تەقینەوەیەک لە ناوەڕاستی نۆڤێمبەر
زۆر بە پەلەپەل بۆ دنیا هاتم/ حیرەتی زیاد کرد دەورەی حەیاتم/ نەمزانی چی بوو مەبەستی گەردوون/ لەم هاتوچۆیە، بوون و مەماتم. خەیام ئێمەش ئاژەڵێک نین دەمانەوێ پەی بە نهێییەکان ببەین؟ چونکە منیش لەو ڕۆژانەم هەبوو مەتەڵێکم هەڵێنا و گوتیان قسە لە شێت یان مناڵ. * شەوە. نۆڤێمبەرە. گڵۆپی ماڵ، هۆتێل و یانەکان مرۆڤ کێش دەکەن.…
دەیخوێنمەوەھەڵەیەکی ماتماتیکی
ئەو بەیانییە کاتێ ڕابوو، پرسیی چۆن خەو زەفەری پێ برد؟ ھەر ئەو بەیانییە بینی ژمارەکان خۆیان لە یادگەی ڕاپسکاندووە، ئیدی دەستی بە گریان کرد. ڕۆژی پێش درووستبوون ئەوی ھەمووشتزان لە قووڵاییەوە دەرپەڕی بەسەر پێستی ئاوەکاندا ھەنگاوی نا بۆیە تاھەتایە قوڕسایی ئاو قوڕسایی پێی خوایە. بە ژمارەکانی نێو توورەگەیەکی سەر کۆڵیەوە چەشنی “با” ئاراستەکانی تێکوپێک دا…
دەیخوێنمەوەسەری ساڵی کۆن، کاتژمێر بیستوپێنج، ھەولێر- عەنکاوە
منداڵە کوردەکەی ڕۆژاڤا! ئەمشەو پێویستت بە زارێکە ھێندەی تەواوی تاوەرەکان درێژ بێ، وشە دڕەکانت پەردەی گوێ بسمێ. ئەمشەو ھەر “کرمانجی”یە بێزراوتەماشاکراوەکەت ھاوەڵتە. براکانت ھەستت دەڕووشێنن کە بە: “سوورییەکە؟!” پەنجەی ئاماژە ڕادەوەشێنن. دەزانم چی ببارێ برسێتییت داناپۆشێ بەڵام حەقە حەوت تەبەقەکە بەسەر ئەم شارە کارتۆنییە داڕمێ. تۆ پەیکەرەکەی مەریەم نی سەرما نەتتەزێنێ، تۆ چندراو لە تاریکییت……
دەیخوێنمەوەبایبڵی دڕاو
١ نیوەشەوێکی سامناک؛ دەنگی تەپەتەپ لە ژوورەکەی ئەودیو بەئاگای دێنێ. لەنێو پێخەفەکەی ڕادەپەڕێ و پتر گوێ ھەڵدەخا. دەنگ بەردەوامیی ھەیە. کارەبا بڕاوە، تروسکاییەک نییە بدرەوشێتەوە. دوای پەلکوتانێکی هەڕەمەکیی بەسەر مێزەکە، بە ئەستەم دەتوانێ چەرخ بدۆزێتەوە. پەیتا پەیتا ڕووەو فانۆسەکە ھەنگاو ھەڵدێنێ. فانۆس ھەڵدەگیرسێ. بەنێو داڵانەکەدا دەچێتە ژووری غەڵبەغەڵبەکە. دوودڵە لە واڵاکردنی دەرگە و دڵۆپە ئارەقەیەکی…
دەیخوێنمەوەسروودی تارماییەکان
سیسرکەکانی شەو بەدیار چرایەک دادەنیشن و میزی پاش خواردنەوە دەخەنە بوتڵی بەتاڵ. زیکەزیکیان لە شەودا زەمینلەرزەيه بۆ ئەو وڵاتانەی جانتا بەکۆڵان لە ڕەحمییەوە هاتوونەتە دەر: “مەرگستان“. بە چەک، لاسایی گیتارژەنان دەکەنەوە (دەنگ دەرناچێ. چەک ئامێری موزیکە، ئاوازی تێدا نێژراوە). گۆرانیی قەرەجیی فڕ دەکەن بە پۆستاڵ مرۆڤ دەپلیشێننەوە. تەقە لە خەونەکان دەکەن. خوێنی وشکەوەبووی پۆلێ ناولەپی…
دەیخوێنمەوە