سەرچاوەکانی خوێندنەوەی ڕۆماننووس
ئەگەر بۆ ساتێ ئەو تێگەیشتنە باوە لە بەرچاو بگرین، کە ڕۆمان بۆ کارەکتەر، زمان، ڕووداو، کات و شوێن دابەش دەکات، ئەوە هێشتا بوار بۆ ئەوە دەمێنێتەوە بڵێین هەر یەکێ لەو چەمکانە ڕایەڵیان لەناو بوارەکانی فەلسەفە، سایکۆلۆجیا، سۆسیۆلۆجیا، ئەنترۆپۆلۆجیا، ئابووریناسی، کەلتوور و هیی دیکەدا هەیە. ئایا ڕۆماننووس پێویستی بەوە دەبێت بۆ نووسینی هەر ڕۆمانێکی، لەو بوارانەدا…
دەیخوێنمەوەپەیامی ڕۆمان و ڕۆمانی پەیام
نیتشە لە کتێبی (ئەوەیە مرۆڤ)دا دەنووسێت: (گۆڕینی مرۆڤایەتی، دوایین شتە، بە خەیاڵمدا دێت. وەک چۆن من بتی نوێ دروست ناکەم). ئەو بیرۆکەیە بۆ چەمکی (حەقیقەت)مان دەباتەوە، کە تا ئەو تێک نەشکێت، ژیان دەرناکەوێت. حەقیقەت، کە بریتییە (لەو هەڵەیەی، هەندێک بوونەوەر ناتوانن بەبێ ئەو هەبن)، ژیانی کردووەتە دوو لەت، لەتی (چاکە) و لەتی (خراپە). ئەو بە…
دەیخوێنمەوەڕۆمان لەنێوان جەماوەر و خوێنەردا
(کۆندێرا) لە کتێبی (هونەری ڕۆمان)دا دەنووسێت: (لای من دامەزرێنەری سەردەمی نوێ، تەنیا دێکارت نییە، بەڵکوو سێرڤانتسیشە). دەیەوێت بڵێت ئەوەی ڕۆماننووس لە چاوی خۆیەوە دەیبینێت، هەمان ئەو دنیایەیە، کە فیلۆسۆفیش دەیبینێت، بۆیە ئەوەی (سێرڤانتس)ی ڕۆماننووس، نووسەری (دۆنکیشۆت) لە ڕووی ئێستاتیکاوە بەرهەمی هێناوە، کەمتر نییە لەوەی (دێکارت)ی فیلۆسۆف لە ڕووی فەلسەفییەوە پێی گەیشتووە. جەماوەر ئەو زۆرایەتییە دەگرێتەوە،…
دەیخوێنمەوەلە (ڕەخنەگر کێیە)وە بۆ (ڕەخنە چییە)
ئەم وتارەی دەیخوێننەوە وەڵامی (کاروان عومەر کاکەسوور)ی نووسەر و ڕۆمانووسە بۆ پرسیارێکی تەوەری ڕەخنەی ئەدەبی و هونەری ماڵپەڕی ژنەفتن. لانی کەم لە ئەدەبی ڕوانگەوە تا ئەمڕۆ، هەر جارێ پرسیار لەبارەی چەمکی ڕەخنەوە دەکرێت، چەند گوتەیەک هەن، خێرا لە دەمی هەندێک نووسەرەوە دەردەچن، کە گەلێجار بەپێی ژمارەیش ڕیزبەند دەکرێن. دەتوانم بڵێم ئەمانەن: نەبوونی هۆشیارییەکی گەورە، هەبوونی…
دەیخوێنمەوە