لە دوای شەڕ؛ دۆڕاوەکان بۆ کوێ دەچن؟
ساڵی (١٩٦٩) ڕۆماننووسی ناوداری ڕووس “یۆری بۆنداریڤ” ڕۆمانێک بە ناونیشانی “بەفری گەرم” بڵاو دەکاتەوە، تەوەری سەرەکیی ئەم ڕۆمانە باسکردنە لە شەڕی ستالینگراد، کە لە سەروەختی جەنگی جیهانیی دووهەمدا ڕووی داوە. شێوازی کارکردنی بۆنداریڤ لێکدانەوەی دۆخی دەروونی مرۆڤە لەنێو هەراوزەنای شەڕدا. بە مانایەکی…
دەیخوێنمەوەڕوانینی دزەپێکراو
دەستپێک لە میتۆلۆژیای یۆنانیدا بەسەرهاتێکی سەرنجڕاکێش هەیە دەربارەی ناشیرینی. کاتێک “زیووس” لەگەڵ “هێرا”دا جووت دەبێت کوڕێکیان دەبێت بە ناوی “هێفایستۆس”، دوای ئەوەی “هێرا” دڵنیا دەکرێتەوە لەوەی کوڕەکەی زۆر ناشیرین و ڕموزنە، ڕقی لێی دەبێتەوە و لە ئۆڵیمپنەوە فڕێی دەداتە خوارێ. هێرا وەها تەماشای ناشیرینیی کوڕەکەی دەکات کە بارێکە بە سەریەوە و دەبێت تا زووە…
دەیخوێنمەوەبەرگریکردن لە مرۆڤی سەرەتایی
ئەگەر بمانەوێت ئامارێکی تەواوی ئەو نووسینانە بخەینە ڕوو، کە بە خراپی لەبارەی مرۆڤە سەرەتاییەکانەوە نووسراون، دەبێت بزانین ئێمە خەریکین مەحاڵ ئەنجام دەدەین. ئەم هاوتەباییە مێژووییە لە چییەوە هاتووە؟ ڕەگی ئەم خراپ دیتنە دەکەوێتە کوێی مێژووی جیهانەوە؟ بۆ دەستخستنی وەڵامێکی گونجاو و لۆژیکی ئەم پرسیارە، دەبێت لە پاڵنەرەکانی پشت ئەم شێوە دید و تێڕوانینە تێبگەین و…
دەیخوێنمەوەوانەکانی زارا
وەختێک دەگەڕێینەوە بۆ ڕەچەڵەکی زمانانی دونیا و دەمانەوێت لە سەرەتای پێکهێنان و چۆنیەتی شکڵگرتنی زمانە نوێیەکان بکۆڵینەوە، ڕاستەوخۆ بەر کۆمەڵێک بۆچوونی دوور لە یەک و تا ڕادەیەکی زۆر جیاواز و دژیەک دەکەوین، کە لە هیچ جێیەکدا بەئاسانی ناچنەوە سەر یەک و هیچ هاوشێوەبوونێک لە نێوانیاندا بەدی ناکرێت. فرەیی ئەم بۆچوونە دژیەکانە چەندە هۆکارێلی زانستی و…
دەیخوێنمەوەزوومکردنی کێشە
لە سەردەمێکدا کە هەموو شتێک لە خۆیدا بڕێک کێشەی هەڵگرتبێت و ئاسانترین کارێکیش دەرهەقی، زوومکردنی بێت؛ ڕەنگە قسەکردن لەسەر کێشە بۆ خۆی کارێکی پڕ کێشە بێت. ئەگەر ڕێگە بە خۆمان بدەین یەک پێناسەی کورت و گشتگیر بۆ مرۆڤی نوێ بکەین، ئەوە دەشێت لە ڕستەیەکی وەهادا پوختی بکەینەوە: (مرۆڤی نوێ کەسێکە بەدووی کێشەدا دەگەڕێت). کێشەی مرۆڤی…
دەیخوێنمەوەڕۆبۆتەکانی تامکاروم
بە گەڕانەوە بۆ شارستانیەتە بەراییەکانی جیهان، بە لێوردبوونەوە و تێڕامان و ڕاڤەکردنی پنتە جیاوازەکانی نێو دونیای کۆن، تێدەگەین لەوەی کە ئەوەی لە ئاڕاستەکردنی ڕەوتی مێژوویی جیهاندا ڕۆڵی هەرە مەزن و کاریگەری دیتووە، ئەوەی کە بزوێنەری زۆرێک لە گۆڕانکارییە مێژووییە مەزنەکان بووە؛ پارە و سەرمایە بەهادارەکانی دیکەی هاوشێوەی بوون، بە تەواوی ڕەهەندە قووڵە بازرگانیی و دارایی و…
دەیخوێنمەوەنەوەی تیکتۆک، لە دێوەزمەوە بۆ پاڵەوان
ئەگەر کەمێک بە وردی سەیری زۆرێک لەو نووسینانە بکەین، کە لە پەراوێزی ڕووداوەکانی ئەم دواییەی سلێمانی و وەک پاڵپشتییەک بۆ ڕابوونی خوێندکارانی زانکۆ و خۆپیشاندانە فراوانەکەیان نووسران، دەبینین خاڵێکی هاوبەش و تێڕوانینێکی باو لەنێوان هەموو ئەو نووسینانەدا هەیە و هەمووان بە شێوەیەک لە شێوەکان گەڕاونەتەوە بۆی. بۆ نموونە: زۆرینەیان لەوەدا کۆک و تەبان کە ئەم…
دەیخوێنمەوەڕۆسۆ لە دەلاقەیەکی ترەوە
دڵڕەقی و چاوچنۆکی و کوشتوبڕ و یەکترشکاندن، هەڵپەی ناوبانگ و هێز و دەسەڵات، زادەی بە کۆمەڵایەتیبوونی تاک و دروستبوونی کۆمەڵگاکانن. ئەگەر مرۆڤ بە تەنها ژیابا، هیچێک لەمانە بەو ڕادەیە بوونیان نەدەبوو. سروشتی مرۆیی، خۆی لە خۆیدا دژی ئەو سیفاتانەیە، لێ دواتر ژینگە و دەوروبەر بە مانا بوونخوازییەکەی ڕەگی دزێوی تێدا دەچێنن. کەواتە چارەسەر چییە؟ ئایا هیچ…
دەیخوێنمەوەدونیای دوای پەیدابوونی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
پێش پەیدابوونی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و بەرفراوانبوونیان، مرۆ خاوەنی کۆمەڵێک تایبەتمەندیی خۆی بوو، سنوورێکی بۆ ئەوانی دی دانابوو تا بەتەواوی نەیەنە ناو ژیانییەوە، لێ دوای پەیدابوونی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بەشێکی زۆری خەڵکی ئارەزوومەندانە دەستبەرداری ئەم تایبەتمەندییانە بوون. ئیدی ئارەزووەکان، جۆری پۆشاک و نان خواردن و بیرکردنەوە و تەنانەت پێکەنین و دڵتەنگییەکانیشی بە تەنها لەو سنوورە بەرتەسکەدا نەمانەوە…
دەیخوێنمەوە