بابەتە نیشانەکراوەکان ‘ڕۆمان’
ئارەزووی گێڕانەوە، ئاشكراكردنی ئارەزوو
بە گشتی هەموو سەردەمێك ئارەزوو (یان پاڵنەر)ی گێڕانەوەی خۆی هەیە، بۆیە نابێ لێکچوونی نێوان گێڕانەوەكان بە تێنەگەیشتنی ئارەزوو سەرسام نەبێت و وامان لێ بكات تەنها بڕوامان بە لێهاتوویی و شارەزایی و ئەزموون هەبێت! ئەگەرچی لێهاتوویی و شارەزایی و ئەزموون بەربەستەکان دەکاتە ئامراز و نەگونجاوەكان دەکاتە هاوپەیمان. كەواتە ئەوەی پێویستە دەستنیشانیان بكەین، ئەو جیاوازییانەیە، كە لەنێوان…
Read Moreتەکنیکی شەپۆلی هۆش لە چیرۆک و ڕۆماندا
یەکێک لە دەستکەوتەکانی چیرۆکنووسی سەرەتای سەدەی بیستەم، داهێنانی گۆشەنیگای (تاک گوتاری)ـیە. لە گۆشەنیگای کلاسیکدا چیرۆکەکان بە زۆری بە گێڕەرەوەی هەمووشتزان دەنووسران، بەڵام لە تاک گوتاریدا ئەم ڕێچکەیە تێک شکێنراو و زنجیرەی بیرەوەرییەکان بە شێوەیەکی سروشتی و بەبێ بەشداری نووسەر، ڕاستەوخۆ لە زەینی کارەکتەرەکانەوە سەرچاوەیان گرت. نووسەرە مۆدێرنەکان لەو باوەڕەدا بوون نووسینی چیرۆکێکی یەکگرتوو کە سەرەتا…
Read Moreهاوزێ، دەستپێکێکی بەهێزی ئەدەبی مۆدێرنی کورد
هونەر، بە تایبەت ئەدەبیات هەمیشە تەغزییە و خواردنی لە سەر پشتی دەور و پشتی خۆیەوە بووە، یانی خوێنەر بەبێ ئەوەی بزانێ نووسەرەکە خەڵکی کوێیە و کێیە، لەدوای خوێندنەوەی ئەوە بۆی دەرکەوتووە سەر بە کام جوگرافیا و فەرهەنگ و سونەت و مەڕامە. بۆ وێنە نووسەر و نێگارکێشێکی ڕووسی، دەغدەغە و سەرئێشەی ژینگەی وڵاتەکەی خۆی، لەو بەستێنەدا…
Read Moreخوێندنەوەیەکی نوێ بۆ بنیاتی کارەکتەر و ژینگەسازی لە ڕۆماندا
ڕۆمان وەک ژانرێکی هونەری بەردەوام لە گۆڕان و پەرەسەندندایە، ئەم گۆڕانکارییانە بەتایبەتی لە بواری بنیاتنانی کارەکتەر و ژینگەسازیدا بەرچاو دەکەون، کارەکتەر وەک ستوونێکی سەرەکی لە پێکهاتەی ڕۆماندا، ئەو بەشەیە کە خوێنەر لە ڕێگەیەوە پەیوەندی لەگەڵ چیرۆکەکەدا دروست دەکات، تەنها کەسایەتییەکی خەیاڵی نییە، بەڵکوو نوێنەری کۆمەڵێک بیرۆکە و هەستە کە لە ناخی مرۆڤدا هەن، لێرەدا نووسەران…
Read Moreخوێندنەوە و گفتوگۆیەك لەگەڵ (نەفرەتی نەوبەهاران)ی بەختیار عەلی-دا
نەفرەتی نەوبەهاران نوێترین ڕۆمانی بەختیار عەلی-یە 262 لاپەڕەیە و بەسەر دوانزە بەشدا دابەشی كردووە. چیرۆكەكە بەشێوەیەكی كڕۆنۆلۆژی باسی شەڕ و ململانێكانی كورد و ڕژێمە یەك لەدوای یەكەكانی عێراق دەكات، لەو نێوەندەشدا باسی شەرەف و سەلەفیزم، جەستە، خێڵ، نەتەوە، ئـازادی، تۆڵەسەندنەوە و تەكنەلۆژیا(بەدیاریكراوی فۆتۆگرافەری)ی دەكات. چیرۆكەكە لەناو خێڵەوە دەست پێ دەكات و بە ئـایین و نەتەوە…
Read Moreڤێلادیمیر ناباکۆف؛ میراتگری ڕەسەن
ئەوەی ئەدەبیاتی ڕووسیای خوێندبێتەوە ئەم پرسیارەی بۆ ساز دەبێت؛ میراتی مەزنی تۆڵستۆی و داستایۆڤسکی، تورگینیهف و… چیی لێهات و لە کوێدا درێژەی پێ درا؟ بەدەر لەو وهڵامانەی وا پێبهنده به شۆڕشی ئۆکتۆبهری ۱۹۱۷وە، تا ئەو شوێنەی من خوێندبێتمەوە، لە ناوخۆی ڕووسیا میخاییل بوڵگاکۆف یەک لەو کەسانەیه توانیی بەشێکی باش لەو میراتە لە ئاستێکی باڵادا و بە…
Read Moreڕەنگدانەوەى “شەپۆلى هۆش” لە ڕۆمانى “ئاى لەڤیلیا لەڤیلیا..؟!”
پوختە: مەبەست لە (شەپۆلى هۆش) داڕژانى هەموو ئەو بیرۆکە و دەربڕینانەیە، کە لە ناخ و دەروونى کارەکتەرەکاندا هەیە، بەر لە بوونیان بە نووسین. لەم شێوە گێڕانەوەیەدا ڕۆماننووسان نەوەستاون لەسەر گرێچنییەکى پێشوەختە و قەراربۆدراو مینا گێڕانەوە تەقلیدییەکان، بەڵکوو هەست بە جۆرێک لە بێپلانی، وڕێنە و شێواوى دەکەیت لە گێڕانەوەکانیاندا. ئەم جۆرە لە گێڕانەوە لە ئەدەبياتى جیهانیدا…
Read Moreئەرێ ئەوە کانت و فۆکۆ لە کوێن؟
برای ئازیز، کاک ئارام سدیق! دوای ڕێزی زۆر: سەرەتا ڕێم بدە لە دڵەوە، نەوەک بە تەوسەوە خۆشحاڵیی خۆم لە ئاستی بڵاوکردنەوەی بەرهەمەکانتدا دەرببڕم، بە تایبەتی ئەوانەی چ ڕاستەوخۆ و چ ناڕاستەوخۆ پێوەندییان بە منەوە هەیە. لەو ڕێیەوە هەوڵم داوە ئەو چەمکانە هەڵبگرمەوە، کە تۆ ناویان دەهێنیت، تا بە ئاڕاستەی دایەڵۆگیاندا ببەم و ڕەگەکانیان بدۆزمەوە، کە…
Read Moreوتووێژێک لەگەڵ ئاگۆتا کریستۆف
لە مانگی حوزەیرانی ساڵی ١٩٩٩، ڕیکاردۆ بینێدێتینی کە تێزێکی لەسەر ئەدەبیاتی فەرەنسایی بە سەرپەرشتیی ڤالێریۆ ماگریلیی شاعیر لە زانکۆی پیزا نووسی، بۆ چاوپێکەوتن لەگەڵ نووسەری گەورەی بە ڕەچەڵەک هەنگاریایی، ئاگۆتا کریستۆف، گەشتێکی بۆ سویسڕا کرد. ئەم نووسراوەی وتووێژەکەیان، یەکێکە لەو چەند چاوپێکەوتنە کەمەی کە لە ئێستادا بە زمانی ئینگلیزی لەگەڵ کریستۆف بەردەستە. کریستۆف، بە زمانی…
Read Moreداهێنەری ڕیالیزمی سیحری
تا ئێستاش نهێنییه بۆچی ڕۆمانە مهزنهكهی میگێل ئانخێل ئهستوریاس به ناوی (جهنابی سهرۆك) له جیهانی ئینگلیزیزماندا كهمتر ناسراوه به بهراورد بهو ڕۆمانە زۆرانهی كه ئهم بهرههمهی ئهستوریاس ئیلهامبهخشیان بووه. هێشتا گابرێل گارسیا مارکیز و ماریۆ ڤارگاس یۆسا نههاتبوونه دنیاوه کاتێک میگێل ئانخێل ئهستوریاسی گواتیمالایی لە کانوونی دووەمی ساڵی ١٩٢٢ـدا دەستی بە نووسینی یەکەم ڕۆمانی خۆی…
Read Moreڕۆمانی پیاوی ناو تاریکی لە گۆشەی جیاوازەوە
دان بەوەدا دەنێم بە کارەکانی پۆڵ ئۆستەر ئاشنا نەبووم تا ئەو کاتەی نووسیار پێشنیاری وەرگێڕانی ڕۆمانی ‘پیاوی ناو تاریکی’یان بۆ کردم. هەر چەندە کەم تا زۆر ئاشنا بووم بە بەشێک لە کارەکانی نێو وێژەی نوێ و کۆنی ئەمەریکی، وەک بەرهەمەکانی ماڕک توەین، جۆن گرین، دەیڤد فۆستەر واڵس، ف. سکۆت فیتزجێڕاڵد، ستیڤن کینگ، هـ. پ. لۆڤکرافت،…
Read Moreڕۆمانی گەردوون و گەردوونی ڕۆمان
تەنیا لەم سەد ساڵەی ڕابردوو و لە بواری گەردوونناسیی فیزیایی (Physical cosmology)دا کۆمەڵێک تیۆریی جیاواز بۆ ئەوە دامەزراون، تا لێی بکۆڵنەوە، کە سەرەڕای ئەوەی چەندان بەڵگەی زانستییان بە دەستەوە داون، بەڵام هێشتا کەموکورتییان هەیە و نایشکرێت نەیانبێت، مادام گەردوون هەم ئاڵۆزە و هەم مەتەڵئامێز. گەردوونی بینراو بەشێکی گەردوونە، نەوەک هەمووی. گەردوونی نەبینراو (Invisible Universe) ڕووبەرەکەی…
Read More