بابەتە نیشانەکراوەکان ‘ڕەخنە’
سنوورە خوێناوییەکان
+ سەرەتا مەرجە ئەوە بدرکێنم کە ئەم خوێندنەوەیەی من ناچیتە ژێر خانەی شیکاری و ڕەخنەی ئەدەبی بە مانا ئاکادیمییەکەی، بەڵکوو گوزارشتە لە هەست و نەستی خۆم بەرامبەر بە کۆی ئەو چیرۆکانەی لەلایەن “ژیار جەهانفەرد“ەوە خرانە بەر دەستی من، بەڵام ئەم هەوڵەی من بەدەر نییە لە زانیاری و ئەزموونێک کە بە درێژایی نیو سەدە پترە کە…
Read More
وه‌همی قۆناغی پۆست – پاڵه‌وانه نێرینه‌كان
ده‌رباره‌ی پێگه‌ی ژن له درامای كوردیدا
لولخواردنی مێیینه له سێ ڕووبه‌ردا ئۆپه‌رێتی مناڵان، پێشبڕكێی شاجوان و نمایشی جلوبه‌رگ لێره و له‌وێ جارجار ده‌بیستین كه گوایه پێگه‌ی ژن له ئێستای دراما و سینه‌مای كوردیدا گه‌شه‌كردنێكی به‌رچاوی به‌خۆیه‌وه بینیوه و هه‌ژموونیان به‌سه‌ر دیمه‌ن و گرته و دیالۆگه‌كاندا زیادی كردووه، وه‌كچۆن پڕكردنه‌وه‌ی زووم و ڕووداوه‌كان به ئه‌وان زۆر زیاتر بووه له نیشاندانی پیاوان. ئه‌م…
Read Moreئایا دەبێت كافكا بسووتێنین؟
هاوار محه‌مه‌د کردوویە بە کوردی ماوه‌یەکی كورت دوای ته‌واوبوونی جه‌نگ، هه‌فته‌نامه‌ی كۆمۆنیستیی “کردار” Action، لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی ده‌ست پێكرد ده‌رباره‌ی بابه‌تێكی كتوپڕى پێشبینینهكراو. دەستەى نووسه‌رانی گۆڤاره‌كه پرسیبوویان: ئایا ده‌بێت كافكا بسووتێنین؟[1] ئه‌مه یه‌كێكه له‌و پرسیارانه‌ی كه هه‌رگیز له جێی خۆیدا نییه، چونكه هیچ پێشینه‌یه‌كی ئه‌وتۆ نییه كه بشێت زه‌مینه‌سازییه‌كی له‌م جۆره بكات یان ببیته مایه‌ی ئه‌م كاره: ئایا ده‌بێت كتێبه‌كان بسووتێنین؟…
Read More
مرۆڤ: پەیوەستی ڕەگوڕیشەکانی یا چاولەدوی پێیەکانی
خوێندنەوەیەک بۆ فیلمی “خۆرم بینی”
پێشەکی مرۆڤ بەتەنها ڕەگوڕیشەی نییە، هەر پابەستەی خاک نییە و بەو شوێنەوە کە لێی لەدایکبووە، لکابێت. مرۆڤ ڕێوی نییە گەر لە کونی خۆی (مناڵدانی دایکی) هەڵگەڕایەوە، ئیدی گەڕ ببێت، ئەمە دیدێکی میللی و ڕۆمانتیزمی نەتەوەییە، وەکچۆن تاڕادەیەکی زۆریش دەروونشیکاریانەیە (بە تێرمەکەی میلانی کلاین بۆ جەزرەبەی لەدایکبوون و نۆستالژیای گەڕانەوە بۆ خانەخوێ ئارامەکە/یونی دایک). مرۆڤ هەر دەستکراوە…
Read More
ڕۆمانی پاسەوانانی خودا
لەنێوان زەمەنى داخراو و زەمەنى کراوەدا
گفتوگۆى برگسۆن[1] و ئاینشتاین[2] لە بارەى زەمەنەوە گفتوگۆیەکى سایکۆلۆجى/ فیزیاییە، بەڵام هەندێ لە فیزیاییەکان دەیانەوێ تێگەیشنێکى تاکڕەهەند بە زەمەن ببەخشن و ئەو کەلێنە دابخەن، کە ئەپیکۆرییەکان بە کراوەیى جێیانهێشتووە! لێرەدا گرفتى قسەکردن لەسەر زەمەن لەلاى برگسۆن قسەکردنە لە زەمەن وەک مەسەلەیەکى خودى، وەک مەسەلەیەک کە بە مرۆڤەوە بەندە، بەڵام لاى ئاینشتاین و قسەکردنە لەسەر حەقیقەتێکى…
Read More