هەڤپەیڤین
هەڤپەیڤین

بووژانەوەی فەلسەفەی ئەڵمانی

19ی نیسان، 2022

ئەمە وتووێژێکی کورتە لەگەڵ پرۆفیسۆر “مارکۆس گابرێڵ(١٩٨٠)ی ئەڵمانی بانگەشەی گەڕانەوەی پێشەنگی فەلسەفەی ئەڵمانی دەکات. پرسیار: بەڕێز پرۆفیسۆر گابرێڵ، جارێکیان گوتبووت: ئەڵمانیا بە (درێژاییی ٢٠٠ ساڵ پێشەنگی فەلسەفەی جیهان بووە، ئێستاش کاتی ئەوە هاتووە کە ئەم نەریت و کەلەپووە کۆنە دووبارە بنیات بنرێتەوە)، ئایا ئەم پرۆسەیە سەر دەگرێت؟ وەڵام:  بۆچی نا؟ هەر ئەو پێکهاتەیەی کە ناوە…

دەیخوێنمەوە

ده‌رباره‌ی «هه‌قیقه‌ت و سوبێكتیڤیته»

13ی شوبات، 2022

ئه‌مە گفتوگۆیەکی گشتی و کراوەیە به‌ زمانی ئینگلیزی كه‌ له‌ بیست و سێیه‌می ئۆكتۆبه‌ری ١٩٨٠ له‌ زانكۆی كالیفۆرنیا له‌ بێركلی به‌ڕێوه‌ چووە، كه‌ تێیدا فوکۆ هه‌ندێك له‌ تێگه‌ باسكراوه‌كان دووباره‌ ده‌كاته‌وه‌ و وه‌ڵامی ئه‌و پرسیارانه‌ ده‌داته‌وه‌ كه‌ سه‌باره‌ت به‌ كاره‌كانی خۆی خراونه‌ته‌ڕوو. پرسیاركه‌ری یه‌كه‌م: وا دێته‌ به‌رچاوم كه‌ لێره‌دا گریمانه‌یه‌كی ته‌واو جیاوازی دانپێدانان بوونی هه‌یه‌،…

دەیخوێنمەوە
blank

“تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و کۆرۆنا” و “کاریگەریی ڕیتواڵە کۆمەڵایەتییەکان”

27ی كانونی دووه‌م، 2022

فەیلەسوفی (ئەڵمانی بە ڕەگەز کۆریای باشوور) بایونگ چول هان  (لەدایکبووی ١٩٥٩/ سیئۆل)، مامۆستای زانکۆی هونەرەکانە لە بەرلین، یەکێکە لە بیرمەندە ناسراوەکان لە ماوەی 10 ساڵی ڕابردوودا، بە هۆی توێژینەوە و وتارە سەرنجڕاکێشەکانییەوە کە بە فراوانی لەناو خوێنەرانیدا بڵاوبووەتەوە، لەوانە: (کۆمەڵگای سووتاو)، (کۆمەڵگای شەفافییەت)، (دەسەڵات چیە)، ( تۆبۆلۆژیای توندوتیژی) و هتد… ئەمانە ئەو کارانەن کە تێیدا…

دەیخوێنمەوە
blank

دیالۆگێکی بەرفراوان لەگەڵ فەیلەسوفی ئەمریکایی “جودیت باتلەر”دا

26ی تشرینی یه‌كه‌م، 2021

ئەم دیالۆگە لە لایەن گۆڤاری حێکمەی عەرەبی لەگەڵ فەیلەسوفی ئەمریکایی، تیۆرسێنی “پرسی جێندەر”، پڕۆفیسۆر “جودیت باتلەر”مان ساز دراوە. زیاتر لە ٣٠ساڵ تێپەڕیوە بەسەر بڵاوکردنەوەی کتێبەکەت، “پرسی جێندەر“، گرنگترین وێناکردنە خراپەکان دەربارەی کتێبەکە چین؟ باتلەر: سەرەتا، با زۆر سوپاست بکەم بۆ ڕێکخستنی ئەم دیمانەیە. من خۆشحاڵم بە دەرکەوتنم لە لاپەڕەکانی گۆڤاری “حکمە”. وەک دەزانن “پرسی جێندەر”…

دەیخوێنمەوە
blank

کۆمەڵگەی بێ دەوڵەت؛ کۆمەڵگەی دژە دەوڵەت

26ی ئاب، 2021

بەشی یەکەم  بەرایی کورتکردنەوە و ڕانانی سەرجەم ھێڵە گشتییەکانی تێزەکانی ئەنترۆپۆلۆژی فەرەنسی «پییەر کلاستر» لە چەند دێڕێکدا دەشێت کارێکی ئێجگار سەخت و دژوار بێت، چونکە ھەڵگری بڕێکی زۆر ئایدیای بەھێز و شیکاری بوێرانەن لە کایەی ئەنترۆپۆلۆژیای سیاسیدا: کارەکانی ئەم بیریارە فرەڕەھەند و ھەمەلایەنن، دوورن لە ئایدیالیزمەوە (ئایدیالیزم بە مانای بیرکردنەوە لەوەی کە بۆ نموونە دەبێت…

دەیخوێنمەوە
blank

مەرگ لە ڕوانگەی “داریوش شایگان”ەوە

12ی ئاب، 2021

پرسیار: بەڕێز شایگان ئێوە چ وێناکردنێکتان بۆ مەرگ هەیە؟ بیرکردنەوە لە مەرگ تا چ ئەندازەیەک ترس و دڵەڕاوکێ و نیگەرانی لەگەڵ خۆیدا دێنێت؟ شایگان: شاعیری گەورە “ڕیلکە” (Rainer Maria Rilke) بەم شێوەیە وێنای مەرگ دەکات؛” لەناو سکی ژنی دووگیاندا، لە پشتی ڕوخساری ماندوو ومیهرەبانییەوە، دوو میوە لە ساتەوەختی پشکوتندان، یەکیان مەرگە و ئەوی تریان ژیانە”…

دەیخوێنمەوە
blank

لە خزمـایەتییەوە بۆ جیۆ-پۆلەتیک

6ی ئاب، 2021

  لە جیۆپۆلەتیکی سەدەی بیست و یەکدا دوو کەڵکەڵەی تەواو دژ بەیەک دەستنیشان دەکەیت. گۆدۆلیێ:” جیهانگیری بزاوتێکە دووسەر و دووفاق. لە سەرێکەوە ملکەچبوونی هەموو چەشنە ئابوورییەکانە بۆ لۆژیکی بازاڕ، لە سەرەکەی تریشەوە بزووتنەوەیەکە ئامانجی ڕەتکردنەوەی خۆرئاوا و هەژموون و ئاماژەکانییەتی بەسەر جیهاندا. لەسەر ئاستی کولتووری، ئەم دابڕانە لە هەژموون و دەسەڵاتی خۆرئاوایی بۆ خۆی جۆرێکە…

دەیخوێنمەوە
blank

ژن و پیاو: پێکدادانی ڕەهەندە جێندەرییەکان

9ی ته‌مموز، 2021

لوسی ئیریگارای لە ساڵی ١٩٣٠ لە بەلژیک لەدایکبووە، فەیلەسووف، زمانناس، دەروونشیکار و فێمینیستی فەڕەنسی بە ڕەگەز بەلژیکییە، لەم دیمانەیەدا قسە لەسەر جیاوازییەکانی نێوان ژن و پیاو دەکات. – جیاوازییەکانی نێوان ژن و پیاو چین؟ ئیریگارای: خەڵکانێکی زۆر لێم دەپرسن: کاتێک باسی جیاوازییە جێندەرییەکان دەکەیت، مەبەستت چییە؟ بێگومان قسەیەک هەیە کە دەڵێت کۆمەڵێک جیاوازیی بیۆلۆژیین، هەندێکی…

دەیخوێنمەوە
blank

جێندەر چییە؟

5ی ته‌مموز، 2021

– کاتێک دەوترێت ڕەگەز/جێندەر نمایشکارانەیە و پەیوەستی نمایشکردن و گێڕانی هەندێک ڕۆڵی دیاریکراوە، ئایا مەبەست لەوە چییە؟ جودیت باتلەر: ئەوەی کە بڵێیت ڕەگەز/جێندەر شتێکە کە پێشوەخت گەڵاڵەبووە (preformed) کەمێک جیاوازە لەوەی کە بڵێیت ڕەفتارێکی کارلێکەرانە/ڕۆڵگێڕەرانەیە (performative). کە دەڵێین ڕەگەز دۆخێکە و پێشوەخت گەڵاڵە بووە و فۆرمی خۆی وەرگرتووە، بە زۆری مەبەستمان لەوەیە کە ئیدی ئێمە یەک ڕۆڵی دیاریکراومان…

دەیخوێنمەوە
blank

خودا کێیە؟

27ی حوزه‌یران، 2021

لە خۆرئاوادا زۆر جار تۆیژینەوەی زانستی بوێرانەی ئەو توێژەرانە فەرامۆش دەکرێن و دەسڕدرێنەوە کە دوور لە دیدی باو، قسەیان لەسەر ئایینە یەکتاپەرستییەکان کردووە. ئەم فەرامۆشکردن و خۆ لێ گێل کردنانەیش تەنها یەک مانایان هەیە: نقوومبوونی ئەو جیهانە لە دەریای ئایدیۆلۆژیی یەهودیزم و مەسیحیەتدا و بێدەسەڵاتییە درێژخایەنەکەیان لەوەی کە بتوانن لە ئەفسانە ئەقڵچەوسێنەوەرەکانی ئەو ئایینانە، ڕزگاریان…

دەیخوێنمەوە
blank

لەبارەى فەلسەفەى ئیسلامی

6ی حوزه‌یران، 2021

لەم گفتوگۆیەدا کە لە نیسانى (٢٠٢١) دا سازدراوە، ئەمیر عەلى مالکى (Amirali Maleki)[i]وتووێژ لەگەڵ پیتەر ئادەمسن(Peter Adamson) فەیلەسووف و پڕۆفیسۆر لە فەلسەفەى عەرەبیى و کلاسیک لە زانکۆى لودویک ماکسیمیلیان (Ludwig Maximilian University) لە میونیخ (Munich) دەکات لەبارەى فەلسەفەى ئیسلامییەوە. مالکى: ئامانجى سەرەکیت لە ڕوونکردنەوەى فەلسەفەى ئیسلامیى بە زمانێکى سادەى فەلسەفیى لە جیهانى ئیسلامیدا (لە کتێبى…

دەیخوێنمەوە
blank

توندوتیژی، قۆچی قوربانی و موقەدەس

25ی ئایار، 2021

به‌ بڕوای ژیرار، ئه‌و په‌یامه‌ی مه‌سیحیه‌ت كه‌ ڕایده‌گه‌یه‌نێت پاكێتیی و بێگوناهی كه‌سی قوربانیی تاوانباركراو له‌لایه‌ن جه‌ماوه‌ری گشتییه‌وه‌ ده‌سه‌لمێنرێت، سه‌ركۆنه‌ی ئه‌و ساخته‌یی و خه‌ڵه‌تاندنه‌ ده‌كات كه له‌ناو سرووته‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندایه‌ و گوایه‌ به‌هۆیه‌وه‌ كۆمه‌ڵگه‌ مرۆییه‌كان ده‌یانه‌وێت‌ ئاشتی له‌نێو ئه‌ندامه‌كانیاندا سه‌قامگیربكه‌ن. هه‌ر ئه‌مه‌ش وایلێده‌كات نه‌ متمانه‌ و نه ‌بڕوا به‌و چاكیی و باشیانه‌ بكات كه‌ به‌خشراونه‌ته‌ پرۆسه‌ی قوربانیدان.…

دەیخوێنمەوە