بوون لە دەرەوەی من
(١) هەنووکە پرسیار لە بوون ئەکەم من لە دەرەوەی ئەوم یا ئەو لە دەرەوەی من. چۆن تۆ بەدوای ئەودا ڕا ئەکەی لەسەر شەقامەکان، لە ماڵەوە : لەسەر سفرە، لە نێو بالیف و لە لێواری لاپەڕەکان یان لە باڵکۆنی پەنجەرەکەوە ڕوو لە ئاسمان لێی ئەڕوانی. تۆ بەدوای ئەودا ڕائەکەی. (٢) بیەی پسە ئانەیە دەرک کریۆ هەمان…
دەیخوێنمەوەجیهانێکی تر
(١) ئەم جیهانە جیهان کاتێ لە مندا دەمرێ، جاڵجاڵۆکەکان دەگەڕێن بۆ شوێنێکی دیکە بۆ خۆحەشاردان باڵندەکان دەگەڕێن بۆ ئاسمانێکی دیکە بۆ فڕین و گوڵەکانیش بۆ سروشتێکی دیکە بۆ گەورەبوون. *** وەها جیهان لە دڵمدا دەمرێ، شەقامەکان خاڵی دەبنەوە لە تیشکی خۆر، ئاسمان دەگەڕێ تا بە ڕەنگێکی دیکە خۆی ڕەنگ بکا و تۆش خۆت دەشاریتەوە لە…
دەیخوێنمەوەوشەکان
وەک تۆوێ، “با” هەڵیفڕانم و لە ئاسمانیش، “جوان”ی فریویدام. بردمیان دوور دوور تا سەر خاکی گریک. لەوێ وەک درەختێ ڕووام، چڵ و پۆپ و گەڵا گەشەیان کرد. لە خۆر و ئاسمان ڕائەمام، وزەم ئەبەخشییە وشە لەنێو زماندا. لەنێو زەمەندا، ئەو گۆرانییانەم ئەوتنەوە لە شاخەکانەوە پەیدا ئەبوون. جوانی منی فریودا لە خۆیدا. ئەو ئەفسانانەی لەبارەی دەریا،…
دەیخوێنمەوەمێتا-فەیسبووک و ئازارەکەی پرۆمیسێیا
پێش ئەوەی بگەڕێن بۆ زانین دەربارەی ئەوەی مێتا- فەیسبووک چییە؟ سەرەتا پێویستە ڕشەی وشەی )مێتا) شی بکەینەوە، چونکە هاوکارمان دەبێ بۆ زانین دەربارەی ماناکانی مێتا-فەیسبووک کە دڵی دەرکەوتەکانی نێو تەکنەلۆجیایە.کاتێ دەڵێین مێتا مەبەستمان سەرجەم هۆکارەکانی سوشیاڵ میدیای و بەدەستهێنانی زانیارییە، مێتا پێشگر یان وشەیەکی یۆنانییە واتای پاش یان سەروو دەگەینێ، مێتا بەگوێرەی تێپەڕبوونی بەنێو زمان…
دەیخوێنمەوەجەنگی جیهانیی چوارەم
-١- خودا لە مرۆڤ هەڵدێ، لە بۆشایی نێوان ڕەنگەکان و تۆنەکان، لەو گۆرانییانەی بۆ خۆشبەختی وتران، لەو میوزیکەی سیحری لە دەنگی ئەو کرد، ڕەنگە تاکە بوونەوەرێ خودا فریو بدا، مرۆڤ بێ. -٢- بایەک هەڵدەکا لەگەڵ خۆیا بێدەنگی و تەنیایی و سوڕانەوە بەدەوری سفردا دێنێ. مرۆڤ سروشت فریو ئەدا. -٣- جەنگ دەست پێ ئەکا، شەپۆلەکان نەهامەتییەکان…
دەیخوێنمەوەڕمەکەی ئەخیل
ئەخیل هاتە خەوم بە خۆی و ڕمەکەی بێ هیچ جوڵەیەک ڕمێکی دا لەسەر دڵم. من نە خوێنم دی نە ئازار. ڕۆحم بەنێو مەرگدا تێپەڕی و بازی خۆی ئەدا و هەڵدەشاخا بە مێژوودا و بەدەم فڕینەوە گۆرانی خۆی ئەگوت. کە لەخەو هەستام، چاوەکانم کردەوە خەوەکە بووە ڕاستی و ئەخیل بە خۆی و ڕمەکەی لە بەرامبەرم بوو.…
دەیخوێنمەوەکاتژمێر هەشت
تۆ دێیتەوە یادم و خەیاڵ ئەمباتەوە جیهان ئەیەوێ من بگۆڕێ ئەو گۆڕینە بە خۆرهەڵهاتن دەست پێ ئەکا خۆر دنیا بۆ خۆی ڕووناک ئەکاتەوە و عاشقی ئەبەدی خۆیەتی. دەست ئەخاتە نێو دەستم و سەری ئەخاتە سەر شانم و پێم ئەڵێ ئێستا کاتژمێر هەشتە. جیهان نوقمی بێدەنگییە و منیش بە دەنگی گرتنەوەی قاوەیەک خۆم بەخەبەر دێنم، وەنەوز…
دەیخوێنمەوەدرەوشانەوەی ژمارەکان
١ وێڵم تا ئارامى نێو دڵم ئەکەمە باخچە، هێز بدەمە خۆم لە گەڵا، گوڵ و جوانى وردببمەوە و نیشتمان تا ئەوپەڕى دونیا توڕ هەڵدەم. بگەرێم بەدواى دۆزینەوەى خۆم لە دەرەوەى خاک ، لە دەرەوەى هەوا و لە دەرەوەى نیشتمان. پێکەنینم دێ بەوانەى کە پێیان ئەگوتین (خودایا وەتەن ئاواکەى). درۆ بوو وەتەن نە دڵگیربوو، نە…
دەیخوێنمەوە