆ هه‌ر كه‌سێك و بۆ هه‌مووان؟ به گشتی تێگهگهلێك كه ده‌مه‌وێت ئه‌مساڵ گرنگیان پێ بده‌م به‌م جۆره‌ن: چۆن له شارستانییه‌تی ئێمه‌دا په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان به‌ڕێوه‌بردن یا حوكمڕانی به‌سه‌ر مرۆڤه‌كاندا و ئاشكرابوونی هه‌قیقه‌ت له فۆرمی سوبێكتیڤیته‌دا و ڕزگاربوون بۆ هه‌مووان و هه‌ر كه‌سێك دامه‌زرا؟»
[51]. pedagogical instituations
[52]. governinig
[53]. Jean Piaget (1896-1980)ز؛ ده‌روونناس و مه‌عریفه‌ناسی ناوداری فه‌ڕه‌نسی.
[54]. objectivité/objectivity
[55]. objective
[56]. Philosophie »historienne«
[57]. écriture/writing
[58]. epic
[59]. ascéte
[60]. une pointe d’ironie
[61]. self-examination
[62]. elevation of the soul
[63]. بگه‌ڕێنه‌وه بۆ: HS, p. 75-76 et CV, p. 147-227. ]هه‌روه‌ها بگه‌ڕێنه‌وه بۆ: م. فوکۆ، «ده‌رباره‌ی ڕه‌چه‌ڵه‌كناسیی ئه‌خلاق» له: شانۆی فه‌لسه‌فه، ل. 646. فوکۆ له‌م گفتوگۆیه‌دا به ڕۆشنی ڕوونی ده‌كاته‌وه كه له فه‌لسه‌فه‌ی ئه‌فڵاتوندا تێڕامان له‌سه‌ر خود «یه‌ك فۆرمی ئۆنتۆلۆجییانه‌ی تێڕامان و قووڵبوونه‌وه بوو، نه‌ك یه‌ك فۆرمی سایكۆلۆجییانه‌ی تێڕامان» و ناسینی خود له‌لایه‌ن خوده‌وه ده‌لاله‌ته له ده‌ستگه‌یشتن «به مه‌عریفه‌یه‌كی ئۆنتۆلۆجییانه‌ی شێوازی بوونی نه‌فس» به‌بێ ئه‌وه‌ی كه هه‌ر له‌م ڕووه‌وه هیچ پێویستییه‌ك بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵكۆڵینی ویژدان یا تاقیكردنه‌وه‌ی ویژدان هه‌بێت[.
[64]. contresens/misinterpretation
[65]. بۆ ڕوونكردنه‌وه‌ی زیاتر له‌م باره‌وه بگه‌ڕینه‌وه بۆ: GV, p. 224 et MFDV, p. 114.
[66]. Saint Pachomius (292-346)ز؛ گه‌وره ڕاهیبی مه‌سیحی-میسری.
[67]. Antonine Pius (86-161)ز؛ ئیمپراتۆری ڕۆم (138-161) و خوداناسی پارێزگار.
[68]. Athanasius of Alexandria (296/298-373)ز؛ خوداناسی مه‌سیحی، ئۆسقۆفی ئه‌سكه‌نده‌رییه و یه‌كێك له باوكانی كڵێسا و یه‌كێك له ڕاهیبه ناوداره‌كانی میسر له سه‌ده‌ی چواره‌می زایینی.
[69]. fragments
[70]. «من بابه‌تی تایبه‌تی توێژینه‌وه‌ی خۆمم». له:
Héraclite, Fragment CI; Les Présocratiques, »Bibliothéque de la Pléiade«, paris, Gallimard, 1988, p. 169.
[71]. knowing
[72]. suppliant/supplicant
[73]. فوکۆ له 24ـی ئۆكتۆبه‌ری 1980 له گفتوگۆیه‌كدا له‌گه‌ڵ هیوبێرت درایفۆس، دووباره ده‌په‌رژێته سه‌ر هه‌ندێك له‌و خاڵانه‌ی كه له هاوسن لێكچه‌رز و له‌م گفتوگۆیه‌دا ده‌یانخاته ڕوو. ئه‌و له‌م باره‌وه ده‌ڵێت: «مه‌به‌ستی من ]له هێرمنۆتیكی خود[ شتێكی هه‌مه‌لایه‌نتر و به‌ربڵاوتره له به‌كارهێنانی په‌تیی هێرمنۆتیك بۆ ناسینی مرۆڤ. مه‌به‌ستی من ]له هێرمنۆتیكی خود[ ئه‌مه‌یه كه مرۆڤ وه‌ك سوژه له سوبێكتیڤیته‌ی خۆیدا ده‌توانێت بۆ خۆی بابه‌ت یا تێگه‌ی ناسین بێت.» بگه‌ڕێنه‌وه بۆ:
F. Foucault, Discussion about books, conversation cit.
[74]. constituation of the self
[75]. methodological
[76]. فوکۆ له 1978 به تایبه‌ت له وتاری «ڕه‌خنه چییه؟» و هه‌روه‌ها له پێشوتاری چاپی ئینگلیزیی Le normal et le pathologique]نۆرماڵ و نه‌خۆش[، به‌رهه‌می جۆرج كانگلیم، ده‌ستی كرد به بهتێگهكردنی گریمانه‌ی Aufklarung]ڕۆشنگه‌ری[، ڕۆشنگه‌ری وه‌ك گرفتێكی به وردیی فه‌لسه‌فی. له‌م باره‌وه بگه‌ڕێنه‌وه بۆ وتاری «ڕه‌خنه چییه؟» و , dans DE II, n219, p. 431-433«Introduction par Michel Foucault».
سه‌ره‌ڕای ئه‌مه‌ش، فوکۆ یه‌كه‌مین وانه‌ی وانه‌وتاری 1982-1983 له كۆلێژ دو فڕانس، ته‌رخان كرد بۆ ئه‌م پرسیاره و پوخته‌یه‌كی له 1984 له گۆڤاری ئه‌ده‌بیات چاپ كرا، و هه‌روه‌ها وتاری ناوداری بڵاوكراوه له هه‌مان ساڵدا له The Foucault Reader. بگه‌ڕێنه‌وه بۆ:
GSA, p. 3-39; »What is Enlightenment«? et »Qu’est-ce que les Lumières?«, art. cit.
[77]. بگه‌ڕێنه‌وه بۆ:
M. Foucault, »Qu’est-ce que les Lumières?«, art. cit., p. 1506-1507.
«وا دێته به‌رچاوم كه هه‌ڵبژاردنێكی فه‌لسه‌فی كه ئێستا خۆمان له‌گه‌ڵیدا به‌ره‌وڕوو ده‌بینین ئه‌مه‌یه: ئێمه ده‌توانین فه‌لسه‌فه‌یه‌كی ڕه‌خنه‌یی هه‌ڵبژێرین كه بكرێت به یه‌ك فه‌لسه‌فه‌ی شیكاریی هه‌قیقه‌ت به شێوه‌یه‌كی گشتی پێناسه بكرێت، یا ده‌توانین یه‌ك ئه‌ندێشه‌ی ڕه‌خنه‌یی هه‌ڵبژێرین كه فۆرمی یه‌ك بوونناسیی خودمان، یه‌ك بوونناسیی ئێستاییبوون وه‌ربگرێت؛ ئه‌م فۆرمه‌ی دوایی فه‌لسه‌فه‌یه كه له هیگڵه‌وه تا نیچه و ماكس ڤێبه‌ر و دواتر تا قوتابخانه‌ی فڕانكفۆرت فۆرمێكی تێڕامانی دامه‌زراند كه من هه‌وڵم داوه تێیدا كار بكه‌م.»
[78]. pre-Socratic
[79]. patristic/patristique؛ ئاماژه به باوكانی كڵێسا.
[80]. فوکۆ له وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیاری هیوبێرت درایفۆسدا، پرسیارێك ده‌رباره‌ی گرفتی په‌یوه‌سته‌گی و ناپه‌یوه‌سته‌گی له شیكارییه مێژووییه‌كاندا، ڕوونی ده‌كاته‌وه كه «له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا، له دیدی مندا گرنگیدان به ناپه‌یوه‌سته‌گی یا دابڕانه‌كان له بنچینه‌دا یه‌ك میتۆده نه‌ك یه‌ك ئه‌نجام. من شته‌كان بۆ دۆزینه‌وه‌ی ناپه‌یوه‌سته‌گییه‌كان وه‌سف ناكه‌م، به‌ڵكه هه‌وڵ ده‌ده‌م له‌و شوێنه‌دا كه وا ده‌رده‌كه‌وێت ناپه‌یوه‌سته‌گییه‌كان ده‌رده‌كه‌ون، هه‌ڵسه‌نگاندنیان بۆ بكه‌م نه‌ك ئه‌مه‌ی كه ده‌ستبه‌جێ كورتیان بكه‌مه‌وه. […] و درووسته كه زۆرێك له پڕۆسه به‌رده‌وام یا درێژخایه‌نه‌كان له ده‌ستم ده‌رچوون و من له‌سه‌ر ناپه‌یوه‌سته‌گییه‌كان كه له خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌مدا به‌رچاوم ده‌كه‌وتن، ده‌وه‌ستام. من سه‌رتر نه‌ده‌چووم، چون پێم وایه ژماره‌یه‌ك كاتیگۆری و هێڵ و سیسته‌مه گرنگه‌كانی به‌رده‌وامیم له‌به‌رده‌ستدا نه‌بوو و وا ده‌كه‌وته به‌رچاوم كه ئه‌و شته‌ی دوێنێ ]له ماوه‌ی گفتوگۆكه‌دا[ ده‌رباره‌ی ساتی پێش-سوكراتی، ساتی مه‌عنه‌وییه‌تی مه‌سیحی و ساتی ڕۆشنگه‌ری وتیان، ئه‌گه‌رێكی ئێجگار باشتر به من ده‌دات كه ئێستاكه په‌یوه‌سته‌گیی شته‌كان بخه‌مه شوێنی خۆی.» بگه‌ڕێنه‌وه بۆ:
M. Foucault, Discussion about books, conversation, cit.
[81]. مه‌به‌ست له‌و وتارانه‌یه كه فوکۆ له ده‌یه‌م و شانزه‌یه‌می ئۆكتۆبه‌ری 1079 له زانكۆی ستانفۆرد پێشكه‌شی كردن و له‌ژێر ئه‌م ناونیشانه‌دا چاپ كران:
“»Omnes et singularium”: vers une critique de la raison politique«, conférences, cit., p. 953-980.
[82]. ده‌رباره‌ی ده‌سه‌ڵاتی شوانی، سه‌ره‌ڕای وتاره‌كانی ستانفۆرد، هه‌روه‌ها بڕوانن بۆ:
STP, p. 127-232; »La philosophie de la politique« et »Sexualité et pouvoir«, dans DE II, n 232 et 233, en particulier p. 547-551 et 559-566.
[83]. pastoral government
[84]. «حكومه‌ت یه‌ك ته‌كنیكه، ته‌كنیكێك كه ڕێگه به كه‌سێك خود [self]ـی خه‌ڵكی به‌كار بهێنێت و ڕێنمایی خود [self-conduct]ـی بكات، بۆ مه‌به‌ستی ده‌ستخستنی باڵاده‌ستی.»
[85]. له فه‌ڕه‌نسییه‌كه‌وه: په‌یوه‌ندیی قه‌یرانیی ده‌سه‌ڵات.
[86]. pejorative
[87]. laudative/laudatory
[88]. م. فوكو، مراقبت و تنبیه: تولد زندان، ص 42. هه‌روه‌ها بگه‌ڕێنه‌وه بۆ: DP, p. 30.
[89]. فوکۆ له وانه‌ی 12ـی مارسی 1980 له وانه‌وتاری به‌ڕێوه‌بردنی زیندووهكان، ده‌ڵێت كه مه‌به‌ستی له«subjectivité» «شێوازی په‌یوه‌ندیی خود له‌گه‌ڵ خوده». بگه‌رێنه‌وه بۆ: GV, p. 220-221. فوکۆ له یاداشتێكدا كه بۆ پێشه‌كیی «فوکۆ» له فه‌رهه‌نگنامه‌ی فه‌یله‌سوفه‌كان ده‌ینووسێت، به شێوه‌یه‌كی هاوشێوه جه‌خت ده‌كات كه مه‌به‌ستی له«subjectivité» «شێوازێكه كه سوژه خودی خۆی له یه‌ك گه‌مه‌ی هه‌قیقه‌تدا ئه‌زموون ده‌كات و له‌م گه‌مه‌یه‌دا له‌گه‌ڵ خوددا په‌یوه‌ندی هه‌یه». بگه‌ڕێنه‌وه بۆ:
M. Foucault, »Foucault«, art. Cit., p. 1452.
[90]. cible/target
[91]. une relation d’identité/the relation of identity
[92]. مه‌به‌ستی فوکۆ له‌م وه‌ڵامه په‌یوه‌ندیی هاوشوناسییه له مانا لۆجیكییهكهیدا. به‌ڵام فوکۆ كه هه‌میشه ڕه‌خنه‌كاری گریمانه‌ی «هاوشوناسی»یه، له گفتوگۆیه‌كدا له 1982 كه دوو ساڵ دواتر چاپ كرا، به ڕوونی ده‌ڵێت كه: «ئه‌و په‌یوه‌ندییانه‌ی كه ده‌بێت له‌گه‌ڵ خودماندا دایانبمه‌زرێنین په‌یوه‌ندیی هاوشوناسی نین؛ به‌ڵكه ده‌بێت په‌یوه‌ندیی جیاوازی‌دانان و خه‌لاقییه‌ت و داهێنان بن». بگه‌ڕێنه‌وه بۆ:
M. Foucault, »Michel Foucault, une interview: sex, pouvoir et la politique de l’idetité«, entretien avec B. Gallagher et A. Wilson, dans DE II, n 358, p. 1558.
[93]. les techniques de mémorisation/mnemotechniques
[94]. deciphered
[95]. physical objects
[96]. the idea of salvation
[97]. «ئێوه ده‌توانن به‌ڵگه‌یه‌كی سایكۆلۆژیكی و چی و چی بۆ په‌سه‌نكردنی ئه‌م ئایدیایه بهێننه‌وه.»
[98]. Interactions نێوان-كرده:
سه‌رچاوه‌ی وه‌رگێڕانی ئه‌م كتێبه:
میشل فوكو، خاستگاه هرمنوتیك خود (سخرانیها در كالج دارتموت 1980)، ترجومه‌ی نیكو سرخوش و افشین جهاندیده، چاپ اول، تهران، نشر نی، 1395.
Michel Foucault, About the Beginning of the Hermeneutics of the Self, Lectures at Dartmouth College 1980, translated by Graham Burchell, Edition Established by Henri-Paul Fruchaud and Daniele Lorenzini, the University Chicago Press, 2016.
Michel foucault, The Politics of Truth, translated by Lysa Hochroth and Catherine Porter, Edited by Sylvère Lotringer, Inrtoduction by John Rajchman, semiotext(e), Los Angeles, 2007, p. 147-169.